گوچان(شیعر)

گۆچان
کوتم: گۆچان بۆ وا خواری؟ له کنه خۆ تۆ سه‌خته داری
]]]
خاوه‌نی گڕی و ده‌ماری چۆن داهاتی به ساکار ی؟
]]]
لاقیش ده‌بێ ڕاست و ڕه‌ق بێ هه‌تا بۆ جێی په‌ست و زوق بێ
]]]
سه‌رو لاقی منیش وانه وه‌ک سه‌رو لاقی ئینسانه
]]]
چۆن ده‌مهه‌وێ خزمه‌تکار بم ده‌بێ دایم نه‌وه‌ک سواربم
]]]
به ده‌ست پیرو کوێران وه‌بم تا نیشانده‌ری ڕێگه بم
]]]
چه‌کی شوان و ڕێبواران بم نه‌ک گۆپاڵی زۆرداران بم
]]]
چون کاریشم جۆراو جۆرن گرێ و دهماریشم زۆرن
]]]
ده‌بێ پرد بم،پێ بم، چه‌ک بم پللارو کهمهندو جه‌ک بم
]]]
موعجیزه بم، هه‌ژدیها بم نسحهتکار بم جێی هیوا بم
]]]
ئاوێ له به‌ردی ووسوڵ که‌م ڕێگا له نێو ده‌ریای قوڵ که‌م
]]]
به کورتی له هه‌مو جێ هه‌م له مهزراو له شار‌و دێ هه‌م
]]]
له ماڵ و له تهویلهمه کورسی و سینگ و کورسیلهمه
]]]
هه،و کاره‌ی مهدرهسهشم خه‌تکێش، کوته‌ک، ته‌خته ڕه‌شم
]]]
ده‌بم به کاغه‌زو قه‌ڵه‌م بۆ ده‌عبایان ته‌پکه و ته‌ڵه‌م
]]]
له ئاشپهزجانهکهی خۆشتم ڕهفحهو میزو کوتکی گۆشتم
]]]
له دیوی نانی بڕوانه پنه‌و وه‌ردێنه شه‌ریانه
]]]
هه‌م ئاورم هه‌م کۆڵه‌وه‌ژی بۆ قاوهخانانیش ره‌ژی
]]]
قوتاڵهو سه‌له‌و سهوهمه وهروهرهمه ڕه‌و رهوهمه
]]]
هه‌م سه‌ربانم هه‌م نه‌ردیوان هه‌م شهقڵم هه‌م کۆڵی پێوان
]]]
ده‌بمه کاریتهو کۆڵه‌که ده‌بمه لانک بۆ ڕۆڵه‌که
]]]
ده‌سکه پێمهرهو شهنهمه بێڵ و شه‌وو دار ههنهمه
]]]
نیرو ئاموورو کهڵهوهم کۆت و ده‌مبێن و چه‌ڵه‌مه‌م
]]]
ده‌سکی داس و مهڵهغانم ده‌نکی شهنهو درمهغانم
]]]
که‌لله ی هێڵه‌گ و بێژینگم داژگیرو سه‌ره دو دینگم
]]]
یا به‌رم هه‌یه یان سێبه‌ر بۆ ڕێبوارو پاله و ڕه‌نجه‌ر
]]]
ئه‌وه‌ی بۆ سێبه‌رین به‌رزین ئی به ڕیش نه‌وی له عهرزین
]]]
یا لک بڵاو و ئاڵۆ زین وه‌ک گێلاس و گێوژ و گۆزین
]]]
هه‌تا ئاسن و سمیت نه‌بوو خه‌لک وا دمی قیت نه‌بو
]]]
تفه‌نگ و دار تێل بۆ خۆم بووم داره مه‌یت و کێل بۆ خۆم بووم
]]]
هه‌م داشقه هه‌م حاره‌به بووم هه‌م مه‌شکه‌و گه‌زو ڕبه بووم
]]]
به ڵام شتێک زۆر پێویسته نسحه‌تێکی که‌س نه‌بیسته
]]]
ده‌رسێکی گه‌لێک به که جێگای سرنجی گشت خه‌ڵکه
]]]
بۆ مامۆستا بۆ دایک و باب بۆ لاو‌و پیرو جێگای حیساب
]]]
ئه‌ویش شێوه‌ی چه‌مانه‌وه‌م بێ قه‌ڵشین، شکانهوهم
]]]
ئه‌و کاره کاری زانایه دار به نه‌زانی دانایه
]]]
له‌و ڕۆژه‌که‌وه که بڕیانم نه‌یانهێشت وه‌حه‌سێ گیانم
]]]
پێش له‌وه‌ی داڕتی پێستم له به‌ر تاویان ههڵێخستم
]]]
هه‌تا ئاوی به‌ده‌نم مرد ته‌رکی خاک و وه‌ته‌نم کرد
]]]
ئه‌و جار ئاورێکیان کرده‌وه سه‌رمیان لێ نیزیک کرده‌وه
]]]
به‌و ئاوره گه‌رم و نه‌رمیان کرد هه‌تا وه‌ک مێوو چهرمیان کرد
]]]
ئه‌و جار به چوست و چالاکی تێم ڕۆهاتن وه‌ک که‌لاکی
]]]
ده نێوان دوو دارانیان نام بایان دام و دایان هێنام
]]]
بۆ ئه‌وه‌ش نهبزووم له جێی خۆم قڵفهیهکیان کرده ئه‌ستۆم
]]]
هه‌تا ئه‌و کاته رام ده‌بم گوێ له مست و غولام ده‌بم
]]]
ئه‌و قڵفهیه له ئه‌ستۆمه ئه‌ویش هه‌ر شولکهکهی خۆمه
]]]
جا ئه‌و جار ڕهقاوم ده‌که‌ن قڵفهم له ئه‌ستۆ لا ده‌به‌ن
***
به‌ڵی مامه‌ی گۆچان به ده‌ست سه‌ری زمانی خۆت نه‌گه‌ست؟
]]]
ئه‌و گۆچانه بێ زمانه مه‌عنای زۆڕ قووڵه بیزانه
]]]
به‌ڵێ سوانه‌ی گۆچان له شان جار جار ورد به‌وه له گۆچان
]]]
گۆ بۆ بگره به ئه‌سپایی هێنده له خۆت مه‌به به بایی
]]]
ده‌ڵێ ئه‌منیش وه‌ک تۆ لاو بووم خاوه‌ن ده‌ست و لاق و چاو بووم
]]]
چاوه ڕوان بووم بچمه شارێ ببمه ده‌رکه‌ی ماڵی یارێ
]]]
یا سه‌نده‌ڵی بن پادشا بم یا شکافێکی نه‌خشا بم
]]]
قه‌درم بگرن به ڕۆژو شه‌و نازم بکێشن ئه‌م و ئه‌و
]]]
که‌چی ئه‌وڕۆ باش داهاتووم چون هه‌ر ئه‌وه‌یه داهاتووم
]]]
ئه‌تۆش ڕۆژێک ئاوات لێ دێ زۆر دوور نیه ئاگات لێ بێ
]]]
وه‌کوو منیش به کار نایه‌ی به‌ڵکوو سه‌رباری دنیایه‌ی
]]]
ئه‌وه بوو مه‌عنای خواری من با تێی بگه‌ن دۆست و دوژمن
]]]
خواری من له به‌ر چاوانه بۆیه نێوی من گۆچانه
]]]
خواری عالهمێش په‌نهانه وه‌کوو گوریسی هه‌مبانه
]]]
جه‌ختی به گۆچان ناوه‌ستی وا باشه گێره ڕاوه‌ستی
]]]
ئه‌و گۆچانه هێشتا ته‌ڕه بن به‌ڕه‌ی هێنا سه‌ر به‌ڕه
]]]
گه‌ر ئیشک بێ وای به حاڵمان دێنێته گۆڕێ مسقاڵمان
]]]
۱۷/۰۷/۱۳۷۳
ڕهسوڵاوای میاندواو
ماموستا عومه ری کاموسی – پیرانشار
ماموستای به ریز هه ر پایه دار بی
هه ر بزی کاموسی: ئه گه ر زه حمه ت نیه شیعری کیچ وحوجره وفه قی یانیش دانین با بی خوینینه وه
ماموستا ده مت گه رم
خوا جزات بداته و ه هیواخوازم روژیک دابی بیانکه ی به کتیب
سه د بژی ماموستا بؤئه و هه لبه سته ریک وجوانه
دستت خوش ماموستا هه ر به رده وام به له و کاره جوانانه
ده‌س خوش ماموستا
ده‌ست خوش ماموستا هه ربه رده وام بی له گوتنی ئه هه لبه سته خوشانه
دستت خوش ماموستاخداجزای بخیرت بداتوه