حوکمی جگه ره کیشان له روانگه ی فیقهی ئیسلامه وه

حوکمی جگه‌ره کێشان له ڕوانگه‌ی فیقهی ئیسلامیه‌وه !
جگه‌ره کێشان له‌سه‌ر ده‌می پیغه‌مبه‌ر و یاران و سه‌ده‌کانی چاخی دا سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه ، تا پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) لێی بدوێ یا زانا به‌رزه‌کانی تری وه‌ک ئیمامی شافعی و حه‌نه‌فی و ئه‌وانی تر .
کاتێک جگه‌ره به‌هۆی ده‌وڵه‌ته ئیستیعمارهکانی وه‌ک ئینگلیز و ئه‌مه‌ریکا سه‌ری هه‌ڵدا و که‌وته ولاتانی ئیسلامی و ورد ورد بڵاو بویه‌وه ، بۆیه زانایان بوون به سی به‌شه‌وه : –
*هه‌ندێکی که‌میان فه‌رمویانه حه‌رام و ناڕه‌وایه .
* زۆر به‌یان فه‌رموویانه مه‌کروهه و باش نییه .
* هه‌ندێکی که له زانایان فه‌رموویانه ئه‌گه‌ر ڕوون بۆوه زیانی هه‌یه ئه‌وه ناڕه‌وایه ، ئه‌گینا موباحه و حه‌لاڵه .
ئه‌مه‌ش فه‌رمووده‌ی هه‌ندێک له زانایانه له‌و باره‌یه‌وه :-
۱– ابن العابدین له زانایانی حه‌نه‌فی له کتێبی (تنقیح الحامدیه ) دا فه‌رمویه‌تی : ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وێ له‌و دوکهڵهدا زیانی ڕون هه‌یه و خاڵی له که‌ڵکه دروسته فتوا به ناڕهوابونی بدرێ.
۲– خاوه‌نی (بغیه المسترشدین ) له زانایانی شافعی فه‌رمویه‌تی : ناڕه‌وایه فرۆشتنی ، هه‌روه‌ها خواردنی واته خۆی بیخوات ، یاخود ده‌رخواردی خه‌لکی بدات .
۳– شێخی قهیلوبی که زانا و دکتۆر بووه به ناڕه‌واو خراپی داناوه .
۴– باجوری نوسیویه ، ناڕه‌وایه ئه‌گه‌ر زیانی ڕوون بۆوه .
@ زانایان ڕای جیاوازیان هه‌یه ده‌رباره‌ی جگه‌ره کێشان
دیاره له‌م باره‌وه ده‌قێکی سه‌ریح و ڕاسته‌وخۆمان نییه ، ده‌رباره‌ی جگه‌ره هه‌روه‌ک باسمان کرد ، به‌ڵام یاسایه‌کی گشتی مان هه‌یه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه :
@ حه‌لاڵ نییه ، بۆهیچ مسولمانێ خواردنێ یا خواردنه‌وه‌یه‌ک بخوات یه‌کسه‌ر بیکوژیت یاخود ورده ورده
موسلمان به‌ته‌نها موڵکی خۆی نییه ، به‌ڵکو مولکی ئاین و گهلهکهشیهتی ، ژیان و ته‌ندروستی و سامانی هه‌مووی ئامانه‌ته لای ، حه‌ڵاڵ نیه به هیچ شێوه‌یه‌ک که‌مته‌رخه‌می تیایاندا .
@خوای گه‌وره و میهره‌بان فه‌رموویه‌تی : ولاتقتلوا أنفسکم ان الله کان بکم رحیما سوره النساء (۲۹)
وه‌له ئایه‌تێکی تردا فه‌رموویه‌تی : ولاتلقوا باءیدیکم الی التهلکه واته به‌ده‌ستی خۆتان ، خۆتان مه‌خه‌نه ناره‌حه‌تی و تیاچونه‌وه .
@ پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تیش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : (لاضرر ولاضرار ) . رواه أحمد وابن ماجه .
ئیسلام نه خۆی زیانی تیایه و نه‌که‌سیش له ڕێگه‌یه‌وه توشی زیان ئه‌بێت .
@ له ڕوانگه‌ی ئه‌م فه‌رموودانه‌وه گه‌ر ده‌رکه‌وت به‌ته‌واوی جگه‌ره کێشان زیانی هه‌یه ئه‌وه حه‌رامه . بێجگه له‌وه‌ش تیاچونی ماڵ و سامانی تیایه له شتێکدا که نه‌سودی دنیا نه‌سودی ئاینی تیایه . وه‌پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) به‌رگری کردووه له تیابردنی ماڵ و سامان .
خوای میهره‌بان چاکتریش ده‌زانێت ….. والسلام علیکم ورحمه‌الله وبرکاته
ماموستا ئه حمه د شافیعی ئه‌ندامی باڵای فه‌توای کوردستان و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی ته‌نفیزی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دکتۆرا له‌بواری ته‌فسیردا .
ئاماده‌کردنی : حاجی میران محمد