
تکایە خەونو خەوبینینمان بۆ ڕوون بکەوە؟
???? وڵام????
خوای گەورە لەبارەی پێغەمبەر یوسفەوە ئەفەرموێ: وَکَذَلِکَ یَجْتَبِیکَ رَبُّکَ وَیُعَلِّمُکَ مِن تَأْوِیلِ الأَحَادِیثِ وَیُتِمُّ نِعْمَتَهُ عَلَیْکَ وَعَلَی آلِ یَعْقُوبَ کَمَا أَتَمَّهَا عَلَی أَبَوَیْکَ مِن قَبْلُ إِبْرَاهِیمَ وَإِسْحَاقَ إِنَّ رَبَّکَ عَلِیمٌ حَکِیمٌ (۶)
و اینگونه پرودگارت تو را برمى گزیند و از تعبیر خواب ها (و سرانجام امور) به تو مى آموزد و نعمت خویش را بر تو و بر خاندان یعقوب تمام مى کند همانگونه که پیش از این بر دو پدرت ابراهیم و اسحاق تمام کرد. همانا پرودگارت داناى حکیم است.
پێغەمبەری ئازیز ئەفەرموێ: ذهبت النبوه و بقیت المبشرات” متفق علیه. واته: پێغەمبەرایەتی ڕۆییو نەما ئەوەی کە ماوە موژدەدەرەکانن.
خەون چییە؟
خەون بەپێی قورئانو سوننەت و ڕای زانایانی ئیسلام ئەو ڕاستیانەن کە ڕۆح لەکاتی نووستندا دوای ئازادبوونی لەلەش بە نیسبی لە دنیای ڕۆحا ئەیانبینێت.
لەشی مرۆڤ لە دوو بەش پێک هاتوە ۱ ـ ماددی ۲ـ گیانی، ئنجا هزر (عقل) جا لەکاتی خەوتنا ڕۆحەکەی بە شێوەیێکی جوزئی لێی جیا دەبێتەوە بەڵام لەکاتی مردنا بە تەواوەتی جێی ئەهێڵێ، بۆیە خەوتن بە مردنی چکۆلە ناسراوە وەک ئایەی ۴۲ی سوورەی زومەر ئاماژەی پێداوە.
ئیبنوقەییم لە کتێبی (الروح)دا ئەفەرموێ: ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ڕۆحی مردوانو زیندوان ژوانی یەکتری دەکەن. ئیتر گیانی زیندوەکە ئەگەرێتەوە بۆ لاشەکەی تا کاتی مردنی دێت.
ئیبنوقەییم خەونەکان دەکاتە چەن بەشەوە یەکیان بریتیە لە ئیلهامی خودای تەعالا. واتە؛ خوا دەیخاتە ناو دڵی بەندەکەی خۆیەوەو قسەی لەگەڵ دەکات وەکو ( عبادەبنصامت) و هی تریش.
هۆکاری مۆتەکە( کابوس) چارەسەری چییە؟
هۆکارەکانی لەڕووی دینیو پزشکی دەروونییەوە زۆرجار دەگەرێتەوە بۆ”
۱ـ ترس
۲ـ دڵەڕاوکێ (وەسواس)
۳ـ خەمۆکی
۴ـ فشاری ڕەوانیو ڕۆحی
ـ جار هەیە مرۆڤ لەسەر پشت یا لەسەر کەلەکەی چەپە دەنوێت ئەم خەونە ناخۆشانە دەبینێت.
چارەسەر
پێغەمبەرگیان (دخ) ئەفەرموێ: گەرچوویتە سەر جێگات دەستنوێژ هەڵبگرەو لەسەر لای ڕاست بنوو ئەم دوعایە بڵێ: اللهَ اسلمت وجهی الیک، و فوضت امری الیک. واتە” خوایە خۆم دایە دەست تۆ کارەکانیشم بە تۆ سپارد،
نابێ لەسەر لای چەپ بنووین یا لەسەر پشت بخەوین چوون زیانبارەو ئەبنە هەل بۆ شەیتان کە کاری خۆی بکاتو دەست لە ملت نێ و تووشی تەنگی هەناسەو دەنگ دەرنەهاتنت بکات.
پێغەمبەرگیان (دخ) دەفەرموێ: خەون هەیە ترسی شەیتانە تا مرۆ نارەحەت کات. (ابن ماجه) جا کە خەبەری بوۆ با بڵێت: اعوذ بالله من الشیطان الرجیم. جا زیانی نابێ.
خەون دوو جۆرە” یا خۆشە یا ناخۆشە.
ـ جا گەر دڵت پێی خۆشبوو لای خۆشەویستانت باسی بکە.
ـ گەر ناخۆشبوو با نوێژ بکاتو باسی نەکاتو دوعا بکات.
ترس هۆکارە بۆ خەوی ناخۆش بەتایبەت لە ئافرەتانو مناڵانا
بە بینینی کارەساتو دیمەنی جەڕگبڕو کوژرانو لێدانو دڵڕەقی و.. یا بە بینینی فیلمی ترسناک لە کاناڵو موبایلو… هتد، مناڵەکە بیری لێدەکاتەوەو شەو خەوی پێوە ئەبینێو ئەترسێ. جا پێویستە وریابین.
ڕاستە جنۆکەو شەیتان هەیە وەکوو چۆن میکڕۆبو ڤایرۆسو… هەیە بەڵام چۆن خۆپاراستن و چارەسەری هەیە بۆ میکرۆبەکان ئاواش خۆپاراستنو چارەسەری هەیە لە جندۆکەو شەیتانو وەسوەسە بە قورئان خوێندنو زیکرو دوعاو نوێژکردن و پشت بەستن بە خوای گەورە بەجۆرێ کە ئاساری شەیتان لە دەروونا ناهێڵێ.
پێغەمبەر دخ فەرموویەتی خەون سێ بەشە”
۱- هەیە موژدەی خوایە
۲- هەیە داڵغەو خەیاڵی دەروونە
۳-هەیە ترسو مۆتەکەی شەیتانە
ئیبنوقەییم خەونەکان دەکاتە چەن بەشۆ”
۱-خەونی ئیلهامی کە خوا دای دەبەزێنێت ناودڵی چاکانەوە.
۲-فریشتەی خەونەکان پێی دەڵێ
۳- ڕۆحی بە دیداری مردووەکانی دەگات
۴-ڕۆحەکە بەرەو خوا بەرز دەبێتەوەو لەگەڵ خوایا قسە دەکات وەکوو ئیمام ئەحمەد.
۵️ جار واشە ڕۆح دەڕواتە بەهەشتو… دەیبینێو ئاسمانەکانو دەگەرێتەوە.
سعدی مرادی – بانه
درێژەی دەبێت…