اصول

چــەنـد ڕوویـەکی ئـیعجازی لە سورەتی { النمل }دا (۲-۱)

 

پاک و پێگەردی بۆ تۆ ئەی خوای خاون دەسەڵات، ئەی خاوەنی مێهر! هەردەم قورئانەکەی تۆ دەستپێشخەر بووە لە باسکردنی دۆزینەوە زانستیە نۆێیەکان، ئەمەش گەورەیی قورئانەکەی تـۆ دەردەخات، چۆن وانەبێت کە خۆت فەرمووتە:{ما فرطنا فی الکتاب من شیء }.

حتى إذا أتوا على واد النمل قالت نمله یا أیها النمل ادخلوا مساکنکم لا یحطمنکم سلیمان و جنوده و هم لا یشعرون ﴿سورە النمل آیه ۱۸
فتبسم ضاحکا من قولها و قال رب أوزعنی أن أشکر نعمتک التی أنعمت علی و على والدی و أن أعمل صالحا ترضاه و أدخلنی برحمتک فی عبادک الصالحین ﴿سورە النمل آیه ۱۹

ئـەم ‌دوو ئـایەتە پیرۆزە ووردترین دێژەی زانستیمان لەسەر شێوەی ژیانی مێروولە دەدەنی، کە سیستمێکی ناوازەی ژیانەو زانستی نوێ ئاشکرای کردوە، سیستمێک جگە لە وتەی:{ فتبارک الله احسن الخالقین } هیچی ترمان لە بەرانبەریدا نییە.

کاتێک لە خزمەتی ئەم سوڕەتەدا دەبین، گەورەیی ئەم سوڕەتەمان بۆ دەردەکەویت. چونکە ئەم سوڕەتە پیرۆزە بەرنامەی تەواوی بۆ مرۆڤایەتی داناوە کە چۆن شارستانییەت بەدەست بێنیت و هەروەها هۆکارەکانی ڕووخانی شارەستانییەت چییە و

سوڕەتی (نمل) له دوای سوڕەتی (شعرا) دابەزیوه، ئەو سوڕەتە پەیامێکی گرینگی بۆ موسوڵمانان هەیە، ئەویش چەمکێکه له چەمکەکانی ژیان کە نابێ فەرامۆش بکرێت. هەر کات فەرامۆش کرا، زۆر به قورسی باجەکەی ئەداتەوە. ئەویش چەمکی ڕاگەیاندن و
خودای باڵا دەست دەفەرموێت: «حَتَّىٰ إِذَا أَتَوْا عَلَىٰ وَادِ النَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَهٌ یَا أَیُّهَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاکِنَکُمْ لَا یَحْطِمَنَّکُمْ سُلَیْمَانُ وَجُنُودُهُ وَهُمْ» [النمل:۱۸]واتە هەتا کاتێ گەیشتنه سەر شیوی مێرووله، لەوێدا یەکێ له مێروولەکان له بەرزاییەکەوه چاوی کەوت به سوپاکەی سولەیمان که وا بەرەو شاری ئەوان هاتن، بە زمان و شێوەی خۆیان بانگی کرد له باقی مێروولەکان و وتی: ئەی مێروولەکان هەموو بڕۆنه ناو ماڵەکانی خۆتانەوه و خۆتان پەنا بدەن و بەدەرەوه مەمێنن، مەبادا سولەیمان و سوپاکەی به پێی خۆیان و حەیوانی باری و سواری خۆیان، پێتان پێدا بنێن و لەناوتان ببەن و بتان شکێنن و ئەوان ئاگایان له خۆیان نەبێ و نەزانن که ئێوه وان له‌سه‌ر ڕێگەی ئەوانا!

بۆچی خوای گەورە باسی شکانی مێروولە دەکات؟ ئایا لەشی مێروولە پێکهاتەی شووشەی تێدایە!؟
زۆرینەی پێکهاتەی شووشه بریتییە له: دی یۆکسیدی سیلیکۆن silicon dioxide کە دەکاتە ڕێژەی هەفتاوپێنج{ } لە سەدی‌‌‌ پێکهاتەکەی. ئەم تۆخمە کیمیاوییەش لە لەشی مێروودا نییه، بۆیە قوڕئانی پیرۆز باسی شووشەی نەکردووە، بەڵکو تەنیا باسی شکانی کردووە، با بزانین چی لە پێکهاتەی لەشی مێروودا هەیە؟
بە پێی ئەم لینکەی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی
http://harvardforest.fas.harvard.edu/ants/body-structure

لەم لینکەدا هەر لە پەڕەگرافی یەکەم نوسراوە: Ants have a hard , wateproof exoskeleton, which is made. Of a material called chitin
واتە، مێروولەکان پەیکەری دەرەکی {ئیکسۆسکیلیتۆن}ی توند و دژە ئاویان هەیە، کە لە مادەیەک درووستکراوە پێی دەڵین{کیتین}.
کە ئیکسۆسکیلیتۆن پێکهاتەیەکی دەرەکی و پارێزەری ڕەق یان تۆێکڵداڕە، لە زۆربەی زیندەوەرە سمدارەکان و شاخدارەکاندا هەیە، ئەمەش پێناسەی{کیتین} بە پێی فەرهەنگی { WordWeb } ئەو ماددەیەی کە ئیکسۆسکیلیتۆنی لێ پێکهاتووە:
Noun: chitin [KI-tin]
A tough scmitransparent hoeny substance; the principal component of the exoskeletons of arthropods
واتە، پێکهاتەیەکی ڕەقەنی نیمچە ڕوونی توندە، پێکهاتەی سەرەکی ئێکسۆسکیلیتۆنە لە زیندەوەرە جومگەدارەکان ..
وەک دەبینین ئەم پێکهاتەیە سیفەتێکی هەیە ئەگەر پێی پێدا بنێی{Crush}دەبێت واتە ورد و خاش دەبێت و دەنگێکی لێوەدێت وەک شکانی شووشە وایە.

پەیامی ئەم ئایەته بۆ ئێمه:
۱ئاژەڵەکان، به پێی زانستی خۆیان جێگای ژیانیان دیاری دەکەن (واد النمل)

۲وت‌ووێژ، قسه و باس، ئەمر به چاکه و دوور خستنەوه له خراپه له نێوانیاندا هەیە (قالت النمله یاأیها النمل…)

۳ئاژەڵەکان؛ ئاوەز، شعوور و وریایی‌یان هەیە، خراپه و چاکه دەناسن و یەکتری ئاگادار دەکەنەوه (أدخلوا….لایحطمنکم)

۴له ناو مێروولەدا، سەرکردایەتی و دەزگای ڕاگەیاندن هەیە و فەرمانی بەڕێوه بردنیش هەیه (قالت النمله… أدخلوا)

۵مێرووله، مرۆڤەکان و پیشه و چالاکی مرۆڤەکان دەزانیت (سولەیمان و جنۆکه)
کاتێ حەزرەتی سولەیمان(سەلامی خوای لێ بێت) لەگەڵ سەربازەکانی، له پەلەوەر و جنۆکه و باڵەنده و مرۆڤ، گروپ گروپ کۆی کردنەوه، پۆل پۆل کەوتنه ڕێ تا گەیشتنه شوێنێک که ناسراوه به دۆڵی مێرووله له وڵاتی شام.
خوای گەورە حەزرەتی سولەیمانی فێری زمانی هەموو بوونەوەرەکان کردبوو، به بەڵگەی ئەم ئایەته:«وَوَرِثَ سُلَیْمَانُ دَاوُودَ ۖ وَقَالَ یَا أَیُّهَا النَّاسُ عُلِّمْنَا مَنْطِقَ الطَّیْرِ وَأُوتِینَامِنْ کُلِّ شَیْءٍ ۖ إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ الْفَضْلُ الْمُبِینُ» [النمل:۱۶]
وت‌ووێژ و ئاخاوتن و زمانی باڵەندەکانی فێر کردووه و
کاتێ خوا دەفەرموێت (منطق الطیر) ئەگەری ئەوه هەیە کە زمانی سەرجەم بوونەوەرەکانی زانیبێت.
لەو کاتەی که گوێ‌بیستی قسەی مێروولەکه بوو که دڵسۆزانە به نەتەوەکەی گوت برۆنە ژوورەکەی خۆتان. (دیاره ئەو مێرووله مرۆڤناس بووه، ئەیزانی ئەم کەسه که دێت پێغەمبەره(سەلامی خوای لێ بێت)) وتی با پێغەمبەر سولەیمان و قەومەکەی، ئێوه پان نەکەنەوه له کاتێکدا که ئاگایان لێ نییه. بەم چەشنه بیانوو و پاکانەی بۆ دێنیتەوه. ئەو جار زەردەخەنەیەک دێته سەر لێوەکانی پێغەمبەر سولەیمان(سەلامی خوای لێ بێت).
«فَتَبَسَّمَ ضَاحِکًا مِنْ قَوْلِهَا وَقَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِی أَنْ أَشْکُرَ نِعْمَتَکَ الَّتِی أَنْعَمْتَ عَلَیَّ وَعَلَىٰ وَالِدَیَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ وَأَدْخِلْنِی بِرَحْمَتِکَ فِی عِبَادِکَ الصَّالِحِینَ» [النمل:۱۹]

کاتێ حەزرەتی سولەیمان(سەلامی خوای لێ بێت) ئەم قسەی له مێروولەکه بیست له خۆشی ئەو زانسته که خوا پێی داوه، به زەردەخەنەیەکەوه پێکەنی و له هەمان کاتدا به پاڕانەوه گەڕایەوه بۆ لای خوا و فەرمووی: خوایا هێز و ماوەم پێ بده تا سپاسی ئەو نیعمەتەت بکەم که داوته به من و داوته به دایک و باوکیشم. یارمەتیم بده تا کارێکی باش بکەم که هۆی ڕەزامەندی تۆ بێ و به میهرەبانی خۆت بمخەره ڕیزی بەنده چاکەکانی خۆت.

پەیامی ئەم ئایەته:

۱پێویسته هەر گەلێ یا بنەماڵەیەک و… گەورەیەکیان هەبێ بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵگا و

۲گەورەکە له کاتی تەنگانه و ناخۆشیدا ڕێگای ڕزگارییان نیشان بدات.

۳هۆکاری سەرکەوتنی سەرکرده و ڕێبەر، دڵ‌فراوانییه.
سولەیمان پێغەمبەر وشەی (لایشعرون) له زمانی مێرووله دەبیسێت، کەچی تووڕه نابێت و زەردەخەنەی دێت.
نزا و پاڕانەوە تەنیا بۆ کاتی تەنگانه نییه، بەڵکو مرۆڤ دەبێ له کاتی هەبوون و خۆشیدا شوکرانه بژێر بێت (رب اوزعنی… اشکر… اعمل صالحا)

۵پێغەمبەر سولەیمان(سەلامی خوای لێ بێت)، لەگەڵ ئەو هەموو دەسەڵات و گەورەیی کە هەی بووە و پێغەمبەری خوا بووه، کەچی له بیری کردەوەی چاکدا بووه (اعمل صالحا) و شانازی به پایەداری خۆی نەکردووه.

۶ئەو کاته دەبێ دڵ خۆش بین که تەنانەت مێروولەکانیش به دادپەروەری ئێمه دڵخۆش بن (وهم لایشعرون – فتبسم).

لێرەدا پێش ئەوەی بڕۆینه ناو ژیانی مێرووله و چەند وانەیەک له ژیانی ئەم مامۆستا گەورەیە فێر بین، سەرەتا چەند وشەیەکی ئەم ئایەتە شی دەکەینەوە.

یەکەم: حتی إذا أتوا علی واد النمل

(نەمل) لەم ئایەتەدا به کۆمەڵ هاتووە و تاکەکەی دەبێته (النمله). نەک وەک هێندێ کەس وا تێگەیشتوون که وتویانه (النمل: مذکره) و (النمله: مؤنث).

لێرەدا بەهەڵه تێگەیشتن هەیه، کەوایه (النمل) کۆیه، کۆمەڵە. کاتێ دەیکەی به تاک، دبێته (النمله).

النمله: (ﺓ)ی پێوەیه، واتە هەم بۆ نێرینە و هەم مێینە بەکار دەبردرێت. وەک: (شاه) که لێره بۆ ڕەگەزەکەیه، جا نێر بێ یا مێ. بەڵام کاتێک جیای کەیەوه، بۆ ڕەگەزی نێر دەڵێ (کبش) و بۆ ڕەگەزی مێ دەڵێ (نعجه).

ئازیزەکانم بابەتێکی گرینگی‌تر ئەوەیه که زانایان یاسایەکیان هەیە که دەفەرمون: (علم لا ینفع و جهل لایضر). واتە جۆره زانستێک هەیە گەر بیزانی سودی نییه، ئەگەر نەشی زانی هیچ زەرەری نییه.

هێندێ لەو زانایانەی تەفسیری قوڕئانیان کردووه، خۆیان ماندوو کردووه بەو بابەتانەی که له سوڕەتی نەمل‌دا هەیه، بۆ نموونە: گۆچانی حەزرەتی موسا(سەلامی خوای لێ بێت)، هێندێک دەڵێن، دار خورمایه و هێندێک دەڵێن بەڕویه و… یا چەنده درێژ بووه و… لەوەدا خیلافات ساز بووه. دەی ئەوەی بزانین یا نا، هیچ قازانجی بۆمان نییه.

و سەبارەت به مێروولەکەش، چیرۆکی جۆراجۆر هەیه، له هێندێک تەفسیردا ناویان هێناوه، یا ئەوەی‌که شێوازی چون بووە و له کام کۆمەڵگای مێرووله بووه و… لە ڕاستیدا زانینی ئەم بابەته هیچ قازانجێکی بۆ ئێمه نییه. بۆیه منیش له باس‌کردنی ئەوانه خۆم دەپارێزم و کۆمەڵە شتانێک ئاماژە پێ دەکەم کە هیوام وایە جێی کەڵک بێت.

خاڵی یەکەم: زۆرترین گیاندار که له سەر زەویدا ژیان دەباته سەر، مێروولەیە:

سەدا بیستی دانیشتوانی سەر زەوی مێروولەن. ئەوەنده زۆرن که ئێمەی مرۆڤ ڕەنگه حەوت ملیارد بین، جا شتێک کەمتر یا زۆرتر، بەڵام ئەوان زۆر لەوە زیاترن. تەنانەت زانایەک بۆ ژێر چیاکانی ئەڵبا ڕۆیشت و لێکۆڵینەوەیەکی باشی لەسەر ژیانی مێرووله کرد. شانه مێروولەیەکی دیتەوه سەیری کرد سێ‌سەد هەزار ملیۆن مێروولەی تێدایه، ئەوه تەنیا لە یەک شانه مێروولەدا بووە.

له لایکی‌تر سەبارەت به زۆری مێرووله، پسپۆڕانی شارەزا له سەر ژیانی مێرووله وتویانه، له ماوەی ئەوەندەی که چل مرۆڤ له دایک دەبێت، حەوسەد ملیۆن مێرووله له دایک دەبێت.

خاڵی دووهەم: ئایا ئێمه کۆنترین یان ئەوان؟

زانایان وتویانه مرۆڤ نزیک چل هەزار ساڵه دەژیت.
بەس که سەیری ژیانی مێروولەیان کردووە، بۆیان دەرکەوتووه سەد و پێنج ملیۆن ساڵه ژیاوه لەسەر حەرزێ.

ئەمه کوتەکێکی چاکه بۆ ئەو کەسانەی که باوەڕیان به بیردۆزی پێشکەوتن هەیه. ئەو کەسانەی که به هەڵه حاڵی بوون و دەڵێن گیاندار بەرەو پێش دەڕوات، بۆ نموونه دەڵێن مەیموون وردە ورده بە تێپەڕ کردنی چەند قۆناغێک بۆته مرۆڤ و

سەیریان کردووه ئەو مێروولەی کە پێش سەدملیۆن ساڵ هەبووه، شێوازەکەی نەگۆڕاوه، پێکهاتەکەی نەگۆڕاوه، چی فێر بووه هەر ئەوەی دەزانیت و شتی تازه فێر نەبووە و

لەکاتێکدا مرۆڤ گۆڕانکاری بەسەر جەستە و بواری زانستی، شارستانییەت و ژیان و… یدا هاتووه. بەس مێرووله گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووه. جاڵجاڵوکه، داپیروشک، تارتنک، سێسەد ملیۆن ساڵە دەژین، بەڵام هیچ گۆڕانێک بەسەر پێکهاتەکەیاندا نەهاتووه، ئەوەش کوتەکێکی باشه بۆ بیردۆزانی پێشکەوتن.
بۆ پووچەڵ‌کردنەوەی ئەم بیرۆکه، زانایانی شارەزا لەسەر ژیانی مێرووله، باس لەوه دەکەن که مێرووله سێ گروپن: بەشێک نێرەکانن، گروپێک شاژنه و تاقمێکی‌تر کرێکارەکانن.

عبدالله علی پور

دریژه ی هه یه

نمایش بیشتر

عبدالله علی پور

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - نقده @ شغل : دعوتگر دینی و فعال اجتماعی - مدیر کانال تلگرامی @sozimihrab

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا