ژینی تیک دراو! ( شیعر)
یاران لەم دونیا، قاو و ڕاوێ دیم
ژیــان نـابـار و تێـک دراوێ دیـم
ئیــددیعــای زۆر زل، ڕەفتــار نالەبار
شوێنکەوتووی بەزم و ڕەسم و باوێ دیم
چینی سەروەتمەند، بەعزێ ژێر چەپۆک
یەکــێ لــه دین و ژین جــێ مـاوێ دیم
چەن پلـەی ناجۆر، چەن شێوەی ناڕێک
چـەن حـەق و ناحـەق، تێـکەڵاوێ دیم
چـەن برسـی و نەدار، به ژان گـرفتـار
ماندووی ڕەمەق بۆ، ژین نەماوێ دیم
چەن بەزمی تازەی، ڕایج و مەشهوور
نـابار و لار و نــاســـــــــــــەواو دیــم
چەن گەنجی ئەسیر، دەس هەوا و ههوەس
به دەســتی دوژمـن، پــەشــــــۆکاوێ دیــم
چــەنده نەزانـــی، خـــــۆ به زل زانی
بیـر و فیکــر و ڕا، تێکــــــەڵاوێ دیم
چــەنـده مـەغــرووری، ژیـان پـەرەستـی
گۆڵ خواردووی ژین و ئەسـیر داوێ دیم
چەن مەکری شەییاد، چەن بەزمی بێخەیر
ئەسیـــــــر کەر گـــەنـج و تازه لاوێ دیــم
بەزمـی بـێ دینــی و له دیـن تــۆرانـدن
کوشەنده و گێج کەڕ وەک گێجاوێ دیم
بەزمی وێران کەر، مەوادد و مەشڕوب
یەکجـار تێـکدەر و ناحــەسـاوێ دیــم
لاوی گۆڵ خواردوو، به بەزمی دەوران
لـه ڕیشــه کەنیــا، بــــه لافـــاوێ دیـم
چـەن زانای ئـەسیر، لـه دەس هــەژاری
زەحمـتکێش لـه بـۆ، نان و ئـاوێ دیم
چەنده شـــاگرد و خــوێنـــکاری لێزان
بۆ خەرج خوێندنگا، بـەجێ ماوێ دیم
گەنجی لێ زان و بیــر و ڕا ســــەحیح
لــه بـەر کـەم دەسـی، نەناسـراوێ دیم
له بـەر نـەداری و فــەقـری دیـن و ژیـن
چەنده خۆکۆژی و هـەم سووتاوێ دیم
ئـاخ و هــــــاوار و دوعـــــا و سـکاڵا
لــه قــوڵایی دڵ، هـەلقـــوڵاوێ دیم
یەکێ ناحەق و خۆی به حەق زانی
بـه ملی خـەڵکا، داســـەپــاوێ دیم
یەکێ به جورمی، شوێنکەوتنی حەق
لـه مــوڵکی خۆیـدا، جـێ نەماوێ دیم
زۆرم بینیــوه، وتنــی ســەخــــته
تـاوانـی نـاودار، به نـاو ناوێ دیم
له هـەمووی سەختر، جـورمی نـەژادی
به جورمی کوردبوون، دەرکـراوێ دیم
کـوشتــار و تاڵان، گـەلانـی هـەژار
هـــاوار و ناڵەی، نـەبیسـراوێ دیم
به بیـانووی دیفـاع لـه مافی مرۆڤ
نابوودی گەلـی، بەش خوراوێ دیم
لهبەر نـەزانی و فـەقری سـەقافی
بـه تیـری دوژمـن، پێکــراوێ دیم
قەتڵ و قەڵا چۆی، میللەتی مەزڵووم
وەک دەردی وەبـــا و گـڵاراوێ دیــم
بۆمبی کیمیاوی، حەملەی جۆرواجۆر
له بۆ گەلی کورد، خۆم به چاوێ دیم
بەزمی ئـەم دونیا، بـه بێ دین هیــچه
هیچ پەرەس زۆر و خەیاڵ خاوێ دیم
لـه نـاو ئەم ژینـــه، بـۆ منـی (غەریب)
ژیان وەک بەحر و خۆم گەنکاوێ دیم
ئومێد به خودا و شوێنکەوتن قۆرئان
دەرمانــی دەرد و هــەر زوخـاوێ دیم
ئیسماعیل ڕەزایی (غەریب)