شعرکوردی

کوردم…

کوردم

کوردم بە کوردی دەدوێم
ددان لە ناحەق دەسوێم

دەپارێزم زمانم
بۆ گەل و نیشتیمانم

خوا ئەو مافەی پێداوم
هەتا لەژیان ماوم

بدوێم بەزمانی گەلم
ئەوەش فورسەتەو هەلم

وەکو باقی گەلەکان
بەهرەمەند بم لەزمان

خودای پڕ میهرو بەسۆز
دانەری گشت قەوم و هۆز

لە سورەتی حوجورات
بۆ ئێمەی کرد بە خەلات

هەتا چەند تیرەو هۆز بین
لەگەڵ یەکتر بەسۆز بین

نەکەین ڕەگەز پەرەستی
دور بین لەحەز پەرەستی

ئەوەش گوفتەی خوایە
ڕێز تەنها بە تەقوایە

جیاوازی ڕەنگ و زمان
بە “لسان” و بە “الوان”

کاری خودای ڕەحمانە
خاوەن عەرزو ئاسمانە

هەرکەس زمانی خۆی بێ
قسەی پێ بکا ، بدوێ

بپارێزێ زمانی
بۆ گەل و نیشتیمانی

خۆی بناسێنێ بە خەڵک
جێی فایدە بێ و بەکەڵک

کلتووری خۆی ڕاگرێ
ئاگای لێ بێ تا نەمرێ

ڕێزدانێ بۆ هەموو کەس
بەندەی خوای پاک بێ بەس

دانەر : یونس سولەیمان زادە

از طريق
یونس سلیمان زاده
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

یونس سلیمان زاده

استان آذربایجان غربی- بوکان نویسنده و مترجم فعال و دعوتگر دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا