دکتۆر علی قه‌ره‌داغی :دروسته زه‌کات سه‌رف بکرێت بۆ ئه‌م جیهه‌ته ئیسلامییانه که خزمه‌تی ئیسلام ئه‌که‌ن
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی هه‌ندێک خه‌ڵک و لایه‌ن و گروپ و هه‌ندێک له به‌ناو سه‌له‌فیه‌کان (مه‌دخه‌لیه‌کان) باس له‌وه ده‌که‌ن که زه‌کات به ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه‌کانی حیزبه ئیسلامییه‌کان و پڕۆژه‌ی خێرخوازی و بانگه‌واز و ده‌زگای خێرخوازی هه‌تیوان ناشێ و ته‌نها به‌هه‌ژاران ده‌شێت به‌مه‌ش پیلانی عه‌لمانییه‌کان په‌یڕه‌و ده‌که‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات بۆ لاوازکردنی حیزبه ئیسلامییه‌کان ! ئایا ئه‌مه تاچه‌ند وایه له‌ئیسلامدا؟فی سبیل الله له شه‌ریعه‌تی ئیسلام دا چی ده‌گریته‌وه ؟واته به‌خشینی زه‌کات به‌و که‌سانه‌ی ناوهێنران ده‌شێت؟
پرۆفیسۆر دکتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتیی یه‌کێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان تایبه‌ت به‌ئاژانسی ده‌نگوباسی (ئیسلام په‌یک)وتی:”گومانی تیا نییه که خوای گه‌وره هه‌شت لایه‌نی داناوه که زه‌کاتی پێ بدرێ،نه‌ک ته‌نیا دوو چین که هه‌ژار و که‌سێکی موحتاج بێت،خوای تعالی ئه‌فه‌رموی:“انما الصدقات للفقرا‌و والمساکین والعاملین علیها والمۆلفه قلوبهم وفی الرقاب والغارمین وفی سبیل الله وابن السبیل”
که‌وابوو ئه‌و لایه‌نانه‌ی که زه‌کاتی پێ ئه‌درێ ۸ جیهه‌تن نه‌وه‌ک ۲ یان ۳ لایه‌ن و هه‌روه‌ها زانایانی ئایینی به‌رزی ئیسلام له کۆنه‌وه تا ئێستا باسیان کردووه که مه‌سروفی”فی سبیل الله”هه‌موو لایه‌نێ ئه‌گرێته‌وه که کار ئه‌کا له‌سه‌ر بانگه‌وازکردن، یان بوه‌ته ئامرازێکی خیر، وه‌کو ئیعلامی موجه،وه‌کو مه‌راکیزی ئیسلامیی که داکوکی ئه‌کا له ئیسلام و رێگا ئه‌گرێ له رێگای گومڕایان.
جا له‌به‌ر ئه‌وه چه‌نده‌ها فه‌توای جه‌ماعی هه‌یه له نه‌ده‌وات و کۆنگره‌ی ئیسلامیی و له‌مه‌جامیعی فیقهی ، که دروسته زه‌کات سه‌رف بکرێ بۆ ئه‌م جیهه‌تانه که خزمه‌تی ئیسلام ئه‌که‌ن،خزمه‌تێکی ئاشکرا و ئیسلام بڵاو ئه‌که‌ن و داکوکی ئه‌که‌ن له ئایینی به‌زری ئیسلام.
جا له‌به‌ر ئه‌وه وائه‌زانم که ئه‌و فه‌تاوانه‌ی که رێگه ئه‌گرێ له سه‌رف کردنی زه‌کات بو ئه‌م لایه‌نه خیرخوازییانه ئیعتباریکی نییه، مادام به‌ڵگه‌یه‌کی وه‌هایان به‌ده‌سته‌وه نییه، وه‌پێویسته ئێمه هه‌میشه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ خاوه‌ن عیلم و ئه‌وانه‌ی که‌وا قوڵبوونه‌ته‌وه له زانستی ئیسلامیی وکو ئه‌وه‌ی خوای تعالی ئه‌مری پێکردووین”واسئلوا أهل الذکر ان کنتم لا تعلمون”.
کۆچه‌ر عه‌لی / ئیسلام په‌یک