خبرها،نظرها

پەیامی قورئان(٩)

پەیام قورعان

وەرگێڕ:سەعدی مورادی

(وَجَزَاهُم بِمَا صَبَرُوا جَنَّةً وَحَرِيراً (12) انسان..
یانی” پاداشیان ئەداتەوە بەوەی خۆڕاگر بوون بە بەهەشت و حەریر…

👈وانەکان”
1⃣ ئەوەش لەبەر ئەوەیە، نوێژی بەیانی قورسە، ڕوژوو کۆرسە، حەج کنۆسە، وتەی ڕاست و هەق مەترسیە، داوی نەفس هەڵایسێنەرە، سامانیش ئەزیزە، داوێن پاکی نیازی بە خەباتە، ئەمانەت دژوارترە لە خەیانەت، چاو داخستن پێچەوانەی هەواو و ئارەزووە، نەفس زۆر ئەمرکەرە بە خراپەو تاوان…

2⃣ ڕێگەی بەهەشت پڕ دڕکەو دڕکاویە، لە حەڵێکا ڕێگەی دۆژەهـ پانوبەرینە و ئەویندارە…
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(مِنْهَا خَلَقْنَاكُمْ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ) ٥٥ طه.
واتا” لە زەویمان برهەم هێناون دیسان دەتان گێڕینەوە ناوی..

👈وانەکان”
1⃣ سەرنج‌دە ژیانێکی چڕوپڕ؛ زانست، ئەرک و بەرپرسیاریەتی، خێزان، سامان، مناڵ، پاشان چی؟
ـ پاشان گڵمان بە سەردا ئەکەن و جێمان ئەهێڵن…
2⃣ پاشان قۆناغی کۆچ دەست پێدەکا، یا بەرەو بەهەشت یا بەرەو دۆژەهـ!

3⃣ دنیا بێجگە لە وەسیلەی سواری تێپەڕین بەرەو دواڕۆژ شتێکی‌تر نیە، کەواتە لێرە ترومبیلەکەت هەڵبژێرە!.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّكَ يَضِيقُ صَدْرُكَ بِمَا يَقُولُونَ (97) حجر.
واتا” دڵنیابە ئێمە ئەزانین دڵتەنگ ئەبیت بەو وتانەی ئەوان ئەیڵێن…

👈وانەکان”
1⃣ ئازاری ئەدات وشەی بریندارکەر

2⃣ دڵی تەنگ ئەبێ بە وتەی خراپ، لە حاڵێکدا ئەو پێغەمبەرە! ئەی ئەبێ کەسانی‌تر چۆن بن؟

4⃣ سڵاو بێت، پاشان سڵاوی دووبارە، دیسان سڵاو بێ لەو کەسانەی وتەی شیرین هەڵئەبژێرن وەک چۆن بەرگی جوان هەڵئەگرن.
ـ چونکە ئەوان ئەزانن کە وتەی جوان ناوازەیە!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سەرەتا هۆ (فَأَمَّا مَن أَعْطَي وَاتَّقَي (5)
پاشان بەرهەم (فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْيُسْرَي (7) اللیل..

واتە” هەر کەس ببەخشێ و پارێزگاری بکات، ئەوە خێرا چێی ئەکەین بۆ پێوانی ڕێی سانا و سازگار…

👈 وانەکان”
1⃣ هەر کاتێ دنیات لێ تەنگ بوو، ئەوە لە سامان و دڵەکەت ببەخشە، برسیێک تێرکە، ڕێ ونبوویەک شارەزاکە، قەرزێک وەدە، خۆڕاگرێکی پتەو بە و…

2⃣ بەخشین بەس دارایی نیە؛
ـ دڵدانەوە چاکەیە
ـ سڕینەوەی فرمێسک باشەیە
ـ ساڕێژکردنی دڵی شکاو خێرە و…

3⃣ پاشان بزانە هیچ شتێ وەک تاوان خەم‌وخەفەت ناهێنێ!

4⃣ هیچ شتێکیش وەک تاعەت و عیبادەت دڵ ناگەشێنێتەوە..

ـ جا هەر کاتێ دڵ تەنگ بووی، یا سەرنەپڕژای، گورج بگەڕێوە سەر خواپەرەستی و تاعەتەکانت…
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِي نَفْسِهِ وَلَمْ يُبْدِهَا لَهُمْ)٧٧ یوسف.
واتە” یووسف لە دڵی خۆیدا شاردییەوە [ تۆمەتی دزیەکە] و دەری نەبڕی بۆ براکانی…

👈وانەکان”
1⃣ ڕاستە لۆمەکردن دڵ زنوێر دەکاتەوە، ساڕێژی برینان دەکات، پاکردنەوە برین پێش دروونەوەی خێراترە بۆ چابوونەوە، بەڵام هەموو وەختێ ناگونجێ بۆ لۆمەکردن! جاروبار ئەبێ وا بنوێنی له هیچ حاڵی نەبووی هەر چەند لێی تێگەیشتوویت..
یان خۆت وا دەرخەیت هیچت نەدیووە، با دیبێتیشت.

ــ جارجارە خۆت ناشارەزا بکە با زەرەرێکی کاتیشت لێبکەوێ!
هەڵکەوتووەکان ئەزانن؛ بە دەست هێنانی خەڵکی گرنگترە لە مسۆگەر کردنی هەڵوێستەکان..

2⃣ یووسف (ع‌س) بەس لەبەر ئەوە ئاشکرای نەکرد کە لێبوردەیی ڕەوشتی بەرێزەکانە…

3⃣ ئیمام ئەحمەد ئەڵێ: نۆ دەهومی سڵامەتی لە خۆ گێل کردن دایە.
ـ ئیمام شافعی ئەڵێ: وریای ژیر بریتیە لە زیرەکی خۆ گێلکەر..

ـ ئەکسەم کوڕی سەیف ئەڵێت: هەر کەس سەختی بگرێ پەرتەوازە ئەبێ، هەر کەسێکیش هێواش بێ دڵەکان هۆگری ئەبن، خۆشی لە خۆگێلکردن‌دایە..
4⃣ ئیبنووقەییم ئەڵێ:
ڕەوشت بەرزیە چاو پۆشی کردن لە هەڵەوپڵیتی خەڵکی..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(فَلَا يَحْزُنكَ قَوْلُهُمْ) ٧٦ یس.
واتە؛ قسە و وتاریان دڵتەنگت نەکا..

👈وانە”
1⃣ شتانێک سەبارەت بە بەرێزت ئێژن کە لە تۆیا نیە، کەوابوو گوێ مەدەیێ، پشت ئەبەستن بە پێشینەکانیان و پێیان وایە؟باشترن لە بەرێزت!!

2⃣ لەمەڕ جەنابتەوە وتیان جادووگەرە، شێتە و درۆزن!
ـ حەزرەتی یووسفیان تۆمەتبار کرد بە دزی!
ـ حەزرەتی مەریەمیان تۆمەتبار کرد بە ناپاکی داوێن!

3⃣ ئەم ڕاستیە هەمیشە لە پێش چاوت بێ؛
ڕزگارت نابێ لە زمانی خەڵکی هەر چەند بگەیتە پلەی باشی و چاکی!
🌺 لە کتێبی [حلیة الاولياء]دا هاتووە کە”
ـ حەزرەتی مووسا عەرزی پەروەردگاری کرد: ئەی خوایە خوازیارم لە خزمەتتا هیچ کەس باسم نەکا مەگەر بە چاکە نەبێ، فەرمووی: ئەی مووسا ئەوە شتێکە بۆ خۆمم دانەناوە ئێستا چۆن بۆ تۆی دانێم؟ ئەوەنیە خەڵکی ئەڵێن خوا ژن و مناڵی هەیە و.. ئێستا ئەتەوێ سڵامەت دەرچی لە زمانیان…

ــ هۆنەر ئەڵێ”

قيل ان الاله ذو ولد، و ان الرسول قد كهنا

ما نجا الله و الرسول معاً فكـــــــــــيف انا

نوسەر: ئەدهەم شەرقاوی

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا