خبرها،نظرها

پەیامی قورئان(۷)

سعدی مرادی

(عَرَّف بَعضَه و ٲَعرَضَ عَن بَعضِِ)
تحریم ـ٣ـ واتە”
هێندێکی زانی و وازی لەوەی‌تری هێنا…

1⃣ بڕێ جار ئەبێ پابەندی بێ دەنگی بیت، چونکە بازێ گرفت قسە دروستی ئەکات.

2⃣ وا بنوێنە نایزانی، وای دانێ نەتبیستووە، ببەخشە وەک ئەوەی حاڵی نەبوویت لێی.

3⃣ پیاوێ کە پێڵاوی بە دەستەوە بوون چوە ژوور بۆلای خەلیفە مەهدی، وتی:
ئەی گەورەم ئەمە پێڵاوەکانی پێغەمبەرە (دخ)  لێی وەرگرت و ماچی کردوو دە هەزار لیرەی دایێ. کاتێ ڕۆی خەلیفە بە دەوروبەرەکەی وت: ئەزانم پێغەمبەر ئەم پێڵاوانەی هەر نەدیووە و قەت لەپێی نەکردووە، بەڵام ئەگەر بە درۆم وەخستایەوە ئەچووە دەرۆ جاڕی ئەیا کە چوومە ژوور بۆلای خەلیفە بە کەوشەکانی پێغەمبەرەوە باوەڕی پێ نەکرد..!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

﴿إِنْ تَمْسَسْكُمْ حَسَنَةٌ تَسُؤْهُمْ وَإِنْ تُصِبْكُمْ سَيِّئَةٌوَإِنْ تُصِبْكُمْ سَيِّئَةٌ يَفْرَحُوا بِها) آل عمران ـ١٢٠ـ یانی”
ئەگەر بێتوو باشەیێکتان پێبگا ئەژاکێن، هەروەها ئەگەر خراپەیێکتان بێتەڕێ کەیفیان دێ!.

1⃣ دڵخۆشبوون بە نەهامەتی خەڵکی ڕەوشی دووڕوەکانە.

2⃣ خێری خەڵکیت بوێ وەک بۆخۆتت ئەوێ، ناخۆشیشت بۆ ئەوان پێناخۆشبێ وەک بۆخۆتت ناوێ.

3⃣ سەری سەقەتی کە زانای سەردەمی خۆی بووە ئەڵێ: ماوەی سی ساڵە تۆبە لە وتنی ئەلحەمدێ ئەکەم کە وتوومە!!.
ـ وتیان: جا چۆن؟
ـ وتی: ئاورێ کەوتۆ لە بەغدا چووم بە دوای دوکانەکەمدا گەڕام، نەفەرێکم تووشبوو وتی دوکانەکەی تۆ سڵامەتە، وتم: الحمدلله…! لەو کاتەوە پەشێمانم لەبەر ئەوەی خێرم بۆ خۆم ویست و بۆ خەڵکی نەمویست..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

﴿وَما الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلاَّ مَتَاعُ الْغُرُورِ (185) آل عمران.. واتە”
ژیانی دونیا بێجگە لە کاڵای یاخیبوون هیچی‌تر نیە..

👈 وانەکان”

1⃣ دونیا کاڵایێکی لەدەس دەرچووە، ئەوە ڕاستییەکەیەتی بۆ کەسێ قایمکارە..

2⃣ دۆستی هیچ کەس نیە کەسێ لە کۆتایی‌دا شانە خاڵی کات لە هەموویان!
ـ ژیر ئەو کەسەیە وازبێنێ پێش ئەوەی وازی لێبێنن…

3⃣ کاتێ گەورەمان عومەر تەشریفی هاتە وڵاتی شام بە ئەبووعوبەیدەی فەرموو:
ـ بێ لەگەڵم با بچین بۆ ماڵەکەت!
ـ عەرزی کرد: ئەتەوێ چی بکەیت لەلام؟ ئەتەوێ گریانت بێ و بگریت بەسەرما! کاتێ چوونە ژوورەکەی عومەر پێی وت”
کوا کەلوپەلی ناوماڵت؟ من هیچ نابینم!
ـ عەرزی کرد: چی ئەبینی هەر ئەوەیە هیچم لانیە!
ـ فەرمووی: خواردنت لایە؟
ـ هەستا چارەکەیێکی هێنا چەند لەتە نانێکی تیابوو! کاتێ ئەوەی دی عومەر، وتی:
(کلنا غیرتنا الدنیا الا انت یا اباعبیده) دنیا هەموومانی گۆڕاوە جگە لەتۆ ئەی ئەبووعوبەیدە!
👌 ئەوە ئەبووعوبەیدەیە ڕۆژێ گەورە و ڕێبەری وڵاتی شامی ئەکرد…
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

﴿فَدَعَا رَبَّهُ أَنِّي مَغْلُوبٌ فَانتَصِرْ (10) القمر..
واتا”
نووح (د‌خ) لە خوا پاڕاوە بە ڕاستی من بەسەرما زاڵبوون، کەوابوو یارمەتیم بە…

1⃣ خۆت بپارێزە لە دوعای ئەوانەی کەسیان نیە خوا نەبێ..

2⃣ ئەو کاریگەرە هەژارەی کرێکەییت خواردووە، ئەو ئافرەتە داماوەی سووکە لەلات، ئەو برایەی میراتەکەیت خواردووە، ئەو دراوسێیەی دەست درێژیت کردووەتە سەر مڵک و ماڵەکەی و…

ـــ زۆرجاران شەوان تۆ خەوتووی، ئەو هەستاوە و دەستنوێژی گرتووە، پاشان ئەو دوعایەی حەزرەتی نووحی کردووە، ئیتر خوای گەورە بە نزای مەزڵووم وەری گرتبێ، پاشان دەستووری دابێ بە فریشتەکان کە پشتیوانی ئەم عەبدەی منە بکە..

3⃣ جەعفەری بەرمەکی کە لەگەڵ باوکی‌دا لە بەندا بوون، ڕۆژێ لێی پرسی: باوکە دوای ئەم هەمووە ئەمرو و نەهیە، ماڵ و داراییە! شوێنمان بووەتە ئێرە.
ـ باوکی پێی وت: ئەی کوڕی خۆشەویستم؛ دوعای مەزڵووم غافڵی کردووین، بەڵام خوای گەورەمان لێمان غافڵ نەبووە…
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

﴿وَقُولُواْ لِلنَّاسِ حُسْناً﴾ ٨٣ بقره…
واتا”
جوان لەگەڵ خەڵکی بدوێن.

وانەکان؛

1⃣ شۆخی نیە وشەی جوان و پاک خێرە (صدقه) لەبەر ئەوەی ڕێگەکان ئەکاتەوە، دڵەکان نوێ ئاواڵە ئەکات، خاترەکان زنوێر دەکاتەوە.

١ـ کام لە ئێوە چالاکانە و ئاڕەزوومەندانە فەرموودە ڕاستەکانمان بۆ کۆ دەکاتەوە؟
(من ینشط منکم لجمع الصحیح؟) 📚
ئەوە وتەی ئیسحاقی کوڕی ڕاهەوەییە لە کۆڕی خۆی‌دا فەرمووی، کەوتە دڵی ئیمامی بوخارییەوە، تاوی‌دایەو کتێبی سەحیحی بوخاری بۆ خڕکردینەوە!.

٢ـ بە ڕاستی دەستخەتی تۆ لە دەستخەتی فەرموودە ناسان ئەکا!
بەرزالی بە قوتابییەکەی خۆی وت کە ئیمامی زەهەبی بوو. خوای گەورە بەو وتەیە زانستی فەرموودەی لا شیرین کرد و بووە فەرموودەناس.

٣ـ تۆو ئەم هەموو فیقهە ئەی شافعی!
ئەمە وتەی نووسەری موسعەبی زوبەیری بوو بە شافعی وت، دوای ئەوەی شافعی سەرگەرمی هۆنراوە بوو! شافعی بەم قسەیە ئاوای لێهات کە ئەیناسین.
ـ ئیمام ئەحمەد سەبارەت بەو ئەفەرموێ:
شافعی بۆ دنیا وەک ڕۆژ (خۆر) وایە، بۆ خەڵکیش وەک تەندروستی وایە..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

﴿فَأَثَابَهُمُ اللّهُ بِمَا قَالُواْ،،،، وَلُعِنُواْ بِمَا قَالُواْ ﴾ مائدە ٨٥ ــ مائده ٦٤…
واتا”
پاداشیان وەرگرت بە هۆی ئەو وتەیانەوە،،،، نەفرین کران بە هۆی قسەیانەوە!!..

1⃣ قەت قسە بە سووک مەزانە، بەهای بۆ دانێ.
ـ یەک وشە ئەتبا بەرەو بەهەشت، ئەوی‌تر بەرەو دۆزەخ ڕات ئەکێشێ..

2⃣ پێغەمبەر [دخ] بە مەعازی فەرموو کە ئاماژەی بۆ زمانی پیرۆزی کرد: (امسک علیک هذا) یانی ئەوەت ئاگا لێبێت.
ـ عەرزی کرد: ئایا ئێمە بە هۆی ئەوەی ئەیڵێین مواخەزە ئەکرێین؟!
ـ فەرمووی: دایکت ڕۆڵە ڕۆت بۆ بکا مەعاز، ئایا خەڵک بێجگە لە درەوی زمانیان چی‌تر ئەیانخاتە دۆزەخەوە؟.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(قال يَا بُنَيَّ لاَ تَقْصُصْ رُؤْيَاكَ عَلَي إِخْوَتِكَ فَيَكِيدُواْ لَكَ كَيْداً..) ۵ یوسف.
واتە”
حەزرەتی یاقووب فەرمووی: کوڕی خۆشەویستم خەوەکەت بۆ براکانت مەگێرەوە، پیلانت بۆ دائەڕێژن…!

👈 وانەکان”

1⃣ سەبارەت بە تەواوی ئەو شتانەی خواوەند پێیداوی لەناو خەڵکی‌ و کۆڕدا باسیان مەکە.

ــ بازێ دەروون نەخۆشن!

ــ بڕێ‌ چاو ژاراوین!

2⃣ نازو نیعمەتەکانی خوا داپۆشە بە شوکرانە بژێری..

ـ یا لانیکەم بۆ هەموو کەسی مەگێڕەوە..

ـ چونکە حەسوود هیچ شتێ ڕازی ناکا جگە لە نەمانی نیعمەت نەبێ!

ــ زەمانی زوو براکان بەخیلیان برد بە براکەیان لەسەر خەوێک کە دیتبووی، ئێستا تۆ ئەتەوێ لە زمانی خەڵکی دەربازببی سەبارەت بە پیشەو کارەکەت، سەبارەت خاوخێزانت، یا ماڵ و سەروەتت، یا پلەوپایەت و..؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

)يَوْمَئِذٍ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا (4) زلزال..
واتە”
ئەوڕۆژەی زەوی هەواڵەکانی ئەڵێتەوە..

👈 وانەکان”
1⃣ هەر جێ‌ومەکانێ خواپەرەستیت تێدا کردبێ، ڕۆژی دوایی شاهیدی ئەدات لەسەرت.
هەروەها هەر شوێنێک سەرپێچی پەروەردگارت تیاکربێ، دژت شایەتی ئەدات..
ـ کەوابوو شاهیدەکانت زۆرکە..!

2⃣ لە هەرکوێ بوویت سوژدەی تیاببە، چوویتە هەر شارێ خێرێکی تیابکە، چوویتە هەرئاوەدانیێ سەردانی مزگەوتەکەی بکە، ئەو زەوی‌وزارە هەر گڵ و بەردی خاڵی نیە و هیچی‌تر، ئەوان گەورەترین شایەتحاڵی گەردوونن لە پێشگای دادوەرترینی دادگەکان‌دا.
ـ دادگەی بڕیاری خاوەنشکۆ ئەڵڵا، بەرزبێ جەلال و عەزەمەتی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(فَلَمَّا جَاء أَمْرُنَا نَجَّيْنَا صَالِحاً وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِّنَّا)… هود ٦٦..
واتا”
وەختێ بڕیاری ئێمە هاو، ساڵح و ئیماندارانی لەگەڵیمان دەرباز کرد، ئەویش بە ڕەحمی خۆمان.

👈 وانەکان”
1⃣ سەرنج دە ئەفەرموێ: بە هۆی ڕەحمی خۆمانەوە!
ـ کاتێ فەرعانەی دوای تەنگانە هات بزانە ئەوە  ڕەحمی خوایە!
ـ وەختێ شفات بۆهاو دوای ناسازی، نەک بە دەواو درمان، ئەوە بزانە ڕەحمی خوایە..
ـ هەر زەمانێ ئیش‌وکارت بۆ پەیابوو دوای بێکاری، ئەوە بە هۆی مەدرەک و دەسەڵاتتەوە نیە، بەڵکوو ڕەحمی خوایە…
ـ ساتێ مناڵتان بوو دوای نائومێدی، ئەوە هی چارەسەر و هێزی خۆت نیە، بەڵکوو هی ڕەحمی خوایە…

2⃣ گشت ئەم هۆکارانە نە زیان بەخشن نە سوود بەخشن تا ئەوەی پەروەردگار ئیجازەیان ئەدات کاریگەربن…
ـ چەند نەخۆش هەن، چارەسەریان کردووە بەڵام شفایان بۆ نایەت.
ـ چەندین هەڵگڕی بڕوانامە هەن بەڵام بێکارن.
ـ چەند هاوسەر هەن زەماوەندیان گێڕاوە بەس مناڵیان نابێ..

3⃣ هەرچی خێرو چاکەیە تۆی تێدای بەهۆی ڕەحمی خواوەیە، کەواتە دیان بنێ بە فەزڵ و بەخشش، سەریش نەویکە بۆ فەزڵ و گەورەیی خاوەن فەزڵ و نیعمەت…
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(وَلَقَدْ آتَيْنَا دَاوُودَ مِنَّا فَضْلاً يَا جِبَالُ أَوِّبِي مَعَهُ وَالطَّيْرَ وَأَلَنَّا لَهُ الْحَدِيدَ (10) سبٲ…
واتا”
بەڕاستی دامان بە داود لەلایەن ئێمەوە فەزڵ، ئەی کێوەکان هاودەنگ بن لگەڵی، ئەی باڵندەکن هاوڕایی بکەن، ئاسنیشمان بۆ نەرم کرد..

👈 وانەکان”
1⃣ لەگەڵ خوابە، خواش لەگەڵت ئەبێ! ئیتر مەپرسە کەی، چۆن، لە کوێ؟

2⃣ ئەو کەسەی ئاسنی بۆ داود نەرم کردووە دژوار نیە لەسەری کە دڵی خەڵکیت بۆ ڕام بکات.

3⃣ ئەوەی کێو و پەلەوەری ڕام کردووە زیکر و ویردی لەگەڵ بڵێنەوە، دانامێنێ لەوەی شیرینت بکا لەلای خەڵکی.

4⃣ تۆ خواپەرەستی ئەکەی بە گوێڕایەڵی، ئەویش بەڵێنی سەرکەوتنت پێ ئەدا!.

5⃣ پێشکەش بکە بە پەروەردگار ئەوەی حەزی لێیەتی، ئەتداتێ ئەوەی پێتخۆشە..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(( وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ وَاسْتَوَي آتَيْنَاهُ حُكْماً وَعِلْماً )) قصص ١٤…
واتا”
زەمانێ گەیشتە پتەوی و ڕاوەستاوی، حوکم و زانیاریمان دایە..

👈 وانەکان”
1⃣ چەند کاروبارێک هەن پێویستە کاتیان بێت و پێبگەن پێش ئەوەی دەستیان بخەی و بەکاریان بێنی،
ـ چونکە ئەگەر زوو [بە مناڵی] بە دەستی بێنی، بایەخی نازانی و زوو زایەی ئەکەیت.

ـ ئەوکەسەی یارمەتی موسوڵمانانی‌دا لە بەدرا، ئەیتوانی یارمەتیشیان بدات لە مەککەیا کە چەوساوە بوون! بەڵام یارمەتی و سەرکەوتنی دواخست تا نیشانیان بدات؛
یەکەم تا تێبگەن و پێبگەن و بزانن ئەو پەیامەی هەڵیانگرتووە مەزنترە لە قوڕەیش.
ـ ئەوە پەیامی یەکتایی خوایە [توحید] کە هەموو گەردوون بە خاتری ئەو چێ کراوە..

ـ ئازیزان؛ ئەگەر هێلکە بشکێنین پێش ئەوەی دەورەکەی تەواوبێ جووجیلەکەی ئەمرێ!
ـ یان ئەگەر گەنم پێش گەیینی بدرووین، نان و بەرهەمی لێ پەیدا نابێ.
ـ ئەو خواردنەی جوان ناکوڵێ و نابرژێ، هەر کاڵ و کرچ دەرئەچێ و ناخورێ!

2⃣ دووهەم” هەموو شتێ کاتی هەیە پەلە مەکە..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

( إِنْ أَجْرِيَ إِلاَّ عَلَي اللّهِ ) ٧٢ یونس.

واتە”
پاداشی من بەس لای خوای پەروەردگارە…

وانەکان؛

1⃣ پرسیان لە حەکیمێک: ئایا لە ڕەزیل و چرووک ناشرینتر وەگیر ئەکەوێ؟
ـ وتی:
بەڵێ هەیە، خرخواز وەختێ باسی خێری خۆی بکات!  خوای گەورەت لەبەر چاوبێ کاتێ هەر کارێکی‌ خێر ئەکەیت، چاوەڕێی پاداش لەکەس مەکە.
2⃣ بەدوای ناوبانگ و تاریف و باسی خەڵکی‌دا مەچۆ.
ـ هەر کارێک مەبەستت خەڵک بێ ئەوە بۆ خەڵکە، هەر کارێکیش بۆ خوابێ ئەوە بۆ خوایە..
ـ بترسە لەم وتەی ئیبنوقەییم”
[اذا لم تخلص، فلا تتعب]

هەر زەمانێ ئیخلاست نەبوو، ئەوە ماندوو نابی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(وَمَا تَسْقُطُ مِن وَرَقَةٍ إِلاَّ يَعْلَمُهَا) ٥٩ انعام.

واتە”
هەر گەڵایێک هەڵوەرێ حەتمەن خوای گەورە ئەیزانێ!.

👈 وانەکان”

1⃣ دەی ئەبێ چۆن ئاگاداری ئەو خێرە بێ کە لە دڵتایە؟

2⃣ یان چۆن ئاگای لەو ئەوینەیە هەڵتگرتووە بۆ خەڵکی؟

3⃣ یان چۆن دڵخۆش ئەبی بە ڕزگاری هەموو خەڵکی، ئەڵێی ڕزگاری خۆتە؟

4⃣ یان چۆن ئاگای لە دەردی تۆیە کە خەمی خەڵکیتە کە وەک پەژارەی خۆتە؟

5⃣ هاوڕێم؛ خوای گەورە لە ژوورەوە سەیرمان ناکات، بەڵکوو لە ناوەوە بۆمان ئەڕوانێ، کەوابوو شوێنی ڕوانگەی گەورەمان پاک و چاک بکە!
ـ بزانە لە جەستەیا پارچە گۆشتێ هەیە، هەر کاتێ چاکبوو جەستە بەختەوەرە، ئەگەر بۆگەنبێ هەموو لەش بۆگەن ئەکات! ئاگاربە ئەو کوتە گۆشتە (دڵە ❤️‍🩹)
ـ

ـ شەڕقاوی

#مرادی

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا