تاریخ
بۆ باوکم…(شعر کوردی)

ئه‌ی پاڵه وانی ژینی من
خۆشه‌ویستم ، ئه‌وینی من
پشتم گه‌رمه به بوونی تۆ
قه‌ت نه بینم، نه بوونی تۆ
کێشه نه‌بوو تۆ نه توانی
چاره‌ی نه که‌ی،زۆر به جوانی
هه‌تا تۆ هه‌ی ژین راحه‌ته
پڕ له خۆشی و ئیسراحه‌ته
بۆ منی کچ، مێهره‌بانی
پهڕژێنیت و پاسه‌وانی
ده‌ک به قوربانت بم کاکه
دڵت وه ک مووی،سپیت پاکه
گه‌ر هه‌موو که‌س له یادت کا
خزمی غه‌ریب! ڕووت لێ ههلکا
بۆ من، ئه تۆ گیان و ژینی
شووشه‌یه پڕ له ئه وینی
شازاده‌ی شاری خه‌یاڵی
پرشنگ و ئه‌ستێره‌ی ماڵی
له‌ش ساغ و دل شاد بی ئازیز
قه‌ت نه بینی وه‌رزی پاییز
پێشکەش بە باوکی ئازیزم ـ وا هە موو ژینم قەرزاری مێهرەبانیە کانی ئەوم.
ئەو باوکەی وا پشت و گیانم بە بوونی گەرمە.
شەیما کەریمی ( دوریسان) ۹۶/۰۱/۲۳
ده‌ستت خوش بیت به‌راستی ساده و جوان و پر ل سوز بو هه‌ر بژیت .
قه‌له‌م بی گیانه …
داره ..
لیوی براوه..
چاوه‌روانی ده‌ستی ب هیز و گیانی پهراوهکانه..
تینی قامکی ب هیزی گیانه، گیانی ده‌به‌خشی تا بخشکی و و و
لیواری لینوسیک ره‌ش بکاته‌وه …