بیزم نایه توقه ی له گه ل بکه م(داستان)
ده‌ستی درێژکرد بۆ ئه‌وه‌ی ته‌وقه‌ی له‌ته‌کا بکات، هه‌ندێ دوودڵیی بۆ دروستبوو ده‌ستی بداتێ یان نه؟ چونکه هه‌ندێ خاشاک به‌ده‌ستیه‌وه بوو، ماوه‌یه‌ک ده‌ستی گرت چاوه‌ڕوان بوو تا ده‌ستی بداتێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ده‌ترسا تووشی شتێک ببێ ده‌ستی دایێ!! ئه‌مه ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه که له‌واقیعی ژیانمانا ده‌یبینین، پێمان ناخۆشه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا تێکه‌ڵ ببین کهخاشاکێک به‌ده‌ستیانه‌وه هه‌یه مه‌بادا لێیانه‌وه تووشی نه‌خۆشی ببین..
کارمان هه‌مووی سه‌یره!! پێمان ناخۆشه له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا تێکه‌ڵ ببین کهخاشاکێ یا ته‌پوتۆزێ به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه!! به‌ڵام له‌ته‌ک که‌سانێکا دا ده‌نیشین که تاچهناگهیان له‌گوناح و تاوان پڕبوون، قسه‌یان له‌ته‌کا ده‌که‌ین، و بگره لهتهکیشیانا ده‌خۆین و ده‌خۆینه‌وه!!
ئه‌و وێنه‌یه‌م له‌و وێنه‌یه‌دا به‌دیکرد که پێغه‌ممه‌ری ئازیزمان دروودی خوای لێ بێ بهجواتترین په‌ڕ له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا بۆی کێشاووین: مثل الجلیس الصالح والجلیس السو‌ء، کمثل صاحب المسک وکیر الحداد، لا یعدمک من صاحب المسک: إما تشتریه أو تجد ریحه، وکیر الحداد: یحرق بدنک أو ثوبک، أو تجد منه ریحا خبیثه(۱)
واته: هاونشینیی پیاوچاک و پیاو خراپ وه‌ک هاونشینییه له‌گه‌ڵ عه‌تر فرۆش و ئاسنگه‌ردا، عه‌تر فرۆشه‌که یا بهشت ده‌دا یا لێی ده‌کریت، و یا بۆنێکی خۆشی لێ ده‌که‌یت. به‌ڵام ئاسنگه‌ره‌که یاپزیسکی ئاگره‌که ده‌تسووتێنێ، یا بۆگه‌نی مووشهدهمهکه دێت به‌سه‌رتا..
ئه‌گه‌ر ئێمه له‌بۆی بۆگه‌ن هه‌ڵدێین، با له خراپه‌کاران وگوناحکاران خراپتر هه‌ڵبێین، ئه‌گه‌ر ئێمه به‌شوێن پۆشاکی جوان و بۆنی خۆشا ده‌گه‌ڕێین با باشتر به‌شوێن خۆش ره‌وشت و کردار جوانا بگه‌ڕێین. ئاگاداربه له‌گه‌ڵ خراپه‌کاردا هاوه‌ڵ مه‌به، چونکه حه‌تمه‌ن خراپهکهیت تووش ده‌بێ، بۆ دڵنیایی له‌وه ئه‌م فه‌رمووده‌ی پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێت به‌سه که ده‌فه‌رموێ: “الرجل على دین خلیله، فلینظر أحد کم من یخالل؟”(۲). واته: پیاو له‌سه‌ر دینی دۆسته‌که‌یه‌تی، بایه‌کێ له‌ئێوه بزانێت کی ده‌کاته دۆستی خۆی؟
ئه‌گه‌ر پێت وابێ پیسی خراپکار له‌دنیادا سوودی بۆت ده‌بێ.. سه‌دله‌سه‌د دڵنیابه کهلهقیامهتا سوودی نابێ بۆت.. بڕوانه خوای باڵا ده‌ست چ ده‌فه‌رموێ: ” الأَخِلاَّءُ یَوْمَئِذٍ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلاَّ الْمُتَّقِینَ “(۳). له‌رۆژی قیامه‌تا دۆستان هه‌ندێکیان ده‌بنه دوژمنی هه‌ندێکیان، جگه له پارێزکاران.. ئه‌گه‌ر لێره خۆشه‌ویست بن، له‌وێ دوژمنن!
هۆشیاربه برام! له‌وانه نه‌بیت که‌رۆژی قیامه‌ت په‌نجه‌ی په‌شیمانی به‌ده‌میانا ده‌به‌ن، و له‌و رۆژه‌شا په‌شیمانی سوودی نییه.. ئه‌ها قورئان دیمه‌نی ئه‌وانه‌مان چۆن دێنێته پێشچاو؟:”یَا وَیْلَتَى لَیْتَنِی لَمْ أَتَّخِذْ فُلانًا خَلِیلا “(۴)، هاوار بۆ خۆم! خۆزگا فڵانم نه‌کردایه‌ته دۆستی خۆم!!..
ماموستا حه سه ن پینجوینی
یاربی رحمت له دایک وباوکی هه مومان.امین