شعرکوردی

بەفر وشڵێوە{شعر)

بەفر وشڵێوە

بەفرو شڵێوە خۆشی بۆ ئەو ژیانە هێناوە ، نیشتمانمان بە چاوە نۆری رەحمەتی تۆ ڕاماەوە

مزگێنی بی مرگێنی، لە بڕاو خوشکی هاونیشتمانی
وا هاتەوە بەفرو کرێوەی زستانی، رەحمەت و بەرەکەت بۆ هەموو جیهانی

و أنزَلنا مِن المُعصرات ماءً ثَجاجا
هو مفتاح رحمةٍ لِهذا البابا

بابُ حُزنٍ و الفَقرِ وَ المَرَضِ سُمي بالكورونا
ضَيَّقَت عَلَينا الحياتَ و العيش إخوانا

أدعو من الله الحي الكريم
يذهب عنا المرض و العليل

منك رحمة و نقمة يا حي قدير
لابەرە لەسەرمان حەزەن و مەرەز ئەی خاوەن تەدبیرە

نیشتیمانمان رازاوە بە نازڵ بوونی ئەو بەفرە گەشاوە
ئاڵای سپیت بە باڵای خۆت کێشا
نیشاندا بۆ هەموو گەلان تۆ ناکەی شەر و کێشە

خوای باڵا دەستیش ئاشتی تۆی دەوێ
هەرچەند ناحەزانت خەویان لە چاو ناکەوێ

لە خەویشدا هەر ئازاری تۆیان دەوێ
بەلام تۆ بەکاڵاو باڵات دەرتخست
ئاشتیت بۆ هەموو گەڵان دەوێ

دەخوا گیان دەری رەحمەتت واکە
ئەوجارەش نیشتمانمان ئاوا کە

هەرچی نەخۆشیوعازارە لە وڵاتمان بارکە
هەرچی نەیار و خائین بە ئەوە شەرمەزاری کە

نیشتمانم بە شڵتوشۆ و بەفرو باران
خۆشی هێنایەوە بۆ گش دۆستو یاران

تریشقەو بروسکەی هەوری عاسمان
خۆشی هێنایەوە بو زێدو نیشتمان

نیشتمانم هەر سەربەرزە
ڕەهێڵە بێ بەفر بێ یا تەرزە

وەکو زنجیرە کێوی قەندیلو سپی سەنگو گیارەنگ
سەری ناچەمێتەوە لە ژێرپۆستالی خۆفرۆشی چەند رەنگ

ئەی بەفرە سپیەکەی دڵ ڕفێن، دڵی رەش بووم سپی کەوە
ماتەمو پەژارەم لە کۆل کەوە

تۆنێردراوی خوای باڵا دە سەلاتی
تۆ بۆ حەیاتی منو نیشتمانم خەلاتی

وەرەوە ئەی مایەی حەیاتم
لە خەفەتو دەردان خۆمو نیشتیمانم وشک هەڵاتم

وەرەوە توخوا دەستم بگرە
تا تێر تێر بکەم ژیانەکی پڕ لە خۆزیاو بریا

وەرەوە توخوا لەو دونیایەی کە بە خوێنو خەم ئاخاندراوە
بزەو خۆشی بۆ کەس نەماوە

کرۆناو هەژاری و گرانی ماتەمیان بەسەرمان کێشاوە
هیچ رێی دەرچونمان بۆ نە ماوە

وەرە لەو قەفەسە رەزگارمان کە
شنەی ئازادی و شادین بۆ هەڵ کە

مەرگی ژینی هەژارین دی
مەرگی چاوەروان نەکراوی ئازیزانن دی

وەرە توخوا بنبە بۆ داوێنی چیا
تا لەگەل کۆلکە زێرینە و بروسکەی هەوری سەماء
رازو نیاز بکەین لە گەڵ خوا

لێرە چریکەی بولبلە ، نزایە یا حەیرانە پڕ بە دڵە
نا نا لێرە مەلان هەموو تێکەلن
ئەوانیش هەموو هەودای یەک گوڵن

وەرە ئەی بەفرە سپیەکەی جوان
ئەوجارەش خۆموو نیشتمانم ببەوە بۆ خۆشی ژیان

بە تریشقەی هەورت ڕام سڵکێنە
لەو خەوە دورو درێژە ڕام پەڕێنە

لە تاریکی شەوی زولمەتی کڕۆنا رەزگارمان کە
وڵاتو نیشتیمانمان ئاوا کە

هەرچی ناخۆشی و نەخۆشی یە لە وڵاتمان بسترەوە
ئاڵای ئاشتیو خۆشین بۆ هەلدەوە

باستامبەگی و هاوبیرانی، بۆ ژیانێکی خۆشتر بەرەوە
هەرچی ماتەمو ستەمە، لە خۆی و نیشتمانیانی دوور خەرەوە

یوسف عەزیزپور ـ پێش نوێژ و وتار خۆێنی مزگەوتی حەزرەتی عومەری کوری خەتتاب ـ پیرانشار
۷ی سەرماوەزی ساڵی ‌‌۱۳۹۹ی هەتاوی

از طريق
یوسف عزیزپور
منبع
http://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

یوسف عزیزپور

@ استان آذربایجان غربی- پیرانشهر @@ نویسنده و مترجم @ فعال اجتماعی و دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا