بو کوردی نازانین؟
کتێب و ده فته رو ته ئریخ و کاغه ز به کوردی گه ر بنـــوسرایا زمانـــی
مه لا و شێخ و میـــر و پادشامان هه تا مه حشه ر ده ما ناوو نیشانی
ئێمه بۆ چی ئه بێ زمانی دایکی خۆمان نه زانین؟
ئه مه پرسیارێکی سه ره تاییه. ئه م پرسیاره ته نانه ت بۆ یه ک جاریش بێ له مێشک ماندا هاواری هه ستاوه و بۆمه له رزه ی خستوه ته نێو بیر و بــڕوای ئێمه.
به ڵا م کام یه ک له ئێمه خه و و خۆشی له خۆی گرتوه بۆ وڵام دانه وه ی ئه م پرسیاره؟.
بۆ ئه بێ بڕێ له کورده کان به زمانی دایکی خۆیان قسه نه که ن ، بۆ منداڵه کانیان له م زمانه شیرینه نه ته وایه تیه بێ به ش ئه که ن و ئه مه ش به پێشکه وتوویی ده زانن؟.
هەروا کە ماموستا هەژار دەلێ: له ڕۆژ ئاشکراتره، پێناسی گه لان له جیهان، درۆشمی نه ته وایه تی، ئامیانی ره گه زایه تی، زمانه و به س!
ئه گه ر به مێژووی ئه و گه لانه وا ژێر که وتون، ورد بینه وه و تۆزێ نیگامان تێژ که ینه وه , وه ک هه تاوی گه ش بۆمان ڕون ده بێته وه که ئه وانه زمانی نه ته وه یی خۆیا له ده س داوه و له ژێر زمانی گه لی داگیر کراو مانه ته وه و هه ستی نه ته وه یی خۆیان به ته واوی له بیر بردوه ته وه!
به ڵێ خۆشه ویستان:
ئه م پرسیاره و زۆر پرسیارێکی که بوون به هۆی نوسینی ئه م نوسراوه.
نابێ که م ته ر خه م بین.
نابێ چاوه ڕێی کۆمه ڵه مرۆڤێ بین که بێن و زمانی دایکیمان به خه ڵات بۆ بێنن.
نا …نا…ئه مه ئه رکی سه رشانی ئێمه یه..
با یه که م جار هێدی هێدی خۆمان فێری زمانی کوردی بکه ین.
وەرن با لە خۆمان دەس پێ بکەین.
زمانمان, پێنووسمان, تەنانەت تەختە کلیلی مۆبایلەکەمان فێری کوردی گوتن و کوردی نووسین بکەین.
با…له داهاتویه کی نزیکدا له ژێر نیگای مانداڵه کانمان که پـــڕ له پرسیاره و به نیگای تێژو توندیان هاوار ئه که ن و ده ڵێن: زمان و فه رهه نگ و نه ته وه ی ئێمه له کوێیه…؟
به سه رشۆڕیه وه نه توێینه وه!!.
به ڵکو سه رمان به رز که ین و به سه رکه و توییه وه بڵێین:
کۆڕم.کچم …،ئه مه یه..ئه مه زمانی تۆیه…
ئه مه یه ئه و زمانه ی وا من به تێکوشینه وه بۆ تۆم به خه ڵات هێناوه…!.
نووسەر:شەیماکەریمی