کوردیمناجات

یا ئیلاهی….

یا ئیلاهی.....

شیدا محمودی

تۆ کە خاڵقی ئەرز و سەما و کەون و کائیناتی، تۆ کە ڕێکت خستوون شەو ڕۆژ
تۆ و میلیارها کەکشەڵانت لە بانی ئاسمان چاندوە، تۆ کە خاڵقی باران و خۆر و زەریا و گشت گیا و گیان لەبەری!
ئەی مرۆڤی بێ دەسەڵات؟ ئەی مرۆڤی یاغی کە هەست دەکی جیهان لە ژێر دەستی تۆ مۆمە! ئەی کوا؟
قودرەتی ئاوەزێک کە تۆ پێت بەخشیوە،
کەمێ زانستی ناقیسی وەدەست هێناوە کە چی ئیدەعای زانایی ئەکا! ئەی کوا؟!
مرۆڤی زەلیل و زەبوون دەبێ ئێستا ددان بە نەزانین و بێ دەسەڵاتی خۆی دابنێ!
دەبێ جیهانێک لە هاواری پێشکەوتنی دەکا و بەشەری دەسکر دروست ئەکا،
با بێ و لە بەرانبەر ڤایرووسێکی بچووک کە دیتنی بە پێشکەوتووترین کەرەسەکانیش ئەستەمە ئاوا دونیا دەشێوێنێ و هیچ کەس ناتوانی چارەسەری بکا، ژیانی مرۆڤی تاڵ و لە ترسی مەرگ ژیانیش مردوە !
یا ئیلاهی ئێمە باوەڕمان وایە ئەو گشت حیکمەت و تاقیکاری ژیانی کاتیە
دەبێ بەشەر وەخۆ بێتەوە و سەری بێ دەسەڵات و عەقڵی ناقیسی لە حانت عەزەمەت و گەرەییت نزم بکاتەوە و ئیعتڕاف بە زەلیلی و بێ دەسەڵاتی خۆی بکا !
ئیلاهی هەرچی ئیرادەت لەسەر بێ خێری تێدایە و ئاوەزی ئێمە زۆر لەوە کەمترە بفامین
دەسا یا ئیلاهی دەستی بێ دەسەڵات و زەعیفی خۆمان بە ڕەحمەت و شەفەقەتی تۆوە دەگرین و لێت جیا نابیتەوە
خۆت پەنامان بدە و ئەوەی بە خێر و دونیا و دۆاڕۆژمانە وەڕێمان بێنە

ئامین

شەیدا مەحموودی ــ شنۆ

نمایش بیشتر

شیدا محمودی

@ استان آذربایجان غربی - اشنویه @@ نویسنده ، شاعر و مترجم @ فعال مدنی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا