شخصیت هاکوردی

نامەیەکی ماستەر و توێژینەوەیەکی ئاکادیمی لەبابەت: شێعرەکانی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان

ملا عبدالله احمدیان

محەممەد عوسمان محەممەد_هەولێر

دیارە شیعر بابەتێکى گرنگى دونیاى ئەدەبە, بە تایبەتى ئەدەبى کوردى, کە ساڵانێکى زۆرە نەتەوەى کورد ڕووى کردووەتە بابەتى شیعر نووسین و بڵاوکردنەوەى لە کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا.

شیعرییەتیش هەموو ئەو لایەنانە دەگرێتەوە, کە دەبنە هۆى بەرهەمهێنان و جوانکردن و ڕازاندنەوەى شیعر. وشەى ) لە کۆندا لە لایەن ئەرستۆوە بەکار هاتووە, پاشان Poetics شیعرییەت(= بوطیقا= نووسەرانى ترى وەکو (جان کۆهین و تۆدۆرۆف و یاکۆبسن)یش بەکاریان هێناوە.

مامۆستا مەلا عەبدوڵڵاى ئەحمەدیان یەکێکە لەو زاناو ناودارانەى کە ڕۆڵێکى گرنگى هەبووە لە بوارى ئایینى و زانایه کی ناودار و بەناوبانگ بووە, لەگەڵ ئەوەشدا شاعیرێکى لێهاتوو و بەهرەمەند بووە و دەستیکی باڵاى هەبووە لە نووسینى شیعر و کارى ئەدەبى. شیعرەکانى ڕەنگدانەوەى ئەو واقیعە بووەنە کە خۆى ساڵانێکى دوور و درێژ لە ناویدا ژیاوە.

شیعرى ئایینى و کۆمەڵایەتى و دڵدارى بە شێوەیەکى بەرچاو لە ناو دیوانەکانیدا دەبینرێت. کاتێک شیعرەکانى مەلا عەبدوڵڵاى ئەحمەدیانم بەدەست گەیشت و خوێندمەوە هەستم بەوە کرد پێویستە ئەم شاعیرە پشتگوێ نەخرێت و ئاوڕێکى جدى لێ بدرێتەوە بۆ ئەوەى شیعرەکانى بە زیندوویى بمێنێتەوەو بە خوێنەرانى کوردى باشوورى ئاشنا بکەم.

بۆیە بڕیارمدا توێژینەوەى نامەى ماستەرەکەم تەرخان بکەم بە شیعرەکانى ئەم شاعیرەو ناونیشانى نامەکەم ناونا (شیعرییەت لە هۆنراوەکانى مەلا عەبدوڵڵاى ئەحمەدیان دا), چونکە ئەو شیعرانە پڕیەتى لە هونەرەکانى ڕەوانبێژى و لادان و هەڵبژاردن و مۆسیقایەکى بەهێزى هەیە لە ڕووى کێش و سەرواوە, هەروەها سۆز و بیر و خەیاڵ بە شێوەیەکى سەرەکى تێایدا دەبینرێت, بۆیە شیعرییەتى هۆنراوەکانى مەلا عەبدوڵڵاى ئەحمەدیانیان بەهێزکردووە. ئەم توێژینەوەیە وەکو بەشێک لە بەدەستهینانى پلەى ماستەر لە ڕۆژى سیمینارى لە بارەیەوە کراو لە لایەن لێژنەى زانستى بەشى کوردى ٠١٠١/٠١/٥ کۆلێژى زمانى زانکۆى سەڵاحەدین پەسەندکرا, بۆماوەى شەش مانگ کارم تیادا کردو شەونخونیم تێدا کرد تا بە ئەنجامەکەى گەیشتم و پێشکەشى سەرۆکایەتى بەشى گفتوگۆى ٠١٠٠/٥/٠٢زمانى کوردیم کرد, پاشان لێژنەى گفتۆگۆى لەسەر پێکهات و لە نامەى ماستەرەکەم ئەنجام دراو لە لایەن لێژنەى گفتوگۆوە, کە پێکهاتبوون لە پرۆفیسۆر دکتۆر (پەخشان سابیر حەمەد) سەرۆکى لێژنە و دکتۆر (مەولود ابراهیم حەسەن) ئەندام و دکتۆر (موحسین ئەحمەد عومەر) ئەندام دکتۆر (ئیدریس عەبدوڵڵا مستەفا) ئەندام و سەرپەرشتیار پاش گفتوگۆیەکى گەرم و گوڕ و ئەکادیمییانە بە شێوەیەکى زانستى بە پلەى (زۆرباشە) پەسەند کرا.

شایەنى باسە لەم گفتوگۆیەدا کۆمەڵێک مامۆستا و قوتابى ماستەر ئامادەبوون و لە کۆتاییدا دەست خۆشیان لە ستافى لێژنەى گفتوگۆ کرد بۆ بەڕێوەچوونى ئەم گفتوگۆ ئەکادیمییە. ناوەڕۆکى نامەى ماستەرەکە جگە لە پوختەیەک و پێشەکى و دەروازەیەک بۆ ژیان و بەرهەمى مامۆستا مەلا عەبدوڵڵاى ئەحمەدیان, پێکهاتووە لە دوو بەشى سەرەکى. بەشى یەکەم بە ناونیشانى (لە بارەى شیعرییەتەوە) تایبەتە بە لایەنى تیۆرى, لە پێنج تەوەر پێکدێت. تەوەرى یەکەم بەناونیشانى (مەبەست لە شیعرییەت) تیایدا زاراوەى شیعرییەت و چەمک و پێناسەى شیعرییەت و گرنگى شیعرییەت باسکراوە. لە تەوەرى دووەمیشدا باسى هۆکارە بنیاتنەرەکانى شیعرییەت کراوە, وەکو: (بیر و سۆز و خەیاڵ و فۆڕم). تەوەرى سێیەمیش بەناونیشانى هۆکارە جوانکارییەکانى شیعرییەتە.تیایدا شیعرییەتى ( کێش و سەروا و وێنە و ڕەوانبێژى ) لەخۆ دەگرێت.

لە تەوەرى چوارەمدا هۆکارە تەکنیکییەکانى شیعرییەت خراوەتە ڕوو, وەکو: (لادان و هەڵبژاردن). تەوەرى پێنجەمیش باسى هۆکارەکانى سەرووى تەکنیکى شیعرییەت کراوە, کە (بارى دەروونى و بارى سیاسى و قۆناغ و دیدو فەلسەفە) دەگرێتەوە. بەشى دووەمى ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى (شیعرییەت لە هۆنراوەکانى مەلا عەبدوڵڵاى ئەحمەدیان)ە, لە چوار تەوەرى سەرەکى پێکهاتووە. لە تەوەرى یەکەمدا هۆکارە بنیاتنەرەکانى شیعرییەت لە هۆنراوەکانى مەلا عەبدوڵڵاى ئەحمەدیان خراوەتە ڕوو, وەکو: (بیر و سۆز و خەیاڵ و فۆڕم). تەوەرى دووەمیش بە ناونیشانى هۆکارە جوانکارییەکانى شیعرییەت لە هۆنراوەکانى مەلا عەبدوڵڵاى ئەحمەدیانە. باسى کێش و جۆرەکانى کێشى شیعر وەکو (کێشى عەرووز و کێشى خۆماڵى و کێشى ئازاد) کراوە. هەروەها سەروا و جۆرەکانى سەروا وەکو (سەرواى ستوونى و سەرواى مەسنەوى) خراوەتە ڕوو و دەنگەکانى سەرواى کوردى, کە لە هۆنراوەکاندا هەیە باسکراوە. خاڵێکى ترى ئەم تەوەرەیە بریتییە لە وێنەى شیعرى و ئەرک و بەهاى وێنەى شیعرى لەگەڵ جۆرەکانى وێنە, هەروەها لایەنە ڕەوانبێژییەکان, وەکو: (واتاناسى و ڕوونبێژى و جوانکارى) بابەتى سەرەکى ئەم تەوەرەیەیە.

تەوەرى سێیەمیش بەناونیشانى هۆکارە تەکنیکییەکانى شیعرییەتە, کە هەردوو بابەتى (لادان و هەڵبژاردن) لەخۆ دەگرێت. تیایدا جۆەرکانى لادان لە شیعرەکاندا باس کراوە و شیکراونەتەوە, لەگەل جۆرەکانى هەڵبژاردن. لەتەوەرى چوارەمیشدا ئەو بار و دید و هەڵومەرجانەى شیعرەکانى مامۆستا مەلا عەبدوڵڵاى ئەحمەدیانیان تیادا بەرهەم هاتووە, وەکو (بارى دەروونى و بارى سیاسى و قۆناغ و دید و فەلسەفە) خراونەتە ڕوو و شیکردنەوە بۆ هەموو شیعرەکان کراوە لەم بەشەدا. لە کۆتایى توێژینەوەکەدا گرنگترین ئەنجامەکان و لیستى سەرچاوەکانى ئەم توێژینەوەیە و پوختەى توێژینەوەکە بە زمانى ئینگلیزى پیشاندراوە. ئامانجى توێژینەوەکە ناساندنى گرنگترین هۆکارەکانى بەرهەمهێنانى شیعرییەتە و تیشک خستنە سەر ئەو هۆکارانەیە, کە ڕۆڵى سەرەکییان هەیە لە دروستبوونى شیعرییەت و بەرزکردنەوەى ئاستى ئەدەبى کوردى بەتایبەتى بەهۆى ئەو لایەنانەى لە شیعرەکانى مامۆستا مەلا عەبدوڵڵاى ئەحمەدیاندا بەدیار دەکەوێت, کە بوونەتە هۆى جوانى و ڕازاوەیى دەقەکان.

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا