وه‌سفی ره‌مه‌زان – شیعر
ره‌مه‌زان ئه‌ی مانگی نزولی قورئان و ئیمتیحان
ئه‌ی له قورئانا وه‌سفی تۆ وه‌سفی ربالعالمین
ئه‌ی جهزاو پاداشی رۆژوت هه‌ر خوا ئه‌زانێ شومار
ره‌حمی ئه‌و بێحهددو حیساب سه‌خیه و ئهجرونکریم
ره‌مه‌زان ئه‌ی نورو ره‌حمه‌ت بۆدڵیباوهڕ به‌دین
ئه‌ی ده‌وای ده‌ردی دڵانو دوکتور‌و ده‌رمانی له‌ش
ئه‌ی ئهووهڵت ره‌حمه‌ت وناوهراستت مه‌غفیره‌ت
ئه‌ی هه‌موو به‌ربانگت جه‌ژن وخۆشیدڵی موسوڵمان
نیشانده‌ری ڕێگه‌ی سه‌بر و سه‌ختی و تونی وبرسیه‌تی
تا به‌چاکی خوا بناسین خزمه‌تی خه‌ڵکی بکه‌ین
با ئهداکهین فیتر و زه‌کات حه‌قی فه‌قیر و هه‌ژار
ده‌ستوری تأکیدی خودا‌و قورئان و شاهی ره‌سوڵ
ئه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی وا بهرۆژوی ره‌مه‌زان قهڵغانته
برام هه‌تا ره‌نج نهکێشی گه‌نج په‌یدا نابێ بۆ که‌س
دانهچێنی دانه‌وێڵه زه‌مین وشکه‌و بێ حاسل
گه‌ر تالبی سه‌عاده‌تی به‌رزی دو دنیات ده‌وێ
به‌هیوا مه‌به بێ خه‌یاڵ بخه‌وی ودابنیشی
خوایه لێت ئه‌پاڕێمه‌وه له‌قوڵایی و ناخی دڵ
خوایهتاعهتمان قبوڵ که نوێژ و ڕۆژو عیبادهت
خوایه دڵمان عه‌تا که خێری لیله‌القدر
یاره‌بی هه‌ر موباره‌ک بێ جه‌ژنی ره‌مه‌زان پیرۆز
ئه‌ڵێم یآخوا ماندو نه‌بن رۆژوه وان به‌تێکڕایی
سا خوا لێمان قبوێ که ئازاد کراو ره‌مه‌زان بین
له‌دایک وباوکمان خۆش بهخالهقی سه‌خی و که‌ڕه‌م
خودایه ئهولادهکانمان بچنه سه‌ر ڕێی موسته‌قیم
ئیتر خوا حافیز ره‌مه‌زان میوانی زاتی الله
زه‌مانی غه‌رقی خه‌تایه تۆبپۆشی خهتاکانم
هه‌ڵ بژارده‌ی زاتی ئه‌قده‌س پادشای هه‌ردو جیهان
بویته شهرتو روکنیدین وفه‌رزی بۆگشت موسلمین
بۆههرکهس مهیلیلهسهربێ یه‌ک به ده حه‌وسه‌دهه‌زار
زۆر له‌ویشه زیادی ئه‌کا ساحه‌ب ره‌حمان و ره‌حیم
روژوهوانت مه‌له‌ک ئاسا‌و ئیمان و سدق و یه‌قین
ئهیگهشانهوهی سلول وجه‌رگ وسیهو خوێنی گه‌ش
ئاخره‌ت خه‌لاس بون له‌نار گڕو کێڵهو شه‌راره‌ت
ئه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ت ههموساڵ تاببێ چه‌رخی زه‌مان
ره‌حم وبه‌زه‌یی و شه‌فه‌قه‌ت خزم و خێش و که‌سیه‌تی
ئاگاداری هه‌ژاران بین چاکه‌و لایان لێ وه‌که‌ین
له‌قورئانا شه‌رحی داوه خاله‌قی په‌روه‌ردگار
که‌سێ نه‌دا فیتر و زه‌کات تاعه‌تی نابێ قبوڵ
له‌ڕۆژی جه‌زا و قیامه‌ت قه‌ڵا و پشتیوانته
تێنهکۆشی لهبۆژینت دراو ناهێنی به ده‌س
قه‌ت به‌هیوای خرمان مه‌به کیسهپێکهیبه بێ کێ
تێ کۆشه و زه‌حمه‌ت بکێشه له‌خۆوه ده‌س ناکه‌وێ
خۆشی ئه‌م دنیا و ئه‌و دنیا بێ هوده ڕابکێشی
له‌دینه‌که‌ت حاڵیمان که‌ی ئه‌ی مهره‌بان و عادڵ
هیدایه‌تمان پێ عه‌تا که بۆڕێی ڕاست و سه‌عاده‌ت
خۆت له قورئانا ئهفهرمویی خهیرون من الف شهر
له‌گشت خوشک و برای دینی لهئیوهو له گه‌ل و هۆز
ده‌ستتان له‌گشت لهزهتکێشا ههربۆڕهزای خودایی
په‌نامان هه‌ر په‌نای تۆیه هه‌ر چه‌ند ئێمه نه‌زان بین
شه‌فای نه‌خۆشه‌کان فه‌رمو لا به‌ری ده‌رد و ئه‌له‌م
بهلوتفی خۆت مه‌حفوزیان که ئه‌ی خوداوه‌ندی حه‌لیم
یاره‌بی تکا کارمان بن تۆ‌و قورئان ره‌سول الله
چاوه‌ڕوانی ره‌حمه‌تی تۆم ئه‌ی سر پۆشی لامهکانم
نوسینی: عبدالله زه‌مانی
ده نگی اسلام