
ئەی موحەممەد، خـاتـەمـی پەیغەمبەران
ئـەی پێشـــەواو، رێبــەری رێ رونکەران
ئەی موحەممەد، خاوەنـی خولقـی عەزیم
پیشـــەواکەم، هـەم رەئوفو هـەم ڕەحیم
توبه ۱۲۸
ئەی موحەممەد، ڕەحمەتەن لیلعالەمین
مامــۆستــاکەم، دڵ پڕ لە عێشــق و ئەوین
ئەی موحەممەد، سەر حەڵقەی خۆش ناوەکان
ئەی حەق سـێنــی، دیلو بەش خوراوە کان..
ئەی موحەممەد، رێبەری جیننو بەشەر
دڵســۆزەکهم، ژین پارێزی بــێ زەرەر…
ئەی موحەممەد، عـابیدترین عـابیـدان
سڵاوت لە سـەر، نوری چاوی موئمێنان
ئەی موحەممەد، ئەی خۆشە ویستی هەموان
سـڵاوت لە سەر، ئەی ئاشـتــی خــوازی ژیـان
ئەی موحەممەد، هاوەری سوڵحو سەفا
سڵاوت لە سـەر، لابەری جـەورو جەفا
ئەی موحەممەد، ئەی دڵسۆزی هەژاران
سڵاوت لە سـەر، پشـــتیبانـــی نـەداران
ئەی موحەممەد، داڵدەی لێقەوماوەکان
سڵاوت لە ســەر، یاریدەر چەوســاوەکان
ئەی موحەممەد، زەحمەتکێشی بێوچان
ئەی ئەمینو ســــادقــــی، کـۆل کاتو ئـان
ئەی موحەممەد، کانگای ڕەحمو بەزەیــی
ئەی کانیــاو و مەعدەنی لێبووردەیـــی
ئەی مۆحەممەد، رەحمەت بۆ کەونو مەکان
ســـڵاوت لـە ســـەر، ڕێنومـای ڕێ ون بوان
سڵاوت لە سەر، هەم سادقو هەم ئەمین
سڵاوت لە ســەر، گوڵی سەر سەبەدی ژین
ســڵاوت لە ســەر، کانیاوی عیشقو ئەوین
سڵاوت لە سەر، ئارام بەخشی ژینگەو ژین
سڵاوت لە سەر، ئەی دەم پاکی دەرون پاک
سڵاوت لە سەر، خۆشەویستی خۆدای تاک
++++++
پیشەواکەم، نوری چاوم، تاجـی سەر
رێنۆماکەم، دڵسـۆزی نەسڵی بەشەر
ســاڵە یادی لە دایکبونت جیژنە بۆم
ماڵ ئەبەخشم، خۆشیمە، ئۆممەتی تۆم
بەڵام کردە جوانەکەت، بێ رەنگە لام..
ئەهلی سوننەت، پێناسەم بە ئیددەعام
خەجاڵەت خۆم، ئیددەعامە پەیڕەوم!
بەس بە ناوە، کە ســۆننیمــو رێرەوم
بەندەگیم، بۆنــی خــودایـی لا وُنە
کارەساتم، بەهانەی دەس، دۆژمنە!
نە ئەخلاقم، لە ئەخلاقی تۆ ئەکا
نە ڕەفتارم، بۆن ڕەفتای تۆ ئەدا!
لە سیرەتو ژیانی تۆ، بێ خەبەر
داری ئاواتم عەقیمەو بێ سەمەر
چون پەیامە جوانەکەت، ناکەین عەمەڵ
بــێ قەرارین، دور لە راســیو پڕ دەغەڵ
ئیددعایە، ئەڵین پەیڕەو حەزرەتین
لە ڕێبازی پێشــەواکەی، رەحمەتین!!
هەر کە بۆ خۆی، بیرو ڕایێکی هەیە!
سەر بە خۆیەو پێشـە وایێکـی هەیە
خۆ بە حەق زانەو لە ڕێبازت بە دوور
حوکمی تەکفیر، دەر ئەکا بەبێ سنور!
چون خۆدا تۆی، ناساندوە ئۆسوە بۆم
خۆم ئەبینـم، دور لە رێبــازی ئـە تۆم!!
ئاسانگیریە، جوانە کەت بیرەو چوە!
بیــرە پاکــو چـاکە کەت لام ون بوە!!
من کە نیمە، لە ئەخلاقت ڕەنگو بۆ!
تێک شکاوم، لە رێبازو خــۆلقو خـۆ!
بە بینینم، خەڵک لە ئیسلام تۆر ئەکا
نا ئاگا، پێمــــان قســـەی ناجـۆر ئەکا!
ئیددعای خاڵیش، وەباڵـی گەردنە!
ئاخو ئۆفو حەسرەتی کات مردنە!
من هۆکاری، تۆریانـی خەڵک لە دینم
بەس عەلاجم، لە پەیڕەو بۆن ئەبینم
هــاتنـەوەم بـۆ لای، رێبـازت مـەڵهەمە
خۆلقەکەت، دەرمان برینو هەم خەمە
ئەر خودا نەمخا بەری، شەفاعەت تاجی سەر
ژین (غــەریب)مو ژین خەســارو دەر بە دەر!
تا خودا حەز کا، سـەلاتو هەم سلام
لای (الله) بڕژێ، بە سـەرتا، بەر دەوام
++++++++
15 / 7 / 1401 هەتاوی
ئیسماعیل رزائی (غەریب)
کرماشان حیکمەت ئاوا