روژووی عاشورا
رۆژووی عاشورا
مانگی موحهرِرهم یه‌کێکه له‌ومانگانه‌ی رۆژووگرتنی تیدا خێره، له باره‌ى گه‌وره‌یی رۆژووی ئه‌م مانگه‌وه پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی:
@ ” أفْضَلُ الصِّیامِ بَعْدَ رَمَضَانَ شَهرُ اللهِ المُحَرَّمِ، وأفْضَلُ الصَّلاهِ بَعدَ الفَرِیضَهِ صَلاهُ اللیْلِ “(۱).
واته: گه‌وره‌ترین رۆژوو پاش ره‌مه‌زان رۆژووی مانگی موحهرِرهمه، و گه‌وره‌ترین نوێژیش پاش فه‌رزه‌کان نوێژی شه‌وه.
سه‌رنج بده پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم نوێژی شه‌و و رۆژووی موحهرِرهمی له دووتای ترازوویهکدا داناوه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی تره له‌سه‌ر گه‌وره‌یی مانگی موحهرِرهم ؛ به‌تایبه‌ت رۆژووی نۆیه‌م و ده‌یه‌م رۆژی ؛ چونکه پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم له‌رۆژی ده‌یه‌می موحهرِرهمدا بهرِۆژووبووهو فه‌رمانیشی به‌گرتنی ئه‌ورۆژه داوه، عه‌رزیان کرد ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا ئه‌م رۆژه لای گاور و جووه‌کان رۆژێکی پیرۆزه.. ئایا ئێمه‌ش به‌پیرۆزی بزانیین و خۆمانیان لێ ههڵنهبوێرین؟ ئه‌ویش لهوهلاَمدا فه‌رمووی: ئینشائه‌ڵلا ساڵی داهاتوو رۆژی نۆیه‌میشی بهرِۆژوو ئه‌بین.. بهلاَم کاتێ ساڵی داهاتوو هات، پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم وه‌فاتی کردبوو(۲)
@ روبه‌ییعی کچیی موعه‌وویز ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم پیاوی نارد بۆ ئاواییه‌کانی ئه‌نسار، و فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی له‌ئێوه به‌رۆژووبووه باته‌واوی بکات، ئه‌وه‌ش شتی خواردووه بالهمهودوای رۆژه‌که هیچ نه‌خوات(۳).
@پیاوێک عه‌رزی پێغه ممهری کرد: خێری رۆژووی عهرهفهم پێ بڵێ، فه‌رمووی: لای خوا ده‌بێته که‌فاره‌تی گوناهی ساڵی ئێستا و رابوردوو، پیاوه‌که گوتی: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! ئه‌ی رۆژووی رۆژی عاشوورا چۆنه؟ فه‌رمووی: لای خوا ده‌بێته که‌فاره‌تی گوناهی ساڵێک(۴)
به‌پێی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی موسلیم له ئه‌بو قه‌تاده‌وه ریوایه‌تی کردووه رۆژووی رۆژی عاشورا که‌فاره‌تی گوناهی ساڵێکه و رۆژووی رۆژی عه‌ره‌فه‌ش که‌فاره‌تی گوناهی دوساڵه.
@ ئیبنو حه‌جه‌ر ده‌فه‌رموێ: حیکمه‌تی گه‌وره‌تربوونی رۆژووی عه‌ره‌فه‌ی قوربان له رۆژووی عاشوورا ئه‌وه‌یه که رۆژووی عاشوورا ده‌درێته پاڵ حه‌زره‌تی مووسا، و رۆژووی عه‌ره‌فه‌ش ده‌درێته پاڵ حه‌زره‌تی محمد صلى الله علیه وسلم(۵).
@ زانایان رایان جیاوازه له‌باره‌ی رۆژووی عاشوراوه، ئایا پێش ئه‌وه‌ی ره‌مه‌زان فه‌رز ببێ عاشورا فه‌رز و واجب بووه یان هه‌ر سوننه‌ت بووه؟
– شێخ [ بدر ا‌لدین العینی ] له‌کتێبه‌که‌ی خۆ‌یا{عمدهَ القاری شرح صحیح البخاری}باسی ده‌کات که: به‌لای دیاریترین رای ئیمامی شافیعییه‌وه واجب نه‌بووه، بهلاَم ئیمام ئه‌بوو حه‌نیفه رای وایه که پێشتر واجب بووه، به‌لام به واجب بوونی ره‌مه‌زان ئه‌ویش نه‌سخ بووه‌ته‌وه(۶).
– ئیبنو عومه‌ر که یه‌کێکه له راوی ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی رۆژووی عاشوورا، پاش فه‌رزبوونی رۆژووی ره‌مه‌زان خۆی به‌رۆژوو نه‌ده‌بوو، هۆی ئه‌وه‌بو پێی ناخۆش بوو رێز له شتێ بگیرێ که‌له سه‌ر ده‌می نه‌فامیدا رێزی لێ گیراوه،.. ئه‌مه‌ش که رۆژووی عاشورا به‌رۆژوو نه‌بووه، وه‌ک به‌رۆژوو نه‌بوونه‌که‌ی وایه بۆ رۆژووی مانگی ره‌جه‌ب، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌لک له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا به‌گه‌وره‌یی و رێزه‌وه سه‌یری مانگی ره‌جه‌بیان ده‌کرد، پێی ناخۆش بوو کاتێ خوا ئیسلامی پێ به‌خشیون شتێکی پێش ئیسلام به‌گه‌وره‌یی و رێزه‌وه سه‌یر بکات.. بهلاَم پێی حه‌رام نه‌بوو، بهکهسیشی نه‌ده‌گوت: مه‌یگرن، بهلاَم خۆی نه‌ی ده‌گرت (۷).
په‌راوێزه‌کان:
(۱) أخرجه مسلم فی کتاب الصیام/باب فضل صوم المحرم، ص: ۴۹۴، برقم: ۱۹۸۲.
(۲)عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ – رضى الله عنهما – یَقُولُ حِینَ صَامَ رَسُولُ اللَّهِ -صلى الله علیه وسلم- یَوْمَ عَاشُورَاءَ وَأَمَرَ بِصِیَامِهِ قَالُوا یَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّهُ یَوْمٌ تُعَظِّمُهُ الْیَهُودُ وَالنَّصَارَى. فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ -صلى الله علیه وسلم- « فَإِذَا کَانَ الْعَامُ الْمُقْبِلُ – إِنْ شَاءَ اللَّهُ – صُمْنَا الْیَوْمَ التَّاسِعَ ». قَالَ فَلَمْ یَأْتِ الْعَامُ الْمُقْبِلُ حَتَّى تُوُفِّىَ رَسُولُ اللَّهِ -صلى الله علیه وسلم-. رواه مسلم فی کتاب الصیام/باب أَىُّ یَوْمٍ یُصَامُ فِى عَاشُورَاءَ: ۳/۱۵۱..
(۳)حَدَّثَتْنِی رُبَیِّعُ بِنْتُ مُعَوِّذٍ قَالَتْ بَعَثَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ فِی قُرَى الْأَنْصَارِ قَالَ مَنْ کَانَ مِنْکُمْ صَائِمًا فَلْیُتِمَّ صَوْمَهُ وَمَنْ کَانَ أَکَلَ فَلْیَصُمْ بَقِیَّهَ یَوْمِهِ.” أخرجه مسلم فی کتاب الصیام /باب من أکل فی عاشورا‌ء، ص: ۴۸۰، برقم: ۱۹۱۹.
(۴)عَنْ أَبِی قَتَادَهَ عَنْ النَّبِیِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ قَالَ قَالَ لَهُ رَجُلٌ أَرَأَیْتَ صِیَامَ عَرَفَهَ قَالَ أَحْتَسِبُ عِنْدَ اللَّهِ أَنْ یُکَفِّرَ السَّنَهَ الْمَاضِیَهَ وَالْبَاقِیَهَ قَالَ یَا رَسُولَ اللَّهِ أَرَأَیْتَ صَوْمَ عَاشُورَاءَ قَالَ أَحْتَسِبُ عِنْدَ اللَّهِ أَنْ یُکَفِّرَ السَّنَهَ. رواه مسلم فی کتاب الصیام/ باب أَىُّ یَوْمٍ یُصَامُ فِى عَاشُورَاءَ: ۳/۱۵۱..
(۵)فتح الباری شرح صحیح البخاری: أحمد بن علی بن حجر: ۴/۲۴۹.
(۶) عمده القاری شرح صحیح البخاری: ۲/۲۱۷.
(۷)نفس المصدر: ۱۶/۲۲۸.
حه سه ن پینجوینی