ادب،هنر

پارتی بازی….!(شعر کوردی)

داخـم لـه دڵـه ، زۆر تــر له جـاران !/
ساتی گوێ بگرن ، تۆ خوا ئازیزان !/
به‌عزێ ئه‌شخاسی،نا ئاگاو نه‌زان !/
قیاس خوا ئه‌که‌ن،له گه‌لی ئینسان !/

ئه‌ڵێــــن بــراکه‌م ، ئه‌گـــــــر بۆ کارێ !/
ئه‌حتیاجت ببێ ، تــۆ به سـه‌ردارێ!/
گه‌ۆره‌ی مه‌مله‌که‌ت ، یارئیس‌جمهور/
فه‌رمانده پاسگاه ،یا گه‌ۆره‌ی شارێ !/

زۆرمۆســه‌للـه‌مه و قـه‌تعـی و ســابته/
که خــــۆت له گه‌لیا ، نه‌تبــــــێ رابـتـــه/
ئه‌بێ بـــۆ ئه‌نجام ، ئۆمــــــور و کارت/
که‌ســــــێ له به‌ینتان ، ببێ واسێتـه !/

بازاری دینیــش ، عــه‌ینه‌ن وه‌هـــــایه !!/
چـون ئینسان دارای ، جـۆرم و گـۆنایه !/
ئه‌بــــێ واسێته‌ی ،، بیباته حـــــــــــۆزور !/
خـۆی گۆناح‌باره و دوور له خـۆدایه !!/

ئازیـز وریا بـــن ، هیچـــی وا نیــــــه !/
ئه‌م مۆقایســــه ، جـــــێ بـــــڕوا نیــه/
پله و مــــه‌قامــی،به‌شه‌ر هه‌رچی بێ/
له هه‌ر حه‌ددی بێ ، وه‌کـــــو خوا نیه/

به‌شه‌ر مۆحتاجی ، ئاوو خــــــۆراکه !/
مۆحتاج خه‌وتن و به‌رگ و پووشـــاکه/
مۆحتاجی چـــۆڵی و جـــێ ئیسراحه‌ته/
کــه‌ی زانینی وه‌ک ، خـۆدای بێ باکه!/

عێلم و زانــیــنــی ، ئینسان مەحـــدوده !/
مـــۆحتاج تــه‌حقیق و ، گــۆفت وشنوده/
سه‌مع و به‌سه‌ری ، له بۆعێلمـــی غه‌یب/
کــپ کـــراوە یــە و ، نه‌قسە و که‌م بوده/

مــــــرۆڤ مــرۆڤــە ، کــــــــۆرته و که‌مــــینــە/
بڕێ جارخۆش حاڵ ، بڕێش غه‌مینـــە/
حەریس و ته‌مماع و حۆببی خۆ ویستن!/
مــەحکـومی عــه‌دڵە و هــەم ئەســـته‌مینـــە/

چــۆن عێلمی نیه ، وه‌ک په‌روه‌ردگار/
له ئه‌حـواڵــی خــه‌ڵــک ، ببــــێ ئـاگادار/
ئه‌بێ له خه‌ڵکی ، که‌سبی خه‌به‌ر کا/
جا ئه‌ۆسا بگــرێ ،ته‌سمیم له سه ر کار/

بەڵام خــــۆداوەند ، عه‌لیمه و خــه‌بیر/
ئاگاه له ئه‌ســرار ، ســه‌میعـه و به‌سیر/
ئاشکـــــراو نیهان ، یه کـســـانه لــه لای/
فــه‌راموش نا کا و ، شت نابا لــه بـیر!/

فاعێلی مــۆختار ، بێ ترس و با که/
بێ ئیسراحــه ت و خـه‌وو خـۆرا که/
نه ته‌ماکاره و نه فه‌ریب ئـه‌خــ‌‌ــــــۆا/
نه نیاز مــه‌ندی ، به‌رگ و پووشــاکه/

سه‌تتاری سڕ پۆش،هه‌م فه‌ریاد ره‌سه/
ره‌حمانه وره‌حمی ، بــۆ هـه‌مــــوکه‌ســــــه/
له بــۆ به‌خشـــینـــی ، جــۆرم گــۆناحـــان/
قه‌تــره‌یێ لـۆتف و به‌خششـــــی به‌ســـه !/

لــه سەر ده‌می دین ، بۆ کــردن دۆعا/
لــه ره‌ســـول پرسیار ، چۆنیه‌تی کرا !/
له لایان خۆدای ، دۆعا قه‌بوڵ که‌ر/
(إنًی قــــــــــریب ) وڵامــــــــیــــا ن درا !!!!/

خوا فه‌رموی نزیک ، تۆ مه‌ڵێ دووره/
ده‌ســم پێ ناگا ،چوون گــۆنام زۆره !!/
(قُل یاعبادی ) له ســــــــوره ی زۆمـــه‌ر/
نوری رێگات بێ،ئه‌ر رێت بێ نووره!/

(نحـــــــن أقربُ ) وا له ســــوره‌ی قاف/
بچــۆ بیخـوێنه و ، دڵت بکه ســــــاف/
ئه‌وسا نزیکـــــی ، خۆدا ده‌رک ئه‌که‌ی/
له ره‌گی بن مل ، بێ توول و مه‌ساف/

فه‌رموده‌ی خـۆدای ، خاوه‌ن ره‌حمه‌ته/
دۆعــاو ســــکاڵا ، خـــــــــــــــۆی عــێباده‌ته !/
له ئایه‌تی شه‌ست، له ســــوره‌ی غافێــــر/
له بۆت رون ئه‌بێ ، سڕ ئه‌م حێکمه‌ته/

هه‌م فه‌رمانی خوا ، بۆ هه‌مو ئینسان/
له سوره‌ی ئه‌سرا ، ســــه‌رێحی قۆرئان/
له بــۆ چـــۆنیه‌تــــــــــی ، دۆعـا و سکاڵا/
( قُل ادعـوا اللّە أو ادعـوالرحمن)/

به غه‌ێر ئه‌مانه‌ش ، به تۆی مۆسڵمان/
بـۆ گـــــرتـــن ئاداب ، ئایێنـــــــــی و ژیان/
له ناۆ قۆرئانا ، هه‌شتاو هه‌شت ده‌فعه/
خیتاب کـــــراوه ، ئه‌ی ئه‌هلـــــــی ئیمـــان/

له‌م دو عه‌قیـــده ، بــرای خاوه‌ن بیر/
جوان بیر که‌ره‌وه ، به عه‌قڵ و ته‌دبیر/
جابـزانه کامیان،عه قـڵ په‌ســـــه‌نده؟!/
نزیک بوونی خـــوا ، یا دوری مه‌سـیر؟!/

(غه‌ریب )که‌لامی،کۆتاو مۆخته‌سه‌ر/
راست و مۆتابێق ، فیتره‌تی به‌شه‌ر/
له روی ئێخـلاس بـــبێ ، بـه ده‌لیله‌وه/
له دڵی زۆر که‌س ، هـه‌یه‌تـی ئه‌سه‌ر/

ئیسماعیل رزائی (غەریب)

برچسب ها

اسماعیل رضایی

استان کرمانشاه - شهرستان کرمانشاه شاعر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

لطفا نظرات خود را با حروف کوردی یا فارسی تایپ کنید
نظرات حاوی مطلب توهین آمیز یا بی احترامی به اشخاص ، عقاید دیگران، و مغایر با قوانین کشور منتشر نمی شود
نظرات پس از تائید منتشر می شود

همچنین ببینید

بستن
بستن