ئایا ئاژه‌ڵان ده‌چنه به‌هه‌شت؟
به‌نێوی خوای ده‌هه‌نده و دڵوڤان
باسی فتوای شه‌رع له‌باره‌ی چوونه نێو به‌هه‌شتی هێندێك له گیانداران
زۆر جار به شێوازی جۆراوجۆر پرسیار ده‌كرێ سه‌باره‌ت له‌و قسه‌و باسانه‌ی كه له‌سه‌ر زمانان هه‌ن و هه‌روه‌ها له نووسراوه و كتێبه‌كانیشدا تۆمار كراون كه گوایا هێندێك له ئاژه‌ڵان ده‌چنه به‌هه‌شت. جا بۆ ئه‌وه‌ی كه بزانین حوكمه شه‌رعییه‌كان له‌و باره‌وه چیان فه‌رمووه، ئه‌وه به‌یارمه‌تی خودای په‌روه‌ردگار ده‌چینه سه‌رباسه‌كه.
یه‌كه‌م، ئه‌وه قسه‌وباسی نێو خه‌ڵكی عامییه (نه خوێنده‌واران و زانایان) كه ده‌ڵێن هێندێك له‌و حه‌یوانانه‌ی كه‌وا له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ن، ده‌چنه به‌هه‌شت. وه‌كوو وشتری حه‌زره‌تی ساڵح(سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) و سه‌گی هه‌ڤاڵانی كه‌هف و ئه‌و به‌رانه‌ی كه ئیبڕاهیم كردی به قوربانی له‌جیاتی ئیسماعیلی كوڕی(سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت) و هه‌روه‌ها گوێدرێژه‌كه‌ی عوزه‌یر پێغه‌مبه‌ر و گورگی حه‌زره‌تی یووسف و زۆر شتی له‌م بابه‌ته‌وه.
دووهه‌م، ئه‌گه‌ر به وردی له‌و بابه‌ته بكۆڵینه‌وه و چاو له ڕاستییه‌كاندا بخشێنین، به باشی ده‌زانین كه ئه‌و قسانه هێندێكیان بیسراوی زانایان و هێندێكیشیان ئیسڕائیلیاتن و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كێ ئه‌وتۆیی له‌و بواره‌وه له قوڕئان و فه‌رمووده‌ی ڕاستی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)دا نییه كه ئه‌و باسه په‌سه‌ند بكات. به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی كه له قوڕئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) سه‌لماوه، ئه‌وه‌یه كه ته‌واوی ئاژه‌ڵان له دوای حه‌شر و حیساب و كیتاب ده‌بنه‌وه به گڵ. هه‌ر وه‌كوو قوڕئان ده‌فه‌رموێت: «وَ یَقُولُ الکَافِرُ یَالَیتَنِی کُنتُ تُرَابًا» (نه‌به‌ء:٤٠) واته: «بێباوه‌ڕ ده‌ڵێت: خۆزگه ببمایهوه به گڵ» و زیندوو نهكرابامهوه بۆ ئه‌و حیساب و كیتابه. واته له دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو گیانله‌به‌ران له‌گه‌ڵ جین و ئینس كۆ ده‌كاته‌وه و ئه‌و جار حیساب و كیتابی له‌گه‌ڵ كردن، ده‌یانكاته‌وه به خاك. جا ئه‌و كاته بێ باوه‌ڕانیش ئاوات ده‌خوازن و ده‌ڵێن خۆزگه ئێمه‌ش بباینه‌وه به خاك. مادام وایه هه‌ڵاواردنی هه‌ر ئاژه‌ڵێك له یاسای ئه‌و ئایه‌ته، پێویستی به به‌ڵگه و ده‌لیلی سه‌لماو هه‌یه.
سێهه‌م، جیا له‌و باسه‌ی پێشوو، ئه‌و شتانه‌ی وا نادیارن (غه‌یبی) دروست نییه كه تێیاندا نووقم بی و هیچشیت بۆ ناسه‌لمێت، مه‌گه‌ر له لایه‌ن ئاگادار به نادیاره‌كانه‌وه بێت كه شاهیده له‌سه‌ر هه‌مووان و ئه‌ویش خوای په‌روه‌ردگاره.
یا كه‌سێك كه خوا بۆ خۆی په‌سه‌ندی بكات و هه‌ڵیبژێریت له پێغه‌مبه‌ران(سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت) هه‌ر وه‌ك له سووڕه‌تی نه‌ملدا ده‌فه‌رموێت: «قُل لَا یَعلَمُ مَن فِی السَّمَاوَاتِ وَالأَرضِ الغَیبَ إلَّا اللهَ وَ مَا یَشعُرونَ أَیَّانَ یُبعَثُونَ» (نه‌مل:٦٥) واته: «بێژه ئه‌وانه‌ی وا له ئاسمانه‌كان و زه‌میندا هه‌ن، له خوا به‌ده‌ر، له نادیار بێخهبهرن، هه‌ستیش ناكه‌ن كه‌ی زیندوو ده‌كرێنه‌وه». هه‌روه‌ها خوای گه‌وره له‌سه‌ر زمانی باشترین نێردراویدا ده‌فه‌رموێت: «قُل لَآ أقُولُ لَکُم عِندِی خَزائِنَ اللهِ وَ لَا أعلَمُ الغَیبَ» (ئه‌نعام:٥٠) واته: «بێژه: من به ئێوه‌م نه‌گوتووه كه كلیدداری خه‌زێنه‌كانی خوا منم، نه‌شمگوتووه كه له نادیاران ئاگادارم».
له ئایه‌تێكی دیشدا ده‌فه‌رموێت: «وَ لَو کُنتَ أَعلَمُ الغَیبَ لَاستَکثَرتُ مِنَ الخَیرِ وَمَا مَسَّنِیَ السُّوءُ إِن أَنَا إِلَّا نَذِیرٌ وَ بَشیرٌ لِقَومٍ یُؤمِنُونَ» (ئهعڕاف:١٨٨) واته: «ئه‌گه‌ر نادیارم زانیبان، به‌هره‌ی زۆرم گیر ده‌كه‌وت و زیانێكم تووش نه‌ده‌هات. من هه‌ر ته‌نیا ئاگاداركه‌ره‌وه و موژده‌ده‌رم بۆ كه‌سانی بڕوادار.»
به‌ڵام خوای گه‌وره هێندێك له كاروباری غه‌یبی به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی عه‌تا ده‌كات و ده‌به‌خشیت، هه‌روه‌كوو ده‌فه‌رموێت: «إِلَّا مَنِ ارتَضَی مِن رَّسُولٍ فَإِنَّهُ یَسلُکُ مِن بَینِ یَدَیهِ وَ مِن خَلفِهِ رَصَدًا» (جین:٢٧) واته: «مه‌گه‌ر بۆ كه‌سێك له نێردراوه‌كانی كه پێی ڕازی بێت، ئه‌و كات له‌به‌ر ده‌مییه‌وه و له پشتییه‌وه پاسه‌وانی بۆ داده‌نێت تا نه كه‌س له‌وه‌وه شتێك بزانێت و نه كه‌سیش بتوانێ زیاد و كه‌می بكات». واته په‌یامه‌كه‌ی بێ غه‌لوغه‌ش و بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پێی بزانێت، پێی ده‌گات.
چواره‌م، مادام وایه له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمایشانه‌ی كه له‌وه‌دا باسمان كرد، چوونه به‌هه‌شتی ئه‌و چوار یا پێنج یا هه‌رچه‌ندێك له ئاژه‌ڵان، شتێكی نادروست و نادیاره و هۆكارێكی دروست و ڕاستی له‌سه‌ر نه‌سه‌لماوه كه له ڕوانگه‌ی شه‌رعی ئیسلامه‌وه قه‌بووڵ كرابێت. هه‌ر بۆیه‌ش به ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئیسلامی ته‌وسییه كراوه كه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره باسانه، خۆ بپارێزن، مه‌گه‌ر شتێك كه دروست و ڕاستبوونی به به‌ڵگه و هۆكاری ڕاست و یا عیلم و زانست سه‌لمابێت. جا بۆیه ته‌وسییه ده‌كرێت كه ئه‌و قسه‌وباسه بێبنه‌مایانه په‌ره پێ نه‌درێت، به‌تایبه‌ت له كاناڵه ئیسلامییه‌كاندا، یا هه‌ر بنكه‌یه‌ك كه سه‌روكاری له‌گه‌ڵ بابه‌تی دینی هه‌یه. پێویسته كه پارێزه‌رێكی ئه‌مین و باش بن، به‌تایبه‌ت له باسی عه‌قیده و نادیاردا (غه‌یبی).
واته له‌و باسانه‌دا نووقم نه‌بن له هیچ هه‌لومه‌رجێكدا. مه‌گه‌ر پاش عیلم و زانستێكی ته‌واو. ئه‌گه‌ر وانه‌بێ، ته‌واوی ئه‌وانه‌ی تێیدا ده‌خیلن، له بڵاوكه‌ره‌وه و نووسه‌ر و ڕاوی، هه‌موویان تووشی تاوان ده‌به‌ن. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «وَلَا تَقفُ مَا لَیسَ لَکَ بِهِ عِلمٌ إنَّ السَّمعَ و البَصَرَ وَ الفُوادَ کُلُّ أولَئِکَ کَانَ عَنهُ مَسئُولًا» (ئیسڕا:٣٦) واته: «مه‌كه‌وه شوێن شتێكی وا كه نازانی چییه و چۆنه، چونكه گوێچكه و چاو و دڵیش، گشتیان پرسیاریان له‌سه‌ره».
واته بێ عیلم و زانیاری ده‌م له قسه وه‌رمه‌ده، بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامه هه‌ستیاره‌كانت وه‌ك گوێچكه و چاو و دڵ نه‌چنه ژێر لێپرسینه‌وه و با بزانین كه پرسیارمان لێ ده‌كرێت له هه‌ر قسه‌یێكی كه دهیكهیین و با له خوا بترسین.
نووسه‌ر: دكتۆر عه‌لی مه‌حیه‌ددین قه‌ره‌داغی
وه‌رگێڕ: حه‌مزه شه‌ریعه‌ت په‌نا
سۆزی میحڕاب