بۆ وه‌ده‌ر خستنی هه‌قیقه‌ت(شعر)
بۆ ئه‌وه‌ی بۆڵه‌م نه‌مێنی مۆڵه‌تێکی دیم ده‌وێ
خۆت ئیجازه‌ت داوه، دووجار چاو له دهسکردت بکه‌م
دوو به‌هه‌شتت وه‌عده داوه بۆ موسڵمان بێ گومان
یه‌ک له‌به‌ر ته‌رکی خه‌راپه و یه‌ک له‌سه‌ر ئاکاری چاک
من که دوو چاوم هه‌یه و هه‌ر یێکه ئیشتیایهک ده‌کا
گوێچکه‌کانم هه‌ر یێکه‌ی ئاوازی جیاوازیان ده‌وێ
هه‌ستی پاکی خۆم له بۆ یه‌ک دوو خوله‌ک شلوێ نه‌کرد
ڕاسته لابردن له‌به‌ر چاوان زه‌مانێک بڕ ده‌کا
شه‌رته نه‌چمه به‌ر نیسێی کوندێ که پیڕۆزهش نه‌ما
(چه‌ختی) تۆ هه‌ورازی سه‌ختت تێپه‌ڕاندووه، هه‌سته‌وه
چوون به‌جارێک تام و چێژ، زه‌حمه‌ته دڵ بسره‌وێ
دوو چه‌لیش موسات منه‌تبار کرد و ئه‌منیش ده‌مهه‌وێ
یه‌ک له‌سه‌ر به‌خشینی ڕۆژێ و یه‌ک له‌به‌ر نوێژی شه‌وێ
نان و پێخۆر پێکه‌وه ئیمکانه، زگ پێی داکه‌وێ
بۆ گوناحکارم ئه‌گه‌ر دوو مه‌نزه‌ره‌ی جوانم بوێ
بولبولێک بۆ باغی ده‌شتێ و بۆ چیاش قاسپه‌ی که‌وێ
بۆ وه‌ده‌رخستنی هه‌قیقه‌ت دیققه‌تێکی دیم ده‌وێ
خۆ به‌ڵام وه‌ک هه‌وری نیسانێ شه‌ماڵێکی ده‌وێ
قه‌ت چرای ناچاری هه‌ڵ ناکه‌م، ئه‌گه‌ر بمرم شه‌وێ
ئاره‌زووی گه‌وره، پشو و تێشو و شکاتی سه‌رخه‌وێ
لاجان- گه‌رگولی خوارو-۳۰/۰۱/۱۳۹۳
عمر کاموسی