“عبدالله بن مبارک” بناسه(۱)
ژیان و به‌سه‌رهاته‌کانی عه‌بدوڵای کوڕی موباره‌ک_عبدالله بن المبارک
له‌دایک بوون و لایه‌نه‌کانی گه‌شه‌کردنی:
ئه‌م پێشه‌وا به‌ڕێزه ناوی عه بدوڵای کوڕی موباره‌کی کوڕی وازحی حهنتهلی ته‌میمی یه،ئیمامی ئه‌حمه‌د ده‌فه‌رموێت: عه بدوڵا له‌ساڵی ۱۱۸ ی کۆچی ،به‌رامبه‌ربه ساڵی ۷۳۶ی زاینی ،له‌شاری مه‌روه‌ی خوراسان له‌دایک بووه.
عه‌بدوڵای کوڕی مه سعهب ده‌فه‌رموێت: دایکی عه‌بدوڵا خوارزمیه و باوکی تورکه.
له‌خێزانێکی مسوڵمان و له‌خواترس له‌دایک بوه،له سه‌رڕێبازی سوننه‌یه و سه‌ربه مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی یه.
ده‌گێڕنه‌وه باوکی واته(موباره‌ک) به‌کرێ کار‌و پاسه‌وانی ده‌کرد لهڕهزو بێستانێکدا،هه‌میشه پاروی حه‌ڵاڵی په‌یداده‌کرد،ڕۆژێک خاوه‌نی بێستانه‌که سه‌ردانی کرد،داوای هه‌ناری لهموبارهک کرد کهبیهێنیێت بۆی بیخوات،ئه‌ویش هه‌نارێکی پێدابهڵام ترش بوو،داوای یه‌کێکی تری کرد وه‌پێی وت تۆچۆن ئه‌بێت له‌م بێستانهدا بیت نه‌زانیت کامه ترشه‌و کامه شیرینه، موباره‌ک وتی من چۆن ئه‌زانم له‌کاتێکدا له تم نه‌کردبێت و تامم نه‌کردبێت؟ خاوه‌نی بێستانه‌که سه‌ری سوڕما و وتی ئایا تا ئێستا تامت نه‌کردوه؟موباره‌ک فه‌رمووی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ڕێگه‌ت نه‌داوم له‌سه‌ر ئه‌و کاره ئیتر چۆن حه‌ڵاڵ ده‌بێت بۆم که‌له‌کاتێکدا هی من نیه؟! پێاوه‌که بێده‌نگ بو سه‌ری سوڕما و وتی ئیتر من ئیزنم دایت بیخۆ. باوکی عبدالله پیاوێکی باش بوو بۆیه ئه‌م گه‌نجینه به‌نرخه‌ی لێهاته‌ده‌ر. عه‌بدوڵا له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وی هیشامی کوڕی عه‌بدول مه‌لیک له‌دایک بووه.
ئه‌م پێاوه کۆمه‌ڵێک سیفاتی باشی له یه‌ک کاتدا تێدا کۆبوبوه‌وه،وه‌ک سه‌خاوه‌تی و زۆر به‌خشنده‌یی،ده‌وڵه‌مه‌ندی،خۆبه‌که‌م زانین،به‌رده‌وام ئه‌نجامدان و هه‌ڵسانی بۆشه‌و نوێژ،.، زوهدودنیانهویستی،زۆر گریان له‌ترسی خودا،زۆر حه‌ج کردن و ته‌واف کردن،جیهاد کردن.
خوای گه‌وره به‌ره‌که‌تی خستبوه ته‌مه‌نیه‌وه فریای هه‌مووی ده‌که‌وت کاته‌کانی ژیانی به‌گشتی له‌خودا په‌رستیدا به‌سه‌ری بردوه،قه‌درو ڕێزی کاتی زۆر لابوو.
سوفیانی سه‌وری له باسی مه‌دحی عه‌بدوڵادا ده‌فه‌رموێت:ئه‌گه‌ر من خۆم زۆر ناڕه‌حه‌ت که‌م بمه‌وێت له‌ساڵێکدا سێ ڕۆژ وه‌ک عه‌بدوڵای کوڕی موباره‌ک بم،هێشتا ناتوانم بیگه‌مێ.
له‌ته‌مه‌نی بیست و سێ ساڵی یه‌وه بۆفێربونی زانستی فه‌رموده وزانستی شه‌رعی به‌مه‌به‌ستی گه‌شه کردن له‌زانیاری و فێربوون گه‌شتی بۆزۆر وڵات و شارکردوه.
عه‌بدول ره‌حمان بن ئه‌بی حاته‌م ده‌فه‌رموێت: گوێم له باوکم بوو ده‌یوت:کوڕی موباره‌ک بو به‌خاوه‌نی دونیا به گه‌شته‌کانی به‌مه‌به‌ستی داواکردنی فه‌رموده ئه‌و ته‌نها یه‌مه‌ن و میسر‌و شام و به‌سره و کوفه نه‌چووه به‌ڵکوو بۆشوێنهکانی تریش چووه ، ده‌یوت ئیمامی ئه‌حمه‌دیش شایه‌ته به‌سه‌ریه‌وه .
کوڕی موباره‌ک ده‌فه‌رمووێت: دو سیفاتت تێدابێت لهسهرفرازانیت و ڕزگاربوویت:ڕاست گۆیی و خۆشه‌ویستی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(درودی خودای له‌سه‌ر بێت)
زه‌هه‌بی ده‌ڵێت: نوعمانی کوڕی سابت واته ئیمامی ئه‌عزه‌م ئه‌بو حه‌نیفه مامۆستای عه‌بدوڵا بووه،وه‌ده‌ستی گه یشتوه بهزۆرزانای تابیعین به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فه‌رموده ،وه‌ک ئیمامی مالیک وسوفیانی سه‌وری و هی تر،وهبهیهکێک له‌زانایانی فه‌رموده ناسراوه لای فه‌رموده ناسان،چه‌ندین قوتابی ناسراوی هه‌بووه له مێژودا،فه‌رموده‌یه‌کی زۆری له‌به‌ر بووه،وانه‌ی فیقهی خوێندوه و شاره‌زابووه ،خوای گه‌وره بیر‌و زیره‌کیه‌کی زۆری پێبه‌خشی بوو،زۆر به‌خێرای هه‌رچی بیویستایه له‌به‌ری ده‌کردو ههرگیزلهبیری نه‌چووه‌ته‌وه، ئه‌م پیاوه چه‌ندێک زانستی زیادبوایه ئه‌وه‌نده ترسی خودای زیاتر ده‌بوو،له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر کتێبێکی بخوێندایه‌وه له‌سه‌ر ئامۆژگاری و دۆزه‌خ و به‌هه‌شت ده‌وه‌ستاو زۆر به‌کوڵ ده‌گریاو سورههڵدهگهڕا لهوکاتهداقسهی له‌گه‌ڵ که‌س نه‌ده‌کرد!
ئه‌م پیاوه له‌بازرگانی دا ماڵێکی زۆری ده‌ست خستبوو،ئه‌مه‌ش په‌ندێکی به‌سوده بۆرهفتاری مسوڵمانێک که ته‌ندروست بێت له‌کاتێکدا به‌ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌ژیانیدا تاقیکرایه‌وه، یه‌کێک له‌هاوڕێکانی که‌ناوی عه‌لی بو به‌چرپه‌وه له‌به‌ر خۆوه وتی دونیا نه‌ویستی و بازرگانی له‌یه‌ک داکۆنابنهوه،عه بدوڵا پێی وت: تۆ فه‌رمان ده‌که‌یت به دنیا نه‌ویستی به‌ڵام وازت له‌و کاره هێناوه که گه‌شت که‌یت له خوراسانه‌وه به‌ره‌و ماڵی خودا،ئه‌ی ئه‌وه چۆن ده‌بێت، له‌کاتێکدا ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج پێویستی به پاره‌یه؟ من له‌م کارانهمدا له‌ڕاستی زیاترهیچ نابینم، عهبدوڵاوتی: به غیلی به ماڵی هیچ که‌سێک نابه‌م به‌ڵکو زۆر دڵفراوان و به‌خشنده‌م وه‌هه‌موو ساڵێک هه‌زار درهه‌م ده‌به‌خشم به هه‌ژاران و که‌م ده‌رامه‌ته‌کان،ئه‌وه‌ی ده‌یبه‌خشیت بهداواکهرانی زانستی شه‌رعی مه‌به‌ست له فه‌قێ کان بووباشتره،من ده‌زانم به‌خشین به گه‌له‌که‌م پێویسته، به‌ڵام به‌خشین بهداواکارانی فه‌رموده پێوویستترو باشتره،چونکه ئه‌وانه ئه‌گه‌ر پێویستی ژیانیان ناچاریان بکات وازلهزانست ده‌هێنن،ئه‌و کاته ئومه‌تی پێغه‌مبه‌ر(درودی خودای له‌سه‌ربێت) زانستی شه‌رعیان که‌مده‌کات،،وهفهرمووی: من نابینم له‌دوای پێغه‌مبه‌رایه‌تی باشتربێت له‌زانست.
کوڕی موباره‌ک مه‌ککه‌ی زۆر خۆشده‌ویست،زۆر بۆی ده‌چوو حه‌جی ده‌کرد،ده‌یفه‌رموو من حه‌زم لێره‌یه، کهلهمهککه ده‌رده‌چم به هۆی کاروباری ژیانم غافڵ ده‌بم له‌په‌روه‌ردگار.
*جارێکیان به‌مه‌به‌ستی گه‌شت بۆ حه ج به‌ڕێکه‌وتن،به‌ڵام له‌ڕێگادا، گه یشتن به ناوچه‌یه‌کی هه‌ژار نشین، ئافرهتیێکی بینی خه‌ریکی مریشکی مرداره‌بوو بووبهمهبهستی خواردن، ئیتروازیان له‌سه‌فه‌ره که هێناو پاره‌کانیان به‌خشی به‌و ناوچه‌یه و گه‌ڕانه‌وه،ووتیان ئه‌مه حه‌ج و کاری ئه‌م ساڵی ئێمه‌یه.
له ووته‌کانی زانایانی سه‌رده‌می خۆی له‌باره‌یه‌وه:
*موحه‌مه‌دی کوڕی عه لی کوڕی حه‌سه‌نی کوڕی شه‌قیق ده‌فه‌رموێت: گوێم له باوکم بوو ده‌یووت کوڕی موباره‌ک له‌کاتی به‌جێهێنانی وه‌رزی حه‌جدا هاوڕێکانی وهه‌ژارانی خه‌ڵکی مه‌روه‌ی کۆده‌کرده‌وه ده‌یووت: وه‌رن با ئامۆژگاریه‌کتان بکه‌م،هه‌مووتان ئه‌و پاره‌یه‌ی کهپیتانه وهه‌رکه‌س به پێی توانای خۆی (واتا ئه‌وه‌ی بۆی هه‌ڵده‌سوڕێت یان نا) بیکاته ئهوسندوقهوه،له‌پاشدا قفڵی لێ ئه‌داو ئه‌ی وت له‌سه‌ر ئه‌و سندوقه ئه‌رکی خه‌رجیتان ده‌گرمه ئه‌ستۆ ئیتر هه‌رکه‌س له‌و گه‌شته‌دا چی داواکردایه و بیکڕیایه پاره‌که‌ی ده‌دایه،به مه‌رجێ له گه‌شته‌که‌یاندا له مهروهوه ده‌ڕۆشتن بۆ به‌غداد لهوێشهوهدهچون بۆشاری مه‌ککه و مه‌دینه،له‌پاش ته‌واو بون و گه‌ڕانه‌وه پاش سێ ڕۆژ خوانێکی گه‌وره‌ی بۆسازدهدان،له‌پاشدا پێی ده‌وتن باسندوقهکه بکه‌ینه‌و بزانین چه‌ندمان لێ ماوه‌ته دابه‌شی بکه‌ین،به‌شی هه‌ریه‌که‌یانی ده‌دایه‌وه ده‌یوت ئهونهتان لێێ ماوه‌ته‌وه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی به‌نهێنی به‌ده‌ر له‌و سندوقه ئه‌رکی خهرجیانی ده‌کێشا.
*ئیبن عوهینه فه‌رمویه‌تی: کار‌و فرمانی عه بدوڵا وه‌ک کار‌و فرمانی هاوه‌ڵان ده‌بینم، باشیه‌کانی وه‌ک هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ره(د.خ)له‌گه‌ڵما جیهادی کردووه.
*ئه‌سوه‌دی کوڕی سالم ده‌فه‌رموێت: هه‌ر پیاوێک لایه‌نه شاراوه‌کانی ئیبن موباره‌کی زانیبێت ئه‌وه له‌ئیسلام تێگه‌یشتوه.
سه‌رچاوه‌کان:
۱–ویکیبیدیا موسوعه الحره:تاریخ بغداد(۱۰/۱۵۳, الخطیب البغدادی,۱_صفوه الصفوه(۴/۱۳۴,مکتبه التوعه الاسلامیه,تاریخ دمشق لابن عساکر۳۸/۳۰۵,تهژیب التقریب_۵_,۳۸۶_۳۸۷ .
۲-موسوعه الاسره المسلمه.
۳-حیاه ابن المبارک رحمه الله _هشام عقده .
۴–کتێبی مه‌جلیسی ئه‌ولیا به‌رگی ۲،۱ ساڵی ۱۹۹۱ی
نوسینی:مه‌لا محه‌مه‌دی شڵماشی.عه‌بدوڵای کوڕی موباره‌ک.
فرمان محمود
به راستی زانایه کی گه وره بوه و به داخه وه ئیمه نه مان ناسیوه مه منونتانم