یاران مزگێنی، وا رەمەزانه /
مانگی زیافەت ، خـودای رەحمانه/
سەرنجێ بدە ، هاوڕێ سەرکەوتوو/
له بۆ حێکمەت و ، بەرهەمی رۆژوو/
چونحێکمەتەکەی، جێسەرنجدانه/
نە تەنیا تەرکی ، خــۆراک و نانه !/
ئەگەر لهحەرام ، نەوەسی چاوت/
خــوا بــێ نیازه ، لـه نان و ئاوت !/
ئەزانن بۆچی ، مانگێ له هەرساڵ؟/
قەدەغە ئەکرین ، له خۆاردن حەڵاڵ!/
تا تەمرینێکبێ ، بۆ تەرکی حەرام/
له خــۆاردەمەنی ، تا وتەو کەلا م !/
له شۆێن کەوتنی ، نه فست مەعزور بی/
لـه مـەمنۆعا تــی، خــوداوه دوور بی/
لەغاوی هـەوات، بگری دەستەوه !/
نەکەوی شـــوێنی ، نەفسی پەستەوه/
دەستت لــە کارو ، دەمت لـــه وتن !/
چاوت لـه بیـنین ، گـۆێت لـه بیســتن/
ئــەفکاری دڵ و ، رێ کــردنی پێت /
هه موی بەرانبەر ، رەزای خودا بێت/
گۆێت له ناحەق کەڕ ، زەبانت لاڵ بێ/
چاۆت نابینــای ، بینین بەتــاڵ بـێ!/
ئەعزات رۆژو بن ، نەک هەر له حەڵاڵ/
بۆ نەفسی سەرکەش ، نەبی به حەماڵ/
گۆێت له بیستن و ، چاۆت له نەزەر/
دەمت له وتن ، وتار بێ سەمەر/
دڵت له خەیاڵ ، سینەت له خشـــه/
پێت له کەچ ڕوین ، لووتت له مشه/
ئەبێ رۆژوو بن ، هەرکام بۆ خۆیان/
نه تەنیا دووری ، له خۆراک و نان !/
…
حێکمەتـێ تـری ، رۆژوو بـزانـه/
هاۆڕەنگی له گەل ، موستەمەندانه/
ئەگەر تۆ تێر بی ، دوانزه مانگەی ساڵ/
قەد له فەقیران ، ناپرسی ئەحـوا ڵ/
نازانـی هــەژار ، هـا له چ حاڵێ ؟!/
له بەر برسیەتی، چلۆن ئەنالــێ !/
رۆژوو گـرتـنه ، ئەتکا خـەبـەر دا/
له قۆڕەی زکـی ، فەقیر و هـەژار/
لاێنــێ تـری ، پڕ لـه حێکمەته !/
بۆ جیسم و لەشت ، هۆی سەلامەته/
جەنبەی جیسمانی ، گیراوه نەزەر/
(صوموا تصحوا)، دراوه خەبەر !/
حێساب بفەرمو: مەعدەت ئاشێکه/
یا کارگای گەورەو ، پڕ تەلاشێکه !/
بۆ ئەوەی کەوا ، له کار نەکەۆێ/
ساڵێ یەک دەفعه ، وچانی ئەۆێ!/
یا مەقســەدێ تر ، بان تـر لەمانه :/
دەس هێنان تەقوای ، خودای رەحمانه/
ئایەی قـورئانـی ، پڕ له ســەمـەره/
سەدو هەشتاو سی ، سورەی بەقەره/
دوای فەرز کردنی ، وەهای فەرمو وه:/
بەش موتتەقـی بن ، ئا بەم رۆژووه/
…
له مەعنای تەقواش ، وتەی پڕ سەمەر/
وڵامـی ئۆبـەی ، بۆ حەزرەت عۆمەر/
عـۆمەر لـێ پرسـی : چـلۆنه تـەقـوا؟/
تا هـەمو ببـین، ئەهـلــی به تێکــڕا !/
فەرموی: رویشتوی ، شۆێن و مەحاڵێ؟/
له ری باریک و ، پڕ دڕک و داڵـــێ؟/
چلۆن بڕیوته ؟! رێگای ســەفــەرت؟/
که لیباس شۆڕێ ، بووێ لـه بـەرت؟!/
یـەقینـەن وەهـا ، خۆت پاراسـتوه!/
دڕک به قاچ و ، بەرگتا نەچـووه !/
فەرموی : وەهایه ، وا رێێ چــووم/
چـۆنت فەرمووه ، بەۆ جـۆره بووم/
فەرموی رێ دینیش ، هەر به ئەوحاڵه/
دەۆر و بەرەکەی ، پڕ دڕک و داڵه/
ئەبێ به جۆری ، تـێپـەڕ کەی رێگا/
هیچ دڕک و داڵێ ، گیرت لێ نـەکا !/
(غەریب)ئەسبابی، تەقـوا ئەناســی/
نەکەی خـۆ بـدەی ، له گێلی و کاسـی/
بەڵکو تێکـۆشه ، ئەهلی تەقـوا بـی/
هـەتا بەر کەوتوی، رەحمەتی خۆابی/
به جۆرێ بگره ، رۆژوی ره مەزان/
کەوا له دووا رۆژ ، نەبی پەشیمان!/
ئیسماعیل رزائی (غەریب)
کرماشان ــ حیکمەت ئاوا