چیرۆکی مهڕمهڕهکانی ماڵی خوا و مزگەوتی خۆشهویستی خوا(د.خ)
ھاوسەردەمی ھەموو پاشاکانی حکومەتی سعودییە بووە، واتا لە سەردەمی مەلیک عەبدولعەزیز تا سەردەمی سەلمان پاشا. لە کارەکانی دیزاین و سەرپەرشتی زۆر وردبین بوو و بەھیچ شێوەیەک موجامەلەی کەسی نەدەکرد، ھەتا خودی پاشاکانی سعودییە تێکەڵاوی کارەکانی نەدەبوون و ڕێزێکی زۆریان لێ دەگرت.
لە تەمەنی ٤٤ ساڵی ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە و تەنھا یەک کوڕی ھەبووە. تەمەنی لە ١٠٠ ساڵ تێپەڕی و کۆچی دوایی کرد و ھەموو ژیانی تەرخان کردبوو بۆ خزمەت کردنی مزگەوتی مەککەی پیرۆز و مزگەوتی پێغەمبەرمان (دروودی خوای لەسەر بێت) لە شاری مەدینە. کەسایەتییەکەی بەجۆرێک بوو کە دوور بوو لە خۆدەرخستن و زۆر بەکەمی لە ڕاگەیاندنەکان دەردەکەوت.
ئەم پیاوە بەڕێزە چیرۆکێکی سەیری لەگەڵ مەڕمەڕی مزگەوتەکە ھەیە، چونکە ئەندازیارەکە دەیویست مەڕمەڕێکی سپی لە زەوی مزگەوتەکە بدات بۆ ئەوەی ئەم گەرمییە بمژێت و ئەو جۆرە مەڕمەڕەش لە چیایێک لە چیاکانی یۆنان وهدهست دهکهوت.
چیڕۆکی کڕینی مەڕمەڕی مزگەوتی مەککە و مەدینەی پیرۆز:
ئەندازیار محهممهد بۆ ھێنانی ئەم مەڕمەڕە ڕووی لە یۆنان کرد، تاکوو ئهم مەڕمەڕە بۆ سعودییه بھێنێت و بۆ ئهم مهبهستهشی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایێکی تایبەت بهست.
کاتێک دەگەڕێتەوە، مەڕمەڕەکە لە زەوی مزگەوت دەدات. بەڵام دوای ١۵ ساڵ بەرپرسانی وڵاتی سعودییە، داوا لە ئەندازیار محەممەد دەکەن کە جارێکی دیکە مزگەوتی مەککەی پیرۆز فراوانتر بکەن و پێویستە ھەمان مەڕمەڕ بۆ ئەم مەبەستە بەکار بھێنێت.
ئەندازیار محهممهد دەڵێت: کاتێک ئەو داوایەم لێکرا، نیگهران بووم. چونکە ئەو جۆرە مەڕمەڕە تەنھا لە شوێنێکی چیای یۆنان ھەیە و ڕێژەیەکی زۆر کەمی ههیه و لەوانەیە نەمابێت.
ئەندازیار محەممەد دەڵێت: جارێکی دیکە گەشتم کرد بۆ یۆنان بۆ ئەوەی ھەمان مەڕمەڕ بھێنم و چوومە کۆمپانیایەکەی پێشوو کە مەڕمەڕەکەم لێ کڕی بوو و داوای ھەندێکی دیکەم کرد.
بەڵام لە کۆمپانیا پێیان گوتم: ئەم جۆرە مەڕمەڕە نەماوە و دوای تۆ، کەسێکی تر کڕیویەتی و لە ئێستاشدا ئەم مەڕمەڕە دەست ناکەوێت.
ئەندازیار محهممهد دەڵێت: بەم قسانە زۆر دڵتەنگ بوو و قاوەکەشم نەخواردەوە و کۆمپانیام جێ ھێشت و پلیتی فرۆکەم وەرگرت بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە سعودییە.
بەڵام پێش ئەوەی لە کۆمپانیا بێمە دەرەوە، چوومە لای سکرتێرەکە و پێم گوت: کێ بڕە مەڕمەڕەکەی دیکەی کڕی. سکرتێرەکەش گوتی: ئەم بابەتە ساڵانێکی زۆری بەسەر ڕۆیشتووە و ئەستەمە بتوانین ئەو کەسە بدۆزینەوە کە مەڕمەڕەکەی دیکەی کڕیوە.
منیش گوتم: من ڕۆژێکی دیکە لە یۆنان دەمێنمەوە و ئەگەر ھەر زانیارییەکتان دەست کەوت، ئەمە ژمارە تەلەفۆنی ھوتێلەکەمە، دوای ئهوه بەخەمباری کۆمپانیام بەجێ ھێشت.
دوای ئەوەی کۆمپانیام جێ ھێشت لە خۆم پرسی بۆچی دەتەوێ بزانی کێ کڕیویەتی؟ خۆشم نەمدەزانی بۆچی ئەم کارە دەکەم، بەڵام ئومێدێکم لە دڵدا ھەبوو.
ئەندازیار محهممهد دەڵێت: بۆ بەیانی بە چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی گەشت بکەم، لە کۆمپانیا تەلەفۆنیان بۆ کردم و گوتیان وەرە کۆمپانیا، چونکە ناونیشانی ئەو کەسەمان دۆزیەوە کە مەڕمەڕەکەی کڕیوە.
منیش ڕووم کردە کۆمپانیا و لە ڕێگاش بەخۆم دەگوت: باشە چی لە ناونیشانی ئەو کەسە بکەم کە مەڕمەڕەکەی کڕیوە.
کاتێک چوومە کۆمپانیا و ناونیشانی ئەو کەسەیان پێدام کە مەڕمەڕەکەی کڕی بوو، سەرم سووڕما کە بینیم ئەو کەسەی مەڕمەڕەکەی کڕیوە، ھاوڵاتییەکی سعودییە.
ڕاستەوخۆ ڕووم لە فرۆکەخانە کرد و گەڕامەوە سعودییە و ڕووم لەو کۆمپانیایە کرد کە مەڕمەڕەکەی کڕی بوو و چوومە لای خاوەنی کۆمپانیایەکە و پێم گوت، ئەو مەڕمەڕەی لە یۆنان کڕیبووتان، چیتان لێ کردووە.
ئەویش گوتی: بەڕاستی نازانم، بەڵام با تەلەفۆن بۆ کۆگا بکەم، بۆ ئەوەی بزانم ئەم مەڕمەڕە یۆنانییەیان چی لێکردووە؟ پاشان گوتی: تەواوی ئەو مەڕمەڕە لە کۆگا ماوە و دەستی لێنەدراوە.
ئەندازیار محەممەد دەڵێت: کاتێک گوێم لەو قسەیە بوو، وەک منداڵ دەستم بە گریان کرد، خاوەنی کۆمپانیایەکە گوتی بۆچی دەگری؟
منیش تەواوی چیرۆکەکەم بۆ گێڕایەوە و پێم گوت: ئەوە چەکێکی پارە و چەندت دەوێت بینووسە و ئەو مەڕمەڕەمان پێ بدە بۆ ئەوەی لە زەوی مزگەوتی مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر(دروودی خوای لەسەر بێت) لە مەدینە بیدەیین.
خاوەنی کۆمپانیایەکە گوتی: وهڵڵاهی شتێک بۆ مزگەوتی مەککەی پیرۆز و مزگەوتی پێغەمبەرمان(دروودی خوای لەسەر بێت) بێت، یەک درھەمی لەسەر وەرناگرم. چونکە ئەم کارە لە خۆڕا نییە. بەڵکوو خوای گەورە ئەمەی لەبیر بردوومەتەوە و وای لێکردم بیکڕم بۆ ئەوەی ئەو ڕۆژە بێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لە فراوانکردنی ئەو مزگەوتە بەکار بهێنرێت.
ههمووتان سهڵاوات لهسهر سهروهری مرۆڤایهتی موحهممهدﷺ لێ بدهن.
نێردراوه لە لایهن: نهسرین ئۆفته
پێداچوونهوه: سۆزی میحڕاب