دل نوشتهکوردی

نــــــەرمـە نـزایـەکـی عابیدانە

نــــــەرمـە نـزایـەکـی عابیدانە

ئەی پەر وەرێنم، ئەی خودای ژین و ژیان
ئەی خالقی شەووڕۆژ، ئەی نوری دڵەکان
ئەوەتەی بووم و هەم هەر عەوداڵم و سەوداسەر
ساڵانێکە هەر دەناڵم، لێت دوور کەوتمەوە
منم بەندە ناچیزەکەی تۆم
هەر بەخەیاڵ وەک شەقەی باڵ
باڵم گرتوەوو بەرەو رووت دێم
وەگ گوڵی سوری نەژاکاو بە بۆنی خۆش و رەنگی ئاڵ و واڵ، بەرەو ڕووت دەچەمێمەوە
وەک هەنیسکێک، وەک هەناسەێکی پڕ لە حەسرەت
وەک بوونی بەڕەنگ ڕەواڵ
وەک دەریای پڕ لە ئاوی شەپۆل دار

وەک چرپە چرپی بای بەیانی، فێنکایی بۆ دڵەکان
وەک هەمو جوانیەکانی ئەم دونیایە
وای بەخەیاڵ لە لام
هەستت پێدەکەم و دەم دوێنی، بە ئەسپایی
پڕاوپڕم لە ئەوینت ئەی خودا
هاتومە درگات،
تەق تەق تەق ئەدم لە درگات
زۆر بە شەوقم بۆ ئەوینت، لە ڕۆژنەی دەرکەتەوە چاو دەگێڕم
دەبێت وەرم بگری؟
دبێت دەرکەکەتم لێ کەیتەوە؟
ماندونەناسم، ناگەڕێمەوە
لە ناخەوە هەستت پێدەکەم کە دەڵێی
ئەی بەندەی من لە رەگی گەردن لێت نزیکترم وەرەوە لام
هاتومە قاپی ڕەحمەتت
بۆ عەفوێک، بۆ ئاوڕێک
بۆ وردە بزەیێک
بۆ نیگایەکی ئەویندارانە
دڵم بۆ شەوقی دیدارت بە خێرای لێدەدات
دەستم بۆ دەرکەت برد، سەراپا شەوقی دیدارم
هیچی‌تر نابینم غەیری تۆ
دەنگی‌تر نابیستم، غەیری دەنگی تۆ
باڵم گرتوە لە پێدەشتی ئاسمانی ژیندا
و بەرەو ڕووت دێم
بەسوار ئەسپی خەیاڵەوە گەشتومەلات
دەستم بگرە ئەی خودای من
دەستم بگرە با لە کوێرە ڕێی ژیان
دەستم بە کەڵافی گوناحانەوە بەند نەبێتەوە
دەستم بگرە با سەرکەوم لە کوێرە ڕێی ژیانی ئەم دونیایە پڕ لە تۆفانی گوناهانە
بەرەو روت دێم، دڵ پڕ لە ئەشق، چاو پڕ لە ئەسرین
وەختە لەبەر دەرکەت گیان بسپێرم ئەی خودایە
ئەی خودای گەورە ئاوڕێک بدەوە لە جەرگ و هەناوم
ڕۆحم سووتاوە، ناخم هەژاوە
تۆ خۆشبە لە سەرجەم گوناهانم
هاتووموو ناگەڕێمەوە
لە بەر دەرکەت هەڵ کوڕماوم
چاو بەگریان، دڵ پڕ لە حەز و تاسەوە
هاتومە و ناگەڕێمەوە بە دەستی بەتاڵ
نیگام خستۆتە بەر قاپی پەنجەرەی رەحمەتت یا الهی!
خۆت بکێشە قەڵەمی عەفوو بەسەر گوناهانم

یا الهی! لە جێژوانی حەز و ئارزوی تۆ بتۆریم، چمە کوێ باشە؟
لە دەرکەی تۆ ناهومێد بم پەنا بۆ کێ بەرم باشە؟
خۆ من هەر گەدای بەر دەرکەتم
سەری عەبدایەتی و کۆیلایەتیم دانواندوە بۆ تۆ
ئەی خودای جوانی، خودای پاکی
دڵم پڕ لە ژەنگاری تاوانە ئەی خودایە
پڕ لە خەمە، لەگەڵ ئەوەش پڕ لە شەوق و هومێدە

ئەی پەروەرێنم
لەبەر دەرکەت وەختە گیان بسپێرم لە تاو لیقای تۆ ئەی خودای من
هاتوم تۆزێک نوری خۆتم پیشان بدەی
هاتوم لە تۆ ڕا فێری عەفو و گوزەشت بم
هاتوم دڵ پر لە خۆشی بگەڕێمەوە
هاتوم لە ماڵی تۆدا وچانێک بدەم و بحەسیمەوە
هاتوم لە زەریای عەشقت قومە ئاوێکی بخۆمەوە
هاتومو ناگەڕێمەوە
چاوی ڕحمەتت بەسەرم دا بخشێنە
دەستی بەخشیارت بەسەر گوناهانم دا بێنە
لە دەرکەت ڕاوەستاوم
یان گیان دەدەمو بەپاکی دەگەڕێمەوە
یان تاکۆتای ژیان لەبەر دەرکەت دەست لە ئەژنۆ، سەر لە سوجدە، دەمێنمەوە
ئەی خالقی باڵندەکان، ئەی خودای گوڵان
ئەی خودای جوانی دەستم بگرە، ئارام بگرم
ڕۆحی نەسرەوتوم بسرەوێ
دڵی گڕ گرتوم دامرکێ
بەنوری خۆت ڕۆشن کە دیدەکانم
بەدەنگی هومێدت ئاوەدانکە هەر دوو جیهانم
ئەی خودای من، ئەی خودای جوانی و پاکی

✍️ ســــــانــاحیدری

نمایش بیشتر

سه وزه حیدری

@ مترجم وشاعر @ آذزبایجان غربی - مهاباد ☑ دانشجوی روان شناسی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا