حیکمه تی روژوو(شعر)
یاران مـــــزگێنـــــی، وا رەمـــەزانــــه /
مانگی زیافەت ، خـودای رەحما نه/
سەرنجێ بدەن ، گەلی سەرکەوتوو/
له بۆ حێکمەت و ، بەرهەمی رۆژوو/
چون حێکمەتەکەی، جێ سەرنج دانه/
نە تەنیا تەرکـــــی ، خــۆراک و نانه !/
ئەگەر له حەرام ، نەوەسی چاوت/
خــوا بـــــــێ نیازه ، لـه نان و ئاوت !/
ئەزانن بۆچی ، مانگێ له هەرساڵ؟/
قەدەغە ئەکرین ، له خۆاردن حەڵاڵ!/
تا تەمرینێک بێ ، بۆ تەرکی حەرام/
له خۆاردەمەنـــــی ، تا وتەو کەلام !/
له شۆێن کەوتنی ، نه فست مەعزور بی/
لـه مـەمنۆعا تــی، خــوداوه دوور بی/
لەغاوی هـەوات، بگری دەســـــتەوه !/
نەکەوی شـــوێنی ، نەفسی پەستەوه/
دەستت لــە کارو ، دەمـــــت لـــه وتن !/
چاوت لـه بیـنین ، گـۆێت لـه بیســتن/
ئــەفکاری دڵ و ، رێ کــردنـــــی پێت /
هه موی بەرانبەر ، رەزای خودا بێت/
گۆێت له ناحەق کەڕ ، زەبانت لاڵ بێ/
چاۆت نابینــای ، بینین بەتــاڵ بـــــــــــێ!/
ئەعزات رۆژو بن ، نەک هەر له حەڵاڵ/
بۆ نەفسی سەرکەش ، نەبی به حەماڵ/
گۆێت له بیستن و ، چاۆت له نەزەر/
دەمت له وتن ، وتار بێ سەمەر/
دڵت له خەیاڵ ، سینەت له خشـــه/
پێت له کەچ ڕوین ، لووتت له مشه/
ئەبێ رۆژوو بن ، هەرکام بۆ خۆیان/
نه تەنیا دووری ، له خۆراک و نان !/
حێکمەتــــــێ تــــــری ، رۆژوو بـزانـه/
هاۆڕەنگی له گەل ، موستەمەندانه/
ئەگەر تۆ تێر بی ، دوانزه مانگەی ساڵ/
قەد له فەقیران ، ناپرســـــی ئەحـوا ڵ/
نازانـی هــەژار ، هـا له چ حاڵێ ؟!/
له بەر برسیەتی، چلۆن ئەنالــێ !/
رۆژوو گـرتـنه ، ئەتکا خـەبـەر دا/
له قۆڕەی زکـی ، فەقیر و هـەژار/
لاێنـــــــێ تـری ، پـــــڕ لـه حێکمەته !/
بۆ جیسم و لەشت ، هۆی سەلامەته/
جەنبەی جیسمانی ، گیراوه نەزەر/
(صوموا تصحوا)، دراوه خەبەر !/
حێساب بفەرمو: مەعدەت ئاشێکه/
یا کارگای گەورەو ، پڕ تەلاشێکه !/
بۆ ئەوەی کەوا ، له کار نەکەۆێ/
ساڵێ یەک دەفعه ، وچانی ئەۆێ!/
یا مــــەقســەدێ تـــــر ، بـــان تــــــر لەمانه :/
دەس هێنان تەقوای ، خودای رەحمانه/
ئایەی قـورئانــــــی ، پڕ له ســەمـەره/
سەدو هەشتاو سی ، سورەی بەقەره/
دوای فەرز کردنی ، وەهای فەرمو وه:/
بەش موتتەقــــــی بن ، ئا بەم رۆژووه/
له مەعنای تەقواش ، وتەی پڕ سەمەر/
وڵامـی ئۆبـەی ، بۆ حەزرەت عۆمەر/
عـۆمەر لـێ پرسـی : چـلۆنه تـەقـوا ؟ /
تا هـەمو ببـین، ئەهـلــی به تێکــڕا !/
وتـی: رویشتوی ، شۆێن و مەحاڵێ ؟/
له ری باریک و ، پڕ دڕک و داڵێ؟/
چلۆن بڕیوته ؟! رێگای ســەفــەرت؟/
که لیباس شۆڕێ ، بوو بێ لـه بـەرت؟!/
یـەقینـەن وەهـا ، خــۆت پاراسـتوه !/
دڕک به قاچ و ، بەرگتا نەچـووه !/
فەرموی : وەهایه ، وا رێێ چــووم/
چـۆنت فەرمووه ، بەۆ جـۆره بووم/
فەرموی رێ دینیش ، هەر به ئەوحاڵه/
دەۆر و بەرەکەی ، پڕ دڕک و داڵه/
ئەبێ به جۆری ، تـێپـەڕ کەی رێگا/
هیچ دڕک و داڵێ ، گیرت لێ نـەکا !/
(غەریب)ئەسبابی، تەقـوا ئەناســی/
نەکەی خـۆ بـدەی ، له گێلی و کاسـی/
بەڵکو تێ کـۆشه ، ئەهلی تەقـوا بـی/
هـەتا بەر کەوتوی ، رەحمەتی خۆابی/
به جۆرێ بگره ، رۆژوی ره مەزان/
کەوا له دووا رۆژ ، نەبی پەشیمان !/
ئیسماعیل ره زایی – کرماشان ــ حیکمەت ئاوا