
(بابەتێک بۆ وتاربێژانی ڕۆژی هەینی)
لە دەسپێکی ژیانی سەرەتایی مرۆڤ کاتێ مرۆڤەکان ڕووداوە سرووشتییەکانیان دەبینی دەترسان و، چونکە توانای بەرەنگار بوونەیان نەبوە وایان زانیوە خۆر و مانگ و ئاگر و ئاو خودان، جا بۆ ئەوەی خۆیان لە تووڕەییان بپارێزن هانایان بۆ پەرستنیان بردوە.
لەوێوە پەرستنی خۆر و مانگ و ئەستێرە و ئاگر و دەیەها خودای ساختە سەری هەڵداوە.
هۆکاری تەنگانەو وشکە ساڵیی و خۆر گیران و زریان و تۆفان و بوومە لەرزەیان بۆ تووڕە بوونی ئەو خودایانە گێڕاوەتەوە.
بۆ ڕازیکردنی ئەو خودا ساختانە هانایان بۆ قوربانیی کردن بە مرۆڤ کردوە.
قوربانی‌کردن به مرۆڤ له ئایینى پیرۆزى خوداى تاک و ته‌نهادا به هیچ شێوه‌یه‌ک نه له پێش ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر -درودی خواى له سه‌ر بێت- وه نه له‌دواى ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر بوونى نه‌بوه‌و نیه، به‌ڵام مرۆڤه‌کان له دێر زه‌مانه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ڕه‌زامه‌ندیى خوداکانیان مرۆڤیان کردووه‌ته قوربانیى، به تایبه‌ت له‌م جۆره که‌سانه:
یه‌ک: منداڵ.
دووه‌م: ڕه‌گه‌زى مێ.
سێیه‌م: دیل.
چواره‌م: زیندانیى.
گه‌لانى باشوور و ناوەڕاستى ئه‌مریکا و شارستانییه‌تى ئه‌زه‌تیک:
گه‌لانى باشوور‌و ناوەڕاستی ئه‌مریکا به تایبه‌ت گه‌لانى (ئه‌زه‌تیک، مایا، ئه‌نکا، تۆله‌نگ) هه‌مان کردارى قێزه‌ون و تاوانى گه‌وره‌یان ئه‌نجام داوه‌و، مرۆڤیان کردووه‌ته قوربانیى.
بۆ قوربانی‌کردن به مرۆڤ چه‌ند شێوازێکیان گرتوه‌ته به‌ر:
سووتاندن، خنکاندن فڕێدانى ناو ده‌ریا، سه‌ربڕین، یاخود خستنه خواره‌وه له سه‌ر جێگایه‌کى به‌رز.
بۆ نموونه له ماوه‌ی ساڵێکدا له شارستانییه‌تى ئهزهتیکدا پتر له (۲۰۰،۰۰۰) که‌س کراونه‌ته قوربانیى و، له هه‌ر پێنج منداڵ منداڵیکیان سه‌ربڕیوه یان سووتاندوه.
وه له ساڵى ۱۴۸۷ دا له چوار ڕۆژدا (۸۰،۴۰۰) که‌سیان سه‌ربڕیوه و کردوونیانه‌ته قوربانیى.
گه‌لی ئه‌زه‌تیک شه‌ویکیان هه‌یه به ناوى شه‌وی خوێن، له‌و شه‌وه‌دا خوێنى هه‌زاره‌ها که‌س به شێوازێکى زۆر سه‌خت و جه‌رگبڕ ڕژاندووه.
جار‌و باریش ئه‌م کاره‌یان به مه‌به‌ست به ده‌ستهێنانى پرۆتین، یان بۆ تۆقاندنى دۆژمنه‌کانیان ئه‌نجام داوه.
هه‌روه‌ها بۆ به ده‌ستهێنانى ڕه‌زامه‌ندیى خوداى (هه‌تاو) که به‌رده‌وام پێویستیى به قوربانیى بووه، کیژێکى جوان و ناسکیان هه‌ڵده‌بژاردو، به زیندوویى به چه‌قۆیه‌ک دڵیان ده‌رده‌هێنا، یاخود به زیندوویى ده‌یانسووتاند، یا له ده‌ریایه‌کدا ده‌یانخنکاند، یا سه‌ریان دهبڕیى، یا له به‌رزاییه‌که‌وه فڕێیانده‌دایه خواره‌وه.
وه بۆ ڕازیکردنى خوداى (باران) منداڵێکیان سه‌رده‌بڕیى.
وه بۆ ڕازیکردنى خوداى (گه‌نمه شامیى) کیژێکى جوان بۆ ماوه‌ى بیست و چوار کاتژمێر سه‌ماى ده‌کرد و، له دواییدا وه‌کو جه‌رده ڕووتین ده‌کرده‌وه‌و، به زیندوویى که‌وڵیان ده‌کرد و ده‌یانکوشت.
یه‌کێک له پاشاکانی ئه‌زه‌تیک به بۆنه‌ى بوونه پاشاى بۆ ڕازیکردنى خوداوه‌نده‌کانیان هه‌شتا هه‌زار زیندانیى سه‌رده‌بڕێت و ده‌یانکاته قوربانیى.
وینه‌ى زۆرێک له‌م دیمه‌نه تراژیدیى و جه‌رگبڕانه له دیوارى کڵێسا و په‌رستگاکانى ئه‌و گه‌لانه‌دا نهخشکراون.
میسرییه‌کان:
لاى میسرییه‌کان ساڵانه کیژیکیان وه‌ک بووک ده‌رازانده‌وه و، به خشڵ و زێڕێکى زۆره‌وه فڕێیان ده‌دایه ڕووبارى (نیل) و ده‌یانکرده قوربانیى بۆ خوداکانیان.
چینییه‌کان:
له سه‌رى ساڵى چینییه‌کاندا (که به‌رامبه‌ر ۲۴ى فێبریوهره) بوودییه‌کان ساڵانه کیژێک وه‌ک ولاخ سه‌رده‌بڕیى و خوێنیان دهمژیى و، گۆشته‌که‌یان وه‌ک قوربانیى به سه‌ر خه‌ڵکدا دابه‌ش ده‌کرد و ده‌یانخوارد.
ئه‌م داب و نه‌ریته بۆگه‌نه و قێزه‌ونه به‌رده‌وام بووه و، له سه‌ده‌ى بیستدا به فه‌رمیى قه‌ده‌غه کراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م تاوانه به نهێنیى ئه‌نجام دراوه و، بۆ نموونه له ساڵى ۲۰۰۹ دا ده‌ست و قاچى کچێک ده‌به‌ستنه‌وه و، به‌ره‌و قه‌سابخانه‌ى په‌رستگا ده‌یبه‌ن و له‌وى سه‌رى ده‌بڕن و حوێنهکهى له ده‌فرێکدا کۆ ده‌که‌نه‌وه و ده‌یخۆنه‌وه.
فینیقییه‌کان:
فینیقییه‌کان منداڵیان ده‌کرده قوربانیى بۆ خوداوه‌ند (به‌عل) یاخود (ئه‌شموون) که دوو په‌یکه‌رى برۆنزییان بۆ درووست کردبوون و، ناوى هه‌ر دوو په‌یکه‌ره‌که‌یان پڕ له دار و کۆته‌ره کردبوو ، دواتر گڕیان تێبه‌ر ده‌داو منداڵه‌کانیان فڕێده‌دایه نێو ئاگره‌که و به زیندوویى ده‌یانسووتاندن.
شه‌یتان په‌رسته‌کان یاخود ساتانیزم (satanism)
شه‌یتان په‌رسته‌کان به به‌رده‌وام له مه‌راسیمى په‌رستگاکانیاندا مرۆڤى ڕفێندراو ده‌که‌نه قوربانیى و خوێنى ده‌مژن و گۆشته‌که‌ى ده‌خۆن.
بۆ نموونه له شارى مێژوویى (یاروسلافل) له به‌روارى ۲۹-۳۰ى یۆنیۆى ساڵى ۲۰۰۸ گروپێک له شه‌یتان په‌رسته‌کان چوار کچى چوارده ساڵ و پانزه ساڵ ده‌ڕفێنن و به چه‌قۆ به‌رده‌بنه جه‌سته‌یان و، نه خشى خاچى سه‌ربه‌ره‌و خوار و، ژماره‌ى ۶۶۶ له سه‌ر جه‌سته‌یان ده‌کێشن و، له دواییدا ئه‌نجن ئهنجیان ده‌که‌ن و هه‌ر به زیندوویى دڵ و زمانیان ده‌برژێنن.
هیندییه‌کان:
لاى هه‌ندێک له ئایینه هیندییه‌کان هه‌رکاتێک پیاوێک بمردایه هاوسه‌ره‌که‌یان دههیێناو، وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ مێرده‌که‌ى له گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا ده‌سووتێنراو ده‌کرایه قوربانیى.
جووله‌که:
جووله‌که‌کانیش له هه‌ردوو جه‌ژنى (الفصح) و (ئهلبروییم) دا کیژ یا منداڵی مه‌سیحیى یان موسوڵمانیان سهردهبرِیى و خوێنیان تێکەڵ به فهتیرهى جه‌ژن ده‌کرد.
قوربانیى کردنى ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر –دروودی خواى له سه‌ر بێت-:
له قورئانى پیرۆزدا هاتوه که ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر –دروودى خواى له سه‌ر بێت- له خه‌ونیدا فه‌رمانى له لایه‌ن خوداوه پێکراوه که کوڕه‌که‌ى (ئیسماعیل یاخود ئیسحاق –دوو رِاى له سه‌ره) بکاته قوربانیى.
ئەم خەونە چەند جار دووبارە دەبێتەوە بۆیە دەفەرموێ: (قَالَ یَا بُنَیَّ إِنِّی أَرَىٰ فِی الْمَنَامِ أَنِّی أَذْبَحُکَ) وەک خەونەکەی پاشای میصر کە چەند جار خەونەکەی بینیبوو (وَقَالَ الْمَلِکُ إِنِّی أَرَىٰ سَبْعَ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ یَأْکُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعَ سُنبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ یَابِسَاتٍ) بە پێچەوانەی خەونەکەی یوسف پێغەمبەر –دروودی خوای لێ بێ- کە بۆ یەک جار بینیبووی (إِنِّی رَأَیْتُ أَحَدَ عَشَرَ کَوْکَبًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ رَأَیْتُهُمْ لِی سَاجِدِین)
ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر –دروودی خواى له سه‌ر بێت- ئەم فەرمانە ئیلاهییەی بە کوڕەکەی ڕاگەیانوو پێی فەرموو: (فَانظُرْ مَاذَا تَرَىٰ) لێرەدا ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر –دروودی خواى له سه‌ر بێت- پەیامێکی گەورە بە گشت بڕواداران دەگەیەنێت کە مرۆڤ ئازادە و بۆت نیە فەرمانی خودا بە زۆر بەسەر خەڵکدا پچەسپێنیت، بەڵێ ئیبراهیم پێغەمبەری خودایە بەڵام ئەم کارە پەیوەستە بە کەسێکی دیکەوە کە کوڕەکەیەتی، بۆیە دەیەوێ ڕای کوڕەکەی وەربگرێت و بزانێت قایل و ڕازییە بە جێ بە جێ کردنی فەرمانی خودا بە سەریدا یان نا، کورِهکهشى فه‌رموویه‌تى: (قَالَ یَا أَبَتِ افْعَلْ مَا تُؤْمَرُ سَتَجِدُنِی إِن شَاءَ اللَّهُ مِنَ الصَّابِرِینَ ) بابه گیان له لایه‌ن خوداوه‌ندى تاک و ته‌نهاوه چیت پێ سپێردراوه ئه‌نجامی بده و، ده‌مبینى -گەر خودا حەز بکا- لە خۆڕاگرانم.
به‌م شێوه هه‌ردووکیان ملکه‌چى فه‌رمانى خودا ده‌بن و، باوک ده‌یه‌وێت کوڕه‌که‌ى بکاته قوربانیى، به‌ڵام له لایه‌ن خوداوه ئاگادار ده‌کرێته‌وه که خه‌ونه‌که‌ت هاته دى و، هه‌ردووکتان له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاردا ڕاستگۆ بوون ، بۆیه له برى کوڕه‌که‌ت به‌رانێک بکه به قوربانیى.
زۆرکه‌س له‌م چیرۆکه قورئانییه وا تێده‌گه‌ن که خوداوه‌ند مه‌به‌ستى بووه که ئیبراهیم کوڕه‌که‌ى سه‌رببڕێت و، بیکات قوربانیى، ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه‌کى گه‌وره‌یه چونکه ئه‌گه‌ر خوداوه‌ند ئه‌م کاره‌ى بویستایه و دواتر نه‌یکردایه ئه‌وه‌ى ده‌گه‌یاند که خودا له فه‌رمانى خۆى په‌شیمان ده‌بێته‌وه و ڕاى خۆى ده‌گۆڕێ.
ئەم ڕوداوە تراژیدیایە لە ئاکامدا بە خۆشیی مرۆڤ تەواو بوو،چونکە له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئه‌وه هاتوه که ئه‌و داب و نه‌ریته بۆگه‌ن و تاوانه قێزه‌ونه گه‌وره‌یه (واته تاوانى به قوربانیکردنى مرۆڤ) بنبڕ بکات و، بڵێت: نا بۆ کوشتنى بێ تاوان، نا بۆ قوربانیدان به مرۆڤ، وه به کرده‌وه به خه‌ڵکی ڕابگه‌یه‌نرێت با ئیدى خه‌ڵکیى به ناوى هیچ ئایین و ئایینزایه‌که‌وه ڕۆڵه‌کانیان نه‌که‌ن قوربانیى.
کاتێک ئەوان مرۆڤیان دەبردە پەرستگاکان و دەیانکردنە قوربانیی، خودای گەورە باسی ماڵی خۆی دەکات کە پەرستگای بڕوادارانە و دەفەرموێ: (ومن دخله کان آمنا) هەر کەسێ بچێتە ماڵی خودا لە لای خوداوە ئەمینە، واتە کەس بە ناوی منەوە دەستی بۆ درێژ نەکات، هەرچەندە بە درێژایی مێژوو فەرمانی خودای تێدا پێشێل کراوە و، مرۆڤی تێدا کوژراوە.
له‌و ڕۆژه‌وه شوێنکه‌وتوانى ڕاسته‌قینه‌ى ئیبراهیم مرۆڤیان نه‌کردووه‌ته قوربانیی، خواى گه‌وره‌ش له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: (ولا تقتلوا أولادکم) واته ڕۆڵه‌کانتان مه‌کوژن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: له به‌ر ئه‌وه‌ى کاره‌ساتى کوشتنى مرۆڤى بێ‌تاوان ڕوو نه‌دات، له‌سه‌ر نه‌وه‌ى ئیسرائیلمان نووسیوه: ئه‌وه‌ى که‌سێکى بێ‌تاوان بکوژێت وه‌ک ئه‌وه وایه سه‌رجه‌م مرۆڤه‌کانى کوشتبێت. (مِنْ أَجْلِ ذَٰلِکَ کَتَبْنَا عَلَىٰ بَنِی إِسْرَائِیلَ أَنَّهُ مَن قَتَلَ نَفْسًا بِغَیْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِی الْأَرْضِ فَکَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِیعًا وَمَنْ أَحْیَاهَا فَکَأَنَّمَا أَحْیَا النَّاسَ جَمِیعًا).
مرۆڤ لە ماڵی خودا پیرۆزترە، پیرۆزی مرۆڤ لەوەدایە کە درووسکراوی خودایە، بەڵام کەعبەو مزگەوت و کلێسا و پەرستگا درووستکراوی مرۆڤن، کە ڕووخان جارێکی تر مرۆڤ درووسیان دەکاتەوە، بەڵام مرۆڤ کە بونیان و درووستکراوی خودایە کە ڕووخا تەنها خودا دەتوانێ درووستی بکاتەوە، نەفرەت لەو کەسەی درووستکراوی خودا دەڕووخێنێ.
داخی داخانم لەگەڵ ئەو هەموو گەورەیی و مرۆڤدۆستییەی ئایینە ئاسمانیەکان، کەسانی توندڕەو بەردەوام بە ناوی خوداوە خەڵ دەکوژن و سەردەبڕن و دەسووتێنن
که‌واته زیندوو کردنه‌وه و به زیندوو ڕاگرتنى ئه‌م بۆنه مرۆڤدۆستە -که ده‌کاته جه‌ژنى قوربانى پیرۆز- ڕێزنانه له سه‌رجه‌م مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیى و، تاجی زێڕین نانه له سه‌ر گشت ئافرەتان و منداڵان و دیل و زیندانییان.
بژی مرۆڤ، بژى ئازادیى، بژى یه‌کسانیى.
بڕووخێ کۆیلایه‌تیى، بڕووخێ گه‌وجاندنى خه‌ڵکى ساده و ساویلکه بە ناوی خوداوە.
سوپاس بؤ ئێوەش
براتان : دکتۆر عوسمان محه‌مه‌د غه‌ریب
هه‌ولێر-زانکۆى سه‌لاحه‌دین
دووه‌م ڕۆژى جه‌ژنى قوربان ساڵى ۱۴۳۶
ده‌ستان خوش جزاکم الله…
به‌لام بریا رفرنس و منبعی تیدا ????????