
خوایە ئەی حەکیم، قادری موتڵەق
تۆی پەروەردگار، زاتێـکی بە حەق
گـەردانەنـدەی کــەون و کائـینــات
تۆی حاکم لە بۆ عەرز و سەماوات
بەسیــر و بینـا، ناسـر و نەسیـر
یاری دەهەندەی فەقیر و هەژیر
غافر و غەففار، خواوەندی جەببار
حافـزی سەغیر، عـەدووی کوففـار
وزە و تین و هێز موجیبو ددوعا
پەنا هەر ئەتـۆی، تاکانەی ئەعـلا
ئیـلاهـی حەیـی ڕەبـولعالەمیـن
تۆی دایم هوشیار، ئێمە غافڵین
کەریم و ئەکرەم تۆی زاتی ئەعزەم
بەسـەر گشت جیهان ئاگا و ئەعلەم
اللە تۆ شافی بۆ قەلبی نەخۆش
زکری تۆ کافی بۆ هزری پەرۆش
ڕەحیم و ڕەحمان، هادی و شەکوور
دڵمان ڕووناک کەی بە ئیمان و نوور
نەنگوستی خەستەم شل بووە یەکجار
کـۆتایـی نایـە قـەت نـزا و هاوار
شەیدا مەحموودی
شنۆ