هوکاره کانی ناپاکی ژن و میرد له گه ل یه کتر
پرسیار: مێرده‌که‌ی ناپاکی له‌گه‌ڵ کردووه؟
وه‌ڵام: ئه‌م بابه‌ته زۆر هه‌ڵده‌گرێ و ناکرێ هه‌روا به رِهها هه‌ر که‌س به ئاره‌زووی خۆی ئه‌وی تر تۆمه‌ت بار بکات به ناپاکی به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌و وشه‌یه (ئه‌نجامدانی کاری داوێن دۆرِاندن و داوێن پیسی)بێت، له پێش هه‌رشتێکدا با پێناسه‌ی وشه‌ی(ناپاکی)بکه‌ین و داخۆ هۆکاره‌کانی (ناپاکی)، له‌لایه‌ن مێرده‌که‌وه چین؟
*یه‌که‌م: ناپاکی کامه‌یه؟
ناپاکی: دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌رێنییه و له هه‌موو کۆمه‌ڵگاکاندا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه به پێی داب و نه‌ریت و یاساکانی ژیان، له کۆمه‌ڵگه‌یه‌که‌وه بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک جیاوازی هه‌یه، ئیتر ئه‌م دیارده‌یه به هۆی کاریگه‌ری هه‌ندێک هۆکاری ده‌ره‌کی و کارتێکردنی هه‌ندێک رۆشنبیری نه‌رێنی ده‌بنه هۆکاری تێکدانی ئاسووده‌یی خێزان.
**دووه‌م: هۆکاره‌کانی ناپاکی کردنی پیاو له خێزانه‌که‌ی؟
۱)زۆربه‌ی هۆکاره‌کانی ئه‌م ناپاکی کردنه دهگهرِێتهوه بۆ ئه‌وکاته‌ی ژیانی ژن و مێردایه‌تی ده‌بێته ژیانێکی ساردوسرِی دوورله سۆز و پرِ ده‌بێت له رۆتینه‌کانی رۆژانه، ئیتر پیاو هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی تر ببه‌ستێت ، سا به‌ڵکو له م رێگه‌یه‌وه هه‌ندێک له و (رۆمانسییه‌ت)ـه‌ی له ژیانیدا نه‌ماوه و بزربووه، قه‌ره‌بووی بکاته‌وه و ئه‌و بۆشاییه پرِبکاتهوه.
۲)هه‌ندێک پیاو هه‌ر به هاتنی منداڵی یه‌که‌می له‌لایه‌ن خێزانه‌که‌یه‌وه فه‌رامۆش ده‌کرێت و زۆربه‌ی کاتی ژنه‌که بۆ منداڵه‌که دهرِوا، به‌شێوه‌یه‌ک که وا له پیاوه‌که دێت لایه‌نی ده‌روونی زۆر تێک ده‌چێ و ده‌که‌وێته هه‌وڵ و ته‌قالای پرِکردنهوهی که‌لێنه‌که‌ی کهلهماڵهوهی تێی بووه و له‌ده‌ره‌وه‌ی جیهانی ژن ومێردایه‌تی پرِی ده‌کاته‌وه.
۳)سروشتی پیاو وایه هه‌میشه وای ده‌وێت و ده‌یه‌وێ وا بگه‌یێنێ که‌هه‌ر جێگای سه‌رنج و پێ سهرسورِمانی ئافره‌تانه و که ده‌بینێ خێزانه‌که‌ی به منداڵه‌کانییه‌وه سه‌رقاڵه و ئاگای له تێرکردنی حه‌زه‌کانی پیاوه‌که‌ی نییه، بۆ ئه‌وه‌ی بیچه‌سپێنێ و بیسه‌لمێنێ که هێشتا پێی ماوه و جێگه‌ی سهرسورِمانی ئافره‌تانه، روو له ئافره‌تێکی دیکه ده‌نێت و هه‌وڵ ده‌دات له‌ولا حه‌زه‌کانی تێربکات.
۴)جاری واش ده‌بێ کابرا ده‌یه‌وێت بگهرِێتهوه بۆ لای هاو مێز و هاورِێ و گرووپ و کۆمه‌ڵه و یار و یاوه‌رانی کۆنی و دێته‌وه یادی که زوو له بن ئه‌م به‌رپرسیارێتییه‌دا نه‌بوو و سه‌ر له نوێ به‌ره‌و ئه‌و (رۆمانسیه‌ت)تهی ئه‌و له‌دووی وێڵه دهرِوا و ملی لێ ئه‌نێ و هه‌نگاو ده‌نێ.
۵)جاری واده‌بێت فه‌رامۆش کردنی له‌لایه‌ن هاوسه‌ر یان شوێنی کاره‌که‌یه‌وه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پێده‌نێ و به‌ره‌و ئافره‌تێکی تر دهرِوا و بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ که ئه‌و هه‌یه و له تواناشی دا هه‌یه که کاریگه‌ری هه‌بێت.
۶)ئه‌وکاته‌ی ئافره‌ته‌که ملی لارِێی و بێ رێزی ده‌گرێته به‌ر و رێزی بۆدانانێ و هه‌ست به حه‌ز و ئاره‌زووه (مه‌شرووع)ـه‌کانی مێرده‌که‌ی ناکا و بیر له هزر و بۆچوون و جۆری بیرکردنه‌وه‌کانی مه‌رامی سه‌رجێی ئه‌و ناکاته‌وه و ئه‌و سۆزه‌ی له‌وباره‌دا هه‌یبێ بۆی دهتڵیسێنێتهوه، کابرا په‌نا ده‌بات بۆ جێگه‌ی تر.
۷)ئه‌وکاته‌ی رێز دانه‌نانی خێزان بۆ مێرده‌که‌ی ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی که گاڵته به خۆی و عه‌قڵ و بۆچوونه‌کانی بکا و ره‌خنه‌ی توندی لێ بگرێ و زمان شرِ بێت له ئاستی بردنه ده‌ره‌وه‌ی نهێنییه‌کانی نێو ماڵ، کابرا ده‌که‌وێته هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئافره‌تێک که ئه‌و ره‌وشته نه‌رێنییانه‌ی تێدا نه‌بێت.
۸)ئه‌وکاته‌ی ژنه‌که گوێ بۆ ئازاره‌کانی مێرده‌که‌ی رانادێرێ و بارسووکی بۆناکات و بگره هه‌میشه بارگرانتری ده‌کات، پیاوه‌که روو له ده‌روویه‌کی تر ده‌نێ و ئافره‌تێکی تر ده‌دۆزێته‌وه که به‌شێوه‌ی خێزانه‌که‌ی ههڵسو که‌وت نه‌کات و گوێی بۆ بگرێت.
۹)ئه‌وکاته‌ی پیاوه‌که هه‌ست ناکات که ژنه‌که‌ی کاتی گهرِانهوه و هاتنه‌وه‌ی یان رۆشتنه ده‌ری له‌ماڵ به روویه‌وه پێ بکه‌نێت، یاخود دروست نه‌کردنی که‌ش و هه‌وایه‌کی خۆش و ئارامی پرِ له شادی ئیتر رێگای تر ده‌گرێته‌به‌ر.
۱۰)بایه‌خ نه‌دانی ئافره‌ت به به‌ماڵه‌که‌ی و به‌رنامه رێژی نه‌کردن بۆ کاتی پشوو و خه‌و و له‌به‌رکرنی به‌رگ و پۆشاک و رازانه‌وه‌ی ماڵه‌که و رێک و پێککردنی هۆکارن بۆ ئه‌و سارد و سرِی و ناپاکی کردنه.
۱۱)خه‌مساردی و یه‌کانگیر نه‌بوونی پێکه‌وه ئاسووده‌بوونی کاتی سه‌رجێی، که زۆرێک تووشی ئه‌و ساردییه ده‌بن)(۱).
له‌به‌رامبه‌ریشدا زۆرێک له‌م خاڵانه لهپیاوهکهوهیه بۆ ئافره‌ته‌که و زۆرترین کێشه ئه‌وه، یان که هه‌ردوولا هه‌ریه‌ک له‌لایه‌که‌وه ئه‌و که‌لێنانه له‌ده‌ره‌وه پرِ بکاته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئیسلام وه‌ک ئایین رێگه به‌وه نادات که هیچ یه‌کێکیان ناپاکی گه‌وره بده‌نه پاڵ ئه‌وی تر و قورئان زۆر به‌توندی له‌مباره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت:
((وَالَّذِینَ یَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمَّ لَمْ یَأْتُوا بِأَرْبَعَهِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِینَ جَلْدَهً وَلَا تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَهً أَبَدًا وَأُولَئِکَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (۴) إِلَّا الَّذِینَ تَابُوا مِنْ بَعْدِ ذَلِکَ وَأَصْلَحُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِیمٌ (۵) وَالَّذِینَ یَرْمُونَ أَزْوَاجَهُمْ وَلَمْ یَکُنْ لَهُمْ شُهَدَاءُ إِلَّا أَنْفُسُهُمْ فَشَهَادَهُ أَحَدِهِمْ أَرْبَعُ شَهَادَاتٍ بِاللَّهِ إِنَّهُ لَمِنَ الصَّادِقِینَ (۶) وَالْخَامِسَهُ أَنَّ لَعْنَهَ اللَّهِ عَلَیْهِ إِنْ کَانَ مِنَ الْکَاذِبِینَ (۷) وَیَدْرَأُ عَنْهَا الْعَذَابَ أَنْ تَشْهَدَ أَرْبَعَ شَهَادَاتٍ بِاللَّهِ إِنَّهُ لَمِنَ الْکَاذِبِینَ (۸) وَالْخَامِسَهَ أَنَّ غَضَبَ اللَّهِ عَلَیْهَا إِنْ کَانَ مِنَ الصَّادِقِینَ (۹) وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَیْکُمْ وَرَحْمَتُهُ وَأَنَّ اللَّهَ تَوَّابٌ حَکِیمٌ)۱۰)سوره النور واته: (ئه‌و که‌سانه‌ی که داوێن پیسی ده‌ده‌نه پاڵ ئافره‌تی موسڵمانی پاک داوێن، له‌سه‌ر ده‌عوا و قسه که‌شیان چوار شایه‌ت ناهێنن ئه‌و که‌سانه دارکاری بکه‌ن و هه‌ریه‌کێک له‌وانه هه‌شتا داری لێ بده‌ن و دوای ئه‌وه هه‌تا هه‌تایه هیچ شایهتییهکیشیان لێ وه‌رمه‌گرن و ئه‌وانه گوناه کاری گه‌وره‌ن * مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌یان نه‌بێت که دوای هه‌ڵه‌کانیان ته‌وبه‌یان کردووه و کرده‌وه‌یان باش بووه، بهرِاستی خوا لێ بورده و میهره‌بانه * ئه‌و پیاوانه‌ش که تۆمه‌تی داوێن پیسی ده‌ده‌نه پاڵ هاوسه‌ره‌کانیان و به‌ده‌ر له خۆیان شایه‌تی تریان نییه، ئه‌وه شایه‌تی دانی هه‌ر یه‌کێکیان به چوار شایه‌تی ده‌چێ، به مه‌رجێک خوا بکات به شایه‌ت که ئه‌و راست ده‌کات * له شایه‌تیدانی پێنجه‌مدا ده‌ڵێ: نه‌فرینی خوای لێبێت گه‌ر درۆ بکات * ئه‌ویش – ئافره‌ته‌که – به‌وه سزاکه له خۆی دوور ده‌خاته‌وه چوار شایه‌تی بدات به‌خوا که ئه‌و – پیاوه‌که – درۆ ده‌کات * پێنجه‌میش خوا غه‌زه‌بی لێ بگرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و – پیاوه‌که – راست بکات * گه‌ر خوا به گه‌وره‌یی و به‌خشینی خۆیه‌وه فریاتان نه‌که‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که به‌راستی خوا لێ بورده و کاربه‌جێ و ئیشه‌کانی پرِیانه له حیکمه‌ت
وه رگیراوه له سایت چنگیانت
ابراهیم احمد نژاد- بوکان
ویرای سلاو ! ده سته کانت خوش بئ ماموستای هیژا ، هه ر سه رکه وتوو بی، خودا پاداشی چاکه تان بداته وه
سوپاس ماموستا ابراهیم