
٨. گرفت و ده‌رده‌کان زۆرن. کێشه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت و ئازادییه، نه‌بوونی عه‌داڵه‌ت و داده له کۆمه‌ڵگه‌دا و فه‌قیری و هه‌ژاری و برسیه‌تییه. بوونی چینایه‌تی و ته‌به‌قات و بان و خواری ناو کۆمه‌ڵگایه، ژێرپێخستنی مافی مرۆڤ و زوڵم و سته‌مه. گرفتی ئه‌مڕۆ نه‌زانانه به‌رگریکردنه له دین. ناشیرین پیشاندانیه‌تی. گرفتی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه که موسوڵمانان ڕووبه‌ڕوون له‌گه‌ڵ هه‌زاران پرسیاردا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و پرسیارانه، ڕا و بۆچوونی لاوازی ناو فیکری ئیسلامی دروستی کردوون. له‌ناو دڵی خۆمانه‌وه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه و بوون به به‌ڵا بۆ گیانی خۆمان و هه‌ڵقوڵاوی ته‌ئریخی فیکری ئیسلامه‌تییه، ئیسلامه‌تی مێژوویی ئێمه‌ی گه‌یاندووه به‌م ڕۆژه ناخۆشه، نه‌ک ئیسلام و قوڕئان و هێندێ ڕیوایه‌تی لاوازیش پاڵپشتیانه و ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته که‌سێکیش ده‌م کاته‌وه و بڵێ ئه‌م شته لاوازانه په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه نییه، ئه‌وه ئیتر مه‌گه‌ر خوا بیپارێزێ!
٩. گرفتی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه که هێندێ که‌سایه‌تی ئیسلامی و نووسه‌رانی ئیسلامی هه‌ن، له‌باره‌ی ژنه‌وه که نیوه‌ی کۆمه‌ڵگان، هه‌ر وه‌کوو ده‌وره‌ی به‌رد (عه‌سری حه‌جه‌ر) بیر ده‌که‌نه‌وه.
هه‌ر حهڕهکهتێ ژن له مه‌یدانی ژیانا بکاته ده‌ره‌وه و به‌شداری نه‌کا له کاره‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداری و ئابووری و چاکسازیدا و به‌شدار نه‌بن له‌م لایانه‌دا و جێگه ده‌ستیان دیار نه‌بێ، ئه‌و حه‌ڕه‌که‌ته دواکه‌وتووه، له لایه‌نی فیکرییه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ره و به ده‌ردی ژیان ناخوات له‌م ڕۆژگاره‌دا و زه‌مانێ ده‌بێ که کوێر بێته‌وه.
١٠. گرفتی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی جوانه‌کان و لاوان به‌بۆنه‌ی ناشیرین پیشاندانی ئیسلامه‌وه، له ئیسلام و موسوڵمانان ڕاده‌که‌ن و ئه‌وه‌یه که هێندێک له بانگخوازان ئه‌ده‌بیات و زوانی لاوان نازانن و حاڵی نابن و تێناگه‌ن له یه‌کتر و له‌م ڕووه‌وه، لاوان ناتوانن ده‌رده‌دڵ بکه‌ن له‌لایان.
١١. گرفتی ئه‌مڕۆ کێشه‌ی په‌روه‌رده و بارهێنانی منداڵه، که ئه‌و به‌رنامه و ڕه‌وشته سوننه‌تییانه و ئه‌و نووسراوه ڕابردووانه، کاراییان نه‌ماوه و زۆر که‌م جواب ده‌ده‌نه‌وه.
١٢. گرفتی ئه‌مڕۆ و به‌ڵای قه‌ڕن، مادده هۆشبه‌ره‌کانه که خه‌ریکه بناغه‌ی بنه‌ماڵه له بێخ ده‌ردێنێ و خه‌ڵکێکی زۆر پێوه گیرۆده‌یه. که به‌داخه‌وه له بڵینگۆی مزگه‌وته‌کانه‌وه به ئه‌ندازه‌ی خۆپاککردنه‌وه و چوونه سه‌رئاو نابیسرێ و باسی لێ ناکرێ، که ئه‌م به‌ڵا ڕه‌شه چه‌نده مه‌ترسیدار و ماڵوێرانکه‌ره.
١٣. گرفتی ئه‌مڕۆ قه‌یران و بوحڕانی خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌یه، که خه‌ریکه ده‌ڕووخێ و وێران ده‌بێ. جیابوونه‌وه‌ی ژن و پیاو و ته‌ڵاق و سه‌رلێشێواوی و سه‌رگه‌ردانی مناڵ خه‌ریکه ببێ به مۆد. به باس و دووباسی سه‌رپێیی و ئاماژه‌کردن، بێباسکردنی ڕیشه‌کانی چاره‌سه‌ر نابێ. به‌ڕاسی زۆربه‌ی بانگخوازانیش له‌م زه‌مینه‌دا سه‌ریان ده‌رناچێ و کۆڵه‌وارن. که‌وایه ده‌ڵێمه‌وه ئه‌م دروشمه به‌رز که‌ینه‌وه و بڵێین چۆن بانگی خه‌ڵک بکه‌ین بۆ لای ئیسلام له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا.
١۴. گرفتی ئه‌مڕۆ، دوورکه‌وتنه‌وه‌ی موسوڵمانانه له قوڕئان و تهدهببورنهکردن تێیدا، تا ئه‌و ڕاده گه‌یشتووه که به ئه‌ندازه‌ی ئاگاداریمان و خه‌ریکبوونمان به کتێبی خه‌ڵک و نووسراوه‌ی نووسه‌ران و که‌سایه‌تی ئیسلامییه‌وه، یه‌ک ده‌رسه‌دی ئه‌وه ئاگادار نین له قوڕئان و بیری لێ ناکه‌ینه‌وه و وه‌ختی بۆ ته‌رخان ناکه‌ین. به‌ینی خۆمان و خوا، خۆمان قازی خۆمان بین، که‌سی وامان هه‌یه له ٢۴ ساعه‌تدا له‌وانه‌یه پێنج شه‌ش سه‌عات زیاتر یان که‌متر له‌سه‌ر ئینتێرنێته‌وه سه‌رگه‌رمی ناو ئه‌و شه‌به‌که کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یه، قسه و نووسراوه‌ی خه‌ڵک و یه‌کتر ده‌خوێننه‌وه و زۆرشتی تر،باسی ئه‌وه ناکه‌م کهچهندهی به‌که‌ڵک بووه، تا له‌قیامه‌تا دیفاعی لێ بکا. ئه‌وه هه‌ڵگیراوه بۆ ڕۆژی خۆی، له‌وێ پێمان ده‌وترێ: «اقرا کتابک»، یان «وَوُضِعَ الْکِتَابُ فَتَرَى الْمُجْرِمِینَ مُشْفِقِینَ مِمَّا فِیهِ وَیَقُولُونَ یَا وَیْلَتَنَا مَالِ هَٰذَا الْکِتَابِ لَا یُغَادِرُ صَغِیرَهً وَلَا کَبِیرَهً إِلَّا أَحْصَاهَا ۚ وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا ۗ وَلَا یَظْلِمُ رَبُّکَ أَحَدًا» (که‌هف/۴٩) من ده‌مه‌وێ ئه‌مه بڵێم، چه‌ن ده‌رسه‌دی ئه‌وه گوێ ده‌گرین بۆ خوا و ده‌چینه ناو قوڕئانه‌وه و تهدهببوری تێدا ده‌که‌ین؟ ئه‌مه بۆ داچڵه‌کان ده‌ڵێم. با بیرکه‌ینه‌وه که چۆن وه‌ختمان ده‌گیرێ به په‌یام و گووشی و کورته‌په‌یام و خوێندنه‌وه‌ی قسه‌ی خه‌ڵک و شتی تر که له ژماره نایه‌ن ئه‌و شتانه‌ی که کاته‌کانمان زۆرجار به فێڕۆ ده‌ده‌ن.
شاعیرێکی کورد ده‌ڵێ:
وه‌کوو بازێ که‌س، من دڵخۆش نابم
کاتێ ته‌قویمی تازه یهنن بۆم
چونکه ئه‌زانم له عومری عه‌زیز
ساڵێ ڕۆییوه و ئه‌شێ من بڕۆم
هه‌ی به‌بێ قازانج، دهسمایهکهم ڕۆ
هه‌ر ڕۆژێ سه‌دجار بۆ خۆم ڕه‌نجه‌ڕۆ.
بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر نووسه‌ر و دانه‌ری کتێبێک، نووسراودهیێکی به دیاری بدا پێمان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و نووسه‌ره به‌م کاره‌ی ڕێزی بۆ ئێمه داناوه، زۆر سوپاسی ده‌که‌ین و هه‌ر کاتێ ئه‌و ههدیهمان به‌رچاو که‌وێته‌وه، یادی خێری ده‌که‌ین و خۆشمان به لێپرسراو ده‌زانین که ئه‌و نووسراوه بخوێنینه‌وه، بۆ ئه‌وه بزانین چی تیایه. ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بێ نه‌وه‌کوو ڕۆژێ پرسیارمان لێ کات و بڵێ: ئه‌رێ ئه‌و نووسراوه‌تان خوێنده‌وه؟ پێم خۆشه بزانم ڕاتان چییه له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆک و بۆچوونهکانمهوه؟
ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بێ هه‌وڵ ده‌ده‌ین که ئه‌و نووسراوه بخوێنینه‌وه و ئه‌گه‌ر که‌سێکیش داوای ئه‌و نووسراوه‌مان لێ بکا، ده‌ڵێین هه‌دیه‌یه! و ئه‌گه‌ر نووسراوهکهیش شتی باشی تیا بێ، کاتێ چاومان که‌وت به نووسه‌ره‌که، ده‌ستی خۆمان پێش ده‌خه‌ین و زۆر سوپاسی ده‌که‌ین.
ده‌ی ئالێره‌دا به‌جێگه‌یه کڵاوی خۆمان که‌ین به قازی، به‌رابه‌رییه‌کی ئه‌مه بکه‌ین و لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ده‌قیق بکه‌ین له‌گه‌ڵ قوڕئانی خوای گه‌وره‌دا که بۆ هیدایه‌تی ئێمه‌ی ناردووه!
به‌داخه‌وه، مه‌زهه‌بگه‌رایی و شوێنکه‌وتنی بیروڕای ئه‌م و ئه‌و، چ فیقهی، چ فیکری، چ حهڕهکی و وه‌خت به‌سه‌ربردنمان به‌مانه، جێگه‌ی قۆڕئانی گرتووه‌ته‌وه. خوا بمانپارێزێ له‌و ڕۆژه: «وَقَالَ الرَّسُولُ یَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِی اتَّخَذُوا هَٰذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا» (فوڕقان/٣٠) و به‌یارمه‌تی خوا بچینه ڕیزی ئه‌م کاروانه‌وه: «وَالَّذِینَ إِذَا ذُکِّرُوا بِآیَاتِ رَبِّهِمْ لَمْ یَخِرُّوا عَلَیْهَا صُمًّا وَعُمْیَانًا» (فوڕقان/٧٣)
١۵. گرفتی ئه‌مڕۆ: په‌ره‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی و کرده‌وه‌ی توندڕه‌وانه‌یه، به ناوی ئیسلامه‌وه ده‌رگای گرتووه به موسوڵمان. ده‌بێ کارناسانی فیکری ئیسلامی کاری له‌سه‌ر بکه‌ن و نامۆبوون و بێگانه‌بوونی ئه‌م بیره به ئیسلامه‌وه ڕۆشن کرێته‌وه، به ڕۆشنکردنه‌وه‌ی لاوازبوونی ئه‌و بیروبۆچوون و ڕیوایه‌تانه‌ی که بوون به سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بیره. ده‌بێ کاری زۆری له‌سه‌ر بکرێ تا خه‌ڵک به چاکی ئاگادار بنه‌وه. ئه‌م بیره نامۆیه که به که‌ڵکی ژیان ناخوات، گرفت و شپڕزی و ئاڵۆزییه‌کی زۆری دروست کردووه له‌ناو موسوڵماناندا. ده‌بێ موسوڵمانانی میانه‌ڕه‌و به‌ته‌واوی پێناسه‌ی خۆیان و بیروبۆچوونیان بکه‌ن له کۆمه‌ڵگادا. به گوفتار و ڕه‌فتاریان خۆیان جیا که‌نه‌وه له‌وانه‌ی که توندڕه‌ون و وا بیرئه‌که‌نه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مجۆره بیره نه‌خۆش و ئاڵۆزانه له ناویانا گه‌را دانه‌نێ! وه له‌ژێر چه‌تری ئه‌واندا سهردهرنهیهنن. ده‌بێ حه‌ڕه‌که‌تی میانه‌ڕه‌و به فیکر و ته‌ربییه‌ت و بارهێنان، به ده‌عوه‌ت و بانگه‌واز، به قسه و وتار، به نووسین و گوفتار، به لیباس و سه‌ر و سیما و شکڵ و شێوه، به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆی بکرێ، به باسی ڕیشه‌ی په‌یدابوون و له دایکبوونی ئه‌م جۆره بیرانه، میانه‌ڕه‌وی خۆی بسه‌ڵمێنێ و بناسێنێ و خۆی جیا کاته‌وه له‌و بیره توندڕه‌وانه‌ی که نه له‌گه‌ڵ دین یه‌ک ده‌که‌ون و نه له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و ژیریدا سازگاره.
١۶. گرفتی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه که تا ئێسته نه‌مانتوانیوه ئیسلام بوومی که‌ینه‌وه. بوومی کردنه‌وه‌ی ئیسلام و ئیسلامی نیشتمانی، واته موسوڵمانان له‌هه‌ر جێگه و شوێنێ هه‌ن و هه‌ر نه‌ژاد و ڕه‌گه‌زێکیان هه‌یه، هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن گرفتی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه که تێیدا ده‌ژین، چییه؟ و ئه‌و گرفت و کێشانه له چ شتێکه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه و هۆیه‌کانی سه‌ره‌کی په‌یدابوونی ئه‌و ئافه‌ت و کێشانه چین و کامانه‌ن. کاتێ ئاشنابوون به ده‌رده‌کان، به ته‌واوی هێزیانه‌وه به گه‌ڕاننه‌وه بۆ لای قوڕئان و ئیسلام و که‌ڵکوه‌رگرتن له‌و بۆچوونه ئیسلامییانه‌ی که‌وا له‌به‌ر ده‌سیاندایه و کارایی هه‌یه بۆ ده‌رمانی ئه‌و ده‌ردانه، هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه بده‌ن و به قسه و ڕه‌فتار و گوفتار و کرداریان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بن، هاودهردییان بکه‌ن، له حه‌ق و مافی خوادادی ئه‌و خه‌ڵکه دیفاع بکه‌ن، زوانی فه‌رمییان بن و به زوانی ئه‌وان قسه بکه‌ن و بنووسن و دووری نه‌گرن لێیان و دڵسۆزانه ده‌رمانی ده‌رده‌کانیان پێ بڵێن و باسیان بکه‌ن و به ئه‌ندازه‌ی تواناییان هه‌وڵ بده‌ن که سته‌م له‌سه‌ریان لابه‌رن و داوای حه‌قیان بۆ بکه‌ن و ئاشنایان بکه‌ن به حه‌قی خۆیان و حه‌قیان بۆ ڕۆشن که‌نه‌وه، له‌مبارانه‌وه ئاگادار و بێداریان که‌نه‌وه و فێریان که‌ن داوای حه‌قی خۆیان بکه‌ن و بانگخوازان له پێشیانه‌وه بن. ئابه‌م شێوه ده‌توانین ئیسلام بوومی که‌ینه‌وه و بیکه‌ین به ئیسلامی نیشتمانی. چونکه هه‌ر وڵاتێ و هه‌ر جێگه و شوێنێ گرفتی تایبه‌تی خۆیی هه‌یه که له‌وانه‌یه وڵات و نیشتمانێکی تر ئه‌و گرفتانه‌یان نه‌بێ. بوومیکردنهوهی ئیسلام و ئیسلامی نیشتمانی، په‌نا به‌خوا مانای ئه‌وه نییه که بناغه و ئه‌ساس و بنه‌ڕه‌ته‌کانی ئیسلام بگۆڕین.
وانازانم هیچ ئیماندارێ شتی وا بڵێ. ئیسلام هاتووه بۆ چاره‌سه‌ری گرفت و کێشه‌ی ئاده‌میزاد و له‌هه‌ر کوێ بن و هه‌ر نژاد و ڕه‌گه‌زێکیان بێ، ئه‌گه‌ر له‌م جیهانه‌دا کێشه‌ی ئینسان چاره‌سه‌ر نه‌کا، به‌ده‌ردی چی ده‌خوا؟ ده‌بێ لێره به‌که‌ڵکی بێ و بیگه‌یه‌نێ به حه‌ق و مافه ڕه‌واکانی. ئازادی کات له‌ده‌س کۆلکه خوا و شیرک و خوڕافات و درۆ و ده‌له‌سه و سته‌م. ئه‌منییه‌تی بۆ فه‌راهه‌م کات. ڕێز و که‌رامه‌تی مسۆگه‌ر کات. ژیانێکی پڕ له خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بۆ دروس کات و ده‌ستی سته‌م و زۆردار له‌سه‌ری لابات و کۆت و زنجیر له ده‌ست و پێی بکاته‌وه. پاک و ڕاست و دروست باریان بێنێ و من واده‌زانم ئا له‌م ڕۆژگاره‌دا ئه‌م شێوه ده‌عوه‌تانه جواب ده‌ده‌نه‌وه و ده‌بێ ئه‌مه زیندوو که‌ینه‌وه و ئه‌م ڕه‌وشته بانگخوازییه سازگاره له‌گه‌ڵ که‌ش و هه‌وای ئه‌م وڵاته‌دا و ئه‌مه‌یه ئیسلامی نیشتمانی. ئه‌وه‌ش ده‌زانین که هه‌ر بانگخوازێ به‌رپرسیاریه‌تی زیاتری هه‌یه له‌باره‌ی خۆی و ماڵ و مناڵ و که‌س و کار و نزیکانی و هاووڵاتانییه‌وه، به ته‌رتیب.ئه‌و لێپرسراویهی که له‌باره‌ی ئه‌مانه‌وه هه‌یه‌تی، به‌و ئه‌ندازه له‌باره‌ی خه‌ڵکی تر و وڵاتانی دیکه‌وه نییه‌تی و ڕووی تێ ناکا. سه‌ره‌ڕای ئه‌میشه، ده‌عوه‌تکردنی خه‌ڵک به زوانی خۆیان کارایی زیاتره له کۆمه‌ڵگه‌دا و ڕێزدانانیشه بۆ ئایه‌ته‌کانی خوای عاله‌میان. چونکه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێناسه‌ی خۆی هه‌یه و پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یش، پێناسه‌ی ئایینه، پێناسه‌ی ئایین ڕێزه له هه‌ڵبژاردنی خۆم و ئه‌و ئازادییه‌ی که خوا پێی داوم و هه‌ر وه‌کوو ڕێزه له هیدایه‌ت و لوتفی خوای گه‌وره، به‌ڵام پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ییم ته‌نیا ڕێزه له جه‌عل و خه‌لقی خوای گه‌وره! و ده‌بێ ئه‌م دوو پێناسه‌یه وه‌کوو یه‌ک ڕێزیان بۆ دانرێ. که‌وایه ئیسلامی نیشتمانی یانێ ئه‌مانه و نموونه‌یان، نه‌ک یانێ پایه‌کانی دین بگۆڕین.
هه‌ر وه‌کوو له‌وانه‌یه ئه‌و کۆمه‌ڵگایه و ئه‌و نیشتمانه بازێ عورف و عاده‌تی پاکیان بێ که دژایه‌تییه‌کیان له‌گه‌ڵ ئیسلامدا نه‌بێ، له لایه‌ن بانگخوازانه‌وه جه‌خت کرێته سه‌ری و له عوڕف و عاده‌تی خراپ و ناسالم جیا کرێنه‌وه. ته‌ئییدی عورفی سالم و پاڵفته‌کردن و پاککردنه‌وه‌یان له مێژووی ئیسلام و ئایینه ئاسمانییه‌کان هه‌ر فره ئاشکرایه و غه‌ریب نییه و هه‌ر ئه‌میشه نرخدانانه بۆ عه‌قڵ و عورفی ئه‌و خه‌ڵکه. چونکه شتێ ڕوونه که عه‌قڵ و عوڕفهکان، سه‌مه‌ره‌کان و ئاسه‌واره‌کانیان له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێک و له کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه تا نیشتمان و کۆمه‌ڵگایه‌کی تر جیاوازی زۆر به‌دی ده‌کرێ. که‌وایه ئه‌گه‌ر که‌سێ باسی ئیسلامی نیشتمانی کرد، مانای وانییه ڕه‌گه‌زپه‌رسته. له ڕوانگه‌ی فیکری ئیسلامه‌وه، ڕه‌گه‌زپه‌رست که‌سێکه که سته‌م له ڕه‌گه‌زێ بکا، له‌به‌ر خاتری قازانجی ڕه‌گه‌ز و چینه‌که‌ی خۆی و نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌زه‌که‌ی خۆی به‌لاوه گه‌وره‌تر بێت و هه‌میشه هه‌وڵ بدات که ڕه‌گه‌زه‌که‌ی خۆی سه‌رخات به‌ناڕه‌وا به‌سه‌ر گه‌لانی تردا و خۆپه‌رست بێت و مافی گه‌لانی تر تاڵان کات و خۆیان له‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر به ماقووڵتر بزانن و خۆیان کهنه ئاغا و کاربه‌ده‌ست و خاوه‌نی ڕه‌گه‌زه‌کانی تر. جا هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئاوا بێ، ئه‌وانه‌ن ڕه‌گه‌زپه‌رستن.
١٧. گرفتی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی بانگخوازان له ئه‌مڕۆدا ناژین. به فه‌رمایشتی ئیبنی قه‌ییم که له‌باره‌ی موفتییه‌وه ده‌ڵێ: موفتی ده‌بێ چاک ئیسلام بزانێ و بناسێ و له ڕۆژگاری خۆیشیدا بژیت. له گرفت و ده‌رده‌کانی ئاگادار بێ، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه. له کاتێکا ئه‌م مه‌رجه بۆ موفتی پێویست بێ، بۆ داعی و بانگخواز چه‌ند به‌رابه‌ر پێویسته.
به‌جێگه‌یه ئالهگرهدا به‌سه‌رهاتێ باس که‌م، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه:
مامۆستا نووری حه‌مه‌خان که موخته‌سه‌ری بوخاری وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی، له جڵدی چوار، لاپه‌ڕه‌ی ٢۵٨-٢۵٧ دا ده‌گێڕێته‌وه، که ئه‌مه کورتهیهکییهتی. ده‌ڵێ: له پاش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا، کاتێ سوپای ئینگلیس به‌نده‌ری به‌سره‌ی گرت، مامۆستا مه‌لا حوسێنی پیسکه‌ندی به مامۆستاکانی شاری سلێمانی ده‌فه‌رموێ: مه‌لاینه زوو یان دره‌نگ ئه‌مانه ده‌گه‌نه ئێره‌ش و به‌بێگومان بۆ ساردکردنه‌وه‌ی ئێمه له دین و نیشتمان جۆره‌ها پڕوپاگه‌نده‌ی ژهراویمان له دژ ده‌که‌ن. یه‌کێ له‌و بابه‌تانه خولانه‌وه‌ی زه‌وییه به ده‌وری خۆیدا و چۆنیه‌تی ڕوودانی دیارده‌ی خۆرگیران و مانگگیران و زۆر دیارده‌ی تر له‌م بابه‌تانه، که له‌کتێبه‌کانی ئێمه‌دا به چه‌ند شێوه باسیان لێ کراوه. جا ئه‌گه‌ر شتێ له‌م بابه‌تانه ڕووی دا، مهپهشۆکێن و واز له‌و درۆ و ده‌له‌سانه بێنن که وان له دهقایقولئهخبار و نهزههننازێزین و ڕیوایه‌ته لاوازه‌کانی خازن و… به‌ڵکوو بڵێن له کتێبه‌کانی ئێمه‌شدا هه‌ر وا ده‌ڵێن و به دوورودرێژی باسی ئه‌مجۆره دیاردانه کراوه، ئه‌م زانستانه ئێوه له ئێمه‌تان دزیوه و کردووتانه به‌هی خۆتان.
کاتێ مامۆستا مه‌لا حوسێنی پیسکه‌ندی ئه‌م قسه جوانه و ئه‌م وه‌ڵامه دهمکوته پێشنیار ده‌کا بۆ مه‌لاکان له‌و قۆناغه، مه‌لاکان به یه‌ک ده‌نگ ده‌ڵێن: «په‌کوو له‌م حه‌لاماته‌ی!!» ئینگلیز هێشتا له فاوه، مه‌لا حوسێن هه‌ر له ئێستاوه چۆته سه‌ر دینه‌که‌ی!
١٨. گرفتی ئه‌مڕۆ بێ‌کاری و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیرییه، که به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌مه خۆی گرفتی زۆری دروس کردووه له کۆمه‌ڵگادا.
به‌ڵێ ڕاسته ئێمه ناتوانین ته‌واوی ئه‌و گیروگرفتانه چاره‌سه‌ر که‌ین. به‌ڵام باسکردنی موسوڵمانان و به ئه‌ندازه‌ی توانایی و دانانی ڕێگه‌چاره و هه‌ڵنانی موسوڵمانان بۆ ئاسانگیری بۆ دامه‌زراندنی بنه‌ماڵه، هه‌ر ئه‌مه خۆی ئه‌و خه‌ڵکه دڵخۆش ده‌که‌ن به موسوڵمانان که هاودهردییان ده‌که‌ن و وان به ده‌میانه‌وه و شه‌ریکی خه‌م و خهفهتیانن و دڵسۆزیانن و ئه‌مانه و شتانی تر زۆر کۆمه‌ک ده‌کا که کۆمه‌ڵگا گوێ بگرن بۆ بانگخوازان.
١٩. گرفتی ئه‌مڕۆ خراپ که‌ڵکوه‌رگرتنه له ڕه‌سانه. به‌ڕاستی ئاسه‌وار و شوێنه‌واری خراپی کۆمه‌ڵگای گرتوه‌ته‌به‌ر و ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ست ئه‌هلی خێردا نه‌هێشتووه. موسوڵمانان ده‌بێ له‌مباره‌وه هه‌وڵ بده‌ن که فه‌رهه‌نگی چاک که‌ڵکوه‌رگرتن باس که‌ن و بڵاوکه‌نه‌وه، به‌ڵام زۆر ئارام و حه‌کیمانه. نابێ قه‌ده‌غه کرێ و بوترێ گشتی خراپه. ڕه‌سانه وه‌کوو زوان و ده‌ست و چاو وایه. ده‌کرێ چاک که‌ڵکی لێ وه‌رگیرێ و ئه‌یشکرێ خراپ به‌کار ببڕێن. جا که‌وایه نابێ بوترێ گشتی دروست نییه، چونکه نه به گوێمان ده‌که‌ن وه نه دروسیشه بوترێ، وه‌کوو ئه‌وه وایه بوترێ به هیچ شێوه قسه مه‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه تووشی غه‌یبه‌ت ببن!
وتنی شتی وا نه خۆت به گوێی خۆت ده‌که‌ی و نه له ماڵیشتاندا به گوێت ده‌که‌ن و نه خه‌ڵکیش گوێت بۆ ده‌گرن. ده‌بێ له‌ناو موسوڵماناندا کارناسان باسی له‌سه‌ر بکه‌ن، له‌سه‌ر چاکه و خراپییه‌کانی بکۆڵنه‌وه، هه‌موو لایه‌نه‌کانی ڕۆشن که‌نه‌وه. له‌م ڕووه‌وه بانگخوازان به که‌ڵکوه‌رگرتن له ڕێنوێنی کارناسه‌کان ده‌عوه‌تی خه‌ڵک بۆ شێوه‌ی ڕاست و پاکی ڕه‌سانه بکه‌ن و ده‌لیل و به‌ڵگه‌کانیشیان ڕۆشن که‌نه‌وه.
به‌ڕاستی ئاساری خراپی وه‌خت به‌فێڕۆدانه، جێگه‌ی شه‌و و ڕۆژ گۆڕینه‌وه‌یه، به‌ره‌ڵایی و بێ ئه‌خلاقی و بێ ڕه‌وشتییه و… هه‌ر وه‌کوو ئاساری چاکیشی هه‌یه بۆ بانگخوازان، ئه‌مه‌ی که له چوار دیواری ماڵی خۆی تێته ده‌ره‌وه و ده‌ڕواته ناو دونیا، زۆر شتی چاک ده‌بینێ، ده‌بیستێ، که‌ڵک له زۆر شت و زۆر که‌س وه‌رده‌گرێ و بۆ ده‌عوه‌ت ده‌یانخاته کار.
بانگخواز ده‌بێ زیندوو بن و ئاگایان له دونیا و ڕووداوه‌کان بێ. زۆر ناخۆشه داعی هه‌میشه پرسیاری ده‌نگ و باس و ئاگاداری له ڕووداوه‌کان له خه‌ڵک بکات و ئه‌وان خه‌به‌ری بۆ باس که‌ن و به ده‌می خه‌ڵکا بڕوانێ و سه‌ر بۆ ئه‌وان بله‌قێنێ. له‌مڕۆژه‌دا که‌سێ وابێ به‌که‌ڵکی ده‌عوه‌ت نایه و سه‌ره‌نجام وه‌کوو یارانی که‌هف “اصحاب الکهف” بارگه‌وبنه‌ی پێ ده‌پێچنه‌وه و ده‌چێته‌وه بۆ ناو ماڵ و چواردیوارییه‌که‌ی خۆی. بانگخواز ده‌بێ له کاری خۆیدا هه‌میشه له پێشه‌وه بێ و دهسپڕ بێ له‌ناو کۆمه‌ڵگادا به که‌ره‌سه‌ی ده‌عوه‌ت، زیندوو بێ و باسی ژیانێ کات که به‌که‌ڵکی هه‌ردوو جیهان بێ، به‌هه‌شتی ئێره بیگه‌یه‌نێ به به‌هه‌شتی پاشه‌ڕۆژ و ڕه‌زامه‌ندی خوا و هه‌ر لێره به‌هه‌شتێکی وه‌کوو به‌هه‌شتی ئاده‌م -سه‌لامی خوای لێ بێ- بۆ دروست کات. ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شی تێدا بکات، به تۆبه و گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوا بگاته‌وه، به ئارامی و خۆشبه‌ختی و سه‌عاده‌تی پێش هه‌ڵه‌که‌ی و له جایهگای که‌منه‌بێته‌وه و بڕواته‌وه جێگه‌که‌ی خۆی.
٢٠. گرفتێکی ترسێنه‌ر و تاقیکارییه‌کی دژوار که ئه‌مڕۆ له ڕێگه‌ی بانگخوازان و له ژیاندا هه‌یه، له‌م سێ شته‌دا ده‌کرێ کۆ بکرێنه‌وه:
یه‌که‌م: سه‌روه‌ت و دارایی
دووهه‌م: فێڵ و ته‌ڵه‌که و هه‌ڵخڵه‌تاندن و چاوبهسکردن
سێهه‌م: ترساندن و هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن
بانگخواز ده‌بێ به چاوڕۆشنی و خۆگرییهوه ڕووبه‌ڕوو بێ له به‌رابه‌ری ئه‌م به‌ڵایانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وێ به سه‌ریاندا. ئه‌مشتانه هه‌میشه وه‌کوو ماره تۆپیو ده‌خرێنه به‌ر پێی داعی، بۆ ئه‌وه‌ی پشت کاته ده‌ستووری خوا و ئیمانی لاواز که‌ن یان له ده‌ستی بدات و ئه‌م ژیانه کورت و کۆتایه هه‌ڵبژێرێ و بیترازێنن له ڕێگه‌ی ڕاست. ئاوه‌دانی دڵی وێران که‌ن و بیکه‌ن به که‌لاوه. به فه‌رمایشتی دوکتۆر فه‌تحی یه‌کن، ئه‌گه‌ر دونیا و ئیمان جێگه‌یان بگۆڕنه‌وه، گرفت بۆ خاوه‌ن بڕوا دروس ده‌بێ. چونکه دونیا ئه‌وه‌یه له گیرفاندا بێ، ئیمانیش ده‌بێ له دڵا بێ. هه‌ر وه‌کوو کاک ناسر ده‌فه‌رموێ: وه‌کوو ئه‌م نموونه پاره ده‌بێ له گیرفانا بێ، نه‌ک له دڵا بێ.
ئالهگرهدا به‌جێگه‌یه شتێ بگێڕمه‌وه:
یه‌ک نه‌فه‌ر بوو له مه‌ریوان به ناوی کاک موحه‌ممه‌د و… له زه‌مانی شادا له‌سه‌ر توودهییبوون چه‌ن ساڵێ له به‌ندیخانه‌دا بوو. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا که هاتبووه ده‌ره‌وه، به براده‌رێکی ده‌ڵێ ده‌مه‌وێ سه‌رێ بده‌م له کاک ئه‌حمه‌دی موفتیزاده و چاوم پێ بکه‌وێ، به‌ڵکه کارئاسانیم بۆ بکه‌ی له‌و باره‌وه. ئه‌و برایه زه‌مینه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی بۆ فه‌راهه‌م ده‌کا و دێت بۆ سنه. شه‌وێ له خزمه‌ت کاک ئه‌حمه‌ددا ده‌بێ. کاتێ گه‌ڕابۆوه و ئه‌و برایه‌ی چاوی پێ ده‌که‌وێ، ده‌ڵێ پێی: کاک ئه‌حمه‌دت چۆن دی و چۆن هاته پێش چاوت و ڕات چییه له باره‌یه‌وه؟
له وه‌ڵامیدا به کورتی ئه‌مه ده‌ڵێ: کاک ئه‌حمه‌د سواری دونیا بووه و زاڵه به سه‌ریا. به‌ڵام ئێمه‌ومانان دونیا سوارمان بوه‌و زاڵ بووه به‌سه‌رمانا.
سنه، عه‌لی ڕه‌حمانی
۸/۱۲/۱۳۹۳ هه‌تاوی
پێداچوونەوە : عەبوڵڵا عەلیپوور
درێژەی هەیە