دعوت اسلامیرمضان

دیاریی شەوانی مانگی ڕەمەزان (۳۰-۷)

دیاریی شەوانی مانگی ڕەمەزان

(ئاگاداربوون لە حاڵى نەداران)

1ـ یەكێك لە سوودو حیکمەتە مەعنەوییەكانی ڕۆژوو، ئاگاداربوونە لە حاڵی نەداران، چونكە كاتێك مرۆڤ برسی بوو، یان تینووی بوو، ئەو كات قەدری عافیەت و هەبوونی دەزانێت و هەست بە ئازارو ناڕەحەتیی نەداران دەكات.
2ـ هەمووشمان دەزانین بوون و نەبوون ڕێژەییە، ئەو كەسەی نانی ژەمێكی هەبێت، لە چاو ئەو كەسەی ئەوەشی نیە، داراو هەبووە. ئەو كەسەی ئیشێكی هەیەو داهاتێكی گونجاوی مانگانە، یان هەفتانە، یان ڕۆژانەی هەیە، لە چاو ئەو كەسەی بێ داهاتە، دەوڵەمەندە.
3ـ بۆیە بەخشندەیی لەم مانگەدا سوننەتێکی گەورەی پێغەمبەرمانە۰ (ابن عباس) دەفەرموێت: (كان رسول الله صلى الله عليه وسلم أجود الناس بالخير، وكان أجود ما يكون في رمضان.. كان رسول الله أجود بالخير من الريح المرسلة). (بوخاری و موسليم گێڕاویانەتەوە)، واته: پێغەمبەری خوا بۆ خێركردن سەخیترین كەس بوو، بە تایبەتی لە ڕەمەزاندا لە هەموو كاتەكان سەخی تر بوو. لە بای تیژو خێرا، بەخشندەتر بوو.
ـ بەو پێیەش كە دارایی و نەدارایی ڕێژەییە، پلەی خێرۆمەندیی و بەخششیش ڕێژەیی و جیاوازە، دەكرێت بەو كەسە كە نانێك لە دوو نانی خۆی دەبەخشێت، بوترێت: نیوەی ماڵی بەخشیوە، لە كاتێكدا كەسێك لە (10) نان تاكە نانێك دەبەخشێت، یەك لە دەی بەخشیوە. لەبەر ئەوەیشە زەكاتی (سەرفیترە) واجب كراوە لەسەر هەموو موسڵمانێك، با هەژارو نەداریش بێت، مادام قووتی ئەو ڕۆژەی جەژنی هەبێت..!
5ـ لەبەر ئەوە پاداشتی خوای گەورە بۆ كەسی بەخشەر لە دواڕۆژدا، بە پێی ئەو بوون و نەبوونەیە. ئەوەیە كە لە فەرموودەدا هاتووە: (خۆتان لە ئاگر بپارێزن، ئەگەر بە لەتە خورمایەكیش بووە.
6ـ بۆیە با ئەم هەلە زێڕینە لە كیس نەدەین و بە پێی ئەو بوون و نەبوونە، لەم مانگەدا دەستمان بەخێر بێت، ئەگەر بە ژەمە خۆراكێك، یان تاكە نانێك، یان پارچە پۆشاكێك بووە.(خوای بەخشندە نوێژو ڕۆژوو و خێری هەموو لا قبوڵ بكات).

✍️#ماموستاعمرعبدالعزیز

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا