چه‌نێ خه‌ومان قورسه!؟
ڕۆژی هه‌ینی، ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٧ی هه‌تاوی له‌گه‌ڵ دایکم له مه‌هاباد به‌ره‌و سه‌رده‌شت ده‌هاتینه‌وه. سواری ماشێن بووین و بێ کێشه وه‌ڕێ که‌وتین.
له ڕێگادا که گه‌یشتینه گوندی (کیتکه)ی، ماشێن خرا بوو و ماوه‌ی کاتژمێرێک چاوه‌ڕوان ماینه‌وه تاکوو که‌وتینه‌وه ڕێ.
سوپاس بۆ خوا بێ کێشه ده‌ڕۆیشتین تاکوو له هه‌ورازی زمزیران ده‌هاتینه خوار که له ناکاو ماشێنه‌که تێک چۆوه و ده‌نگێکی لێهات!!
ڕێبواران که‌وتنه دڵه‌ڕاوکێ و هات و هاوار! کاکی شۆفێر که هه‌وڵی ده‌دا دۆخه‌که ئارام بکات، به‌وپه‌ڕی هۆشیاری و هێواشی تا قاوه‌خانه‌ی زمزیران ڕۆیشت. له‌وێ هاتینه خوار و چاوه ڕێمان کرد، تاکوو ماشێنێکیتر که بانگهێشت کرابوو، پاش ماوه‌یه‌ک هات و به‌ره‌و شاره جوانه‌که‌ی سه‌رده‌شت وه‌ڕێ که‌وتینه‌وه!
به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی ڕاکێشا، هه‌ڵسوکه‌وتی ڕێبوارانی به‌ڕێز بوو له کاتی ڕووداوه‌که! هه‌رچه‌ند ڕووداوێکی زۆر مه‌ترسیدار نه‌بوو، به‌ڵام بۆوا شڵه‌ژان و وه‌هات و هاوار که‌وتن؟!
ئایا له مردن ترسان یا جێ هێشتنی ئه‌م دونیایه؟ یا ئاماده‌ی سه‌فه‌ر نه‌بوون؟! ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕووداوه که‌مێک مه‌ترسیدارتر ده‌بوو و به‌و دۆڵانه‌دا سه‌ره‌وژێر ده‌بووین و کارمان ته‌واو ده‌بوو، حاڵمان چۆن ده‌بوو!؟
مه‌گه‌ر جگه له‌وه‌یه که هه‌ر سات ده‌بێ ئاماده بین و بارگه‌وبنه‌مان بپێچینه‌وه به‌ره‌و ماڵی سهرمهدیمان بڕۆیین!؟
بیرم کرده‌وه بۆ هه‌ر سه‌فه‌رێک ده‌ڕۆین له‌م ژیانه، ماوه‌یه‌ک پێشتر حازر و ئاماده‌یین، هه‌وڵمانه هیچمان بیر نه‌چێت، ته‌واوی که‌ره‌سه‌ی پێویست هه‌ڵگرین و سه‌فه‌رمان دڵخواز بێت. هه‌موو شتی پێویست به ورد و درشته‌وه تۆمار ده‌که‌ین و له‌م و له‌و ده‌پرسین که پێمان بڵێن و بیرمان بێننه‌وه چی هه‌ڵگرین و چی دانێین!!
به‌ڵام نازانم بۆوا خافڵ له سه‌فه‌ری دواڕۆژین! ده‌ڵێی سه‌فه‌رێکمان له پێش نییه! ده‌ڵێی بۆ هه‌میشه ئێره ماڵمانه!
بۆچی بۆ هه‌موو سه‌فه‌رێک خۆمان حازر ده‌که‌ین جگه له سه‌فه‌ر سه‌رمه‌دی؟! بۆچی بیرمان ده‌چێته‌وه که بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ش توێشوومان پێویسته؟ ده‌بێ ساکهکانمان به‌ستراوه و ئاماده بێت که هه‌ر کات له ده‌رگایان دایین، بڕۆین؟
بۆ بیرمان نییه که سه‌فه‌ری دواڕۆژ کاتی دیاری نه‌کراوه! هه‌رکات وتیان بڕۆ، ده‌بێ بڕۆیین!
پێم وایه چونکه کاته‌که‌ی نازانین، بۆیه وا له‌بیرمان کردووه و دڵبه‌سته‌ی ئه‌و ژیانه بووین و ئه‌گه‌ر هه‌واڵێکیشی لێ ببیستین، وا دڵمان خه‌ریکه بوه‌ستێت و ڕه‌نگمان سپی ده‌بێ!
ده‌بێ کاتی سه‌فه‌ر حاڵمان چۆن بێ؟! ئایا بیرمان له حاڵی خۆمان کردۆته‌وه؟ ئایا ئاماده‌یین که هه‌ر کات هات و له ده‌رگایان دایین، بڵێین من ده‌مێکه ئاماده‌م و ساکهکانم له که‌ره‌سه‌ی پێویست ئاخنیوه و چاوه‌ڕێی ئێوه‌م ده‌کرد! یا ده‌ست و پێی خۆمان ون ده‌که‌ین و ده‌ڵێین تکایه ته‌نیا یه‌ک خوله‌ک ده‌رفه‌تمان بده‌نێ که لانیکه‌م داوای لێبوردنێک بکه‌ین، به‌ڵام وه‌ڵاممان بدرێته‌وه، نه‌خێر؛ کات به‌سه‌ر چووه!
پێم وایه ئه‌وه‌نده ڕووداوه به‌س بوو که لانیکه‌م بۆ ماوه‌یه‌ک وه‌خه‌به‌ر بێین و بیر له خۆمان و ئاکامی ژیانمان بکه‌ینه‌وه، به‌ڵام خودایه ده‌بێ ئه‌و خه‌وه‌مان بۆ هێنده قورس بێ که هیچ شتێک له خه‌وی خه‌فڵه‌ت وه‌خه‌به‌رمان ناهێنیت. خۆ زۆر شت له ژیاندا ده‌بینین و ده‌بیستین و دێن له ده‌رگای بیر و زه‌ین و ئاوه‌زمان ده‌ده‌ن، تا ئاگادارمان بکه‌نه‌وه. بۆچی ده‌رگه‌یان لێ ناکه‌ینه‌وه و بیر ناکه‌ینه‌وه له ژیان و مردنمان!؟ ئای خوایه چه‌نێ خه‌ومان قورسه؟ چه‌نێ بێئاگایین؟ خافڵ له ئه‌حواڵی خۆمانین!؟
نوقمی ئه‌و بیر و فکرانه بووم تاکوو دوای دوو کاتژمێر دره‌نگکه‌وتن گه‌یشتینه‌وه ماڵێ. به‌ڵام بیرم هه‌ر هاڵۆز بوو، له ده‌رفه‌تێکدا چوومه گۆڕستان، تاکوو له وێستگه‌ی ڕێبوارانی سه‌فه‌ری دواڕۆژ، یادێک بکه‌م له‌و سه‌فه‌ره، بزانم چیم پێویسته و ئایا له‌و شتانه‌ی که بۆ سه‌فه‌ر ڕاگه‌یه‌ندراوه (ئیمان و کرده‌وه‌ی چاکه)، هیچم حازر کردووه؟
ئای خودایه که چاو له ساکهکانی خۆم ده‌که‌م چه‌نێ خاڵییه؟ خوایه حاڵی منیش زۆر باش نییه، گه‌ر تۆ ڕه‌حم و به‌زه‌یی خۆت نه‌نوێنی له ئاست منی تاوانباری داماوی بێخێر، وێران و وه‌یلانه حاڵم.
خودایا به هانامه‌وه وه‌ره که حاڵم په‌رێشانه. به ڕه‌حمێک ببه‌خشه تاوانم و به سۆزێک قبوڵ بکه چاکانم، هه‌رچه‌ند نیمه عیباده‌تێ شیاوی تۆی پهروهرێنهرم، تۆ بگره ده‌ستم و ڕێنوێنیم بکه بۆ ڕێگای ڕاستت.
یا رب: إِهدِنَا الصِّرَاطَ المُستَقِیم * صِرَاطَ الَّذِینَ أَنعَمتَ عَلَیهِم غَیرِالمَغضُوبِ عَلَیهِم و الَضَّآلِّین
ئامین یا ڕه‌ب
٢٣ی سه‌رماوه‌زی ٩٧ – کولسووم حه‌سه‌ن زاده