لوتکه‌ی وه‌فاداری..”داستان
راسته ئه‌و ئێستا من ناناسێت به‌لام من ئه‌و باش ده‌ناسم
لهبهسهرهاتێک دا براده‌رێک گێرایه‌وه، له به‌ره‌به‌یانیه‌کی زوودا له نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن وه‌ک برین پێچێک کارم ده‌کرد له کاتژمێر هه‌شت و نیو دا پیاوێکی پیر له‌ته‌منی هه‌شتا سالیدا خۆی به‌ژوور داکرد که تا به‌زووترین کات چاره‌سه‌ری بۆ په‌نجه‌کانی بکه‌م که توشی ئازار هاتبوون جا وتی من کاتژمێر نۆ مه‌وعیدێکم هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به په‌له‌م یارمه‌تیم بده زوو برینه‌که‌م بۆ تیمار بکه.
جا داوام کرد که دا‌نیشێت له‌سه‌ر کورسیه‌که بۆ چاره‌سه‌رکردنی برینی په‌نجه‌ی ، له‌وکاته‌یدا خه‌ریک بووم په‌نجه‌کانیم چاره‌سه‌ر ده‌کرد پرسیم لێێ :باشهتۆمهوعیدهکهت چیه وا به‌په‌له‌ی تا دوا نه‌که‌ویت؟؟
له‌وه‌لامدا ووتی: هه‌موو به‌یانیه‌ک ده‌رۆم بۆ خانه‌ی چاودێری به‌سالاچوان- سالمندان – بۆ ئه‌وه‌ی نانی به‌یانی له‌گه‌ل خێزانه‌که‌م دا بخۆم، جا منیش لێیم پرسی باشه بۆچی خێزانه‌که‌ت چۆته خانه‌ی چاودێری به‌سالاچوان ؟؟!
له‌وه‌لامدا به‌چاوێکی فرمێسکاویه‌وه ووتی: ماوه‌یه‌که تووشی نه‌خۆشی ئالزایمر (بیر لاوازی )بووه، له‌وقسانه بووین برینه‌که‌یم بۆ چاره‌سه‌ر کرد، جاپرسیم لێی: خێزانه‌که ت سه‌خله‌ت ئه‌بێت ئه‌گه‌ر تۆ دوا بکه‌ویت له کاتی خۆیدا؟؟
لهولامدا ووتی: ئه‌و نازانێت من کێم ! ئه‌وه بۆ ماوه‌ی پێنج سال ده‌بێت نامناسێته‌وه، بهسهرسورمانیهوه پێم ووت: ئێستاش به‌رده‌وامی له‌گه‌لیدا و ده‌ته‌وێت نانی به‌یانی له‌گه‌ل دا بخۆیت به‌م حاله‌ی که هه‌رچه‌نده خێزانه‌که‌ت ناتناسێته‌وه ؟!!!!!
به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه پیاوه بهسالاچووهکه ده‌ستی کوشیم وپێێ ووتم: (راسته ئه‌و ئێستا من ناناسێت، به‌لام من ئه‌و باش ده‌ناسم و ده‌زانم ئه‌و کێیه).
جا ده‌لێت: هه‌ولم دا فرمێسک له‌چاوم نه‌یه‌ته خواره‌وه تا ئه‌و ده‌روات له‌لام.
جا منیش لێره‌دا ده‌لێم ئێمه هه‌مومان پێویستیمان به‌و جۆره وه‌فاو خۆشه‌ویستیه هه‌یه له‌نێوانماندا به‌تایبه‌ت له ژیانی هاوسه‌ریدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی پاک و وه‌فاداری پردێکه مرۆڤه‌کان ئه‌گه‌یه‌نیت به‌یه‌که‌وه، له‌گه‌ل نه‌مانی ئه‌م سیفه‌ته جوانه‌و پاکه‌دا مه‌حاله مرۆڤه‌کان به‌رده‌وام بن لهدلسۆزی وهاوغهمی و بۆ یه‌کتر بوون ..
تکایه ئه گه ر توش وه ک من دوایی خویندنه وه ی ئه م چیروکه فرمیسک به چاوه کانت دا هاته خوار ، سوزی خوتمان له خواره وه بو بنوسه .
هیمداد خالید
منبع : ده نگی ئیسلام