
کۆمه‌ڵێک یاسای قوڕئانی پیرۆز
یاسای یازده‌هه‌م
«فَإِن لَّم یَستَجِیبُوا لَکَ فَاعلَم أَنَّمَا یَتَّبِعُونَ أَهوَاءَهُم»
واته: «خۆ ئه‌گه‌ر به‌ده‌م بانگه‌وازی تۆوه نه‌هاتن، ئه‌وه چاک بزانه که ئه‌وانه هه‌ر شوێنی ئاره‌زووی خۆیان ده‌که‌ون.»
ئه‌و یاسایه، یه‌کێکه له یاسا پته‌و و پاراوه‌کانی قوڕئانی پیرۆز که سه‌باره‌ت به گوێڕایه‌ڵی ته‌واو له ئاست فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ملکه‌چبوون له ئاست حوکمه شه‌رعییه‌کان قسه ده‌کات.
ئه‌و ئایه‌ته له سوڕه‌تی قێسه‌س و هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و ئایه‌تانه هاتووه که باس له ده‌مه‌قاڵه‌ی موشریکان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و هه‌روه‌ها باسی هه‌موو چه‌شنه دوژمنایه‌تی ئه‌وان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) ده‌کات. خوای باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێت:
«فَلَمَّا جَاءَهُمُ الحَقُّ مِن عِندِنَا قَالُوا لَولَا أُوتِیَ مِثلَ مَا أُوتِیَ مُوسَی أَوَلَم یَکفُرُوا بِمَا أُوتِیَ مُوسَی مِن قَبلُ قَالُوا سِخرَانِ تَظَاهَرَا وَ قَالُوا إِنَّا بِکُلٍّ کَافِرُونَ * قُل فَأتُوا بِکِتَابٍ مِّن عِندِ اللهِ هُوَ أَهدَیَ مِنهُمَا أَتَّبِعهُ إِن کُنتُم صَادِقِینَ * فَإِن لَّم یَستَجِیبُوا لَکَ فَاعلَم أَنَّمَا یَتَّبِعُونَ أَهوَاءَهُم وَ مَن أَضَلَّ مِمَّنِ اتَّبَعَ هَوَاهُ بِغَیرِ هُدًی مِّنَ اللهِ إِنَّ اللهَ لَا یَهدِی القَومَ الظَّالِمِینَ» (قێسه‌س:۴٨-۵٠)
واته: «که‌چی کاتێک حه‌ق و ڕاستیان بۆ هات له لایه‌ن ئێمه‌وه وتیان: نه‌ده‌با موعجیزه‌یه‌کی پێ بدرایه هه‌ر وه‌کوو ئه‌وه‌یکه درابوو به مو‌سا، مه‌گه‌ر ئه‌و جووله‌کانه کاتی خۆی بێباوه‌ڕ نه‌بوون به‌وه‌ی به مو‌سا به‌خشرابوو؟ وتیان: ئه‌مانه دوو جادوون په‌یدا بوون که پشتگیری یه‌کتر ده‌که‌ن و ده‌یان وت: به‌ڕاستی ئێمه باوه‌ڕمان به هیچ کامیان نییه. ٭ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) پێیان بڵێ: ده‌باشه ئێوه کتێبێکیتر بهێنن له لایه‌ن خواوه که باشتر و چاکتر بێت له‌و دووانه (واته: قوڕئان و ته‌وڕات) ئه‌وه منیش شوێنی ده‌که‌وم، ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن. ٭ خۆ ئه‌گه‌ر به‌ده‌م بانگه‌وازی تۆوه نه‌هاتن (واته نه‌یانتوانی کتێبی‌تر بهێنن) ئه‌وه چاک بزانه که ئه‌وانه هه‌ر شوێنی ئاره‌زووی خۆیان ده‌که‌ون، کێیش له‌وه سه‌رلێشێواوتره که شوێن ئاره‌زووه‌کانی خۆی که‌وتبێت، دوور له هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوا، بێگومان خوا هیدایه‌تی قه‌ومی سته‌مکار نادات.»
بابه‌تێک که مه‌به‌ستی ئێمه‌یه، ئه‌و به‌شه له ئایه‌ته‌که‌یه که ده‌فه‌رموێت: «فَإِن لَّم یَستَجِیبُوا لَکَ فَاعلَم أَنَّمَا یَتَّبِعُونَ أَهوَاءَهُم»
خوای گه‌وره ئه‌و یاسایه‌ی له شوێنێکی دیش به واتایه‌کی هاوتا باس کردووه و ده‌فه‌رموێت:
«فَذَلِکُمُ اللهُ رَبُّکُمُ الحَقُّ فَمَاذَا بَعدَ الحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ فَأَنَّی تُصرَفُونَ» (یونس:٣٢)
واته: «جا هه‌ر ئه‌و زاته‌یه په‌روه‌ردگاری ڕاست و دروستتان، (باشه) دوای حه‌ق و ڕاستی چی هه‌یه جگه له گومڕایی و سه‌رگه‌ردانی؟ (ئیتر ئێوه بۆ بیر ناکه‌نه‌وه) چۆن لاده‌درێن (له ڕێبازی حه‌قه‌وه بۆ ڕێبازی به‌تاڵ)؟»
ئیبنی قه‌ییێم سه‌باره‌ت به ڕاڤه‌ی ئه‌و یاسا قوڕئانییه ده‌فه‌رموێت: مرۆڤ ته‌نیا دوو ڕێگای هه‌یه؛ یا له هه‌وا و ئاره‌زوو په‌یڕه‌وی ده‌کات و یا له فه‌رمانی خوا. هه‌ر وه‌ک خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
«وَ مَا یَنطِقُ عَنِ الهَوَی * إِن هُوَ إِلَّا وَحیٌ یُوحَی» (نه‌جم:٣-۴)
واته: «قسه و گوفتاریشی (ئه‌وه‌یکه قوڕئانه) له ئاره‌زووبازی و هه‌واو و هه‌وه‌سه‌وه نییه ٭ ئه‌مه‌ی که ڕایده‌گه‌یه‌نیت ته‌نیا نیگا و وه‌حی خوایه.»
له‌و ئایه‌ته‌دا قسه و گوفتار به دوو جۆر دابه‌ش کراوه: قسه‌یه‌ک که له وه‌حی خوای گه‌وره سه‌رچاوه‌ی گرتووه و قسه‌یه‌ک که له ڕووی هه‌وا و ئاره‌زوو ده‌وترێت، قسه‌یه‌ک که خوای گه‌وره نه‌یگوتبێت و شوێنێکیشی له شه‌ریعه‌تدا نه‌بێت، ئه‌وه دووره له ڕاستی: «فَإِن لَّم یَستَجِیبُوا لَکَ فَاعلَم أَنَّمَا یَتَّبِعُونَ أَهوَاءَهُم»
خوای گه‌وره ته‌نیا دوو ڕێگا بۆ مرۆڤ ده‌خاته ڕوو و ڕێگای سێهه‌مێک بوونی نییه: یان په‌یڕه‌وی له ئه‌وه‌یکه پێغه‌مبه‌ری خوا هێناویه‌تی و یا په‌یڕه‌وی له هه‌وا و هه‌وه‌س.
که‌واته هه‌ر که‌س به پێی به‌ڵگه و بوڕهان، سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) وه‌لا نێت و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بجوڵێته‌وه، ئه‌وه له هه‌وا و ئاره‌زووی خۆی په‌یڕه‌وی کردووه.
بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و یاسا قوڕئانییه زۆر گرینگه؛ به‌تایبه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا که زۆربه‌ی خه‌ڵک له حه‌ز و ئاره‌زووی خۆیان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و له به‌رامبه‌ر ده‌قه شه‌رعییه‌کاندا بیانوو و به‌ڵگه‌ی جۆراوجۆر دێننه‌وه. یه‌کێک وه‌دوای داهێنانی زۆرتر له ئایین دایه و ئه‌وه‌ی دی به شێوازێکی تایبه‌تی خۆی به‌ره‌نگاری داهێنه‌ره‌کان ده‌بێته‌وه و که‌سێکیتریش به‌دوا ئه‌و ڕێچکهڵانهدا ده‌ڕوات که خۆی پێی خۆشه.
کاتێک که که‌سێک بۆ ته‌رک و یا ئه‌نجامی کارێک پێویستی به یاسایه‌کی شه‌رعی هه‌بێت که پێی بگوترێت: «قال الله و یا قال الرسول الله»؛ که‌متر که‌سێک له ئاست حوکمی شه‌رعی ئاوادا ناکۆکی و ده‌مه‌قاڵه‌ی ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌وڕۆ ڕێگای زۆر هه‌یه که له ڕووی خه‌ڵکی کراوه‌ته‌وه تاکوو هه‌ر زانیارییه‌کی که پێویستیان بێت وه‌ری بگرن و له بواری فیقهیدا بابه‌تی جۆراوجۆر ده‌بیستن. به‌ڵام کێشه‌که هه‌ر لێره‌وه کۆتایی پێ نایه‌ت، به‌ڵکو ئه‌وه گرفتێکی لهکۆنهوهیه. کێشه له‌وه‌دایه که هێندێک که‌س له‌و بابه‌ته جۆراوجۆرانه‌ی که ده‌یبیستن –زۆر جار قسه‌ی ڕه‌سه‌ن و بێخه‌وش و جوانه- به ده‌رفه‌تی ده‌زانن تاکوو بڵێن فڵانه زانایه ئه‌و بابه‌ته به ڕه‌وا ده‌زانیت، له‌کاتێکدا هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و داوایه، هێندێک جار ڕای گشتی زانایانی پێشوو و یا له چه‌شنی گشتی له‌سه‌ر حه‌رامبوونی کارێک و یا قسه‌یه‌ک ژێر پێ ده‌نێن و به مه‌یلی خۆیان ده‌جوڵێنه‌وه.
ئه‌وانه جیا له‌و شتانه‌یه که هێندێک جار زانایان سه‌باره‌ت به مه‌به‌ست و ئامانجی ده‌قێک هاوبڕوا نین. ئه‌گه‌ر زانا و فه‌قیهـ به هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی ڕاست و ڕه‌وانی ده‌قێک و یا هه‌ر هۆکارێکی دی پاکانه دێنیته‌وه و پاداشی ده‌درێته‌وه، ئه‌وه که‌سێکی که ده‌قێکی ئاشکرای له قوڕئان و یا سوننه‌ت له‌به‌ر ده‌ست دایه، ده‌بێ چ بیانوویه‌کی هه‌بێ؟ به چ هۆکارێک له دوای ئه‌وه داوا ده‌کات که له فڵانه قسه و بۆچوونه په‌یڕه‌وی ده‌کات؟ زۆر جار له زمانی خه‌ڵکییه‌وه ده‌بیستین که ده‌ڵێن: تا کاتێک که دژایه‌تی له ڕای گشتی و یا ده‌قێکی ڕاشکاوم نه‌کردبێت، هیچ تاوانێکم له‌سه‌ر نییه! به‌و کاره له ئه‌نقه‌ست و یا نائه‌نقه‌ست یاسای به‌ڵگاندنی پێشه‌وایانی ئایین ژێر پێ ده‌خه‌ن.
ئایا ئه‌و یاسا قوڕئانییه ئه‌و تاقمه له‌خۆی ناگریت؟ «فَإِن لَّم یَستَجِیبُوا لَکَ فَاعلَم أَنَّمَا یَتَّبِعُونَ أَهوَاءَهُم» وا باشتره که هه‌ر ئه‌و یاسا قوڕئانییانهی که پێشتر ئاماژه‌مان پێ کردبوون، وه‌بیر ئه‌و که‌سانه بێنینه‌وه: «بَلِ الإنسَانُ عَلَی نَفسِهِ بَصِیرهٌ * وَ لَو أَلقَی مَعَاذِیرهُ» (قیامه‌ت:١۴-١۵)
ڕاستی ئه‌وه‌یه که مرۆڤ ئاگاداری نه‌فسی خۆیه‌تی، هه‌رچه‌ند بیانوو و پاکانه‌ش بێنیته‌وه.
یا ئه‌و یاسایه‌ی بیر بێننه‌وه که له فه‌رمووده‌دا به‌ناوبانگه و هێندێک له زانایان به جێمتمانه‌ی ده‌زانن: «البر ما اطمأنت إلیه النفس و اطمأن إلیه القلب و الإثم ما حاک فی النفس و تردد فی الصدور»
چاکه ئه‌وه‌یه که ببێته هۆی ئارامی و ئاسووده‌یی ده‌روون و متمانه له دڵدا به‌دی بێنیت و تاوانیش ئه‌وه‌یه که دڕدۆنگی و دڵه‌ڕاوکێ له ده‌رووندا دروست بکات و ئۆقره‌ی لێ هه‌ڵگریت.
واتای ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی که زانایان ئاماژه‌یان پێ کردووه به‌م چه‌شنه‌یه: که‌سێک خاوه‌ن ئه‌و هه‌سته ده‌بێت که تۆزقاڵێک نووری له دڵدا مابێ و تاریکایی هه‌وا و هه‌وه‌س و دڕدۆنگی دڵی کوێر و تار نه‌کردبێت. به‌ڵام دڵێک که نوقمی تاوان و گه‌نده‌ڵی بووبێت، ته‌نیا شتێک قه‌بووڵ ده‌کات که به حه‌ز و مه‌یلی نه‌فسی بێت.
ئیبنی قه‌ییێم سه‌باره‌ت به جۆره‌کانی نه‌فس هێندێک ڕاستی ده‌خاته ڕوو که تا ڕاده‌یه‌ک وه‌ک بابه‌تی به‌رباسی ئێمه و دۆخی که‌سانێکه که له بیانوو ده‌گه‌ڕێن تاکوو له هه‌وا و ئاره‌زووی خۆیان په‌یڕه‌وی بکه‌ن. ئه‌و ده‌ڵێت: «له هێندێک له مه‌زهه‌به‌کان حوکمێکم دۆزیه‌وه که ئاسانکاری تێدا بوو، ئه‌و ده‌م هه‌ستم به قورسایی و سه‌خڵه‌تییه‌کی ناخۆش کرد له دڵمدا. بیرم کرده‌وه و وتم له‌وانه‌یه له ده‌سته‌ی چاکه‌کاران ده‌رچووبم و دڵم تاریک و ڕه‌ش بووبێت. نه‌فس وتی: ئه‌وه چ هه‌ستێکه هه‌ته؟ تۆ که له ڕای گشتی زانایان ده‌رنه‌چووی؟ وتم: ئه‌ی نه‌فسی سه‌رکه‌ش! ئایا تۆ ڕاڤه‌ی شتێک ده‌که‌ی که بڕوات پێی نییه؛ ئه‌گه‌ر ڕاپرسیت لێکرابا به‌م چه‌شنه‌ت ناوبژیوانی نه‌ده‌کرد. له لایه‌کی دیکه‌وه کاتێک تاریکییه‌ک ده‌بینی، ده‌بێ شادمان بی، چونکه ئه‌گه‌ر نوورێک له دڵتدا نه‌بوایه، ئه‌وه هیچ کاریگه‌ری له‌سه‌ر تۆ دانه‌ده‌نا!»
جارێکیان له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که لهئهنقهست دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕای گشتی زانایان ده‌کرد، وتووێژم کرد؛ وتم: وه‌ره باس له فیقهی سه‌رف نه‌که‌ین، پێم بڵێ دڵت چ هه‌ستێکی هه‌یه کاتێک که دژایه‌تی زانایان ده‌که‌ی؟
سوێندی خوارد که ئه‌و کاره شادمانی ناکات! له‌ڕاستیدا ئه‌و خۆی فریو ده‌دا که ده‌یوت فڵانه شێخه وای وتووه به‌ڵام له دڵه‌وه له‌و فتوایه دڵنیا نییه. وتم: فڵانی؛ ئه‌و زانایه‌ی که ئه‌و بابه‌ته‌ی باس کردووه، عوزر و بیانووی لێ وه‌رگیراوه، چونکه زانیاری ئه‌و له‌و ئاسته‌دا بووه، به‌ڵام تۆ خۆت ڕزگار بکه. له ڕوانگه‌ی زانایانه‌وه ئه‌و کاره‌ی تۆ واته ئاسانگیری شه‌رعی و سه‌رزه‌نشتی که‌سی وا ده‌که‌ن که ئه‌و کاره بکات، چونکه زانایان ئه‌و کاره‌یان جۆرێک دووڕوویی و په‌یڕه‌وی له هه‌وا و ئاره‌زوو هه‌ژمار کردووه. هه‌ر بۆیه هێندێک له پێشینیان فه‌رموویانه: هه‌ر که‌س شوێن شلگیری و حه‌زی خۆی بکه‌وێت، سه‌رلێشێواو ده‌بێت.
قوڕئان هه‌میشه سه‌رکۆنه‌ی وشه‌ی هه‌وای کردووه، هه‌ر بۆیه خوای گه‌وره سه‌باره‌ت به‌و نه‌خۆشییه، پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی داود ئاگادار ده‌کاته‌وه و پێی ده‌فه‌رموێت:
«یَا دَاوُودُ إِنَّا جَعَلنَاکَ خَلِفَهٌ فِی الأرضِ فَاحکُم بَینَ النَّاسِ بِالحَقِّ وَ لَا تَتَّبِعِ الهَوَی فَیُضِلَّکَ عَن سَبِیلِ اللهِ إِنَّ الَّذِینَ یَضِلُّونَ عَن سَبِیلِ اللهِ لَهُم عَذَابٌ شَدِیدٌ بِمَا نَسُوا یَومَ الحِسَابٍ» (ساد:٢۶)
واته: «ئه‌ی داود: به‌ڕاستی ئێمه تۆمان کردۆته جێ‌نشین له‌م وڵاته‌دا، فه‌رمانڕه‌وایی له نێوان خه‌ڵکدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئه‌نجام بده، هه‌رگیز شوێنی ئاره‌زوو مه‌که‌وه، تا نه‌بێته هۆی گومڕاکردن و لادانت له ڕێبازی خوا، چونکه بێگومان ئه‌وانه‌ی له ڕێبازی خوا لاده‌ده‌ن، سزای به ئێش و پڕئازار بۆیان ئاماده‌یه، به هۆی فه‌رامۆشکردنی ڕۆژی لێپرسینه‌وه.»
به‌م حاڵه ئایا که‌س هه‌یه که له ده‌ست هه‌وا و هه‌وه‌س و ئاره‌زوو له ئه‌ماندا بێت؟
ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌شوێن ئاسانگیری له بابه‌ته‌کاندا بێت، ئه‌وه تووشی شه‌ڕ و فیتنه ده‌بێت و ئایینه‌که‌ی ده‌بێته کۆمه‌ڵێک له بابه‌تی دژ به یه‌ک. بڕوادارێک که وه‌دوای ئاسانگیریدا بێت، ده‌بێ ئاگادار بێت که هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی بیکات و یا وازی لێ بێنیت، ته‌نیا ده‌بێ به خاتری ڕه‌زامه‌ندی خوا و به‌جێگه‌یاندنی واجبی سه‌رشانی بێت، که‌واته چۆن ئیزن به‌خۆی ده‌دات که له ئاست دین به پێی هه‌وا و ئاره‌زووی خۆی مامه‌ڵه بکات؟
پێش ئه‌وه‌ی کۆتایی به قسه‌کانم بێنم، به پێویستی ده‌زانم که دوو خاڵتان بیر بهێنمه‌وه:
یه‌که‌م: ده‌بێ ئاگادار بین که ئه‌و یاسایه تێکه‌ڵی ئه‌و کۆمه‌ڵه بابه‌ته شه‌رعییانه نه‌که‌ین که جێ متمانه نین و لای زانایانیش ناسراون.
دووهه‌م: لێره‌دا ڕووی سه‌رزه‌نشت له که‌سێکه که له فتواداندا په‌یڕه‌وی له هه‌وا و هه‌وه‌سی خۆی ده‌کات، واته له نێوان هه‌موو چه‌شنه فتواکان ئه‌و به‌شه‌ی که به مه‌یلی حه‌ز و ئاره‌زووی خۆیه‌تی هه‌ڵیده‌بژێریت و په‌یڕه‌وی لێ ده‌کات که ئه‌وه به واتای ههوهسپهرهستی و په‌یڕه‌وی له ئاره‌زووی نه‌فسانییه.
خوایه گیان په‌نات پێ ده‌گرین له شه‌ڕی ههوهسپهرهستی و داوات لێ ده‌که‌ین که له هه‌موو کات و دۆخێک‌دا و بۆ هه‌میشه په‌یڕه‌وی حه‌ق بین.
نووسین: د. عمر بن عبدالله المقبل
وه‌رگێڕانی: کلثوم حسن زاده
سه‌رچاوه: ئیسلاح وێب