شه وی قه در (لیله القدر)
لیله القدر
إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِی لَیْلَهِ الْقَدْرِ(۱) وَمَا أَدْرَاکَ مَا لَیْلَهُ الْقَدْرِ (۲) لَیْلَهُ الْقَدْرِ خَیْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ (۳)
واته: به ڕاستی ئێمه ئه و (قورئانه) مان له شه وی قه در نازڵ کردووه(۱) وه تۆ چوزانی که شه وی قه در چی یه!؟(۲) شه وی قه در باشتر له هه زار مانگه(۳)
سوپاس و ستایشی هه میشه و به رده وام بۆ خودای گه وره و دلۆڤان .
له خوای گه وره ده پاڕێمه وه نوێژ و ڕۆژوی ڕه مه زانمان قه بوڵ بکات و به ر عه فواتی ڕه مه زانمان بخات، ئه و ڕه مه زا نه ی که ورده ورده خه ریکه ته واو ئه بێت و له ۱۰ ڕۆژی کۆتایی و شه وانی پیرۆزی قه در داین . شه وی قه در چاک ترین شه وی مانگی ڕه مه زان و باشترین شه وانی هه موو ساڵێکه . ئه م شه وه ،شه وێکه که خوای گه وره قورئانی تیدا دابه زاندووه، وه ک ده فه رموێ: (إنا أنزلناهُ فی لیلهٍ مبارکهٍ إنا کنا مُنذٍرین) واته: به ڕاستی ئێمه ئه م قورئانه مان له شه وێکی پیرۆز (شه وی قه در)دا نازڵ کردووه ، به ڕاستی ئێمه ترسێنه ر بووین ، له و شه وه دا هه موو کار و کرده وه یه ک بژار ئه کرێن و لێک جیا ئه کرێنه وه (دخان۴) .
شه وی قه در شه وی غوفران و په شیمانی و تۆبه یه، هه ر وه ک پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) ده فه رموێت : (من قام لیله القدر إیماناً وإحتساباً ، غفر له ماتقدم من ذنبه ) .واته : ههر کهسێکی ئهم شهوه ههڵسێتهوهو به باوهڕێکی چاک و ئومێدێکی زۆرهوه، ئهوا خوا له گوناهی پێشووی خۆش ئهبێت.
له شه وی قه در دا ملائیکه ته کان له گه ڵ جبریل (علیهم السلام) داده به زینه سه ر زه وی و خێر و به ره که ت و ڕه حمه ت ده بارێنن به سه ر موسڵمانان.
هه ر وه ک خوای گه وره ده فه رموێ : (تَنَزَّلُ الْمَلَائِکَهُ وَالرُّوحُ فِیهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن کُلِّ أَمْرٍ ) واته : له و شه وه دا مه لائیکه و ڕۆح (جبریل) به فه رمانی په روه ردگار یان بۆ ئه نجام دانی کارگه ل نازل ئه بن.
له م شه وه دا شه یتان ده به سرێته وه و که له بچه ده کرێت و هه موو شه ڕ و فیتنه یه له م شه وه دا دوور ئه کرێته وه . وه ک خوای گه وره ده فه رموێ : (سَلَامٌ هِیَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ ) واته : ئه و شه وه کاتی ئاشتی و سلامه تیه تاکو هاتنی به ربه یان .
خوای گه وره ده فه ر موێ : (لَیْلَهُ الْقَدْرِ خَیْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ) واته : شه وی قه در له هه زار مانگ پـڕ خه یر تره .
هه زار مانگ نزیکه ی عومری بنیاده مێکه . که متر که س ۸۳ ساڵ و چوار مانگ ته مه ن ئه کا. ئه گه ر که سێ ئه و شه وه به عیباده ت و شه و نوێژ و خواپه رستی و قورئان خوێندن زیندوو ڕابگرێ وه کوو که سێکه ، که ۸۳ ساڵ و چوار مانگ هه ر له عیباده ت به سه ری بردووبێت.
پێغه مبه ری خۆشه ویستمان درود و سڵاوی خوای له سه ر بێ خۆزگه ی خواست که : ( یارب ، جعلت أمتی أقصر الأمم أعماراً ، وأقلها أعمالاً ) واته خوای په روه ردگار ئوممه ته که م ته مه نیان کورته و ته مه نی کورتیش که م کاری چاکه ی پێ ده کرێت. بۆیه خوای گه وره ش ئه م شه وه موباره که ی به خشی به “رسوال الله” سڵاو و درودی خوای له سه ر بێ و ئوممه ته که ی.
مانای ووشه ی قدر :
ووشه ی قه در دوو سێ مانای هه یه :
۱ . قه در به مانی ڕێزه ، وه کو ده ڵێن له فڵانه که س قه در ده گرن، یانی ڕێزی ده گرن.
۲ . مانای دووه می ته قدیره و سه رنویشت.
۳ . مانای سێهه می ئه ندازه یه.
شه وی قه در کام شه وه یه ؟
هه ندێک له زانایان ده ڵێن شه وی قه در ده که وێته شه وه تاکه کانی ده شه وی کۆتایی مانگی ڕه مه زان.
ده ڵێن له وانه ی هه ندێ جار له شه وی بیست و یه ک بێت یان بیست و سێ یان … .
به ڵام زۆربه ی زانایان ڕایان وایه شه وی قه در ، شه وی بیست و حه وته می ڕه مه زانه و بۆچوونی جیاوازی بۆ کراوه : ئیمامی موسلێم ڕیوایه تی کردووه له ( ابی کوری کعب) که گوتویه تی )) : سوێند به و خوایه که هیچ شتێک نیه شایسته ی په ره ستن بێت جگه له و ، من ده زانم که ئه م شه وه کام شه وه یه ،شه وی قه در ئه م شه وه یه که وا پیغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) فه رمانی پێ داین که وا خه ریکی شه و نوێژ بین تییدا ، ئه ویش شه وی بیست و حه وته)) .
زانایان ته فسیری ئه و شه وه یان کردووه که ده ڵێن سووره تی “قدر” ۳۰ ووشه یه ، ووشه ی “هی” که مه به ست لێی شه وی قه دره له بیست و حه وته مین ووشه یه.
هه ر وه ها عه باس خوای لێ ڕازی بێت ته ئکید ئه کات شه وی قه در له شه وی بیست و حه وتدایه ، چونکه ئاسمان و زه وی حه وتن و له حه جدا ژماره ی به رده کانی ڕه جم و ته واف و هاتوچوی سه فاو مه روه حه وت حه وته.
هه ر وه ها ژماره یه ک له زانایان ووشه کانی “لیله القدر” یان هێناوه که ده کاته نۆ پیت(حرف) و سێ جاریش له سووره تی قه در هاتووه ، به شێوه ی بیرکاری لێکیانداوه ته وه که ۹ که ڕه تی ۳ ده کاته ۲۷٫
به لای زۆربه ی بۆچوونه کانه وه شه وی قه در، شه وی بیست و حه وتی ڕه مه زانه .
به ڵام گرنگ ئه وه یه که ئه و شه وه پیرۆزه له ۱۰ شه وی کۆتایی ئه م مانگه پــڕ به ره که ته یه .
ئه و شه وه بۆ ئه وه ی که ۱۰ شه وی کۆتایی ڕه مه زان بێ جیاوازی عیباده ت و خوا په ره ستی تێدا بکرێت به ته واوی دیاری نه کراوه.
له کۆتاییدا داوا ده که م له خوای گه وره هێز و توانمان زۆر کا بۆ زیندوو کردنه وه ی ئه م شه وانه و له گوناهی هه موولایه کمان خۆش بێت .
نویسنده : شیما کریمی