![](/wp-content/uploads/2024/06/IMG_20240615_162518_388-780x470.jpg)
مودریک عەلی عارف
============
مانگى (ژى الحِجَّه)یه و وه‌رزى حه‌ج و زیاره‌تى به‌یت و گڕگرتنى دڵ و تاوسه‌ندنى ڕۆحه، وه‌رزى هه‌ڵكورمانه به پلیكانه و په‌یژه‌ى نزادا بۆ به‌نسیب بوونى خه‌ڵاتى حه‌ج، وه‌رزى نزاى (نزاگۆ)یانه له‌به‌رده‌م ده‌رگانه‌ى ڕه‌حمه‌تى (وه‌ڵامگۆى نزا)كاندا، وه‌رزى خۆ هه‌ڵزنینه به قاپى ڕه‌حمه‌تى یه‌زداندا بۆ وه‌رگرتنى (تاجى حاجى)، وه‌رزى پاڕانه‌وه و كڕووزانه‌وه‌یه له‌به‌رده‌م ئاستانه‌ى (رَبُّ البَیْت) و مه‌عشوق و مه‌عبودى ئه‌به‌دیدا، وه‌رزى خۆ سپى كردنه‌وه و خۆ داڕنینه له كۆڵ و خۆڵ و تۆز و گه‌ردى گوناه، وه‌رزى سه‌ماى مه‌عنه‌وییه‌تخوازى و له‌شه‌قه‌ى باڵدانى مه‌لى ڕۆحه بۆ گه‌یشتن به مه‌مله‌كه‌تى مه‌له‌كوتى ئه‌علا.
ئه‌مێستا وه‌رزى پاییز‌ى خه‌زانى گوناهو به‌هارى سه‌وزبوونى ئیحسان و ئیمانه، وه‌رزى نه‌هێشتنى جیاوازییه‌كان و نه‌مانى (ئیعتیبارات) و (ئیمتیازات) و شانازییه‌كانه، وه‌رزى یه‌كڕیزى و یه‌كڕه‌نگى و یه‌كده‌نگییه، وه‌رزى به‌جێگه‌یاندنى (مه‌ناسیك) و چوونه بۆ (مه‌سكه‌ن)ى (ئه‌مین) و وتنه‌وه‌ى درووشمه (سوكنابه‌خش)ه‌كانه، وه‌رزى وتنه‌وه‌ى سرودى ئاسمانى و عیرفانى (ڵبَّیْكَ اللَّهُمَّ ڵبَّیْكَ)ه، وه‌رزى ته‌وه‌للوودى دووباره و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ زێد و نیشتیمان به پاكى و به‌رائه‌تى مناڵانه‌وه، وه‌رزى خۆ هه‌ڵكێشانه له ئاوى (زه‌مزه‌م) و چاوه‌ڕوانى كردنى كوپێك یان قومێك ئاوى (كه‌وسه‌ر)ه بۆ نه‌مانى تینوویه‌تى ئه‌به‌دى: (مَنْ شَڕبَ مِنْهُ ڵمْ ێچْمَأْ بَعْدَها أَبَدَاً.)
ئیلاهى! ئه‌ى ئه‌وه‌ى كه دڵه‌كان كه‌مه‌ندكێشى ڕووگه‌كه‌ت ده‌كه‌ى! وا له‌م دووره‌وه و له وڵاتى (كابان)ه‌وه، له مه‌مله‌كه‌تى (جینۆساید) و به‌ناو (ئه‌نفال)ى گه‌رمیان و بادینان و (هه‌ڵه‌بجه)ى پڕ له بۆنى سێوى (كیمیاباران)ه‌وه، له ده‌شتى زوڵم لێكراوى (شاره‌زوور)ه‌وه، منى كوردى كوردستانى، به قاتێكى كوردى (ستارخانى)یه‌وه، له‌گه‌ڵ دڵه‌ى تامه‌زرۆ و شه‌یدام، به‌ره‌و دیارى ده‌یرى عیشقى (حیجاز) و (كابه)ى پیرۆز و (ڕووگه)ى یه‌كتاپه‌رستانت كه‌وتوومه‌ته ڕێ، تا له‌وێ، هه‌نێ جار به ئه‌سپایى به شوێن پێكانى دایكه (هاجه‌ر)دا ڕێ ته‌ى كه‌م و گه‌ه گاهێكیش توند توند ڕا بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ى به گسكى (پێڵوى چاوه‌كانم) تۆزى ژێر پێڵاوه‌كانى كۆ بكه‌مه‌وه و تینوویه‌تى دڵمى پێ بشكێنم و چاوه‌كانمى پێ بڕه‌ژم!
خوایه‌گیان! ئه‌ى خاوه‌نى به‌یتى مه‌عمور! به‌ڵێ وا ئه‌مجاره‌ش به قاتێكى (مورادخانى) و (جامه‌دانى)ییه‌كى ڕه‌شى قه‌ترانى و خاڵى سپى سپى وه‌ك به‌رگى ئیحرامه‌وه، دێم و ته‌پوتۆزى پێڵاوه‌كانى (ئیبراهیمى خه‌لیل) و (ئیسماعیلى زه‌بیح) و خاك و خۆڵى سه‌ر به‌رده‌كانى دیوارى (به‌یت) كۆ ده‌كه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستم بگاته به‌رده ڕه‌شه‌كه و ڕوخسارمى پێ سپى بكه‌م و چاوه‌كانمى پێ بڕه‌ژم و به (هه‌روه‌له)ه‌وه بگه‌مه مه‌قامه‌كه‌ى بابه گه‌وره‌ى (بت شكێن) و (قانت)انه دوو ڕكات نوێژى (مه‌قام) بۆ (رَبُّ البَیْت) بخوێنم.
په‌روه‌ردگارى خاوه‌نى ئه‌دگارى جوان و دڵڕفێن! وا دیسانه‌وه منى شه‌یدا و تامه‌زرۆ و تینووى لیقا و دیدارى ئازیزان، له‌م وه‌رزى حه‌ج و زیاره‌ته‌دا، له‌م وه‌رزى (موحتاجى و موشتاقى)یه‌دا، هه‌ر وه‌ك جاران، گڕ به‌ربوویه‌وه دڵه‌ى تاوسه‌ندووم و ئۆقره و قه‌رارم لێ بڕاوه و دڵم وه‌ك ته‌نور داگیرساوه.
ئیلاهى! به‌خوا بێ قه‌رارم بۆ زیاره‌تى به‌یت و دیدارى ڕه‌وزه‌ى یارم، بۆیه ئه‌مجاره‌ش وا هه‌میسان خۆمانه و (وه زوانى وێمان) و (هۆرامیانه) و به شاڵ و (چۆخه و ڕانك) و (فه‌قیانه)ى سپییه‌وه دێم، به‌ڵێ به مشتێك (توو) و ده‌مێك (بنێشت)ى داره‌به‌ن و بنه گوێنییه‌ك (گوێز) و پڕى ده‌فرێك (قه‌زووان)ى سه‌وز و به‌رچینه‌یه‌ك (هه‌نجیر)ه‌وه دێم، به ته‌سبیحێكى (قه‌زووان)ى سه‌د و یه‌ك دانه‌ییه‌وه دێم، به (فه‌ره‌نجى) و (كڵاو و مشكى) و (پوزه‌وانه) و (كڵاش)ى ناوچه‌ى دڵڕفێنه‌وه دێم.
به‌ڵێ! له ناو جه‌رگه‌ى مه‌مله‌كه‌تى خانه‌قا و مه‌دره‌سه‌ى شه‌رعى و باخ و ڕه‌ز و (ته‌ڵان)ى پڕ له (ته‌وه‌ن نما) و خه‌ڵكى (موحه‌ممه‌د دۆست)ى هه‌ورامانى سه‌ربه‌رزى (صه‌ییدى) و (مه‌وله‌وى) و (سوبحانى) و (موفتى زاده) و (سه‌ڵاحه‌دین) ى نه‌وه‌ى (مه‌ڵڵا به‌ها)وه دێم، به هه‌ڵه‌داوان و تامه‌زرۆیى و ئیشتیاقێكى (بێ چوون)ه‌وه دێم، دێ به دێ و شار به شار و بنار به بنار و هه‌وار به هه‌وار ڕێ ته‌ى ده‌كه‌م و بۆ لات دێم، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك حه‌یران و عاشقێك، دانه دانه‌ى تۆز و گه‌ردى (میسك ئاسا)ى ژێر پێى (سالاره‌كه‌ى مه‌دینه) كۆ بكه‌مه‌وه و بیكه‌مه نێو (توێى دڵ)ى توێ توێمه‌وه، یان بیكه‌مه ناو (جام)ێكى فافۆن و (دۆڵكه) گڵینه‌كه‌ى ده‌ستم و تێكه‌ڵ به ئاوى (زه‌مزه‌م)ى بكه‌م و تینوویه‌تى چه‌ند ساڵه‌مى پێ بشكێنم، بۆ دواجاریش به‌شێك له‌و تۆز و گه‌رده گیان ژێنه‌وه (ڕه‌ونه‌ق به‌خشه) بكه‌م به (كلى چاوم) و پڕ به دڵه‌ى تامه‌زرۆشم، له‌گه‌ڵ كاك (ئه‌حمه‌دى موفتى زاده)دا، دانه‌كانى شیعر و سۆز بهۆنمه‌وه و بڵێم:
یاخوا كڵه‌ى چه‌م، گه‌ردى پاڵاش بۆ
سه‌رم هه‌زار جار، سه‌ر گه‌ردى ڕاش بۆ.
ئه‌ى خوا میهره‌بانه مه‌حبوبه‌كه‌م! زۆر حه‌ز ده‌كه‌م بۆ تاوێكیش، هه‌ڵزنێمه سه‌ر چیایه‌كى (هۆرامان) و له سه‌ر تاشه به‌ردێكى ساف و ته‌ختدا، له ژێر سێبه‌رى (داره به‌ن)ێكدا، یان له‌سه‌ر ته‌خته به‌ردێكى (ته‌ڵان)ێكدا، خۆم بده‌م به‌سه‌ر عه‌سایه‌كى (دار گوێز)ی‌دا و ده‌ست بخه‌مه بنا گوێم و له‌گه‌ڵ (ئۆسمان كێمنه‌یى) هونه‌رمه‌ندى (گۆرانى واچ)دا، پڕ به گه‌رووم، به‌زمێكى (سیاچه‌مانه) و (شێخانه) بچڕم و ڕوو بكه‌مه (ڕه‌وزه‌ى ڕیزوان) و پڕ به دڵ و گه‌رووشم، له‌گه‌ڵ هۆنه‌رى ئه‌م په‌یڤه (فۆلكلۆرى)یانه‌دا، هاوار بكه‌م و بچڕم:
گه‌ردو گه‌ردانه… گه‌ردو گه‌ردانه
خاكى مه‌دینه یا ألله، بۆمان ده‌رمانه
خاكى مه‌دینه باوانم، شیفاى ده‌ردانه
تكا و لاڵه‌ما باوانم، به هۆرامیانه
ڕه‌ببى قبوڵ كه‌ى، وه‌بێ به‌هانه.
ئیلاهى! من ده‌مه‌وێ كۆڵان به كۆڵانى (مه‌ككه)ى پیرۆز بگه‌ڕێم، ده‌مه‌وێ بست به بستى خاكى (حیجاز) ته‌ى بكه‌م، ده‌مه‌وێ نانى به‌یانیم له خزمه‌ت (دایكه خه‌دیجه)ى خۆشه‌ویستمدا، تریت و تێوڵه‌ى شیر و نانى جۆ بخۆم، ده‌مه‌وێ بۆ ژه‌مى نیوه‌ڕۆیه‌ك سه‌رێك له ماڵى (یارى بێ قه‌رارى غار) بده‌م، ده‌مه‌وێ پیاسه‌یه‌كى عه‌سرانه له‌گه‌ڵ (عومه‌رى فاروق)دا بكه‌م، ده‌مه‌وێ له كاتى زه‌رده‌په‌ڕى ئێواره‌دا، چاوێك له ڕووخسارى جوان و نورانى (عوسمان)ى خاوه‌ن شكۆ ببڕم، ده‌مه‌وێ ژه‌مى ئێواره‌م نان و خورما و جامێك شیرى ماڵى (عه‌لى) جوامێر و خۆشه‌ویست و (فاتیمه)ى سه‌نگین بێ، یان خۆم بكه‌م به ماڵى (ئه‌بو ئه‌ییوبى ئه‌نسارى)دا و چرا بكوژێنینه‌وه و ـ به یادى جارانه‌وه ـ منیش ژه‌مێك وه‌ك ئازیزه‌كه ـ كه ته‌نها به‌شى خۆیان ده‌كا ـ نانیان له‌گه‌ڵ بخۆم، ده‌مه‌وێ له‌وسه‌رى كۆڵانێكه‌وه چاوم له پێشبڕكێى سه‌روه‌رى نازدار و دایكه (عائیشه)ى دڵسۆزم بێ، ده‌مه‌وێ له بن دیوارى (به‌یت)دا دابنیشم و گوێم له ده‌نگى زوڵاڵى بانگه‌كه‌ى (بیلال) بێ.
خوایه‌گیان! گیانبه‌خشى گیانان! ڕێگه و مۆڵه‌تم بۆ بڕه‌خسێنه، ئاخر به‌م كزۆڵى و كڵۆڵى و (بێ كۆڵى)یه‌ى خۆمه‌وه، ده‌مه‌وێ شه‌وێك به ئه‌سپایى خۆم بكه‌م به ماڵه‌كه‌ى (ئه‌ڕقه‌م)دا و سوره‌تى [ۆالچُّحَى]ى تێدا بخوێنم، ده‌مه‌وێ سه‌ر بكه‌م به هه‌موو كوچه و كۆڵانێكى (به‌ككه)دا، تاوه‌كو چه‌ند وێنه‌یه‌كى یادگارى جێ پێیه‌كانى (ئه‌بوبه‌كرى ڕاستگۆ)ى مار گه‌ستوو و (عومه‌رى فاروق)ى به هه‌یبه‌ت و (عوسمانى زولنوره‌ین)ى به شه‌رم و شكۆ و (عه‌لى عه‌له‌مدار)ى بوێرى به عیززه‌ت و (حه‌مزه‌ى شه‌هید)ى جه‌رگ ده‌رهێنراوى به‌جه‌رگ بگرم و دواتر ئه‌رشیفێكیان لێ‌دروست بكه‌م.
ئه‌ى خواى خاوه‌ن عه‌تا! ببوره له به‌نده‌ى خاوه‌نى خه‌تا، منى تامه‌زرۆ و تینووى حه‌ج، ده‌مه‌وێ به كامێراى چاوى دڵم، وێنه‌ى هه‌نگاوه پڕ له سه‌روه‌رییه‌كانى دایكه (خه‌دیجه)ى پشت و په‌نا و دڵنه‌وایى ده‌رى سه‌ردار و (فاتیمه)ى به‌سۆز و (سومه‌ییه)ى هه‌وه‌ڵ شه‌هید و (ئه‌سما)ى خه‌باتگێڕى چاونه‌ترس و (عائیشه)ى ڕه‌مزى عیشق و ناز و مه‌حه‌ببه‌ت و نه‌به‌ردى بگرم، بۆ ئه‌وه‌ى وێنه‌كانیان له ئه‌لبووم و تابلۆیكى زێڕیندا هه‌ڵگرم، بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆژانه ته‌ماشایان بكه‌م و به‌ده‌م یاده‌وه‌رییه‌كانیانه‌وه ـ به‌شه‌رمه‌وه ـ سه‌رى شه‌رمه‌نده‌ییم بخه‌مه سه‌ر سه‌رین و چاو لێك بنێم، سا به‌ڵكو ـ لوتفى خواى میهره‌بان ببارێ به‌سه‌ر منیش‌دا ـ و له خه‌ونێكى چه‌ند خوله‌كیشدا بێت، ببمه میوانیان و به دیداریان شاد ببم.
ئیلاهى! ئه‌ى خاوه‌نى قیبله‌گاى (مه‌قبوڵ) و ڕووگه‌ى (مه‌قسود)ى (بێ چوون)ى دڵه‌ى تینوو و شه‌یدام! من ڕۆژى پێنج جار ـ به شه‌رمه‌وه ـ ڕووى سینه و ڕوخسارم له (قیبله)كه‌ت ده‌نێم و ڕووى ڕۆح و دڵم له زاتى پاكت ده‌كه‌م، كه پاش (ئه‌قسا)ى بریندار، (كابه)ت كرده ڕووگه‌مان، به‌ڵام مه‌خابن كه قاچم كۆت كراوه و ناگات به (ته‌واف چییه‌كان)دا و ده‌ستم به‌ند كراوه و ناگاته زیاره‌تكاره‌نى (حَجَرُ الأسْۆد)ه‌كه‌ت، چى بكه‌م دوورى ڕێگه‌كه‌م مۆڵه‌تم نادات خۆم له ده‌ر و دیوارى (به‌یت) و (مه‌قام) و به‌رده‌كانى (به‌در) و ئاهه‌كانى (ئوحود) و عه‌زیمه‌ته‌كانى (عه‌ره‌فات) هه‌ڵسووم؟!
ئیلاهى! چى بكه‌م ده‌رفه‌ت نه‌ڕه‌خساوه كه سڵاو و درودێك بۆ یارانى ماڵ و مه‌نزڵى حه‌وانه‌وه‌ى (به‌قیع) بنێرم و له په‌ناى كێلى شه‌هیدێكیاندا پێیان بڵێم: (ألسَّلامُ عَڵیْكُمْ دارَ قَوْمٍ مُۆْمِنِینَ ۆأَتَاكُمْ مَا تُوْعَدُونَ غَدَاً مُۆَجَّلُونَ ۆاِنَّا اِنْ شَا‌ۆاللهُ بِكُمْ لاحِقُون) و ئێمه‌ش به دیدارتان شادده‌بین؟! چى بكه‌م مۆڵه‌ت نه‌بووه و ڕێگه نه‌دراوه بێم و له‌ژێر سێبه‌رى (دره‌ختى ڕیزوان)دا به‌یعه‌ت و په‌یمانى به‌نده‌یى و ملكه‌چى نوێ بكه‌مه‌وه و ده‌ستم بخه‌مه سه‌ر به‌ردێكى ژێر دره‌خته‌كه‌ى ڕیزوانه‌وه؟!
ئیلاهى! هه‌ر تۆ فریادڕه‌س و په‌نامى! ده‌مه‌وێ قۆچێك بكڕم و له‌گه‌ڵ ده‌ستم بیبه‌م بۆ سه‌ر ئه‌و به‌رده‌ى كه بابه گه‌وره‌م (ئیبراهیمى خه‌لیل) ویستى (ئیسماعیلى زه‌بیح)ى مامم سه‌ر بڕێت و بیكاته قوربانى، ده‌مه‌وێ منیش ـ ئه‌گه‌ر قابیلى ئه‌وه بم ـ بڵێم ئه‌گه‌ر لێم قبوڵكه‌ى ئه‌م قۆچه‌م ده‌كه‌مه قوربانت، خۆ ئه‌گه‌ر داواى به‌قوربانى كردنى ڕۆڵه و كوڕه شیرینه‌كه‌شم بكه‌ى، زۆر له‌وه‌ش زیاتر شایسته‌ى كه پێشكه‌شى (جه‌لال و عه‌زه‌مه‌ت)ى خوایانه‌تى بكه‌م.
په‌روه‌ردگارى به میهر و ده‌هه‌نده‌ى دڵاوا! تكات لێده‌كه‌م، به من و سه‌رجه‌م تامه‌زرۆیان ڕه‌وا ببینه كه شه‌ره‌فى زیاره‌تى (به‌یت) و (ڕه‌وزه)مان پێ ببه‌خشى، به لوتفى خۆت به قابیلى ئه‌وه‌مان بزانه بێینه (كابه) خۆشه‌ویسته‌كه‌ت و حه‌وت جار ڕه‌جم و حه‌وت جار ته‌واف و حه‌وت جار سه‌فا و مه‌روه بكه‌ین، ده‌رووى ڕه‌حمه‌تمان لێ بكه‌ره‌وه و مێوانداریمان بكه له ماڵه‌كه‌تدا.
ئه‌ى مێواننه‌وازى مێواندۆست! نیگایه‌كى ڕه‌حمه‌تت له‌م به‌نده موحتاجه و به‌نده موحتاجه‌كانى دیكه‌شت ببڕه، با چیدى له‌وه زیاتر نه‌سوتێین و هه‌موو ساڵێك له‌م وه‌رزه‌دا هه‌ڵنه‌قرچێین، ڕێگه‌مان بده تا به خۆشه‌ویسته‌كه‌ت و (وه‌لى) و دۆسته‌كانت شاد ببین و ببینه مێوانى جێ پێكانیان، با چه‌ند ژه‌مێك شیر و خورماى وشك، به تۆز و گه‌ردى جێ پێكانى ئه‌وانه‌وه بخۆین، با كوپێك ئاوى زه‌مزه‌م به تكه‌ى بۆن گوڵاوى ئاره‌قه‌ى نێو چاوى دایكه (هاجه‌ر) و فرمێسكى یاقوتینى (ئیسماعیل) گیانه‌وه بخۆینه‌وه.
توخوا خوایه‌گیان! باش ده‌زانین و ده‌بینین كه هه‌میشه ده‌رگانه‌ى ئاسمانه‌كانت به ڕووماندا كراوه‌ن و چاوه‌ڕوانیمان ده‌كه‌ن، ده‌سا خوایه‌گیان به لوتفى خۆت ده‌رگاكانى گه‌یشتن به (به‌یت) و (كابه) و (ڕه‌وزه)شمان بۆ ئاوه‌ڵا بكه، ڕیگه‌كانمان بۆ ئاسان بكه و كۆسپه‌كانى ئه‌و ڕێگه‌یه‌مان بۆ لابده، تا وه‌ك به‌نده‌یه‌كى زۆر (موحتاج و موشتاق)ت چه‌ند ڕكاتێك نوێژ له‌و سوجده‌گایانه‌ش بخوێنین و نێو چاوانمان به خاكى پاكى چاكى ئه‌وێ نورانى ببێت، سا به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ جارێكیش بووه، نێو چاومان بكه‌وێته سه‌ر ئه‌و سوجده‌گایانه‌ى كه نێو چاوى سه‌روه‌ره خۆشه‌ویسته‌كه‌ت() و یارانى ئازیزى كه‌وتووه‌ته سه‌رى، به‌ڵكو ئێمه‌ش بارگاوى ببین به ڕۆحى زیندووى ئه‌وان، یان ئه‌گه‌ر له‌و مه‌مله‌كه‌تى (پێغه‌مبه‌رستانه) شدا قابیلى ئه‌وه نه‌بین كه ڕه‌نگى پێغه‌مبه‌ر و یارانى بگرین، به‌ڵكو بۆنى ئه‌وان بگرین و ـ كه گه‌ڕاینه‌وه ـ به بۆنى ئه‌وانه‌وه نیشتیمانمان گوڵاو پرژێن و عه‌تر ڕێژ و بۆنخۆش بكه‌ین.
خوایه‌گیان! گیانم به قوربانت، بمبوره و لێم مه‌گره، ئه‌گه‌ر مناڵانه و ساده و ساویلكانه لێت ده‌پاڕێمه و له‌به‌رده‌م ئاستانه‌تدا زه‌لیلانه خۆم داوه به زه‌ویدا و ده‌كڕوزێمه‌وه، خۆت زۆر باش به (بۆكڕوز) و قرچه‌ى سوتانى دڵم ده‌زانیت و ئاگات له بێ ئۆقره‌یى و بێ قه‌راریمه، نه بڕستم ماوه چیدى په‌یڤه‌كانم بڵێم و نه ده‌ستم ده‌گرێ بنووسم و نه فرمێسكیش ماوه كه ڕوومه‌تى گوناهگرتوومى پێ بشۆم، تاكه شتێك كه شك به‌رم، ته‌نها ڕه‌حمى بێ سنوورى تۆیه و نیگاى دڵگیر و سۆزى یادى ئارامبه‌خشت…
توخوا ئه‌ى خاوه‌نى (به‌یتى عه‌تیق) و هه‌ست و میهرى (ڕه‌قیق) و حیكمه‌تى (ده‌قیق)! تكا ده‌كه‌م درێغ مه‌كه له‌م به‌نده‌یه و ئاتاجه‌كانى (تاجى حاجى) و برسیانى حه‌ج و تینووانى زه‌مزه‌م، ڕێگه‌مان بده بێینه ئه‌و مه‌مله‌كه‌تى نزایه، تا (نزاگۆیانه) ئاتاجى و شه‌كوا و سكاڵاى خۆمان و هه‌موو ئاتاجه‌كانت بۆ بێنین و بۆ موحتاجى و نه‌دارى و بێ ده‌سى و بێ كه‌سى خۆمان و ده‌ردى سه‌رى و بێ سه‌روبه‌رى به‌رامبه‌ره‌كانمان له تۆى فریادڕه‌س بپاڕێینه‌وه.
ئه‌ى خواى به‌سۆز و فریادڕه‌سى نیازمه‌ندان! ڕێگه‌مان بده با موحتاجانه و به هه‌ڵه‌داون و به (هه‌روه‌له) بێین و وه‌ك نوێنه‌رێكى ئه‌مین و ڕاسپێردراو، باس و خواسى (ده‌ردى ده‌رداران) و (نیازى هه‌ژاران) و (خه‌مى بێ نه‌وایان) و (بێ نازى هه‌تیووان) و (حه‌سره‌تى لێقه‌ومان)ت بۆ بكه‌ین.
خوایه‌گیان! مۆڵه‌تمان بده با ئێمه‌ش بێین و باسى به‌نده خوادۆسته (ئارامگر) و (سوپاسگوزار)ه‌كانت بۆ بكه‌ین، ده‌رفه‌تمان بده با بێین و باسى ئیمتیحان و ئیبتیلاى (میحنه‌ت) و (مینحه)ى ئازیزه‌كانمانت بۆ بكه‌ین، توخوا هه‌لێكمان بۆ بڕه‌خسێنه با بێین و به‌ده‌م سرودى به‌چێژى (ڵبَّیْكَ)ه‌وه تێر تێر بگرین و پێبكه‌نین.. باڵا بكه‌ین و له‌شه‌قه‌ى باڵ بده‌ین..
پێ له زه‌وى ببڕین و به‌رز بینه‌وه، ئێره به‌جێ بهێڵین بۆ ئه‌وانه‌ى ته‌نها ئێره‌یان ده‌وێ، با ئێره بۆ ئه‌وان بێت و ئێمه نامه‌نه‌وێ بێ ئه‌وێ هیچێكى ئێره‌مان ببێ، نامه‌نه‌وێ ئێره له‌وێمان داڕنێ، نامانه‌وێ قورس ببین و بلكێین به زه‌ویدا و ڕ‌ازى ببین به‌وه‌ى له زه‌ویدایه: [مَا ڵكُمْ اِژا قِیڵ ڵكُمْ انْفِرُواْ فِى سَبِیل اللهِ اِپَّاقَلْتُمْ اِلى الأرْچِ أرَچِیتُمْ بِالحَێاه‌ِ الدُّنْێا مِنَ اڵاخِرَه‌ِ فَمَا مَتَاعُ الحَیاه‌ِ الدُّنْیا فِى اڵاخِرَه‌ِ اِلاَّ قَلِیلٌ.] ئێمه نامانه‌وێ تا تۆ لێمان ڕ‌ازى نه‌بیت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دیوانت، نامانه‌وێ به‌بێ به‌ڵێنى [رَچِێ اللهُ عَنْهُم ۆرَچُواْ عَنْهُ] گیانمان وه‌رگریته‌وه و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مه‌نزڵى جاویدانى.
ده‌سا ئه‌ى میهره‌بان و وه‌ڵامگۆى نزاى نزاگۆیان! نائومێدمان مه‌كه و لوتفت بخه‌ره كه‌ره‌م له‌گه‌ڵمان، ئه‌وه‌ى بۆ دین و ژین و دونیا و ئاخیره‌تمان خێره وامان بۆ بكه، ئه‌م نزایانه‌شمان ـ كه تامه‌زرۆیانه خستمانه حزوورت ـ گیرا بكه و دڵخۆشمان بكه، بۆ ئه‌وه‌ى كه له‌و سه‌فه‌ره هاتینه‌وه، به په‌یڤى شیرینى (حَجٌّ مَبْرُورٌ، ۆسَعْىٌ مَشْكُورٌ، ۆژَنْبٌ مَغْفُورٌ.) پێَشوازیمان لێبكرێت… ئامین.. ئامین.
*
مودریک عەلی عارف
Mudrek Ali Aref
هەینی (١٤-٦-٢٠٢٤)