ئیعجازی زانستی له قورئانی پیرۆز..
ئێمەی مسوڵمان پێویستە هەردەم شانازی بە خۆمانەوە بکەین و سەرمان بەرز بکەینەوە و بە خۆماندا بنازین لە بەرامبەری ئەوەی کە خوای گەورە پەیامێکی ڕاست و دروست و بێ کەم و کوڕی بۆ ناردوین و هەیمەن و باڵادەستی بەسەر هەموو ئاینەکانی دیکەدا پێ بەخشیوە .
بە درێژایی مێژوو دوژمان ئاینی پیرۆزی ئیسلام بەردەوام هەوڵیان داوە تان لە سەرچاوەکانی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام بدەن بە تایبەت قورئان و سوننەت و لە هەموو هەوڵەکانیشیاندا شکستیان خواردووە.
ئەوەتا ئێستا ئه‌مریکا له‌هه‌زار لاوه کار بۆ ناشیرین کردنی ئیسلام و قورئانی پیرۆز ده‌کات و بەردەوام هەوڵ دەدات تانەو تەشەری لێبدات و لە ناوگەلاندا بەخراپی بیناسێنێت… به‌ڵام گەورەترین دەزگای کەشناسی ئەمریکا کە ساڵانە ملیۆنەها دولاری بۆ خەرج دەکرێت کە ناسایه، به‌بێ ویستی خۆی به‌رده‌وام ئیعجازه‌کانی قورئانی پیرۆز ئاشکرا ده‌کات و گه‌وره‌یی ئه‌م ئیسلامه ده‌خاته ڕوو …
لێرەدا باس لە ئیعجازێکی گەورەی قورئانی پیرۆز دەکەین ، وەک حەقیقەتێک کە پێش زیاتر لە ۱۴۰۰ ساڵ لە قورئانی پیرۆزدا باسی لێوەکراوە، و تازە ناسا لە سەدەی بیست و یەکەم و لەسەردەمی پێشکەوتنی زانست و تەکنەلۆجیا و پاش خەرج کردنی سەدان ملیۆن دولار توانی کەشفی بکات.
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا و لە سوره‌تی التکویری ئایەتەکانی: ۱۵ ، ۱۶ دا ده‌فه‌رموێت :
( فَلَا أُقْسِمُ بِالْخُنَّسِ * الْجَوَارِ الْکُنَّسِ )
ئایا ئه‌زانیت ( الخنس ، الجوار الکنس ) چیه ..؟؟
خوای گه‌وره سوێند به‌و ئه‌ستێرانه ده‌خوات زۆر گه‌وره و زه‌به‌لاحن و نابینرێن و ئیشیان گسکدان و پاککردنه‌وه‌ی ئاسمانه.
به‌م دواییانه ناوه‌ندی که‌شناسی ناسای ئه‌مریکا شتێکی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ری ئاشکرا کردووه و وێنه‌ی گرتووه که ئه‌ویش وێنه‌ی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌یه که وه‌ک کون وان و به ڕه‌ش ده‌رده‌که‌وێت و به‌ڕاستی ئیشیان پاککردنه‌وه‌ی ئاسمانه له هه‌موو پاشماوه و گه‌رد و غوبارێک . ناویان لێناوه کونه ڕه‌شه‌کان ( The Black Holes ) . ئه‌م ناوه‌ش له‌وه‌وه هاتووه که ئه‌م ئه‌ستێرانه نابینرێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک کون وان و هه‌رشتێک تێپه‌ڕببێ به‌لایاندا هه‌ڵی ده‌لوشن هه‌روه‌ک گسکی کاره‌بایی ، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مانه جۆرێکن له جۆره‌کانی ئه‌ستێره…
زانایانی ته‌فسیریش له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌تدا واباسیان کردووه که ئه‌و ئه‌ستێرانه نابینرێن وایان زانیوه به هۆی ڕووناکی ڕۆژ و ئه‌ستێره‌کانی دیکه‌وه نابینرێن… به‌ڵام له ئێستادا به هۆی زانستی سه‌رده‌مه‌وه خوای گه‌وره پاش زیاتر له ۱۴۰۰ ساڵ ئه‌م ئیعجازه زانستیه له قورئانی پیرۆزدا ده‌خاته ڕوو و ئاشکرای ده‌کات.
وه‌کاله‌تی ناسا ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که ئه‌م ئه‌ستێرانه گه‌ڕۆکن و به ئاسماندا ده‌گه‌ڕێن و پاکی ده‌که‌نه‌وه له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه که ئه‌م ئه‌ستێرانه ۲۰ بیست ئه‌وه‌ندی ڕۆژ گه‌وره‌ترن ( سبحان الله ) و له یه‌ک چرکه‌دا ئه‌توانێت زه‌وی و ئه‌وه‌شی که تیایدایهههڵ لوشێت و هێزی ڕاکێشانی ئه‌وه‌نده به‌هێزه هه‌مووشت بۆلای خۆی ڕاده‌کێشێت….
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و تێڕامانه …: ئه‌م ئه‌ستێره‌یه که ئێستا و له سه‌ده‌ی ۲۱ دا وه‌کاله‌تی ناسا به‌و هه‌موو زانا‌و زانست وتهکنهلۆجیاو ئامێره پیشکهوتوانهوه ئاشکرای ده‌کات ..!!! خوای گه‌وره به‌ر له ۱۴۰۰ ساڵ له قورئانی پیرۆزدا باسی کردووه و عه‌زه‌مه‌ت و گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خۆیمان بۆ ده‌خاته ڕوو و سوێندی پێده‌خوات ( فلا أقسم بالخنس * الجوار الکنس “) وه‌صفێکی ڕاست و دروستی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌مان بۆ ده‌کات که ئێستا زانستی سه‌رده‌م ملی بۆ که‌چ کردووه :
الخنس : واته نابینرێت …
الجوار : واته ده‌ڕوات و ده‌گه‌ڕێت …
کنس : وه‌ک گسک هه‌مووشتێک کۆده‌کاته‌وه گسکی ده‌دات…
ماوه‌ته‌وه بڵێین : پاک و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌ی که به‌ڵێنی داوه ئایه‌ت و نیشانه و ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆیمان یه‌ک له دوای یه‌ک له که‌وندا بۆ ئاشکرا بکات وەک دەفەرموێت : ( سنریهم آیاتنا فى الآفاق وفى أنفسهم حتى یتبین له‌م أنه الحق )….
ئامادەکردن و نوسینی : ابراهیم زمناکۆیی