ئەرکی مەلایــــــی گەورەو پیرۆزە/
پیاوی خۆی ئەوێ لەم گەل وهۆزە/
ئەم دینەی ئەمـــڕۆ ئێمە هەمــانــە/
سەمـەرەی ڕەنجی کەڵە پیاوانـــــە/
پیاوانێک وەکــــو ئەسحاب ویاران/
گیان لەسەردەستان بە وێنەی باران/
هاتنــە مـەیـدانی پـــڕ کێشە وبێشە/
بانگـەوازی دیـــن چارەی سەر ئێشە/
توخوا زانایان جێی ئۆمێــدی خەڵک/
خۆتان بنوێنن بــــە وێنـــەی بەکەڵک/
بائێمــەش بۆ دیـن، نــەوەی داهاتـــو/
نمونەی جوان بین، چــاک وسەرکەتو/
هەڵۆ ئاسایـــــــی ژین بکــەی تــــاوێ/
ژینی قاڵاویـــــت بە پوشێـک نــــاوێ/
ژیانی هەڵۆیـــی تێـــڕوانیــــنێـــــــکە/
لەو بەرزە ڕوانیە هەست بە بونێــــکە/
گەرسەختـی وتاڵــی ژیانیش زۆر بێت/
دونیا کۆتایەو بەهەشت دەس گیربێت/
خوایە بۆ خاتر نـــــاوە جوانـــــــەکان/
خۆش بەو ڕازی بە لە گشت موسڵمان/
شێعر: جەمیل ساڵحی ـ بانە ـ ۱٤۰۰/۱۲/٥