ئیسلام خۆرێکه بە تۆپهقوڕێک ناشاردرێته‌وه

له‌وه‌تی دونیا هه‌یه، حه‌ق و ناحه‌ق به‌رامبه‌ر یه‌کن.
له‌وه‌تی دونیا به‌دی هاتووه، حه‌ق له هه‌ته‌ری تیره‌کانی دوژمنانی، له ئه‌ماندا نه‌بووه، دینی خوا له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا که‌وتۆته به‌ر هێرشی دوژمنانی. به‌ڵام ئه‌وه به‌ڵێنی خوای په‌روه‌ردگاره که ئیسلام حه‌قه و سه‌رده‌که‌وێت. به‌ڵام کوا جاهیلان له‌وه تێ ده‌گه‌ن؟!
هه‌ر ڕۆژه‌ی که حهققانیهتی ئیسلام زۆرتر و زۆرتر ده‌ر ده‌که‌وێت، و به‌ره‌به‌ره وڵاتانی جیھان ده‌گرێته‌وه، دوژمنان زۆرتر ده‌که‌ونه ژێر گوشار و دڵه‌ڕاوکێ، هه‌ربۆیه ده‌سه‌وداوێنی هه‌ر پیلانێکی نه‌خوازراو و نامرۆڤانه ده‌بن و دڕندانه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر موسوڵمانان تا به‌شکم ئاواته گڵاوه‌کانیان بێته دی و ده‌سه‌ڵاتی زۆرداری و چه‌وسانه‌وه و خوێنمژی خۆیان به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا بسه‌پێنن. بڕوادارانێک که ته‌نیا تاوانیان بڕوا بە خوای تاکی به‌دیهێنه‌ره.
بۆیه هه‌ر ڕۆژه‌و له وڵاتێک ئه‌و دڕه‌نده‌ییه دێته به‌رچاو و شاهیدی ڕووداو و تڕاژیدی دڵهه‌ژێن ده‌بین.
ڕۆژێک له بووسنا په‌لاماری بڕواداران ده‌درێت و تەنیا له ماوه‌ی ٦ ڕۆژدا، زیاتر له ٨٠٠٠ که‌س شه‌هید ده‌کرێن و به‌شێوازێکی زۆر بێبهزهیییانه و نامرۆڤانه ده‌ست ده‌خه‌نه قورگی موسوڵمانان و ئه‌مانیان لێ هه‌ڵده‌گرن.
جارێکی تر له میانمار ده‌ستی خوێنمژانی تیروریست دێته کایه و ماڵ و مزگەوتی موسوڵمانان ئاور تێبه‌رده‌ده‌ن و به وهحشییانهترین شێواز هەزاران موسوڵمان به زیندوویی ده‌سووتێنن و ده‌یانکوژن.
یا ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌که‌ی نییوزیلهند کێ له‌بیری دەکات که چۆن وه‌حشییانه هێرشی کرده سه‌ر مزگه‌وتێکی بڕواداران و گیانی بڕوادارانی بێتاوانی دایه به‌ر ڕه‌گبار و قه‌تڵوعامی کردن!!
پاشان چین، ئه‌و زلهێزه‌ی که ئێستا له‌به‌ر ویرووسێکی بچووک به‌زاڵه هاتووه، هه‌ر شێوازێکی دڕندانه بوو گرتییه به‌ر بۆ ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی بڕواداران. موسوڵمانان ده‌کوتران و ده‌کوژران، ژنان ده‌ستدرێژییان ده‌کرایه سه‌ر، مناڵانیان فێری دژه‌دینی ده‌کران و… و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان بۆ به‌رگری له خۆیان نه‌بوو و مافی مرۆڤیش له ئاست ئه‌و کاره قێزه‌ونه‌دا بێده‌نگ بوون.
و ئه‌و جار نۆره‌ی موسوڵمانانی هیندوستانه؛ هێندووانی تووندڕه‌و چاویان به گه‌شه‌ی حه‌ق هه‌ڵنایێت که چۆن ئیسلام خه‌ریکه تیشکی ڕزگاریکه‌ر و ژیانه‌وه‌ی ده‌خاته هه‌موو قوژبنه‌کانی ئه‌و جیهانه و ڕووناکی ده‌کات، بۆیه بەناچاری پەلاماری موسوڵمانان ده‌ده‌ن، مزگه‌وته‌کان ده‌سووتێنن و بڕواداران ده‌کوژن و شه‌هید ده‌که‌ن. ده‌یانهه‌وێ به تێزاب و شهللاق پێش به په‌ره‌ی حه‌ق بگرن!؟ به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه! چونکه خوایێک ئیسلام ده‌پارێزیت که عه‌زیزه و جه‌بباره. خوایێک حه‌ق سه‌رده‌خات که خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی حه‌رز و ئاسمانه.
ئیسلام خۆرێکه و به تۆپهقوڕێک ناشاردرێته‌وه. ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ حه‌ققانییه‌تی ئیسلام زیاتر ده‌رده‌که‌وێت و هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه و ئه‌وه فه‌رمووده‌ی خوای گەوره‌یه:
«هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ شَهِيدًا»
واته: خوا ئه‌و زاته‌یه که پێغه‌مبه‌ری خۆی ڕه‌وانه کردووه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕێنموویی و په‌یامی ڕاست و دروستدا، بۆ ئه‌وه‌ی زاڵی بکات به‌سه‌ر هه‌موو په‌یام و به‌رنامه‌یه‌کی تردا، خوا خۆیشی به‌سه، بۆ شایه‌تدان و ئاشکراکردنی ئه‌و ڕاستییه.
ئێمه له‌وه‌دا گومانمان نییه که هه‌رچه‌ند ئاوا دڕندانه و بێبهزهیییانه موسوڵمانان بده‌نه به‌ر ڕه‌گباری ئازار و ئه‌شکه‌نجه، ئێستاش ناتوانن ئیسلام بنه‌بڕ که‌ن؛ چونکه ناتوانن به فوویێک، نووری خوا بکوژێننه‌وه و خوای گەورە خۆی پارێزه‌ری دینی حه‌ققه:
«إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا ٱلذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ» (حیجر:۹)
واته: به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه قوڕئانمان دابه‌زاندووه و بێگومان هه‌ر ئێمه‌ش پارێزگاری لێ ده‌که‌یین و (نایه‌ڵین ده‌ستی خیانه‌تکار هیچ جۆره ده‌ستێکی تێ بخات و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ده‌ستکاری کردنی، نه‌زۆکه.
به‌ڵام کوان ئه‌وانه‌ی گه‌فی مافی مرۆڤایه‌تی لێ ده‌ده‌ن و ئیسلام به تیرۆریست دەزانن؟! خۆتان دادوه‌ر بن؛ کێ تیرۆریسته؟! بۆ جیهان له‌ئاستی بێده‌نگه؟! بۆ تا خشپهیێک دێت له لایه‌ن موسوڵمانانه‌وه -که هه‌ڵبه‌ت به‌نێو موسوڵمان، چونکه موسوڵمانی ڕاسته‌قینه ته‌نیا په‌یامی، ئاشتی و ته‌بایی و چاکسازی بۆ هەموو لایه‌ن و نه‌ته‌وه‌کان و هه‌موو جیهانه- هه‌موو جیهان هه‌ڵده‌ستێ و قامکی تۆمه‌ت بۆ ئیسلام درێژ ده‌کات و موسوڵمانان به تیرۆریست نێو ده‌به‌ن؟! ئه‌ی بۆ ئه‌و هه‌موو زوڵم و سته‌مه نابینن؟ تەنانەت ڕوویه‌کی قسه‌م بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر خۆمان؛ چه‌نده هاوخه‌می خۆمان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌و خوشک و برا موسوڵمانانهمان؟ بۆ تا که‌سێکی سه‌رشناس فه‌وت ده‌کات یا هه‌ر کاره‌ساتێکی دی ڕوو ده‌دات، هه‌موو تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و میدیاکان پڕ ده‌بێت له لێدوان له‌و بواره‌وه، پڕۆفایله‌کان هه‌موو له‌و جیهه‌ته‌وه ده‌گۆڕدرێت و… به‌ڵام داخه‌که‌م زۆر که‌م هاوخه‌می بۆ ئه‌و خوشک و برایانه‌مان ده‌رده‌بڕین. خۆ ئه‌گه‌ر ناشتوانین یاریده‌ریان بین، لانیکه‌م ده‌توانین ئاه و ناڵه‌یان به جیهان ڕابگێنین!!
بۆ مه‌گه‌ر ئه‌و موسوڵمانه داماوانه له‌سه‌ر کورسی و پۆست و مه‌قامی دونیایی تووشی ئه‌و زه‌لاله‌ته بوون؟ یا زلهێز و ده‌سه‌ڵاتدارانێکن که سنووری مافه‌کانیان به‌زاندووه؟!
نه‌خێر، به‌ڵکوو ته‌نیا تاوانیان، ئیمان بە خوای تاکی ده‌سه‌ڵاتداره. بۆیه تا بیر له‌و خوشک و برا ئازیزانه‌م ده‌که‌مه‌وه، سووڕه‌تی بڕووجم بیر دێته‌وه:
«وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلْبُرُوجِ. وَٱلْيَوْمِ ٱلْمَوْعُودِ. وَشَاهِدٍۢ وَمَشْهُودٍۢ. قُتِلَ أَصْحَٰبُ ٱلْأُخْدُودِ. ٱلنَّارِ ذَاتِ ٱلْوَقُودِ. إِذْ هُمْ عَلَيْهَا قُعُودٌۭ. وَهُمْ عَلَىٰ مَا يَفْعَلُونَ بِٱلْمُؤْمِنِينَ شُهُودٌۭ. وَمَا نَقَمُوا۟ مِنْهُمْ إِلَّآ أَن يُؤْمِنُوا۟ بِٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَمِيدِ. ٱلَّذِى لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدٌ» (برووج:١-۹)واته: سوێند به ئاسمانی خاوه‌ن ئه‌ستێره و هه‌ساره‌ی گه‌وره. به‌و ڕۆژه‌ی که به‌ڵێن دراوه پێش بێت (واته ڕۆژی قیامه‌ت). به‌شایه‌ت و شایه‌تی له‌سه‌ردراوه، یاخود به شایه‌ت و بینراوه‌کان، (تاوانباران ئاماده‌ن و هه‌رچی ئه‌نجامیان داوه تۆمار کراوه له‌سه‌ریان). به‌کوشت چن، نه‌فرینیان لێ بێت، ئه‌وانه‌ی که چاڵیان هه‌ڵکه‌ند (بۆ ئیمانداران). ئاگری داگیرساو و به‌تینیان تێدا کرده‌وه. ئه‌و کاته‌ی که به ده‌وریدا دانیشتبوون. له نزیکه‌وه چاودێری ئه‌و کاره‌ساته‌یان ده‌کرد که به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا ده‌هێنرێت و خۆیان له نزیکه‌وه سه‌رپه‌رشتیان ده‌کرد. ئه‌و ڕق و داخه‌یان له ئیمانداران ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که ئه‌وان باوه‌ڕی به‌تینیان ده‌هێنا به خوای باڵاده‌ستی شایسته‌ی سوپاسگوزاری. ئه‌و زاته‌ی که خاوه‌نی هه‌موو شتێکه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، ئه‌و خوایه‌ی شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو شتێك و ئاگای له هه‌موو شتێكه.
جا هه‌رچه‌ند ئه‌وانه ڕێگایێکی نه‌خوازراو بگرنه‌به‌ر، به‌ڵام ده‌ره‌نجام به سوودی کێیه و ئاکامی هه‌ر کام له لایه‌نه‌کان بۆ کوێ ده‌چیت؟
دڵنیا بن ئه‌وانه‌ی ئێستا ژیان له بڕواداران ده‌که‌نه دۆزه‌خ، ئه‌وه دۆزه‌خێکی گه‌لێک سامناکتر و گه‌وره‌تر چاوه‌ڕێی وانه و ئه‌و ئاگره‌ی ئێستا بۆ بڕوادارانی داده‌گیرسێنن، له قیامه‌ت داوێنی خۆیان ده‌گرێته‌وه و ئه‌و تێزابهی ئێستا له قوڕگی ئه‌و بێتاوانانه‌ی ده‌که‌ن، ڕۆژێک ده‌بێته زووخاو که ورگیان دادهپلۆخێنیت
و ئه‌ی خوشک و برایانی بڕواداری ئازیز، سه‌بر بگرن که ئاکامی شیرین بۆ ئێوه‌یه. حه‌سانه‌وه و ژیانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه چاوه‌ڕێتانه.