نامه یه ک بو کچه که م دوای هاوسه ر گیریی

نامه‌یه‌ک بۆکچهکهم دوای هاوسه‌رگیری
:م جلال محمد سرۆچکی
کچه شیرینه‌که‌م: بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆت‌و ئه‌و خێزانه خۆش بکهیتو بهختهوهربیتو ئێمه‌ش (که‌سوکارت) ئاسوده سه‌ربه‌رزمان بکه‌یت، ڕه‌چاوی ئه‌م ئامۆژگاریه دڵسۆزانه‌م بکه به‌رهه‌مه‌که‌ی یه‌که‌م جار بۆتۆیهو دواجاریش بۆ ئێمه‌و که‌سوکارت.
۱- ڕێز له که‌سوکاری هاوسه‌ره‌که‌ت بگره وه‌ک که‌سوکاری خۆت.
۲- ئه‌وه‌ی پێویست ده‌کات له نهێنیه‌کانی خۆت‌و که‌سوکارت بپارێزه.
۳- هه‌میشه وشه‌ی جوان و سهنگینوِهنگین به‌کاربهێنه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه‌دا .
۴- هه‌رگیز به‌سوک ناوی که‌سوکاری خۆت‌و هاوسه‌ره‌که‌ت مه‌به.
۵- هه‌ر کارێکت بۆ نه‌کرا بهپۆزشو داوای لێبوردن به‌رامبه‌ره‌که‌ت ڕازی بکه.
۶- چهلهحانهو ده‌مه‌ده‌مه مه‌که له‌ڕووی که‌سدا به‌تایبه‌ت هاوسه‌ره‌که‌ت.
۷- گه‌ر کێشه‌یه‌کت هه‌بوو بۆت چاره‌سه‌رنه‌بوو که‌سی شیاو و دڵسۆز ئاگاداربکه.
۸- گه‌ر شتێک ڕووی دا خێرا مه‌چۆ به‌ئارامبه تا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
۹- له‌پاشه مله ناوی هاوسه‌رو ئه‌ندامانی خێزانه به‌شایسته مه‌به.
۱۰- نهێنیو تایبه‌ت مه‌ندی ماڵی خه‌زوران له‌هیچ شوێنێ مه‌درکێنه.
۱۱- کهمیوانت هاتو وه‌ک خاوه‌ن ماڵ ڕێزی بگره‌و هه‌ڵه‌و هه‌رزه‌یت پێوه دیار نه‌بێت.
۱۲- هه‌میشه هۆکاری ئارامی‌و ئاشتی به‌و لهماڵو گه‌ره‌کدا.
۱۳- سنوره‌کانی دین‌و ڕه‌وشتی بالاَ بپارێزه‌و نمونه‌ی چاو لێکراو به .
۱۴- تا پێت ده‌کرێ ڕێز له‌هاوسه‌ره‌که‌ت بگره تا ئه‌ویش ڕێزت لێ بگرێت.
۱۵- گه‌ر ئه‌ندامانی خێزان کێشه‌یه‌کیان هه‌بوو لایه‌نگری که‌سیان مه‌که هه‌وێ،ی ئاشتی به.
۱۶- هه‌میشه لێبورده‌و سنگ فراوان به خۆت لهپهلهپهلو هه‌ڵچون بپارێزه.
۱۷- ببه به‌پردی پهیوهندیو خۆشه‌ویستی هه‌ردوو بنه‌ماڵه( باوانو خه‌زوران).
۱۸- پاک‌و خاوێنی شوێن‌و ماڵی خۆت بپارێزه.
۱۹- تا بۆت ده‌کرێ بیانوو گرو پهڵپاوی مه‌به پێی ناشیرین ده‌بیت.
۲۰- ناشوکر مه‌به به‌و ژیان‌و شوێنوگوزهرانهی ئه‌وان.
۲۱- تانه‌و ته‌شه‌رو قسه‌ی سوک مه‌ڵێ به‌که‌سێ که ئه‌وان خۆشیان ده‌وێ.
۲۲- ئه‌مانه‌ت بپارێزه‌و له‌کاتی خۆیدا بیگه‌یه‌نه‌ره‌وه به خاوه‌نی.
۲۳- بهخۆشیو ناخۆشی ماڵی خهزورانو که‌سوکاریانه‌وه به.
۲۴- به‌ناوی چاولێکهریومۆدێلهوه خۆت تاڵ مه‌که له‌گه‌ڵ دڵوبۆچونی ئه‌واندا به.
۲۵- بڕو بیانوی نا به‌جێ مه‌گره‌و بارودۆخی ماڵی خۆت بزانه.
۲۶- خۆش باوه‌ڕو گوێ له‌مشت مه‌به، دۆست‌و دوژمنی خۆن بناسه.
۲۷- ڕێز له‌و کهسو نه‌ریتانه بگره که ئه‌وان ڕێزی لێ ده‌گرن.
۲۸- خۆت له ده‌مه شڕێ و زۆر بڵێی بپارێزه با به‌سوک سه‌یر نه‌کرێیت.
۲۹- مافی هه‌رکه‌س لهشوێنو پله‌وپایه‌ی خۆیدا بپارێزه.
۳۰- گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ت شتێکی له‌بازاڕه‌وه هێنایه‌وه لێی بگره‌و ده‌ست خۆشی لێبکه.
۳۱- شتومه‌کی ئه‌و ماڵه بهحوانترین شێوه بپارێزه دڵسۆزی به.
۳۲- ڕێزی کهسایهتیو نازی نازدارانی ئه‌و ماڵه بپارێزه تا خۆتیش ڕێزت بپارێزرێت.
۳۳- کارێک بکه ئه‌وان که‌سوکاری تۆیان له‌به‌ر دڵی تۆ خۆش بوێ.
۳۴- هه‌وڵ بده باشترین کهیبانوبه ده‌ست ڕه‌نگین‌و کار جوان به .
۳۵- گه رکهسێ به‌رامبه‌رت توڕه‌بوو له‌سه‌رخۆبه تا ئه‌ویش چاک ده‌بێت.
۳۶- لێبوردن هه‌ڵبژێره نه‌ک تۆڵه‌و تانه‌و بۆڵه با توشی په‌شیمانی نه‌بیت.
۳۷- هه‌وڵ بده تۆ کاریگه‌رییو جێگه‌ت دیار بێ له‌و ماڵه‌دا نه‌ک زیادهبیت.
۳۸- ههرئیشو کارێک پێویست بو پرس بکه‌یت به جوانترین شێوه پرس بکه.
خیلی خوب بود ولی متاسفانه با یک کردی افتضاح نوشته شده بود یعنی غلط املایی داشت
به راستی ده س خوش زور زور جالب و مفید بو