بیست خاڵ بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی ژیانی هاوبه‌ش
با پێکه‌وه هه‌ندێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هاوسه‌رێکی باش بناسین.
۱- دڵخۆش بێت، چونکه دڵخۆشی هه‌میشه جێی بایه‌خه، که‌واته پێویسته هه‌رده‌م دڵخۆش وگه‌شاوه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ماندووبوونی هه‌ر دوولا ده‌رچێت.
۲- سه‌بری هه‌بێت، کاتێک هه‌ڵسوکه‌وتی هاوسه‌ره‌که‌ی به‌دڵ نه‌بوو، سه‌بری هه‌بێت و له کاتی گونجاو‌دا به شێوه‌یه‌کی شیاو تێیبگهیهنێت، که ره‌فتاره‌که‌ی شیاو نه‌بووه.
۳- له رووی گونجاوییه‌وه ره‌فتار بکات، واته گیر‌و گرفت و کێشه‌کان به دروستی و له رووی گونجاندنه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنیت، له‌بری به‌رژه‌وه‌ندی تاکی خۆیدا، به‌رژه‌وه‌ندی ژیانی هاوبه‌شی له‌به‌ر چاو بگرێت.
۴- داواکارییه‌کانی که‌م کاته‌وه، واتا تا ئه‌و راده‌یه چاوه‌ڕوانی له هاوسه‌ره‌که‌ی بکات، که له توانایدا هه‌یه.
۵- گه‌شبین بێت، بیرهێنانه‌وه‌ی ساته خۆشه‌کانی ژیان ره‌شبینی دوور ده‌کاته‌وه، که‌واته ره‌فتاره باشه‌کانی هاوسه‌ره‌که‌ی بیر خۆی بێنێته‌وه و لایه‌نه خراپه‌کان له‌بیر به‌رێته‌وه.
۶- دڵیان ئاوێنه‌ی یه‌کتر بێت، ده‌رککردنی یه‌کتر ده‌بێته هۆی هاوئاهه‌نگی و یه‌کدڵی پێک دێنیت.
۷- ئاشقی هاوسه‌ری خۆی بێت، رێز بۆ قسه و ره‌فتاری هاوسه‌ری خۆی دابنێت و سه‌رکه‌وتنه‌کانی بیر بێنێته‌وه و بۆ سه‌رکه‌وتنی زیاتر له دوارۆژدا، هانی بدات.
۸- بیسه‌رێکی باش بێت، کاتێک هاوسه‌ره‌کی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کات لانی که‌م چاو له چاوه‌کانی هاوسه‌ره‌که‌ی بکات و به سه‌ر له‌قاندنێک دڵنیای کاته‌وه که گوێبیستی قسه‌کانێتی.
۹- به پێشکه‌وتنی هاوسه‌ره‌که‌ی دڵ خۆش بێت، له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا ئه‌وه‌نده ته‌با بێت، که پێشکه‌وتنی هاوسه‌ره‌که‌ی یه‌ک له ئاواته‌کانی بێت.
۱۰- به‌ڵێنه‌کانی خۆی به‌رێته‌سه‌ر، رێز بۆ قسه‌کان و به‌ڵێنه‌کانی خۆی دابنێت و له به‌رامبه‌ر به‌ڵێنه‌کانیدا، خۆی به به‌رپرسیار بزانێت.
۱۱- رێز بۆ که‌سایه‌تی هاوسه‌ره‌که‌ی دابنێت و که‌سایه‌تی هاوسه‌ره‌که‌ی له لای خه‌ڵک و دراوسێکان بپارێزێت.
۱۲- په‌یوه‌ندی و تووێژ و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی بپارێزێت، قسه‌کردن و بیروڕا گۆڕینه‌وه باشترین رێگایه بۆ ئاگادار بوون له هه‌ست یه‌کتر.
۱۳- دڵوڤانخواز بێت و دووره په‌رێز بێت له شه‌ڕ و گرژی، ئه‌وه‌ش خه‌سڵه‌تی هاوسه‌ری لێبورده‌یه.
۱۴- راستگۆ بێت، پاکی و راستی گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی ژیانه، خۆێ له درۆ به دوور بگرێت، چونکه درۆ پایه‌کانی ژیان له‌رزۆک ده‌کات.
۱۵- چوار چێوه‌ی ماڵ پڕ بکات له خۆشه‌ویستی بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی، تاکو ژیانی هاوبه‌شیان ئارامی و ئاسایشی تێدا بێت.
۱۶- پابه‌ند بێت به به‌ها ره‌وشتییه مرۆڤایه‌تییه‌کان، چونکه به‌ها رهوشتییهکان بنه‌مای سه‌ره‌کی پته‌وبوونی کۆڵه‌که‌ی ژیان پێک دێنن.
۱۷- هه‌وڵ بدات نیازه‌کانی هاوسه‌ره‌که‌ی بناسێت، ره‌فتاری جوان بێت تاکو هاوسه‌ره‌که‌ی بتوانێ به متمانه‌وه نیازه‌کانی خۆی باس کات.
۱۸- گفتوگۆ بکه‌ن و بیر و را بگۆڕنه‌وه، هه‌ر کام له هاوسه‌ران مافی خۆیه‌تی بیر و رای خۆی ده‌ربڕێت.
۱۹- ئه‌مه‌ک ناس بێت، سوپاسی هاوسه‌ره‌که‌ی بکات له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانی و ته‌نها به وتنی سوپاسێک ده‌توانێ دڵی هاوسه‌ره‌که‌ی به ده‌ست بێنێت.
۲۰- له ژیاندا ههۆڵ بدات به‌رنامه‌ی بۆ کاره‌کانی هه‌بێت، چونکه داڕشتنی به‌رنامه، رێک و پێکی به ژیان ده‌به‌خشێت.
سه‌ردار ئازاد