ئەی خودای خاوەن، کـەرەم و بەخشش/
لەم مانگ پــر خـــــهێره ، بمکـه مێوانی!/
نـەزانیـم کردوه ، ڕابردوم ڕەشـه/
بکه نەســـــیبم ، نەفحـەی رەببانی/
هەر چەن له مـەو پێش، به هەڵەدا چوم/
هــــــاتـومـەتـەوه ، بـه پەشـــیمانـــــــی!/
ئۆمێـدم وایه ، کە تۆی کەرەمدار/
لایەقـــی ســزاو ، تۆڵەم نەزانــی !/
هەرچەن تاوان و ، گۆناحم زۆره !/
تۆ بەخشەرێکی ، خاوەن تەوانــی/
بۆ بێ پەناە و ئەفرادی هـەژار/
پشتیبانێکی ، به هێزو توانـی !/
بـــــێ پشـــــتیبانم ، هاتووم مـاڵـــت!/
وەک کەسێ شکسی،خوار بێ له ژیانی!/
بـه ((لاتقنطوا )) ی ، سورەی زومەرت/
ئۆمێدم هەیه ، خـۆت باش ئـەزانـــــی/
لەم دەهەی دوایی ، مانگه پـیروزه /
که ، لەمدا بوه : نزول قــۆرئـانـــــــی/
خۆتیش فەرمووته ، شەوێکی تیایه /
زۆر تر له هەزار ، مانگه ئێحسانـــــی/
ئارەزوم وایه ، کەوا (غـەریب )و /
شهۆ زینو گـــــران ، له ڕێزی دانـی/
یارمەتیمان بەی ، دوای ڕەمـەزانیش/
نەچینەو له شوێن ، نەفسی شەیتانی/
دەستمان بگری ، له سەر مـەسیرێ :/
که خۆت لایەقـی ، چـونـی ئەزا نــی/
ئیسماعیل رزائی (غەریب)