به خیر بییته وه ره مه زان
به‌خێر بێیته‌وه ڕه‌مه‌زان ، به خوَشهویستى پێشوازیت ده‌که‌ین و به بوَنخوَشترین سڵاو سڵاَوت لىَ ده‌که‌ین .
به پهروَشى دڵه‌وه دێینه پیریته‌وه، ئه‌ى سه‌رگه‌وره‌ى مانگه‌کان پله‌و پایه‌ت له دڵه‌کاندا پله‌و پایه‌یه‌کى زوَر گه‌وره‌و مه‌زنه، پاش ساڵێکى ته‌واو وا هاتیته‌وه ، له‌و ساڵه‌دا که‌سانێک مردن و که‌سانێکى تر له دایکبوون ، که‌سانێک به‌خته‌وه‌ر بوون و که‌سانێکى تر نگروَى ده‌رده‌سه‌رى بوون ، که‌سانێک گومڕابوون وکهسانێکى تر ڕێگه‌ى ڕاستیان دوَزییهوه.
هاتیته‌وه بوَ ئه‌وه‌ى به چاوه‌کان بڵێت: له ته‌ماشاکردنى حه‌رام به ڕوَژوو بن و، له کونجى تاریکیدا فرمێسک بڕێژن .
هاتیته‌وه بوَ ئه‌وه‌ى به زمانه‌کان بڵێت : له غه‌یبه‌ت و قسه‌ى نابهجىَ و جنێو به ڕوَژووبن ، بوَ ئه‌وه‌ى به سکه‌کان بڵێیت: له خواردنى حه‌رام و فڕو فێڵ به ڕوَژووبن.
به خێر بێیته‌وه ئه‌ى نهێنى نێوان به‌نده‌و په‌روه‌ردگار ، ئه‌ى ئه‌و که‌سه‌ى ده‌ته‌وێت په‌روه‌ردگارت بناسیت ، مژده‌ت لێبێت به هاتنى ڕه‌مه‌زان ، کوَشش بکه به‌ڵکو له ئازادکراوه‌کانى بیت ، با هه‌موو ئه‌ندامه کانت به ڕوَژوو بن له‌وه‌ى که په‌روه‌ردگارت له‌سه‌رت قه‌ده‌غه‌ى کردووه .
موسوڵمانان ، ئه‌ى ئه‌وانه‌ى له سه‌ر (لا اله الا الله) له دایکبوونه‌وه و له ناویدا لاویتان به‌سه‌ربردووه ، ئه‌وه مانگهکهتانه ، مانگى خێر‌و پیروَزى ، نه‌که‌ن ئه‌و هه‌له به زایه بده‌ن ، هه‌لى ڕزگار بوون له دوَزهخ ، ڕه‌مه‌زان بوَنهى ته‌وبه کردن و قبوڵبوونى ته‌وبه‌یه له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه، بهزوَرى یادى خواى تێدا بکه‌ن و قورئانى تێدا بخوێنن و ماڵه‌کانتان به ئایه‌ته‌کانى زیندوو بکه‌نه‌وه و ، به جارێک پشت له گوَرانى و زنجیره پرَ له شه‌رمه‌زارییه‌کان بکه‌ن که هێرش بو پاکى دڵه‌کانتان ده‌هێنن .
خوَشى بوَ که‌سانێک خوَیان له به‌ر خواى گه‌وره برسى و تینوو ده‌که‌ن….خوَشى بوَ ئێوه که فریاى ڕه‌مه‌زان که‌وتن جارێکى تر ، خواى گه‌وره له لاى مه‌لائیکه‌ته‌کان شانازیتان پێوه ده‌کات ، ئه‌ى چاکترین ئومه‌ت گوناهه‌کانى خوَتان بسڕنه‌وه وتهوبهتان بوَ لاى خوا نوىَ بکه‌نه‌وه، چونکه میوانه به‌خشنده‌و به سوَزهکهتان وا هاته‌وه‌و خێر‌و بێرو پیت و فه‌ڕ و خوَشى له‌گه‌ڵ خوَى هێنایه‌وه.
احسان برهان ا‌لدین