یادكردنه‌وه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری خاته‌م “د.خ” له‌نێوان بهزایهدانو تێپه‌ڕاندندا
میلاد رسول الله

سه‌باره‌ت به یادی له دایكبونی پێغه‌مبه‌ر “صلی الله علیه وسلم” مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان بابه‌تێك له سه‌ر چۆنیهتییو ڕه‌وایی یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی له‌دایكبوون بڵاو ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی بابه‌ته‌كه‌یه:
بسم الله الرحمن الرحيم
یه‌كێك له‌وبابه‌تانه‌ی كه له‌نێو مسوڵماناندا مشت‌و مڕی گه‌رمیان له‌سه‌ره بریتیه له یادكردنه‌وه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری كۆتایی موحه‌ممه‌د “صلی الله علیه وسلم” كه به‌ڕای ژماره‌یه‌كی زۆر له‌زانایان له (12)ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌می (571)ی زاینییدا له‌دایك بووه.
منیش به‌پێویستی ده‌زانم بۆ به‌رچاو ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری مسوڵمانانی كوردمان له‌وباره‌وه چه‌ند دێڕێك بنووسم:
سه‌ره‌تاش ده‌ڵێم:
سوپاس بۆ خوا لهكتێـبـێكی سه‌ربه‌خۆدا به‌ناو و نیشانی: (جهژنو یادو بۆنه‌كان‌و هه‌ڵسه‌نگاندنێك)، به‌گشتیی باسی هه‌ڵوێستی ڕاست‌و دروستی شهرعییانهم له‌باره‌ی جهژنو یادو بۆنه‌كانه‌وه كردوه، به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، چ ئایینی‌و ئیسلامیی بن، چ نهتهوهییو نیشتیمانیی، چ پیشه‌یی، چ جیهانیی، كه پوخته‌و گوشراوی ئه‌وه‌ی له‌وێ گوتوومهه ئه‌وه‌یه كه:
جهژنو یادو بۆنه‌كان بهگشتییو به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، له‌بابه‌تی ههڵسو كهوتو نه‌ریته‌كان (المعاملات والعادات)ن‌و بناغه‌ش له ههڵسو كهوتو نهرێتهكاندا به‌ڕای تێكڕای زانایانی ئیسلام بریتیه له ڕهواییو ڕێپێدران (الإباحة والعفو) مه‌گه‌ر شتێك به‌به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون‌و بێ چه‌ندو چوونی شه‌رعیی قه‌ده‌غه كرابێ، به‌پێچه‌وانه‌ی خواپه‌رستییه‌كان (العبادات)ه‌وه كه بناغه تێیاندا قهدهغهبوونو ڕێ لێگیرانه، مه‌گه‌ر شه‌ریعه‌ت داینابن، وه‌ك (عبدالرحمن بن ناصر السعدي) گوتوویه‌تی: (الأصل في العبادات الحظر الا ما ورد عن الشارع تشریعه، والأصل فی العادات الإباحة الاّ ما ورد من الشارع تحریمُهُ) أصول الفقه المهمة، ص105,106.
هه‌روه‌ها هه‌مان ڕاستیی زانایانكی دیكه‌ش گوتوویانه، بۆ وێنه: (إبن تیمیة) له (مجموع الفتاوی)دا ج14 ص45، وه (القواعد النورانیّة الفقهیة)دا ص112، وه (د. عبدالكریم زیدان) له (الوجیز أصول الفقه) ص48دا، (إبن عثیمین) له (شرح الأربعین النوویة) ص121،122دا.
پوخته‌ی پێناسه‌ی (عبادات)یش ئه‌وه‌یه كه بریتیه له چۆنیه‌تی ههڵسو كهوتو مامه‌ڵه‌ی فیكیریی‌و كرده‌یی مسوڵمانان له خزمه‌ت خوادا، كه له ئیمان‌و دروشمه‌كانی په‌رستن (شعائر التعبّد)دا خۆی ده‌نوێنێ.
(معاملات وعادات)یش بریتیه له چۆنیه‌تی ههڵسو كه‌وتی خه‌ڵك له‌نێو خۆیاندا.
ئنجا له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه كه شه‌ریعه‌ت له‌بواری خوا پهرستییهكاندا نوخته‌ی خستۆته سه‌رپیت، هه‌ر شتێك له‌وبواره‌دا زیاد بكرێ بهداهێنراو (مبتدع) دادهنرێو ڕه‌تكراوه‌یه، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا “صلی الله علیه وسلم” فه‌رموویه‌تی: {من أحدث فی أمرنا هذا ما لیس منه فهو ردّ} رواه البخاري: 2697، ومسلم: 1718، وه‌فه‌رموویه‌تی: {من عَمِلَ عملاً لیس علیه أمرنا فهو ردّ} رواه مسلم: 1768.
كه هیچ گومانی تێدانیه مه‌به‌ست له (أمْرِنا هذا) و (أمْرُنا) بواری عه‌قیده‌و خوا په‌رستییه، نه‌ك بواری نهرێتو ههڵسو كه‌وته‌كان، كه له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه شه‌ریعه‌ت بۆشایی زۆری تێدا به‌جێهێشتوون، ده‌رفه‌تی زۆر هه‌یه بۆ كۆشش (إجتهاد)ی مرۆڤــ، كه به‌گوێره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ژیان‌و گوزه‌ران پڕیان بكاته‌وه، هه‌ربۆیه‌ش پێغه‌مبه‌ر “صلی الله علیه وسلم” فه‌رمویه‌تی: {أنتم أعلم بأمر دنیاكم} رواه مسلم، واته: ئێوه به‌كاری دنیاتان شاره‌زاترن.
مه‌به‌ستیشم له به‌زایه‌دان (تفریط) له‌بواری له‌بواری یادكردنه‌وه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ردا “كه‌مادام له‌بواری ههڵسو كهوتهكاندایه، له ئه‌سڵدا ڕه‌وایه مه‌گه‌ر نێوه‌ڕۆك‌و شێوازی یادكردنه‌وه‌كه ناشه‌رعیی بێ” ئه‌وه‌یه كه به‌بیانووی به بیدعه‌ت دانانیه‌وه ڕه‌خنه‌ی بێ بگیرێ‌و به ناشه‌رعیی دابنرێ!
وهمهبهستیشم له تێپه‌ڕاندن (إفراط) له‌وبواره‌دا ئه‌وه‌یه كه به‌جۆرێك له عیبادهت دابنرێ، كه بێگومان ئه‌وكاته پێناسه‌ی (بدعة)یش ده‌یگرێته‌وه، چونكه عیبادهت ته‌نیا له‌لایه‌ن خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌وه دیاریی ده‌كرێ، هه‌روه‌ها مه‌به‌ستم له‌زێده‌ڕۆیی لهوبورارهدا ئه‌وه‌یه كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌شێوازو نێوه‌ڕۆكێكی هه‌ڵه‌و ناشه‌رعییانه ئه‌نجام بدرێ.
ده‌شزانم ئه‌م بڕه توێژینه‌وه‌یه وه‌ك (متن)ێكی زۆر كورت‌و گوشراو وایه‌و پێویستی به‌ڕوونكردنه‌وه (شرح) هه‌یه، كه لهحهوسهڵهی ئێره‌دا نیه، بۆیه جارێكی دیكه سه‌رنجی خوێنه‌رانی سه‌نگین ڕاده‌كێشم بۆ كتێبـی: (جهژنو بۆنه‌و یاده‌كان)، وه‌هیوادارم به‌وردیی بخوێنرێته‌وه، كهپێموایه هیچ ئیشكال‌و گومانێك ناهێڵێ له‌وباره‌وه
كۆتایی ئه‌م باسه‌ش به‌چه‌ند قسه‌یه‌ك دێنم كه له پێشه‌كی كتێبـی ناوبراودا هێناومن:
[…ئامانجیشم ئه‌وه‌یه كه ڕێ نه‌ده‌ین به‌ناهه‌ق به‌ناوی شه‌ریعه‌ته‌وه بازنه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان (المحرمات) له‌سه‌ر حیسابی حهڵاڵو ڕه‌وا (الحلال والمباح) به‌بێ به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون‌و بێ چه‌ندو چوونی شه‌رعیی، فراوان بكرێ‌و خه‌ڵكی تووشی سه‌غڵه‌تیی (حرج) ببێ……
ده‌مه‌وێ به‌رگریی لهفراوانییو ئاسانییو له‌گه‌ڵ فیتڕه‌تی ساغ‌و به‌رژه‌وه‌ندیی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكدا گونجاویی شه‌ریعه‌تی تێر‌و ته‌واوی خوای كاربه‌جێ بكه‌م، له‌به‌رانبه‌ر هه‌ندێك جۆره تێگه‌یشتنی سه‌ر كێڵو كرچ‌و كاڵدا، بۆ هه‌ندێك ئایهتو ده‌قی سوننهتو بابه‌تی شه‌رعیی كه سه‌ره‌نجام بهناههقو سته‌م ڕووی گهشو جوانی شه‌ریعه‌ت دهشێوێننو به‌بێ به‌ڵگه‌یه‌كی ڕاست‌و ڕوون، هه‌ندێك شتی ڕه‌وا له خه‌ڵكی قه‌ده‌غه دهكهنو له‌ئاكامدا یان: سهغڵهتو بێزاریان ده‌كه‌ن، یان: “ئه‌گه‌ر دامه‌زراو نه‌بن” لهئیسلامیان دوورده‌خه‌نه‌وه‌و دهیانتارێننو دهیانتۆرێننو، ڕاست‌و به‌پێچه‌وانه‌ی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه “صلی الله علیه وسلم” مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، كه فه‌رموویه‌تی: {يَسِّروا ولا تُعَسِّروا، وبَشِّروا ولا تُنَفِّروا} متفق علیه، واته: دینداریی ئاسان بكهنو قوڕسی مه‌كه‌ن، وه خه‌ڵك دڵخۆش بكهنو بێزاریان مهكهنو مهیانسڵهمێننهوه].
والسلام علینا وعلی عبادالله الصالحین
وصلی الله تعالی وسلم علی محمد المبعوث رحمة للعالمین وآله أجمعین من الصَّحب والأزواج والقرابة والتابعین له‌م بإحسان الی یوم ا‌لدین.
12ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌م 1435ك
13 كانونی یه‌كه‌م 2014 ز
عــهلـی بــاپــیـر