ادبیات

له ده رگای هه ر که ستدا،دلنیا به له ده رگات ده دریته وه(داستان)

 لەدەرگای هەرکەستدا ، دڵنیابە لەدەرگات دەدرێتەوە (چیرۆک)

چی بچێنیت هەر ئەوەش دەدوریتەوە!(چیرۆک)
چیرۆکێکی ڕاستەقینە کە بۆ خۆم ئاگادار بوم تیایدا

لە وڵاتی بەریتانیا ژیانمان دەبردە سەر ساڵی ٢٠٠۴، بەهۆی سەختی ژیانمەوە و نەبونی وەرەقەیەک لەو وڵاتە،برایەک جێی کردبومەوە لای خۆی ، کە تا ڕۆژی قیامەت لە یادم ناچێت و دوعای خێری بۆ دەکەم.
لە ناو خانوەکەدا چەند کەسێکی تر ژیانیان دەبردە سەر لەگەڵ ئەو برایەدا کە سۆشیال کۆیکردبونەوە نەک هاوڕێ یەتی!
گەنجێکی سەرکەشمان لەگەڵ بو کە ئیشی بەرازی دەکردو ، بەردەوامیش ئافرەتی داوێن پیسی لەگەڵدا بو، بەڵام ڕێزی لە ئێمە دەگرت و ئەوکاتانەی ئێمە لە ماڵ بوینایە ئافرەتی نەدەهێنایەوە بۆ ژوورەکەی خۆی!
لەبەر خوا زۆر ئامۆژگاریمان دەکرد ، بەڵام بێ سوود بو تا ئەوەی ووردە ووردە وازمان لێ هێناو تەنها هەواڵ پرسینێک ما لەگەڵیدا!.
جار جارە دەهات بۆ لامان و دەیوت ئەوە بۆ وا خۆتان خەساندوە؟ یان ئەوە کەی ئیشە ئێوە دەیکەن کە هەفتەیەکی من هێندەی یەک مانگی ئێوە پارەم دەست دەکەوێت!.
مەبەستی لە خەساندن ئەوە بو کەوا ئێمە وەک خۆی پیرەژن و ئافرەتی داوێن پیسمان لەگەڵ نییە بە زینا!، وە ئیشەکەی ئێمەش کارگەیەکی چاک کردنی زەڵاتەی- سالاد- ئامادەکراو بو ، پارەکەمان کەمتر بو لە چاو پارەی بەرازەکەی ئەو!.
جارێکیان منیش پێم ووت: هەموو ئەو ئافرەتە داوێن پیسانەی کە تۆ باسی دەکەیت ، نینۆکی پەنجەی خێزانی حەڵاڵم نادەم بەهەموویان ،کە ئەوکات خێزانم لە کوردستان بو ، وە هەموو سەروەت و سامانی دوونیاشم بەحەرامی بدەنێ نایدەم بە یەک پاوەن کە بە حەڵاڵی دەستم دەکەوێت،وە ئەو کارەی تۆش وەک ئەو پەندە پێشینانە دێتە پێش چاوم کە دەڵێت: کەرێک بە پارەی بەفر بکڕدرێت ئاو دەیبات!، ئەویش بە پێکەنینێکەوە گاڵتەی بەو ووتانە دەهات!.
ڕۆژان هات و ڕۆژان ڕۆی، شەوێکیان ئەم گەنجە سەر لێشێواوە بە دڵێکی غەمگین و هەناسە بڕکێ هاتە لامان و  زۆر بێتاقەتی پێوە دیار بو، ئێمەش ووتمان فەرموو دانیشە بزانین چی ڕویداوە؟
ووتی: تخوا گاڵتەم پێناکەن؟ کەمەبەستی ئەو برایانەی لای من بوو کە جار جار سەریان دەخستە سەری!، منیش وتم : نا ، وەرە دانیشە گوێت بۆ دەگرین بزانین چی بووە بەڵکو بتوانین یارمەتیت بدەین!.
بەڵێ خوێنەرانی بەڕێز: هەناسەیەکی هەڵکێشاو  وتی: توشی کارەساتێکی زۆر گەورە هاتوین لە کوردستان!.
وتمان: چی ڕویداوە؟.
وتی: برایەکم خێزانی هەیەو بەسەر خێزانی یەوە زینای کردوە لەگەڵ ئافرەتێکی بێوەژندا کە خاوەنی چوار مناڵە!،خوایە پەنات پێدەگرین لە تاوان و ڕوداوی لەو شێوەیە!.
بەردەوام بو لە ووتەکانی ووتی: ئەوەی کە توشی کارەساتی کردوین ئەوەیە کەوا لەلایەن کەسوکاری ئافرەتەکەوە ڕوداوەکە ئاشکرابوەو، ئێستا یەک دەفتەرو نیو بە دۆلاریان لێسەندوین و ئافرەتەی بێوەژنیشیان بە چوار منداڵەوە داوە بەسەر براکەمداو خێزانیشی داوای تەڵاق دەکات و، خوشکێکیشمیان لێ سەندوین ، ئەوجا سوڵحیان کردوە لە گەڵماندا!.
هەموو ئەو پارەیەش کەدراوە پارەی من بوە کە لای براکەم دام نابو!.
ئەوجا منیش پێم ووت: ئێستا زانیت کەوا کەرێک بە پارەی بەفر بکڕدرێت ئاو دەیبات؟ ،پەیداکردنی پارەکەت حەرام بو! ، بۆیە لەڕێی حەرامیشەوە سەرف بو!، لە تۆڵەی زیناکانی تۆش و براکەشتدا!، ئەوەتا خوشکە کەتان بووە قوربانی و باجی هەڵەکانی ئێوە دەدات!.
جا ئەی برای بەڕێزو خۆشەویست هیوادارم ئەم چیرۆکە تۆی بێ ئاگاش کەمێک ڕابچەڵەکێنێت و شەرەفی دایک و خوشک و خێزان و کچ و پورەکانت بپارێزەو، ووریای بژێوی ژیانیشت بە بزانە چۆن پارە پەیدا دەکەیت؟ ئایا ڕۆزیەکەت حەڵاڵە یان حەرام؟. 

 

باوکی اسماء

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا