کۆمه‌ڵێک یاسای قوڕئانی پیرۆز
یاسای شازده‌هه‌م
«وَ لَکُم فِی القِصَاصِ حَیَاهٌ»
واته: «له کوشتنه‌وه‌دا ژیانی تێدا شاردراوه‌ته‌وه بۆتان.«
ئه‌و یاسا قوڕئانییه باس له مامه‌ڵه و ئاریکاری مرۆڤه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌کات؛ به هۆی ئه‌وه‌یکه ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵک خاڵی له دوژمنایه‌تی و چه‌وساندنه‌وه و ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر ماڵ و گیانی یه‌کتر نییه، کۆمه‌ڵه یاسایه‌ک بۆ ڕێکخستنی پێوه‌ندی نێوانیان پێویسته که به پێی ئه‌و بجوڵێنه‌وه. ئه‌و یاسا قوڕئانییه له سوڕه‌تی به‌قه‌ڕه و له‌گه‌ڵ ئه‌و ئایه‌ته‌ی خواره‌وه هاتووه:
«یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا کُتِبَ عَلَیکُمُ القِصَاصُ فِی القَتلِی الحُرُّ بالحُرِّ وَ العَبدُ بِالعَبدِ وَالأُنثَی بِالأُنثَی فَمَن عُفِیَ لَهُ مِن أَخِیهِ شَیءٌ فَاتِّبَاعٌ بِالمَعرُوفِ وَ أَدَاءٌ إِلَیهِ بِإِحسَانٍ ذَلِکَ تَخفِیفٌ مِّن رِّبِّکُم وَ رَحمَهٌ فَمَنِ العتَدَی بَعدَ ذَلِکَ فَلَهُ عَذَابٌ أَلِیمٌ» (به‌قه‌ڕه:١٧٨)
واته: «ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، پێویست کراوه له‌سه‌رتان: تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بۆ کوژراوه‌کان، که‌سێکی ئازاد به که‌سێکی ئازاد و به‌نده‌ش له جیاتی به‌نده و ئافره‌ت له جیاتی ئافره‌ت (واته هه‌ر که‌سێک به تاوانی کوشتنی ناحه‌ق هه‌ستا، ده‌بێت بکوژرێته‌وه) جا ئه‌وه‌ی چاوپۆشی شتێکی لێ‌کرا له لایه‌ن براکه‌یه‌وه، با حه‌قداری کوژراوه‌که چاک ڕه‌فتار بێت له‌گه‌ڵ بکوژه‌که‌دا و بکوژه‌که به‌جوانی خوێنبههای کوژراوه‌که بدات و ئه‌وه کارئاسانکردن و سۆز و میهره‌بانییه‌که له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه (که له جیاتی کوشتنه‌وه، خوێن‌بایی وه‌ربگیرێت) ئه‌وسا ئیتر ئه‌وه‌ی له‌وه‌ودوا ده‌ستدرێژی بکات و له سنوور بترازێت، سزای به‌ئێشی بۆ ئاماده کراوه.»
خوای گه‌وره ئه‌و یاسایه‌ی سه‌باره‌ت به تاوانه‌وه هێناوه.
«وَلَکُم فِی القِصَاصِ حَیَاهٌ یَا أُولِی الألبَابِ لَعَلَّکُم تَتَّقُونَ» (به‌قه‌ڕه:١٧٩)
واته: «ئه‌ی هۆشمه‌نده‌کان له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا ژیانی بۆتان تێدایه (له‌و که‌سانه‌ی خه‌ڵکی به‌ناحه‌ق ده‌کوژن) بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قوا و له خواترسان ببێته پیشه‌تان (و خۆ له ده‌ستدرێژی و تاوان به‌دوور بگرن.)»
سه‌باره‌ت به‌و یاسا قوڕئانییه چه‌ند خاڵێکی گرینگ هه‌یه که پێویسته ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین:
یه‌که‌م:
که کۆمه‌ڵگا مرۆڤییهکان –موسوڵمان و ناموسوڵمان- تاوتوێ بکه‌ین، ده‌بینین له وڵاتێک که بکوژ ده‌کوژرێته‌وه، ڕاده‌ی کوشتن و مرۆڤکوژی له‌و شوێنه زۆر که‌متره. شه‌نقیتی که یه‌کێک له زانایانه، باس له هۆکاره‌که‌ی ده‌کات و ده‌ڵێت: چونکه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌بێته له‌مپه‌ر بۆ کوشتن و خوای گه‌وره‌ش له‌و ئایه‌ته‌دا ئاماژه به‌و بابه‌ته ده‌کات. دوژمنانی ئیسلام به بیر و خه‌یاڵی پووچی خۆیان واده‌زانن ئه‌وه کارێکی ناژیرانه‌یه، چونکه به کوشتنی بکوژ، ڕێژه‌ی خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگا که‌م ده‌بێته‌وه، که‌واته ده‌بێ سزایه‌کی جیا له کوشتنه‌وه، وه‌کوو زیندانی بۆ بڕیار بدرێت که نه‌بێته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی حه‌شیمه‌تی کۆمه‌ڵگا. به‌ڵام ئه‌وه قسه‌یه‌کی بێبنه‌ما و دوور له حیکمه‌ته، به هۆی ئه‌وه‌یکه زیندان مرۆڤ له تاوانی کوشتن ناگێڕیته‌وه. که‌واته سزای زیندان نابێته هۆی گه‌ڕاندنه‌وه له تاوان. له ئاکامدا ده‌بینین که که‌سه خوێن‌ڕێژ و نه‌فامه‌کان زۆر به سانایی ده‌ست بۆ خوێن و گیانی خه‌ڵکی درێژ ده‌که‌ن و کوشتن له لای ئه‌وانه شتێکی زۆر ساده ده‌بێت و کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاوه‌هاش بنه‌مایه‌کی لاوازی ده‌بێت و زوو تێک ده‌ڕووخێت.
دووهه‌م:
خوای گه‌وره «کوشتنه‌وه» به «ژیانه‌وه» پێناسه ده‌کات، چونکه به شێوازی سرووشتی ژیان گه‌وره‌ترین دارایی و سه‌رمایه‌ی مرۆڤه و هیچ هه‌نگاوێک وه‌ک کوشتنه‌وه‌ی بکوژ نابێته هۆی گه‌ڕاندنه‌وه له تاوان. که‌سه نزیکه‌کانی کوژراو، متمانه‌یان هه‌یه که مه‌حکه‌مه تۆڵه له تاوانبار ده‌سێنیته‌وه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
«وَ مَن قُتِلَ مَظلُومًا فَقَد جَعَلنَا لِوَلِیَّهِ سُلطَانًا فَلَا یُسرِف فِی القَتلِ إِنَّهُ کَانَ مَنصُورًا» (ئیسڕا:٣٣)
واته: «ئه‌وه‌ش که مه‌زڵومانه و بێ‌تاوان ده‌کوژرێت، ئه‌وه ئێمه به‌ڕاستی ماف و ده‌سه‌ڵاتمان داوه به نزیکترین که‌سی که تۆڵه‌ی بۆ بسێنێت، ئه‌ویش نابێ زیاده‌ڕه‌وی بکات له کوشتن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا (خۆ ئه‌گه‌ر له‌خواترس و فه‌رمانبه‌ردار بوو له‌و کاره‌یدا) ئه‌وه بێگومان سه‌رکه‌وتووه و پشتیوانی لێکراوه له لایه‌ن خواوه.»
ئه‌وه به‌و هۆیه‌یه که که‌سه نزیکه‌کانی کوژراو سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵنه‌ستن بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، چونکه ده‌بێته هۆی شه‌ڕی نێوان هۆز و گه‌له‌کان و خوێنێکی زۆر ده‌ڕێژرێت.
سێهه‌م:
له‌و یاسا قوڕئانییه وشه‌ی (حیاه) به شێوازی نه‌ناسراو هاتووه: «وَ لَکُم فِی القِصَاصِ حَیَاهٌ» ئه‌وه بۆ ڕێزنانه، واته کوشتنه‌وه ده‌بێته هۆی ته‌ندرووستی ژیانی ئێوه و بهمچهشنه گه‌ره‌کیه‌تی که خه‌ڵک له کوشت و کوشتار بگێڕیته‌وه. ئه‌گه‌ر واز له فه‌رمانی کوشتنه‌وه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بێنن، ئه‌وه خه‌ڵک واز له کوشتنی یه‌کتر ناهێنن و زۆر به ساکاری یه‌کتر ده‌کوژن. چونکه مرۆڤ زۆرتر له هه‌ر بوونهوهرێکیتر له مردن ده‌ترسیت و له‌به‌ری ڕا ده‌کات و ئه‌گه‌ر بکوژ بزانێت که دوای کوشتنی که‌سێک ده‌توانێت ده‌رباز بێت، ئه‌وه سزاکانیتر به سووکی ده‌ڕوانیت و گرینگ‌یان پێ نادات و زۆر ئاسان خوێنی مرۆڤه‌کان به بێتاوانی ده‌ڕێژیت و بۆشی گرینگ نییه. له مێژوودا هاتووه که کاتێک سه‌عدی کوڕی ناشێب که‌سێکی کوشت و هه‌ڵات، ئه‌میری ئیمانداران فه‌رمانی دا که له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌یدا خانووه‌که‌ی بڕووخێنن. سه‌عد که ئه‌وه‌ی بیست وتی:
«سأغسلُ عنی العار بالسیف جالبًا علیَّ قضاء الله ما کان جالبا
وأذهل عن داری و أجعل هدمها لعِرضیَ من باقی المذمه حاجبا
ویصغر فی عینی تلادی إذا انثنت یمینی بإدراک الذی کنتُ طالبا»
واته: «به شمشێر عه‌یب و شه‌رمه‌زارییه‌کان له‌سه‌ر خۆم ده‌سڕمه‌وه، هه‌ر چاره‌نووسێکیش له لایه‌ن خواوه چاوه‌ڕێم بکات بۆم گرینگ نییه.
ماڵه‌که‌م له‌بیر ده‌که‌م و وای داده‌نێم که وه‌ک په‌رده‌یه‌ک ئابڕوومی داپۆشیوه.
کاتێک به‌دوای شتێکدا بم که گه‌ره‌کمه، ئاماده‌م که ده‌ستی ڕاستم له‌ده‌ست بده‌م و ماڵی کۆن لای من نرخێکی نییه.»
ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌ک سه‌رده‌می نه‌فامیش ڕێگا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه کراوه بێت، بێگومان زێده‌ڕۆیی له کوشتندا ده‌کرێت و ئه‌و زنجیره ناپێرۆزه هه‌روا درێژه‌ی ده‌بێت. که‌واته ڕه‌وابوونی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له دوو لایه‌نه‌وه ژیانبه‌خشه.
چواره‌م:
له کۆتایی ئایه‌ته‌که‌دا وشه‌ی: «أُولی الألباب» هاتووه و ده‌یهه‌وێت بڵێت که حوکمی کوشتنه‌وه جێی تێڕامان و وردبوونه‌وه‌یه. ئه‌وه‌یکه ڕووی قسه‌ی ده‌کاته بیرمه‌ندان و ئاوه‌زمه‌ندان، ڕوونی ده‌کاته‌وه که ته‌نیا زانایان و ئاوه‌زمه‌ندان و ئه‌هلی بیروڕا له حیکمه‌تی کوشتنه‌وه تێده‌گه‌ن. له سه‌ره‌تادا ئه‌و سزایه وه‌ک تاوانێک هه‌ست پێ ده‌کرێت، چونکه کوشتنه‌وه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ش هه‌ر وه‌ک کوشتن وایه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕێکی لێ ورد بینه‌وه، ده‌بینین که کوشتنه‌وه‌ی بکوژ، ژیانه نه‌ک کوشتن.
پاشان له درێژه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێت: «لعلکم تتقون» به‌خاتری ئه‌وه‌یکه له خوا بترسن و له کاتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، له دادپه‌روه‌ری لانه‌ده‌ن.
پێنجه‌م:
ئه‌و یاسا قوڕئانییه بانتر له‌و وته‌یه‌یه که له هێندێک که‌سی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌بیسترێت که ده‌ڵێن: «القتل أنفی للقتل» واته: «کوشتن پێش به کوشتن ده‌گریت». زانایانی زمانه‌وانی به تاوتوێ کردنی ئه‌و یاسا قوڕئانییه: «وَلَکُم فِی القِصَاصِ حَیَاهٌ»، هه‌وڵیان داوه خاڵه‌کانی کورتبێژی و ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و یاسایه بدۆزنه‌وه. ئه‌وان به به‌راوردی ئه‌م یاسایه له‌گه‌ڵ وته‌ی به‌ناوبانگی «القتل أنفی للقتل» که قسه‌ی سه‌ر زاری زۆرێک له وێژه‌ران، نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانانه، له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که ئه‌و وته‌یه له یاسا قوڕئانییه‌که ڕوونتر. پێش ئه‌وه‌یکه ئاماژه به به‌راورده‌که‌یان بکه‌ین، وا باشه که قسه جوانه‌که‌ی ئه‌بووبه‌کری باقلانی ئاماژه پێ بکه‌ین که سه‌باره‌ت به به‌راوردی وته‌ی خوا له‌گه‌ڵ وته‌ی مرۆڤ ده‌ڵێت:
«ئه‌گه‌ر که‌سێک که ده‌ڵێ شێعر و ئه‌ده‌ب ده‌زانم و یا که‌سێکی نه‌زان و نه‌فام که بیهه‌وێت پاراوی و ڕه‌وانی قوڕئان له‌گه‌ڵ دقێکی دیکه به‌راورد بکات، ئه‌وه وێڵی که‌ن؛ ئه‌و ته‌نیا لاوازی و داماوی خۆی ده‌پێویت و نه‌فامی خۆی نیشان ده‌دات.»
به به‌راوردی یاسای قوڕئانی «وَلَکُم فِی القِصَاصِ حَیَاهٌ» له‌گه‌ڵ وته‌ی به‌ناوبانگی «القتل أنفی للقتل» پێویسته سه‌رنج به‌و چه‌ند خاڵه بده‌ین:
– پیته‌کانی یاسا قوڕئانییه‌که «فِی القِصَاصِ حَیَاهٌ» که‌متره له پیته‌کانی «القتل أنفی للقتل».
– یاسا قوڕئانییه‌که باس له کوشتنه‌وه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌کات نه‌ک کوشتن و هه‌موو سزایه‌کی هاوچه‌شن له خۆی ده‌گریت و ڕوونی کردۆته‌وه که ئه‌و سزایه، ده‌بێ به هۆی تاوانێک بێت که پێشتر ڕووی داوه، نه‌ک ده‌ستدرێژیکردن و ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی دادپه‌روه‌ری ده‌گێنیت. به‌ڵام وته عه‌ڕه‌بییه‌که ته‌نیا ئاماژه به کوشتن ده‌کات و به سزادان پێوه‌ندی نه‌داوه‌ته‌وه. ئاماژه‌شی به بنه‌مای دادپه‌روه‌ری نه‌کردووه، که‌واته ئه‌و وته‌یه هیچ بنه‌مایه‌کی ڕوون و واتایه‌کی گه‌شی نییه.
– یاسا قوڕئانییهکهی «وَلَکُم فِی القِصَاصِ حَیَاهٌ» به جێگیرکرنی حوکمی کوشتنه‌وه، مسۆگه‌ربوونی ژیان ده‌سه‌لمێنیت، به‌ڵام وته عه‌ڕه‌بییه‌که ته‌نیا جه‌خت ده‌کاته سه‌ر نه‌کوشتن و ڕۆچنه‌یه‌ک له ژیان باس ناکات.
– یاسا قوڕئانییه‌که وشه‌یه‌کی تێدا دووپات نابێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی وته عه‌ڕه‌بییه‌که له ڕسته‌یه‌کی کورت‌دا، وشه‌یه‌ک دووجار دووپات بۆته‌وه.
– به‌ڵگه‌بوونی یاسا قوڕئانییه‌که له‌سه‌ر واتاکه‌ی ڕوون و ئاشکرایه و پێویستی به مه‌زنده‌کردنی لابردراو نییه، به‌پێچه‌وانه‌ی وته عه‌ڕه‌بییه‌که که پێویستی به مه‌زنده‌کردنی چه‌ند وشه‌ی لابردراو هه‌یه تاکوو واتاکه‌ی ڕاست بێته‌وه. لێره‌دا پێویستی به هێنانی سێ وشه هه‌یه:
القتلُ «قِصَاصًا» أنفی «من ترکه» لِلقَتلِ «عمدًا و عدوانًا»
– وشه‌کانی یاسا قوڕئانییه‌که ڕوون و پیته‌کانی ڕێک و سانان؛ به‌ڵام له وته عهڕهبییهکهدا دووپاتبوونه‌وه‌ی پیتی (ق)ی ده‌نگدار له نێوان دوو دانه پیتی بێده‌نگ قورس و ناخۆشه.
جێ ئاماژه‌یه که ئه‌و به‌راورده ڕه‌وانبێژانه، خۆی به‌سه‌رهاتی هه‌یه که به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و کۆتایی به قسه‌کانم دێنم:
مه‌حموود شاکێری زانا، وتارێکی خوێندبۆوه که نووسه‌ره‌که‌ی هه‌وڵی دابوو بیسه‌لمێنیت که وته‌ی «القتل أنفی للقتل» ڕه‌وانتر و پاراوتره له‌و یاسا قوڕئانییه: «وَلَکُم فِی القِصَاصِ حَیَاهٌ». مه‌حموود شاکێر ئه‌و بابه‌ته‌ی زۆر پێ ناخۆش ده‌بێ و قسه‌ی نووسه‌ره‌که‌ی به کوفر هه‌ژمار ده‌کات و بۆ موسته‌فا سادق ڕافێعی؛ ڕه‌وانبێژ و زانای به‌نێوبانگی نووسی که ڕا و بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به‌و قسه و داوا پووچه بڵێت. شێخ مه‌حموود شاکێر ده‌ڵێت: کاتێک دیتم ئه‌و نووسه‌ره وته‌یه‌کی عه‌ڕه‌بی بانتر له قوڕئان داده‌نێت، زۆر تووڕه بووم و ئه‌و ئایه‌ته‌م وه‌بیر هاته‌وه که ده‌ڵێت: «وَ إِنَّ الشَّیَاطِینَ لَیُوحُونَ إِلَی أَولِیَائِهِم» واته: «و شه‌یتانه‌کان په‌یام به هه‌ڤاڵانی خۆیان ده‌ده‌ن». به خۆی وت: ئه‌مانه‌تی ته‌واوی موسوڵمانان له‌سه‌ر تۆیه و پێویسته ڕاڤه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و وته کوفراوییه بنووسی تاکوو دهرئاسابوونی قوڕئان نیشان ده‌ی و پێگه‌ی قسه‌یه‌کی نه‌فامانه له ئاست قوڕئانی پیرۆز ڕوون که‌یه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه بێدینه هه‌ر وا وێڵ که‌ی، ئه‌وه له نێو خه‌ڵکیدا جێ خۆش ده‌کات و چاک و خراپ تێکه‌ڵی یه‌ک ده‌کات و ده‌یڕازێنیته‌وه و پێشکه‌شی خه‌ڵکی ده‌کات. ئه‌وانه گورگانێکی بێبڕوان که خۆیان به زانا ده‌ناسێنن و کارێکی جگه له‌وه‌یان نییه که لمبۆزی خۆیان بخه‌نه نێو واتا پته‌وه‌کانی قوڕئانی پیرۆز و لێکی دهن.
کاتێک ئه‌و قسه‌یه به گوێی ڕافێعی زانا گه‌یشت، زۆر تووڕه بوو و له وه‌ڵامدا له کتێبی «وحی القلم» چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی ئه‌و قسه تاوانه نووسی که کورته‌یه‌کمان لێره‌دا باس کرد. خوای گه‌وره پاداشی خێری بداته‌وه.
سه‌رچاوه: ئیسلاح وێب
نووسه‌ر: د. عمر بن عبدالله المقبل
وه‌رگێڕ: کلثوم حسن زاده
درێژه ی هه یه