تو خوا با له یه کترغافل نه بین
تو خوا با له یه کترغافڵ نه بین
برایه‌کی هاوبیرم هه‌بوو، وه‌ک برای دایک و باوکی وبگره خۆشترم ئه‌ویست، برایه‌کی زمان شیرین، رووخۆش، قسه‌خۆش، دڵ و ده‌رون پاک ، هه‌میشه ده‌م به‌یادی خوا پاراو، بۆنی ئیمان له‌ناخیه‌وه ئه‌هاته‌ده‌ر، چاوه‌کانی هه‌میشه به‌فرمێسک ئه‌بریقایه‌وه، بییری بانگه‌واز ببوه به‌شێک له سروشتی، خه‌مخۆری موسوڵمانان و بانگه‌وازه‌که‌ی بوو، هه‌ر له‌ته‌ک بانگه‌وازدا ئه‌ژیا باله‌ناو ماڵ ومناڵیشیا بوایه، کات و ماڵ و هۆشی به بانگه‌وازه‌وه مه‌شغوڵ بوو.
به‌هۆی ئیجتیهادێکه‌وه که‌کردی رێی به‌دنیادا تا سه‌ر به‌ره‌و ده‌روونی بکێشێ، پێی وابوو دنیا بۆ چه‌ند ده‌قیقه‌یک دێته ژوورێ و پاشان ده‌ڕوات و چۆڵی ئه‌کات، به‌لاَم زۆر به‌خێرایی فێنکایی پێ گه‌یاند، و ته‌پوتۆزی جیهادی لێ ته‌کاند، و ئه‌ویش ته‌سلیمی بوو، په‌یتا په‌یتا ماڵی بۆ ده‌نارد، و ئه‌ویش خۆ به ده‌سته‌وه‌دانی زۆرتر ده‌بوو، له‌هه‌ندێ خه‌م و په‌ژاره‌ی بانگه‌واز قوتاری کرد، ئه‌ویش زیاتر و زۆرتر بایه‌خی پێئه‌دا و ده‌خلیسکایه ناو لیته‌که‌یه‌وه..
ماوه‌یه ک بوو بییرم ئه‌کرد!! له‌نوێژی به‌یانیدا بۆی ئه‌گه‌ڕام نه‌م ئه‌بینییه‌وه!! له‌کۆڕی برایانا بۆی ئه‌گه‌ڕام نه‌م ئه‌بینییه‌وه!! له‌کاتی {ویردی رابیته}شدا هه‌وڵم ئه‌دا وێنه‌که‌ی بێنمه‌وه پێشچاوم، دوورئه‌که‌وته‌وه ولێم هه‌ڵ ئه‌هات.!!
تا رۆژێکیان بینیم، به‌لاَم به رواڵه‌تێکی جیاواز له رواڵه‌تی جارانی.. نووری رواڵه‌تی وه‌ک جاران نه‌ده‌بینرا، جاران که هه‌میشه یادی خوا به‌سه‌ر زاریه‌وه بوو، و دانیشتنه‌کانمانی پێ بۆنخۆش ده‌کرد، له‌ماوه‌ی ئه‌و سه‌عاته‌ی پێکه‌وه دانیشتین هیچم لێ نه‌دی، به‌و ده‌نگه‌ی که‌مێک ئاوازی گریانی پێوه‌مابوو شه‌وانه به‌ته‌له‌فون له سێیه‌کی دواینی شه‌وا له‌خه‌و خه‌به‌ری ئه‌کردمه‌وه، و ئه‌یوت: براکه‌م! ئه‌م چرکانه‌ی شه‌و گران به‌هاو به‌نرخن، له‌غه‌فڵه‌تا به‌سه‌ریان مه‌به!!
به‌هه‌رحاڵ گریانم بۆ حاڵی ئه‌هات، و پێم وت: ئه‌رێ برا ! له‌که‌یه‌وه سه‌یری ئاوێنه‌ت نه‌کردووه؟ وتی: ئه‌مڕۆ به‌یانی.. وتم: ئاوێنه‌ى ژووری خه‌وه‌که‌ت ناڵێم، مه‌به‌ستم ئاوێنه‌ی بانگه‌وازه، له‌که‌یه‌وه خۆت پیشان وێنه‌که‌ی جارانت نه‌داوه، ئه‌وه‌ی که‌من دواین جاربینیم؟! ماوه‌یه‌ک بێده‌نگ بوو، سه‌ری بۆله‌قاند، و ویستی هه‌ستێ بڕوات. قۆڵم گرت و دامنایه‌وه، پێم وت: ئه‌وه له‌شه‌رمه‌زاریا ئه‌ڕۆیت، یاحه‌ز به‌قسه‌کانم ناکه‌یت؟!
ده‌ستی به‌گریان کرد، گریانێک چاوه‌کانی جارانی بییردێنامه‌وه که هه‌میشه – به‌هۆی زۆر گریانی له‌ترسی سزای خوایی – به‌فرمێسک ئه‌بریقانه‌وه، ئینجا پێی وتم: ئایا ئه‌زانی له‌و هه‌موو برایانه‌ی هه‌مبوو تۆ یه‌که‌م برایه‌کمی ئاوه‌ها به قایمی دڵم رائه چڵه‌کێنی؟ بیهێنه به‌خه‌یاڵتا من خه‌ریک بوو ئه‌خنکام، و براکانم له‌ناو ئه‌و شه‌پۆله سامناکانه‌دا منیان ئه‌بینی، و مه‌له‌وانێکی باشیش بوون، که‌چی هه‌ڵمه‌تێکیان نه‌هێنا تا له‌نوقومبوون و تیاچون رزگارم بکه‌ن!!
پاشان ده‌نگی گریانی به‌رزبووه‌وه و ئه‌یوت: ئاخ و هه‌زاران ئاخ بۆ ئه‌و برایانه‌ی وه‌ک من بوون!! شه‌یتانه‌کانی هه‌واو هه‌وه‌س هه‌ڵی فریواندن، و دنیا مه‌شغووڵی کردن، و یه‌کێک له‌برایانیان به‌سه‌ر گوێی دڵیانا نه‌یقیژاند، بگره ئه‌و برایانه‌شیان پێش ئه‌وه‌ی که به‌برای خۆشی و شادیان دابنێن، به‌برای ته‌نگانه‌یان دائه‌نان، ئه‌وانه‌ش فریایان نه‌که‌وتن، و پشتیان تێکردن.. ئینجا خۆی خسته باوه‌شمه‌وه و هه‌ناسه بڕکێیه‌کی گرانی پێکه‌وت و منیشی کرده گریان، تا هێزی تیا‌بوو باوه‌شی پیاکردم، وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌ستم پێوه‌بگرێ، تا ئه‌و پێوه‌ندییه دنیاییه‌ی به‌توندی رای ئه‌کێشاو وه‌ختبوو تیای به‌رێ جارێکی تر له منی دانه‌بڕێته‌وه، منیش زیاتر سۆزم بۆی ده‌جوولاَو زیاتر باوه شم پیا ئه‌کرد، و دڵخۆشیم ئه‌دایه‌وه و هه‌وڵی ئارام بوونه‌وه‌یم ئه‌دا..
ئینجا هه‌ستاو ویستی بڕوات.. وتم: بۆ کوێ؟ وتی بۆ لای ئه‌و برایانه‌ی وه‌ک من و تۆ شیرینی ئه‌م بانگه‌وازه‌یان چه‌شتووه و پاشان وازیان لێهێناوه!! ئه‌ڕۆم بۆ لای فلاَن و فلاَن که ماڵی بازرگانی هه‌ڵی خه ڵه‌تاندوون، و پاشه‌ڕۆژی مناڵه‌کانی و به‌خته‌وه‌ری خێزان، و بزمه‌ته بوونی ره‌سیدی بانکی مه‌شغووڵی کردوون، و گه‌وهه‌رو مرواریدی به‌هه‌شت و هاوڕێیه‌تی پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم و هاوه‌ڵه‌کانیان له‌بییر چووه‌ته‌وه، تا چۆن به‌گوێی دڵی منتا چریکاند، منیش به‌گوێیانا بچریکێنم، و به‌هه‌ر یه‌کێکیان بڵێم: برایان! وه‌رن له‌ته‌کمانا سوار که‌شتی رزگاری ببن، تا نه‌خنکێن.. ئیتر رۆیشت و جێی هێشتم..
ئا له‌و کاته دا به‌سه‌رهاته‌که‌ی عومه‌ری کوڕی خه‌تتابم بیرکه‌وته‌وه که بۆیان باسکردبوو، فلاَن هاوڕێ پاش رێ دیتنه‌وه، رێی لێ ونبووه، و پاش نزیکبوونه‌وه دوورکه‌وتۆته‌وه، و خه‌ریکه به‌ته‌واوی تیا بچێت..
عومه‌ریش به‌م شێوه‌یه نامه‌یه‌کی بۆ نووسی: بسم الله الرحمن الرحیم ” تَنزِیلُ الْکِتَابِ مِنْ اللَّهِ الْعَزِیزِ الْعَلِیمِ، غَافِڕ الذَّنْبِ وَقَابِلِ التَّوْبِ شَدِیدِ الْعِقَابِ ” غافر:۱-۲٫ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان، دابه‌زاندنی ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خوای به‌ده‌سه‌لاَتی زاناوه‌یه.. ئه‌وخوایه‌ی گوناهبه‌خشه و په‌شیمانیی وه‌رگره، و تۆڵه سێنه‌ریشه به‌سه‌ختی ” کاتێ نامه‌که‌ی به‌ده‌ست گه‌یشت و ده‌ستی به‌خوێندنه‌وه‌ی کرد، ئه‌گریا و ئه‌یگوت: (غَافِڕ الذَّنْبِ وَقَابِلِ التَّوْبِ) گوناهبه‌خشه و په‌شیمانیی وه‌رگره، و چه‌ندان جار دووپاتی ئه‌کرده‌وه، و پاشان له‌لوتفی خواوه حاڵی باش بوو، پاش حاڵ چاکبوونی هه‌واڵیان به‌عومه‌ر گه‌یانده‌وه، ئه‌ویش فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر براکانتان گۆڕانیان به‌سه‌را هات ئاوا کارێکیان له‌ته‌کا بکه‌ن.
ئاخۆ چه‌ندان برا ئاوه ها دنیا گوڕیبنی، و شه‌یتان سه‌ری لێ شێواندبن؟! به‌لاَم له گه‌ڵ ئه‌وگۆڕانه‌ی حاڵ‌و ده‌روونی ماندوویاندا هێشتا به‌خۆشه‌ویستی ئه‌و بانگه‌وازه و دۆستایه‌تی برایانه‌وه دڵیان پڕبێ، و چاوه‌ڕوان بن یه‌کێ له‌که‌شتیه‌وانانی رزگاری به‌لایانا تێپه‌ڕێ و پێیان بڵێ: برا! فریاکه‌وه، خێرا سه‌رکه‌وه تا نه‌خنکاوی!! یانامه‌یه‌کی وه‌ک نامه‌که‌ی عومه‌ری بۆ بنووسێ تا زرق وبرقی دنیا‌و فیتی شه‌یتان له‌دڵی براکه‌ی دوور بخاته‌وه، و بیگێڕێته‌وه ریزی حه‌ق و سه‌قامگیری..
بێگومان مافی به‌سه‌رته‌وه هه‌یه‌و رۆژێ هاوبه‌شی سفره‌و خوانی که‌تیبه، و هاوه‌ڵی رێی خه‌باتی باوه‌ڕت بووه. ئایا فریای ئه‌که‌وی، و پێی ئه‌گه‌یت؟! هه‌ر ئێستا هه‌سته‌و خۆت بپێچه‌ره‌وه، و بڕۆ بۆلای، چاوه‌ڕوانته، و پشتی چۆڵ مه‌که..
{له سایتی برایانه‌وه وه‌رگیراوه}
سوپاس بو کاک “علی معروفی” بو ناردنی ئه م بابه ته به نرخه