تاریخشخصیت ها

ژیاننامەی مامۆستا حەبیب محەممەد سەعید فەتتاح بەگی

ژیاننامەی مامۆستا حەبیب محەممەد سەعید فەتتاح بەگی

لە ساڵی (١٩٤٨)ز لە گوندی (بەڵخەی ھەورامان) لە خێزانێکی دیندار لە دایک بووە، کە دایکی مەنسووبی تەریقەتی نەقشیی بووە و وەرع و زوھدی ئافرەتانی پێشینی بیر دەخستینەوە.
لە ساڵی (١٩٥٤ – ١٩٥٥)دا چووەتە قوتابخانەی گوندەکەیان و تا پۆلی پێنجەمی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە. پاشان ماڵیان بار دەکات بۆ ھەولێر و پۆلی شەشەمی سەرەتایی و یەکەمی ناوەندیی لەوێ تەواو دەکات.
پۆلی دووەم و سێیەمی ناوەندیشی لە ھەڵەبجە تەواو دەکات. پاشان لە (خانەی مامۆستایان) وەردەگیرێ لە (شاری سلێمانی) و لە ساڵی (١٩٦٨ – ١٩٦٩) خوێندن تەواو دەکات و بە مامۆستا دادەمەزرێ و لە گوندەکانی: دەگاشێخان (لە ھەورامان)، تاوێرە، سازان ،… سیروان، دواتر لە سلێمانی لە قوتابخانەکانی: سەیوان، بێکەس، ھەورمان، مامەیارە دەبێت تا خانەنشین بوونی لە (١/٧/٢٠١١) زایینی.

ھەر بە منداڵی باوک و دایکی -خوا لێیان خۆشبێ– بایەخ بە خوێندن و پەروەردەکردنی دەدەن، بە تایبەتی دایکی لەسەر پەروەردە و سەعی کردنی زۆر سوور دەبێت، بۆیە ماوەی نادات زۆر تێکەڵی منداڵان و یاریکردنیان ببێت، بەو بۆنەوە لە وانەکاندا سەرکەوتوو دەبێت و پۆلەکانی بە ئاسانی دەبڕێت.
لە پۆلی دووھەمی خانەی مامۆستایاندا لە ڕێگەی چەند ھاوڕێیەکی دڵسۆزەوە کە تێگەیشتنێکی چاکیان لە ئیسلام ھەبوو، باشتر دەگەڕێتەوە بۆ لای دینداریی و موسڵمانێتیی و بە گەرمی سەرقاڵی خوێندنەوە و ڕامانی پەڕاوە ئیسلامییە ھاوچەرخەکانی ئەوکات دەبێت، ئەو برایانەش لەگەڵ (برایانی موسوڵمان)دا کاریان دەکرد.
ئەمیش لە ساڵی (١٩٧٠) و بەدواوە دەست دەکات بە وانە وتنەوەی قوتابییە زیرەک و چابوکەکانی گوندەکەیان و کۆمەڵێکی زرنگیان دەھێنێتە مزگەوت بۆ فێربوون و خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز.
بەمە لە ساڵی (١٩٧٠)، بۆ یەکەم جار قوتابی دەستیان دایە قوڕئان خوێندن و بە ماوەیەکی کەم خەتمیان کرد و دەستەیەکی لاوچاکیان لێ پێگەیشتن.

لەم کاتانەدا ناوبەناو شتی جوان و ھەڵوێستی ژیانی پیاوچاکان و خەلیفە ڕاشیدەکانی دەنووسینەوە و بە دەستنووس چەند دانەیەکی لێ دەگرتنەوە و دابەش دەکران بە نێو قوتابییەکانیدا.
تا ساڵی (١٩٨٠) لە کۆمەڵگای زۆرە ملێی (سیروان)دا بە شێوەیەکی بەرفراوانتر وانەکانی دادەنێتەوە بۆ گەنج و پیر و چینەکانی مزگەوت.
بە وتنەوەی تەفسیری قوڕئان و (ریاض الصالحین و احیاء علوم الدین) و سیرەی ھاوەڵانی پێغەمبەری خۆشەویست(صلی اللە علیە وسلم) لەپاش نوێژی بەیانیان و عەسران و شەوانی ڕەمەزان بەردەوام دەبێت لە چەند مزگەوت و تەنانەت وانەی بۆ خوشکانی ناوچەکە لە ماڵی خۆیاندا دانابوو کە چین چین دەھاتن و وانەکانی تەجوید و لەبەرکردنی قوڕئانی پێ دەوتنەوە.

کە زۆرێک لە کاسێتەکانی ئەو وانانە بەھەر جۆرێک بێ و بە یارمه‌تی خوای گەورە ماون و ئێستە بە (mp3 ) ھەن کە ئەمەش بەردەوام بوو تا کیمیابارانی ھەڵەبجە و وێرانکرانی ناوچەکە.
لە بواری نووسینیشدا لە کۆتایی شەستەکانەوە دەست دەداتە نووسین و وەرگێڕان بە تایبەتی ژیاننامەی ھاوەڵان (خوا لێیان ڕازی بێ).
لە ساڵی (١٩٧٣) و لەو کاتەی کە لە دەورووبەری شاری ھەڵەبجە مامۆستا دەبێت، لە پیاسەی ئێوارانی باخی گشتی شاردا، یەکەم نامیلکەی حازر کرد بۆ چاپ بەناوی (منیش بوومە پشتیوانی!) بەڵام پاش سێ جار ڕەتکردنەوەی لە لایەن دەزگای چاپی حکوومەتەوە و بە لابردنی پەردەی یەکەمی گفتوگۆکە ساڵی (١٩٨٠) چاپ کرا.

ھەر لە ساڵی (١٩٨٠)دا، یەکەمین ژیاننامەی ھاوەڵانی چاپ کرد و تا ساڵی (١٩٨٨) نزیکەی (٣٠) کتێب و نامیلکەی بڵاوبوونەوە. دواتر بەردەوام بوو لە نووسین تا لە ساڵەکانی (٢٠٠٦ و ٢٠٠٧)دا جوانترین دیاریی خۆی پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کرد کە ژیانی پێغەمبەری ئازیزمان بوو(صلی اللە علیە وسلم) لە دووبەرگی گەورەی نزیکەی (١٦٥٠) لاپەڕەییدا.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ژیانی شوێنکەوتنی فیکر و قوتابخانەکەی مامۆستا سەعیدی نوورسیییە کە وەک پێشەنگێکی ئەو قوتابخانەیە دادەنرێت لە کوردستاندا، بەوەی کە وازی لە سیاسەت ھێناوە و تا ئێستاش بەردەوامە لەسەر ئەو فیکرە ھاوچەرخەیەی.
تا ئێستاش سوپاس بۆ خودا مامۆستا حەبیب لە ژیاندا ماوە و خاوەنی ھەشت مناڵە (چوار کوڕ و چوار کچ) و لە سلێمانی (گەڕەکی مامەیارە) دادەنیشێ.

بەرھەمەکانی مامۆستا حبیب محمد سعید

أ. ژیانی ئازیزمان (صلی اللە علیە و سلم) بەرگی یەکەم/٢٠٠٦ز
ژیانی ئازیزمان (صلی اللە علیە و سلم) بەرگی دووەم/٢٠٠٧ز

ب. زنجیرەی ژیاننامەی خەلیفە ڕاشیدەکان:
١- ئەبووبەکری سددیق
٢- عومەری کوڕی خەتاب
٣- عوسمانی کوڕی عەففان
٤- عەلی کوڕی ئەبوتالیب
٥- عومەری کوڕی عەبدولعه‌زیز
ج- کورتە ژیاننامەی خەلیفە ڕاشیدەکان بۆ مناڵان.

د. زنجیرەی بۆ کۆرپەکان:
١- دڵ فراوانیی
٢- فرمێسکی شادیی (١)
٣- فرمێسکی شادیی (٢)
٤- فرمێسکی شادیی (٣)
٥- چاوپۆشیی

ھ. زنجیرەی زیکری خواناسان: (چوار بەرگ)

و. زنجیرەی ھاوەڵانی پێغەمبەر(صلی اللە علیە و سلم):
١- عومەیری کوڕی سەعد
٢- نوسەیبەی کچی کەعب
٣- عەبدوڕڕەحمانی کوڕی عەوف
٤- عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوود
٥- ئەبوئەییوبی ئەنساری
٦- خوبەیب و سەعید
٧- زەیدی کوڕی سەھل
٨- عەبدوڵڵای کوڕی حوزافە
٩- خەببابی کوڕی ئەرەت
١٠- بەڕڕائی کوڕی مالیک
١١- ئەبوسەعیدی خودری
١٢- عومەیری کوڕی وەھب
١٣تا ١٧ دەستەیەک لە شەھیدان
١٨- زەیدی کوڕی حاریسە
١٩- ڕەبیعەی کوڕی کەعب
٢٠- سەعیدی کوڕی زەید
٢١- سوراقەی کوڕی مالیک
٢٢- ڕەملەی کچی ئەبوسوفیان
٢٣- تەلحەی کوڕی عوبەیدوڵڵا
٢٤- عەبدوڵڵای کوڕی سەلام
٢٥- سەلەمەی کوڕی قەیس
٢٦- عیکریمەی کوڕی ئەبوجەھل
٢٧- عەدیی کوری حاتەمی تەی
٢٨- سابیتی کوڕی قەیسی ئەنساری
٢٩-خەدیجەی کچی خوەیلید
٣٠- موعاویەی کوڕی ئەبووسوفیان
٣١- عائشەی کچی ئەبووبەکر
٣٢- عەبدوڵڵای کوڕی عومەر
٣٣-موسعەبی کوڕی عومەیر
٣٤- عەبدوڵڵای کوڕی عەبباس

ز. زنجیرەی وتوێژی قوتابیان:
١- منیش بوومە پشتیوانی!
٢- تاکەی دوورەپەرێز بم؟!
٣- بانگی ڕزگارییە!

ح- زنجیرەی لەگەڵ خواناساندا:
١- بەرھەمی خواناسیی.
٢- لە دادگای ئیسلامدا
٣- سەرمەشقی بانگخوازان
٤- دەروونی موسوڵمان
٥- پادشای خواناس
٦- لە ئەڵقەی وانەوتنەوەدا

لەگەڵ خواناساندا/ بەرگی یەکەم
لەگەڵ خواناساندا/ بەگی دووەم

ت. زنجیرەی تیشکێ لە قوڕئانەوە:
١- ڕۆژان ڕۆژیان لە دوایە.
٢- کۆمەڵی پایەدار (عباد الرحمن)

ی. زنجیرەی دەستی پەروەردگار: (چوار بەرگ) شەش جار چاپ کراوە

ک. چەند چەپکێ بیرەوەریی سەبارەت بە مامۆستا سەعیدی نوورسیی:
١- چەپکی یەکەم: بیرەوەری پیاوان
٢- چەپکی دووەم: بیرەوەری ئافرەتان

ل. زنجیرەی ناوازەیی بیری مامۆستا نوورسیی:
١- ھاوبەشیی لە کاری قیامەتییدا
٢- پەیامەکانی نوور و یەکبوونی موسوڵمانان
٣- حیکمەتی ژن نەھێنانی
٤- کارمەندانی پاکژیی
٥- ھۆی ڕواڵەتی و ھۆی ڕاستەقینە
٦- ھەشت خاڵ
٧- فەڕوبەرەکەت (بڵاونەکراوەتەوە)
٨- سەربەستی ڕاستەقینە (بڵاونەکراوەتەوە)

م. زنجیرەی لە ڕوانگەی پەیامەکانی نوورەوە:
١- نزا و پاڕانەوە
٢- ڕزق و ڕۆزی
٣- وازھێنانی (بدیع الزمان) لە سیاسەت.

ن. وەرگێڕانی (پەیامەکانی نوور)ی دانراوی مامۆستا سەعیدی نوورسی:
١- ڕابەری خزمەت
٢- موعجیزاتی ئەحمەدیی
٣- پەیامی بیماران
٤- پەیامی پیران
٥- پەیامی ئیخلاس و برایەتیی
٦- پەیامی وتە بچووکەکان
٧- پەیامی بەھەشت
٨- پلیکانەی سوننەت و چاری دەردی بیدعەت
٩- مافی دایک و باوک
١٠- لەگەڵ پێشەوای ئارامگراندا.

س. نووسراوه‌ی بەعەڕەبی:
١- کیف وجدت رسائل النور؟
٢- من مزایا رسائل النور
٣- لماذا ترک بدیع الزمان میدان السیاسة؟
٤- الدعاء و التضرع (بڵاونەکراوەتەوە)

ع-.وەرگێڕانی بەرھەمەکانی مامۆستا (محمد فتح اللە گولەن):
١- زیکری بەیانیان و ئێواران
٢- کۆمەڵە دوعای مەئسوورات
٣- ئیرشاد و تەبلیغ
٤- چەند تیشکێکی قوڕئانی لە ئاسمانی ویژداندا
٥- پێوەرەکان (چاپ نەکراوە)

ف. لەگەڵ ئەم کتێبە ھەمەچەشنانەشدا:
١- ژیاننامەی بدیع الزمان مامۆستا سەعیدی نوورسیی. (چوار جار چاپ کراوە) و کراوە بە فارسی لەلایەن (زاھدی وەیسی ) و ( چاپکراوە لەلایەن ئینتشاراتی ئیحسان)
٢- ژیاننامەی ئیمام شافیعی (مەزنترین فەقیھی ئیسلام)
٣- ڕێبازی خواناسان
٤- کورتە پێناسەیێکی پەیامەکانی نوور
٥- شارەزایی خوێندنی قوڕئانی پیرۆز
٦- وانەی شەھیدیی (درامای سەعیدی کوڕی جوبەیر و حەججاج)
٧- یادی پەروەردگار (وەرگێڕانی مه‌ءسووڕاتی ئیمام بەننا)
٨- ھەڵبژاردەی چیرۆکی زیرەکان
٩- نامەیەک بۆ ئازیزان
١٠- نامەیەک بۆ خوشکێکی حیجاب لەبەر
١١- گەشتێک بەرەو پەیامەکانی نوور
١٢- کۆمەڵێ وتاری جۆراوجۆر لە گۆڤاری (ســۆز)

نووسه‌ر: ڕه‌شوان کاک خزر
پێداچوونه‌و: سۆزی میحڕاب

ارسالی : سه وزه حیدری

از طريق
سه وزه حیدری
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

رشوان کاک خضر

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا