ئادابی جه نگ له ئیسلام دا
له رووی كرداری و كارپێكردن جه‌نگ له ئیسلامدا ئادابی خۆی هه‌یه:
ئه‌و ئادابه جوانانه‌ی ئیسلام دایناون دادپهروانهیه ؛ ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ دووژمن
بۆ نمونه:
@ نابێت دیل بكوژرێت! به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و په‌ڕی رێزی لێبگیرێت‌و نان‌و ئاویشی پێ بدرێت ((وَيُطْعِمُونَ الطَّعَامَ عَلَى حُبِّهِ مِسْكِيناً وَيَتِيماً وَأَسِيراً))الانسان: 8..
((وَأَسِيراً)) کاتی که ئه م ئایه ته نازل بو موسلمانان ئه سیریان نه بو اِطعامی بکه ن! به لکو ئه سیره کان موشریک و نا موسلمان بوون!
@ نابێت ژن‌و مناڵ بكوژرێت..! مه‌گه‌ر شه‌ڕ كهربن.
@ نابێت راهیب بكوژرێن..! مه‌گه‌ر رێنوماكار بن.
@نابێت حورمه‌تی كه‌نیسه‌و شوێنه خواپه‌رستیه‌كان بشكێنرێد..!
ئه‌ی راتان چۆنه به مزگه‌وت؟!و ته‌قاندنه‌وه‌و وێرانكردن و خاپوركردنی؟؟!
@ نابێت موعاهید بكوژرێن! ئه‌ی راتان چۆنه به موسڵمان؟؟!!!
*@ نابێت غه‌در بكرێت!
@نابێت خانوو بینا بروخێنرێت!
@نابێت دار‌و درهختو باخچه‌و شینیایه تی تێكبشێڵدرێت!
@ نابێت ئاو‌و بیر تێكبدرێت!
@ نابێت تیری ژه‌هراوی به‌كاربهێنرێت!..ئه‌ی راتان چۆنه به مه‌واددی كیمیاوی؟!
@نابێت ئاو‌و مه‌واددی غه ذائي ژه‌هراوی بكرێت!
@نابێت هاوڵاتی سڤیل بكوژرێت یان ژیانی بخسرێته ترسه‌وه!
@ نابێت ته‌نانه‌ت موحاربیش نه بهزیندووییو نه به مردوویی بسوتێنرێت!
@نابێت ئاویان له‌سه‌ر بگیرێته‌وه تاوه‌كو لهتێنان ئه‌خنكێن!
@ ده‌بێت حوڕمه‌تی به‌ساڵاچوو بگیرێت.
@ ده‌بێت نهخۆشو بریندار چاره‌سه‌ر بكرێن.
– كه‌واته ئیسلام فه‌رزی كردووه له‌سه‌ر موجاهیدان به ئهخلاقو ره‌وشتی به‌رزو رێك‌و پێك ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ كافرو موحاریبو دووژمنانیش..!
ئه‌ی راتان چۆنه به‌رامبه‌ر به‌كه‌سانێك یان میلله‌تێك كه الحمدلله زۆرینه موسڵمانن‌و نوێژ ئهكه ن..؟؟!
-خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ش كه ئه‌وان ناوی ئه‌نێن: الأعمال الجهادية الاستشهادية..؟
به‌ڵكو له راستیدا: الأعمال التخریبیة الارهابیة..!
-هاوڵاتی كردنه ئامانج له‌كوێی دینی ئیسلامی پیرۆز‌و هه‌ر دینێكی تری سه‌ماوی له‌پێشدا جێگای ئه‌بێته‌وه..؟
– پاشان خۆ كوشتن پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی خواى گه‌وره‌یه كه ده‌فه‌رموێ: ((وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيماً )) النساء: 29
-وهپهلهكردنه بۆ دۆزه‌خ كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم ده‌رباره‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی له‌به‌ر برین كه ته‌حه‌مولی ئێشهكهی نهكردو خۆی كوشت له‌پێشدا ئاماژه‌ی پێدابوو بۆ دۆزه‌خ كه فه‌رمووبوی: ((أما انه من أهل النار))!
-پاشان خه‌ڵك كوژی هه‌روا لههیچو خۆڕایی ته‌نیا كوشتنی نه‌فسێك تاوانه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵكت كوشتبێت ((مَن قَتَلَ نَفْساً بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعاً)) المائدة: 32،
-ئه‌دی راتان چۆنه به‌ده‌یان شه‌هیدو بریندار‌و كاسبكار‌و ژن‌و منداڵ..و..هتد.؟
موسلیم ملاصالَح فریزی بانگخوازی ئیسلامی و پێشنوێژ و وتاربێژ
منبع : ئیسلام په یک