چون بنه ماله یه کی ره مه زانیمان هه بیت؟
ڕه‌مه‌زان میوانێکی به‌رز و به‌ڕێز و مانگێکی زۆر ئازیز و خۆشه‌ویسته که هه‌ڵه‌کانی پێشووی تێدا قه‌ره‌بوو ده‌بێته‌وه و شنهباکانی ڕه‌حمه‌ت و سۆزی خوای تێدا هه‌ڵده‌کرێن. بنه‌ماڵه‌یه‌کی موسوڵمان له‌و مانگه‌دا، له دۆخێکی پڕاوپڕ له ئیمان و پارێزگاری ژیان به‌سه‌ر ده‌بات. ئه‌و مانگه زۆرێک له بایه‌خ و ئاکاره به‌رز و جوان و هه‌سته‌کانی پڕ له سۆزی که له گه‌رمه‌ی ژیاندا له‌ده‌ستمان داون، بۆمان ده‌گه‌ڕێنیته‌وه. بۆیه شیاوی خۆیه‌تی که زۆر گرینگی بده‌ینه ئه‌و مانگه پیرۆزه و بایه‌خی تایبه‌تی پێ بده‌ین و بیکه‌ین به مانگی به‌ندایه‌تی و نوێ بوونه‌وه، نه‌ک مانگی خواردن و تێکشکان.
پێشه‌نگبوونی گه‌وره‌کان، ڕۆڵێکی کاریگه‌ری له سه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و ڕاهێنانی منداڵان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له ڕه‌مه‌زاندا که پێوه‌ندی به‌کۆمه‌ڵ له هه‌موو کاته‌کانیتر زۆرتر و به‌هێزتره. که‌واته پێویسته که منداڵان، ڕه‌وشت و ئه‌خلاقی جوانی ئێمه له ڕه‌مه‌زاندا، وه‌کوو یه‌کێک له به‌هره‌کانی ڕۆژوو هه‌ست پێ بکه‌ن. گه‌وره‌کان نابێت له ڕۆژوو، وه‌ک پاساو بۆ تووڕه‌یی و ڕقی خۆیان که‌ڵک وه‌رگرن. پێویسته بزانین که ئێمه به ڕه‌وشتی نه‌رێنی خۆمان له‌و مانگه پیرۆزه‌دا، به بیانووی ئه‌وه‌یکه بهڕۆژوویین، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یکه ڕه‌مه‌زان به مانگێکی پڕ له تووڕه‌یی و گرژی و گۆشاری ڕوحی بناسێنین. له‌و کاته‌دایه که مناڵان ناتوانن بانتری و جیاوازی ئه‌و مانگه به‌سه‌ر مانگهکانیتردا هه‌ست پێ بکه‌ن و ته‌نانه‌ت لێشی بێزار ده‌بن.
مناڵ تا ته‌مه‌نی پێنج ساڵی، له چه‌مکه واجبه‌کانی دین تێناگات و نازانێت که ڕه‌مه‌زان چی لێ ده‌وێت. به‌ڵام ئێمه ده‌توانین له به‌هره و لێهاتووییه‌کانی بۆ وێناکردنی ئه‌و شتانه له‌و قۆناغه‌دا، که‌ڵک وه‌رگرین و بۆ داهاتوو ئاماده‌ی بکه‌ین و ئاستی تێگه‌یشتنی به‌رز بکه‌ینه‌وه. به دانیشتن له‌سه‌ر سفره، له کاته تایبه‌ته‌کانی ڕۆژدا، ده‌توانین ده‌رفه‌تێکی جوان بۆ پێوه‌ندی خێزانی و به‌هره‌مه‌ندی مناڵان له کۆڕی گه‌رم و سۆزداری بنه‌ماڵه، که له مانگهکانیتردا که‌متر دێته به‌ر چاو، بخوڵقێنین.
خوشکان و برایانی ڕاهێنه‌ر؛ ڕه‌مه‌زان ده‌رفه‌تێکی شیاوه که مناڵان فێری ڕۆژوو گرتن بکه‌ین و له‌سه‌ر سه‌بر و خۆڕاگری و ویست و ئیڕاده‌یان، ڕاهێنانیان له‌سه‌ر بکه‌ین، تاکوو نرخی په‌رستش زۆرتر هه‌ست پێ بکه‌ن و ڕۆژووش ده‌ستپێکێکی باشه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی که مرۆڤ له ڕووی شه‌رعه‌وه، ڕۆژووی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت، ته‌مه‌نی خۆناسیینه. به‌ڵام پێویسته که مناڵان پێش ئه‌وه و هه‌ر له‌و کاته‌وه که هه‌ست بکه‌ن توانای ڕۆژوو گرتنیان هه‌یه، ورده ورده ڕاهێنانیان له‌سه‌ر بکرێت، بێ ئه‌وه‌یکه تووشی سه‌ختی و دژواری بن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و بابه‌ته به پێی دۆخی جه‌سته‌یی مناڵ جیاوازه و به ڕای هێندێک له زانایان ئه‌و جیاوازییه تا ده ساڵ دیاری ده‌کرێت. خه‌رقی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر مناڵ ته‌مه‌نی ده ساڵ بێت و توانای ڕۆژوو گرتنی هه‌بێت، پێویسته ڕۆژوو بگرێت. ئیبنی قهدامه ده‌ڵێت: واته پێویسته فه‌رمانی پێ بده‌ی که به‌ڕۆژوو بێت.
زانایان ده‌ڵێن سه‌رپه‌رشت ده‌بێ فه‌رمان به ژێرده‌ستانی خۆی بدات که به‌ڕۆژوو بن، تا کوو ڕاهێنانیان له‌سه‌ر بکرێت و هۆگری بن و ڕوح و ڕه‌وانیان به بنه‌ماکانی ئیسلام خوو بگرێت و به‌م چه‌شنه، سروشتی مناڵ‌یش له‌سه‌ری ڕابێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆیان دژوار بوو، نابێ زۆریان لێ بکرێت. مه‌رج نییه هه‌ر له سه‌ره‌تای مناڵیوه، ته‌واوی ڕۆژ به‌ڕۆژوو بن، به‌ڵکو ده‌بێ ورده ورده ڕاهێنانیان له‌سه‌ر بکرێت تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی خۆناسین و بلوق، بۆیان ئه‌سان بێته‌وه. به شێوازی جۆراوجۆر مناڵه‌کان هان بده‌ن که به‌ڕۆژوو بن، که گرینگ‌ترین هانده‌ر، ڕوونکردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی دنیا و قیامه‌تی ڕۆژوویه. ده‌توانن به خه‌ڵات کردن، هاندان و ستایش کردن و پێکهێنانی پێشبڕکێی نێوان مناڵه‌کان، له‌سه‌ر ڕۆژووگرتن هانیان بده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌توانن بۆ خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان، به‌خشین، زیکر و به‌ربانگ کردنه‌وه و نوێژی ته‌ڕاویح و شه‌و نوێژیش هه‌ر له‌م شێوازه که‌ڵک وه‌رگرن. شێوازێکی په‌روه‌رده‌یی که بتوانن عیبادهت و په‌رستشه‌کان لای مناڵان جوانتر و به‌چێژتر نیشان بده‌ن، ئه‌وه‌یه که ئامانج و پاڵنه‌ری سه‌ره‌کی عیباده‌ته‌کان، بگه‌ڕیننه‌وه بۆ خۆشه‌ویستی خوا، که ئه‌وه له ئه‌نگیزه‌ی ماددی یا به‌ده‌ست هێنانی پاداش یا ترس له سزاکه‌ی باشتره. ڕاهێنه‌رێکی سه‌رکه‌وتوو که‌سێکه که، زۆرتر خوازیاری ئه‌وه بێت که مناڵان خوایان خۆش بوێت و له ڕووی خۆشه‌ویستییان بۆ خوا، عیباده‌تی بکه‌ن. مناڵان سروشتیان وایه که له سزا و ته‌مێکردن، بێزارن. بۆیه ئه‌گه‌ر خوایان خۆش بوێت ئه‌وه به سۆز و خۆشه‌ویستییه‌وه عیباده‌تی ده‌که‌ن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش به مانای چاوپۆشی کردن له پاداش و سزای خوا نییه.
بابه‌تێکیتر؛ جۆراوجۆر بوونی پاداش و ده‌ست پێ کردن به‌وه. پێویسته ئه‌وه‌نده‌ی که بگونجێت سزادان دوای که‌ڵک وه‌رگرتن له پاداش و خه‌ڵاتکردن، به‌کار بهێندرێت. هه‌روه‌ها پێویسته که جۆری سزادان گونجاو بێت و نه که‌مترخه‌می تێدا بکرێت و نه زێده‌ڕۆیی. سزای جه‌سته‌یی ده‌بێ له دوایین قۆناغی سزاداندا، به‌کار بهێندرێت و ئه‌ویش گونجاو له‌گه‌ڵ ڕێساکانی په‌روه‌رده بێت. هه‌روه‌ها پێویسته مه‌به‌ست و واتای هه‌موو عیباده‌ته‌کان بۆ مناڵ ڕوون بکرێته‌وه، چونکه ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یکه مناڵان به تامه‌زرۆییه‌وه بۆ لای عیباده‌ته‌کان هان بدرێن. مناڵان کاتێک که له ڕۆحی ئه‌و عیباده‌تانه تێبگه‌ن، زیاتر له‌گه‌ڵی تێکه‌ڵ ده‌بن و تام و چێژی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی لێوه‌رده‌گرن.
بۆ دایکێکی بڕوادار ئه‌و ئه‌سپارده‌یه ده‌که‌ین، مناڵه‌کانی فێر کات که له کاته‌کانی ڕه‌مه‌زان، به شیاوی بۆ عیبادهت و ڕابواردن و یاری کردن، که‌ڵک وه‌رگرێت و له‌و بواره‌دا ده‌توانێت به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت، به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دابین بکات. مناڵان پێویسته بزانن که دایکیشیان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که‌ڵک له ڕه‌مه‌زان وه‌ربگرێت، بۆیه پێویسته بۆ کاری نێوماڵێ هاوکاری بکه‌ن، تاکوو هه‌موویان پێکه‌وه له پاداشتی عیباده‌ته‌کان به‌هره‌مه‌ند بن. دایک ده‌بێت وایان ڕابێنیت که هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی بکه‌ن و هه‌ر کام له وان به کارێکی تایبه‌ت که له توانایان دابێت، ڕاسپارده بکرێن، به‌تایبه‌ت ئه‌و کارانه‌ی که پێوه‌ندی به خۆیانه‌وه هه‌یه، وه‌ک ڕێکوپێک کردنی ژووره‌که‌یان و جل و کتێب و که‌لوپه‌لی تایبه‌تی خۆیان.
دایک ده‌بێت مناڵه‌که‌ی ڕێنوێنی بکات که له مه‌ودای ڕۆژ و له قوتابخانه، خه‌ریکی کاری زۆر قوورس و تاقه‌ت پڕووکێن نه‌بێت، تا زۆر بێهێز نه‌که‌ویت و ڕۆژووه‌که‌ی بۆ دژوار نه‌بێت و بتوانێت به ته‌واوه‌تی بیگریت. کاتێک که له قوتابخانه گه‌ڕایه‌وه، ده‌توانێت که دوای حه‌مام کردن، دوو کاتژمێر بخه‌وێت و پشوو بدات. له کاتی به‌ربانگ و پارشێویشدا به ڕێژه‌ی پێویست له شیرینی و ڤیتامین و ئاوی میوه‌ی سروشتی بخوات تاکوو له مه‌وادی ڕۆژدا، سه‌ره‌حاڵ و شادمان بێت.
له به‌رنامه‌کانی ڕه‌مه‌زاندا، پێویسته جیاوازی دۆخی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه ڕه‌چاو بکرێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر شتێک بۆ یه‌کێک له تاکه‌کانی بنه‌ماڵه پێویسته، مه‌رج نییه بۆ ئه‌وانیتریش گونجاو بێت. بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌کێک له مناڵان بۆ له‌به‌ر کردنی قوڕئان ڕێنمایی بکه‌ی، هیچ کێشه نابێت که ئه‌ویتریان بۆ خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان هان بده‌ی. یا له‌وانه‌یه هێندێکیان بۆ پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک یارمه‌تیدان و به‌رپرسی بڵاوکردنه‌وه‌ی زه‌کات و فیتره و خزمه‌تگوزاری له بهربانگانی به‌کۆمه‌ڵ گونجاو بن و هێندێکیتر زۆرتر تامه‌زرۆی عیبادهت بن، باشتر وایه ئه‌وان بۆ نوێژی ته‌ڕاویح و عیبادهتهکانیتر هان بده‌ن و له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن.
جێی خۆیه‌تی که له دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌تی ڕه‌مه‌زان که‌ڵک وه‌رگرن، به‌تایبه‌ت هه‌ر ڕۆژه‌ی مناڵه‌کانتان به مه‌به‌ستی سه‌ردان، بۆ ماڵی یه‌کێک له خزمان و هاوڕێیان ببه‌ن تا به‌م چه‌شنه گرینگی به‌جێ هێنانی سیله‌ی ڕه‌حم له ئیسلام و ڕۆڵی ئه‌و له خێر و به‌ره‌که‌ت و ته‌مه‌ن درێژیدا، فێر بن.
سه‌باره‌ت به‌و مناڵانه‌ی که به‌ڕۆژوو نابن، باشتر وایه جه‌می نان خواردنیان له کاتی به‌ربانگ و پارشێو دابین بکرێت، تا ئاگاداری دوعا و نزای ئێوه بن و هه‌روه‌ها له شادمانی ئێوه له کاتی به‌ربانگدا به‌شدار بن.
مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، مانگی ده‌رباز بوون له خووی ناپه‌سندی خواردنه، هه‌م له بواری چۆنییه‌تی و هه‌م چه‌ندییه‌تی. گرینگ ئه‌وه‌یه که له خواردنی چه‌وری خۆمان بپارێزین و خواردنی سووک و سروشتی هه‌ڵبژێرین که نه هۆی له‌شگرانی بێت و نه هۆی سستی و لاوازی و خاوبوونه‌وه، که بۆ عیبادهت کردن تووشی دژواری بین و ڕۆح و چێژی عیبادهت هه‌ست پێ نه‌که‌ین. له ئامۆژه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوادا(سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) هاتووه که ئه‌و له ڕزق و ڕۆژی، بۆ جوڵه و کار و تێکۆشان که‌ڵکی وه‌رده‌گرت، نه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی چه‌وری ناو گه‌ده. بۆیه ڕۆژووه‌که‌ی ورده ورده ده‌شکاند و زۆرتر به ئاو و خورما به‌ربانگی ده‌کرد.
به‌خه‌به‌ر مانه‌وه له شه‌وه‌کانی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان بۆته عاده‌ت نه‌ک عیبادهت. پیاوچاکانی پێشه‌نگی پێشوو که‌متر هه‌موو شه‌وێ به‌خه‌به‌ر ده‌مانه‌وه. ئه‌وان زۆربه‌ی کاته‌کانیان به عیبادهت به‌سه‌ر ده‌برد. له کاتێکدا خه‌ڵکی سه‌رده‌می ئێمه زۆربه‌ی کاته‌کانیان به شتانی بێکه‌ڵک و ڕابواردن به‌سه‌ر ده‌که‌ن. پیاوخاسانی پێشوو هیچ کات له ڕۆژدا نه‌ده‌خه‌وتن، له‌کاتێکدا خه‌ڵکی سه‌رده‌م، ئه‌و ڕۆژانه زۆربه‌ی کاته‌که‌یان به خه‌وتن تێده‌په‌ڕێنن. به‌خه‌به‌ر مانه‌وه‌ی مێرخاسانی پێشوو، بۆ عیبادهت بوو، له کاتێکدا زۆرێک له خه‌ڵکی ئێمه بۆ ڕابواردن و گه‌مه کردن به‌خه‌به‌ر ده‌مێننه‌وه. هه‌مووی ئه‌وانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یکه به‌خه‌به‌ر مانه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان ببێته عاده‌ت تا عیبادهت
نویسنده: دکتۆر خالید سه‌عد نه‌ججار
وه‌رگێر: کولسووم حەسەن زادە